پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
جۆره‌كانی وردبونه‌وه‌و به‌ڵگه هێنانه‌وه وردبونه‌وه‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه (النظر و الاستدلال) به مانای ناسین و شاره‌زاییه له ڕێگه‌ی ژیرییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م ڕاڤه‌یه‌دا وشه‌ی تێڕوانین –النظر- هات ئه‌وه به مانی ناسین و شاره‌زایی ژیریی، یان كۆشش له‌ڕێی ژیرییه‌وه، یان به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ژیرییانه‌یه. تێڕوانین –النظر- دوو جۆره: جۆری یه‌كه‌م: تێڕوانینی ژیرییانه‌ی ڕووت كه ئه‌مه نه‌زه‌رو تێڕوانینی ئه‌هلی كه‌لامه، بریتییه له: شوێنكه‌وتنی بنه‌ما ژیریی و فه‌لسه‌فییه‌كان له بیركردنه‌وه‌دا، ئه‌م جۆره‌ش له تێڕوانین جگه له گومڕابوون وسه‌رلێشێوایی هیچی تری به دواوه نییه، وه هیچ عیلم و زانیارییه‌ك یان هیچ هیدایه‌ت و ڕێنموونییه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رهه‌م ناهێنێت. ئه‌مه‌یه ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه له ناخیانه‌وه دوودڵی و تێداچوون و سه‌رلێشێواوییان ده‌ربڕیوه شوێنه‌كه‌وته‌ی بوون و له سه‌ری ڕۆیشتون و كردویانه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ تێڕاونین و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یان. جۆری دووه‌م: تێڕوانینی شه‌رعی ئه‌ویش كه: تێڕوانینه بۆ ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز وتێگه‌یشتنیانه به وردبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه و قوڵ بونه‌وه لێیان، وه‌ك چۆن خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ داوین. جا هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌یه ئه‌تگه‌یه‌نێته دڵنیایی ته‌واو، چونكه ڕێگه‌ی دڵنیایی بریتییه له: تێڕوانین و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی شه‌رعی، نه‌ك تێڕوانینی كه‌لامی و مه‌نتیقیی فه‌لسه‌فیی، له گه‌وره‌ترین ئه‌و دۆز‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه هه‌یه خوای گه‌وره چه‌ند نموونه‌یه‌كمان بۆ باس ده‌كات، ئه‌ویش كه مه‌سه‌له‌كانی ئیمان و باوه‌ڕن و له ئایه‌ته‌كانی ئاسۆ‌و بوونه‌وه‌رو ده‌روونی مرۆڤ خۆی و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌و ده‌یانبه‌ستێته‌وه به ئیمانه‌وه و خوای گه‌وره بۆ سه‌لماندنی یه‌كتاپه‌رستی خۆی چه‌نده‌ها نموونه‌ی له سه‌ر هێناوه‌ته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زاتی په‌روه‌ردگار هه‌قه، وه‌ئه‌م قورئانه هه‌قه، وه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم هه‌قه‌و به ڕاست نێررواوه. خوا سبحانه‌وتعالی ئه‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ [فصلت:٥٣] { ئێمه له ئایینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خۆمانیان پێ نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بونه‌وه‌ردا و له ده‌روونی خۆشیاندا، تا بۆیان ڕۆشن ببێ و ڕوون ببێته‌وه كه ئه‌و زاته هه‌قه‌و ڕاسته } كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌كێ زۆر له بونه‌وه‌ردا هه‌ن، هه‌روه‌ها له ده‌روونی مرۆڤ خۆیدا له سه‌ر ڕاستی و حه‌قیقه‌تی خوای باڵاده‌ست، زانایانی گه‌ردوون و پزیشكه‌وانیی ئه‌و ڕاستی و سه‌لمێنراوانه باشتر ده‌زانن، هه‌روه‌ها كاتێك ده‌شته‌كیه‌كی نه‌خوێنه‌واریش سه‌ر به‌رز ئه‌كاته‌وه بۆ ئاسمان و سه‌یر ئه‌كات كه چۆن ئه‌م ئاسمانه به‌رز ڕاگیراوه و نه‌خشێنراوه، چۆن ئه‌م شاخانه دانراوون و دامه‌زرێنراوون، چۆن ئه‌م زه‌وییه ڕاخراوه‌و ته‌خت كراوه، ئه‌توانێ سه‌یری حوشتره‌كه‌ی بكات كه هه‌ڵیگرتووه چۆن دروست بووه، سه‌یركردن و تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌یگه‌یه‌نێته