- هۆكاره‌كانی گومڕابوون و دوودڵی و گومان
دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت:
[ وينبغي أن يعرف أن عامة من ضل في هذا الباب أو عجز فيه عن معرفة الحق، فإنما هو لتفريطه في اتباع ماجاء به الرسول، وترك النظر والاستدلال الموصل إِلَى معرفته فلما أعرضوا عن كتاب الله ضلوا، كما قال تعالى: فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدىً فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى * وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيراً * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى [طه: ١٢٣-١٢٥].
قال ابن عباس رَضِيَ اللهُ عَنْهُما: { تكفل الله لمن قرأ القُرْآن وعمل بما فيه، أن لا يضل في الدنيا، ولا يشقى في الآخرة، ثُمَّ قرأ هذه الآيات}.
وكما في الحديث الذي رواه التِّرْمِذِيّ وغيره عن عَلِيّ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قال رَسُول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: {ألا إنها ستكون فتن، قلت: فما المخرج منها يا رَسُول الله؟
قَالَ: كتاب الله فيه نبأ ما كان قبلكم، وخبر ما بعدكم، وحكم ما بينكم، هو الفصل، ليس بالهزل، من تركه من جبار قصمه الله، ومن ابتغى الهدى في غيره أضله الله، وهو حبل الله المتين، وهو الذكر الحكيم، وهو الصراط المستقيم، وهو الذي لا تزيغ به الأهواء، ولا تلتبس به الألسن، ولا تنقضي عجائبه، ولا تشبع منه العلما‌ء، ومن قال به صدق، ومن عمل به أجر، ومن حكم به عدل، ومن دعا إليه هدي إِلَى صراط مستقيم} إلى غير ذلك من الآيات والأحاديث، الدالة عَلَى مثل هذا المعنى"] اهـ.
واته: [ وه پێوسیته كه بزانرێت كه به‌ڕاستی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌م ده‌روازه‌یه‌وه گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون یان بێ‌توانا بوون له ناسینی هه‌ق، ئه‌وه ته‌نها له كه‌مڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌میانه‌وه بووه بۆ شوێنه‌كه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه، وه واز هێنانیان له‌و به‌ڵگه‌و تێڕوانیانه‌ی ئه‌تگه‌یه‌ننه ناسینی و پێ ئاشنا بوونی، جا كاتێك ئه‌وان پشتیان له په‌ڕاوی خوا كرد گومڕا بوون، وه‌ك خوای متعال ده‌فه‌رموێت: فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدىً فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى * وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيراً * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى [طه: 123-125]. [هه‌ر كاتێ هیدایه‌تی منتان بۆ بێ جا كه‌سێ كه هیدایه‌تی من په‌یڕه‌وی بكا نه گومڕا ده‌بێ و نه تووشی ده‌ردو ڕه‌نج ده‌بێ * وه هه‌ر كه‌س له یادی من ڕوو بسوڕێنێ، ئه‌وه به‌ڕاستی ژیانی ته‌نگ و سه‌ختی بۆ ئه‌بێ و له ڕۆژی قیامه‌تا به كوێری حه‌شری ئه‌كه‌ین * ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بۆچ به كوێری حه‌شرت كردم. من كه بینا بووم * ده‌فه‌رموێ: هه‌روا كه ئایاتی من به تۆ گه‌یی و ئه‌وانه‌ت له بیر برده‌وه، به‌م جۆره ئه‌مڕ‌ۆ تۆیش له بیر ده‌چیه‌وه].
وه ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێت: {خوا بۆ یه‌كێك كه قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌و كاری پێ ده‌كات زامنی كردووه كه له دنیادا گومڕاو سه‌ر لێشێواو نه‌بێ، وه له دواڕۆژیشدا به‌د به‌خت نه‌بێ و پاشانیش ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه}.