دڵنیاییه‌كی ته‌واوی ڕاستگۆیانه كه هیچ جۆره گومانێك ناتوانێ جێی خۆی بكاته‌وه له دڵیدا، خوای متعال ڕوو به به‌نده‌كانی ده‌فه‌رموێت: أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ * وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ * وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ [البلد: ٨-١٠] ئایا { ئێمه دووچاومان پێ نه‌داوه؟! وه زمان و دوولێومان پێ نه‌به‌خشیوه؟! ئایا ڕێنموونیمان نه‌كردووه تاكو سه‌رپشك بێت له شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ڕاست یان چه‌وت؟! } هه‌موو مرۆڤێك ئه‌گه‌ر سه‌یر بكات و ورد سه‌رنج بدات و بیر بكاته‌وه له‌وه‌ی كه خوا سبحانه‌وتعالی چۆن و به چ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر دروستی كردووه، بێ گومان له ڕێگه‌ی ئه‌و تێڕوانین ورد بونه‌وه‌وه ئه‌گاته ده‌ره‌نجامێكی دروست ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره هه‌ق و ڕاسته. هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به ڕۆژی دواییش كه له زۆرترینی ئه‌و مه‌سه‌له نادیار و په‌نهانانه بووه كه هاوه‌ڵگیران نكوولییان لێ كردووه و باوه‌ڕیان پێی نه‌بووه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه، خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی سوێندی خواردووه به ڕۆژی دوایی، چونكه له لایه‌ن زۆرێك له هاوه‌ڵگیرو بێباوه‌ڕه‌كانه‌وه به‌ره‌نگاری ده‌بونه‌وه‌و نه‌یانده‌سه‌لماند، خوای گه‌وره له سێ شوێندا له قورئانی پیرۆزدا سوێندی خواردووه كه زیندوو بونه‌وه ڕاسته‌و زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌و لێتان ده‌پرسرێته‌وه، به جۆرێك دانایی و حیكمه‌تی زیندوبونه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك تێی ڕامێنی و بیری لێ بكاته‌وه هۆشی دێته‌وه به خۆیدا و باوه‌ڕ دێنی كه زیندوو بونه‌وه‌ی دوای مردن هه‌ق و ڕاسته. له زۆرێك له ئایه‌ت و سووره‌ته‌كانی قورئاندا خوای باڵا ده‌ست نموونه دێنێته‌وه به زیندوكردنه‌وه‌ی زه‌وی، كه چۆن مردووه‌و ژیانی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵام كاتێك كه باران ئه‌بارێت به‌سه‌ریدا زیندوو ده‌بێته‌وه‌و گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌وزو سوور دێنه ده‌رێ، گژوگیای درێژ‌و كورت، ڕووه‌كی پان و ته‌خت، هه‌ر یه‌ك بۆنێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ریه‌ك ڕێژه‌یه‌كی تایبه‌ت شه‌كرو پێكهاته‌كانی تری تێدایه، ئه‌مه‌یان زۆره، ئه‌مه‌یان كه‌م، ئه‌مه تاڵه، ئه‌وی تریان ده‌رمانی ده‌ردو نه‌خۆشییه، ئه‌میان خۆراكی مرۆڤه، ئه‌وی دیكه‌یان خۆراكی ئاژه‌ڵ، وه هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ورد سه‌یر بكات و سه‌رنج بدات ئه‌گاته دڵنیاییه‌كی ته‌واو به‌ڕاستی په‌روه‌ردگار. جا خوای گه‌وره سبحانه و تعالی نموونه به زیندووكردنه‌وه‌ی زه‌وی مردوو دێنێته‌وه به‌وه‌ی كه وه‌ك چۆن ئه‌و زه‌ویه مردووه له پێش چاوی خۆتان زیندووی ده‌كاته‌وه‌و ژیانی پێ ده‌به‌خشێته‌وه، ئاوه‌هاش به توانایه به‌سه‌ر ئێوه‌داو دووباره زیندوتان بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی باسی زیندوكردنه‌وه‌ی زه‌وی ئه‌كات و بۆ سه‌ر له‌نه‌وێ ژیانی پێ ده‌به‌خشێته‌وه ده‌فه‌رموێت إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَى [فصلت:٣٨] { به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه زه‌وی زیندو كرده‌وه مردوش زیندو ئه‌كاته‌وه } خوا سبحانه‌وتعالی ئه‌م نموونانه‌مان بۆ دێنێته‌وه تاكو دڵنیا بین، وه بزانین كه هه‌ق و ڕاسته، تاكو به ته‌واوی بگه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه باوه‌ڕ به دوا ڕۆژ دڵنیاییه‌كه‌و به هیچشێوه‌یه‌ك له دڵه‌كانماندا