وه هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ی كه ترمذی و جگه له‌ویش ڕیوایه‌تیان كردووه له عه‌لی یه‌وه خوا لێی ڕازیبێ وتی: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: { وریا بن و ئاگادار بن كه له‌مه‌و دوا فیتنه‌و ئاژاوه ده‌بێ، وتم: ئه‌ی ده‌رچه چییه له‌و فیتنه‌یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟
فه‌رمووی: په‌ڕاوی خوا ده‌نگوباس و ڕووداوی پێش خۆتانی تێدایه، وه هه‌واڵی پاش خۆتانی تێدایه، وه فه‌رمانڕه‌وایه له نێوانتاندا، ئه‌و جیاكه‌ره‌وه‌یه، گاڵته‌و گه‌مه نییه، هه‌ر كه‌سێ له لوت به‌رزی و ده‌سه‌ڵاته‌وه وازی لێ بێتنێ خوا پشتی ده‌شكێنێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت هیدایه‌ت و ڕێڕۆشنی له جگه له‌وه‌وه وه‌ربگرێ خوا گومڕای ئه‌كات، په‌تی توند‌و به هێزی خوایه، ئه‌و یادی حه‌كیم و داناییه، هه‌ر ئه‌ویشه ڕێگه‌ی ڕاست، وه هه‌ر ئه‌وه كه هه‌واو ئاره‌زووه‌كان پێی لانادرێن و ناترازێن، وه زمانه‌كان پێی تێكه‌ڵ نابن، وه سه‌مه‌ره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ته‌واو نابن و كۆتاییان نایه‌ت، وه زانایان لێی تێر نابن، وه هه‌ر كه‌سێ به‌و وته‌ی ئه‌وی وت ئه‌وه ڕاستی وتووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش كاری پێ بكات پاداشت وه‌ر ده‌گرێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش فه‌رمانڕه‌وایی پێ بكات دادپه‌روه‌ری كردووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌وازی بێ بكات ئه‌وه ڕێنومایی كراوه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست} بۆ جگه له‌مانه‌ش له ئایات و فه‌رمووده‌ی تر، كه به‌ڵگه‌و سه‌لمێنه‌رن له سه‌ر ئه‌م مانایه] اهـ
شه‌رح و ڕاڤه‌كردن له‌وانه‌یه دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت لێره‌دا وه‌ڵامی پرسیارێك بداته‌وه كه ڕه‌نگه بوترێت ئه‌ویش: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كیتاب و سوننه‌ت نیگا‌و وه‌حی خواییه‌و سه‌رتاپای نوورو هیدایه‌ت و ڕێنموونییه، به‌ڵام كه‌س و كۆمه‌ڵانێكی زۆر ئه‌بینین ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش كه پاڵداراونه‌ته پاڵ ئیسلام، گومڕا بوون و سه‌ریان لێ شێواوه‌و تووشی دودڵی و سه‌رلێتێكچویی و بێ سه‌روبه‌ری بوون و به ته‌واوی ون بوون!
لعمري لقد طفت المعاهد كلها ...... وسيرت طرفي بين تلك المعالم
فلم أر إلا واضعاً كف حائر ...... على ذقن أو قارعاً سن نادم سوێند ئه‌خوات به ته‌مه‌نی خۆی و ئه‌ڵێ: كه هه‌رچی په‌یمانگه‌و شوێنه به‌رزو بڵنده‌كانی خۆێندن هه‌یه هه‌مووی گه‌ڕاوم و چاوم گێڕاوه به‌سه‌ریانداو ئاگاداری ئه‌وانه بووم كه شاره‌زاییان هه‌بووه‌و تێدایاندا خوێندوویانه، به‌ڵام كه‌سم نه‌دی (به‌خته‌وه‌رێك و دڵنیایه‌كم تێدا نه‌دی) ته‌نها یه‌كێك نه‌بێت (كه له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و گومان و دوودڵی خۆیدا) ده‌ستی خستۆته ژێر چه‌ناگه‌ی خۆی، یان كه‌سێك په‌نجه‌نی په‌شیمان گه‌ستبێت و له ڕابوردوی خۆی و كه‌وتبێته ئاهو حه‌سره‌ت.
یه‌كێكی تریان كه فه‌خری رازی یه ده‌ڵێ:
نهاية إقدام العقول عقـــال ...... وغاية سعي العالمين ضــلال
ولم نستفد من بحثنا طول عمرنا ...... سوى أن جمعنا فيه قيل وقالوا
كۆتایی ئیقدام و هه‌ڵكوتانی عه‌قڵ و ژیری (له شتانێكا كه توانی به‌سه‌ریدا نییه، په‌تێكه‌و مرۆڤ ئه‌به‌ستێته‌وه، وه كۆتا پله‌ی هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو خه‌ڵكی (مه‌به‌ست له‌وانه‌یه كه به زانیاری كه‌لامه‌وه خۆیان خه‌ریك ئه‌كه‌ن) گومڕایی و سه‌رلێشێواویه.
ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌و قوڵبونه‌وه‌یه‌ماندا به درێژایی ته‌مه‌نمان هیچ سوودێكمان نه‌كرد، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه وتراو وتیان مان كۆ كرده‌وه‌و به‌س (واته هه‌ر قسه‌مان كۆكرده‌وه فڵان وتی و فڵان كۆمه‌ڵ وایان وت و فڵان وا وه‌ڵامی دایه‌وه)و هیچ سوودێكمان له‌و زانیاری و فێر بوونه‌مان نه‌كرد.
جا ئه‌وانه له كاتێكا كه كتاب و سوننه‌تیش له به‌ر ده‌ستیان بوو، به‌ڵام گوزارشیان له گومان و دوودڵی و دڵه‌ڕِاوكێی خۆیان به‌و شێوه ده‌كرده‌وه، ئه‌م هیدایه‌ت و ڕێنموونییه له به‌ر ده‌ستیان بوو، به‌ڵام ڕۆچوون له وه‌رگرتنی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ له ڕێی زانیاری كه‌لامه‌وه ویستویانه خوا‌و سیفاته‌كانی خوا سبحانه‌وتعالی یان ڕۆژی دوایی و هه‌واڵی ئه‌ودنیای تر له ڕێگه‌ی عیلم و زانیای كه‌لامه‌وه بناسن، ئیتر تێداچوون و دوودڵی و گومان هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی داگیركردن و ون بوون، جا ئه‌گه‌ر وترا: باشه چۆن ئه‌وانه ون ئه‌بن و سه‌ریان لێ ئه‌شێوێ و تووشی دۆش دامان دێن له كاتێكا كتاب و سوننه‌ت له به‌ر ده‌ستیانا بووه؟
دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ: [إن عامة من ضل في هذا الباب أو عجز عن معرفته، فإنما بسبب تفريطه في اتباع ما جَاءَ به الرَّسُول صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وترك النظر والاستدلال الموصل إِلَى معرفته. [ به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م ده‌روازه‌یه‌وه گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون یان بێ‌توانا بوون له ناسینی هه‌ق، ئه‌وه ته‌نها له كه‌مڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌یان بووه بۆ شوێنه‌كه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه، وه واز هێنانیان له‌و به‌ڵگه‌و تێڕوانیانه‌ی ئه‌تگه‌یه‌ننه ناسین و پێ ئاشنا بوونی].
با باوه‌ڕداریش بێت، با كتاب و سوننه‌تیش له به‌ر ده‌ستیا بێت، ماده‌م له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ڕاستیه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، كه‌مڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌می كردووه له شوێنكه‌وتنی ئه‌م قورئانه‌و شوێن پێهه‌ڵگرتنی هیدایه‌ت و ڕێنموونیه‌كانی، ئه‌وه سزا‌و تۆڵه‌كه‌ی سه‌ر لێ تێكچوون و دۆشدامان و گومانه په‌نا به خوا.