له‌ق نابێت و هه‌ڵناكه‌نرێت، له به‌ر ئه‌وه سبحانه‌وتعالی ده‌فه‌رموێت: وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ بَلَى وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ * ليُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ [النحل:٣٨-٣٩] { بێبڕوایان سوێندیان ده‌خواردو چه‌ختیان له سه‌ر سوێندكه‌یان ده‌كردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندوی ناكاته‌وه! نه‌خێر، ئه‌وه به‌ڵێنێكی ڕاست و دروستی خوایه‌وه‌و لێی پاشگه‌زنابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ڕاستیه نازانن و باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن * بێ گومان خوا هه‌موویان زیندوو ده‌كاته‌وه تا بۆیان ڕوون بكاته‌وه‌و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان كێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون بزانن كه بێ گومان ئه‌وان درۆزن بوون }. لێره‌دا ئایه‌تی تر هه‌ن به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیندوبونه‌وه ڕاسته؛ ئه‌ویش په‌ندو ئامۆژگاری تێڕوانین و سه‌یركردن و ورد بوونه‌وه‌یه، كاتێك مرۆڤ بیر له‌و قسه‌یه ده‌كاته‌وه كه هاوه‌ڵگیران ئه‌ڵێن: "سوێند به خوا ئه‌وه‌ی كه مرد خوا زیندوی ناكاته‌وه" : وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لا يَبْعَثُ اللَّهُ مَنْ يَمُوتُ بَلَى وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُون َ [النحل:٣٩] ئه‌مه‌ش تاكو حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره ده‌ربكه‌وێت و ڕۆشن بێته‌وه، خوا سبحانه‌وتعالی ئه‌فه‌رموێ: لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهِ واته: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه تێدایا جیاوازن، ئه‌مه یه‌ك. ئه‌وی تریان: وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ كَانُوا كَاذِبِينَ جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ورد له‌م دوو حیكمه‌ته ورد ببێته‌وه ته‌واو دڵنیابه‌خش ئه‌بێت له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌بێت ڕۆژی دوایی هه‌بێت و مه‌حاڵه كه ژیان هه‌روا كۆتایی پێ بێت. لِيُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي يَخْتَلِفُونَ فِيهَِ چه‌ندێك مرۆڤ جیاوازی و ڕاجوداییان تێدا دروست ئه‌بێت له مه‌سه‌له زانستی و مافه‌كان و داواكان و شتانی تر، به‌ڵكوو خه‌ڵكی له كارێكی گه‌وره‌تر له‌وانه‌ش جیاوازیان تێ كه‌وتووه ئه‌ویش كه په‌روه‌ردگارو خاوه‌نه‌كه‌یانه عزوجل، هه‌یانه به‌رد ئه‌په‌رستێ و ئه‌ڵێ: ئه‌مه خوامه، هه‌یه خوای تاك و ته‌نها به هه‌ق ئه‌په‌رستێت و به خوای خۆی ئه‌زانێت، هه‌یه سێ خوا ئه‌په‌رستێ، هه‌شه چه‌نده‌ها خوا ئه‌په‌رستێ. هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه كه له واقعدا له نێوان مرۆڤه‌كاندا بونیان هه‌یه‌و به‌رجه‌سته‌ن، هه‌روه‌ها بونی سته‌مكارو سته‌ملێكراو، له ڕێده‌رچووه‌یه‌كی خۆبه‌زلزانی به ده‌سه‌ڵات كه ته‌مه‌نی دوورودرێژی خۆی له دژایه‌تی خوای په‌روه‌ردگاردا به‌سه‌ر ئه‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وپه‌ڕی هێزو خۆشیدایه، سته‌م ئه‌كات له به‌نده‌كانی خوا، ده‌ست ئه‌خاته سه‌رو ماڵیانه‌وه، هه‌رچیه‌ك حه‌زی لێ بكات و بیه‌وێت و مه‌به‌ستی بێت ئه‌یكات و ئه‌وجا ئیتر پاشان ئه‌مرێت، هه‌شه له به‌نده ڕاستگۆ‌و نزیكه‌كانی خوای گه‌وره كه به چه‌نده‌ها شێوه‌و جۆر و ئازار و ئه‌شكه‌نجه تاقی ده‌كرێته‌وه ئه‌وكات ئه‌مرێت. ئه‌مانه‌و شتانی تری زۆریش به‌ڵگه‌ی دڵنیابه‌خش و بڕه‌رن له سه‌ر بوونی ژیان و زینده‌گیه‌كی دیكه كه مرۆڤ تێدایدا سته‌می لێ نه‌كرێت و هه‌ر كه‌س به‌پێی خۆی مافی خۆی بدرێتێ
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).