پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قيده‌ی ته‌حاوی :: یه‌كخواپه‌رستی (التوحید) ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤٠٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٣/٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماهییه‌ت (كلام حول الماهیة) (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی)
موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثانية) تـوحـيـد الـربـوبـيـة كلام حول الماهية
كلام حول الماهية
الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي
من درس: تـوحـيـد الـربـوبـيـة

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێره‌دا دانه‌ر باسێكی له‌سه‌ر ماهییه‌ت هێناوه ‌و ڕوونی ده‌كاته‌وه‌:
زانایانی ژیربێژی (لۆژیك –منطق-) ده‌ڵێن: پرسیاركردن له‌ ماهییه‌ت (الماهیة‌) دوو ئامرازی هه‌یه‌: "ما" و "أي".
"ما" پرسیاری پێ له‌شتێك ده‌كه‌یت تاكوو حه‌قیقه‌ت و ماهییه‌ته‌كه‌ی بزانیت و "أي" پرسیاری پێ ده‌كه‌یت له‌ شتێك تاكوو له‌ خۆی جیای بكه‌یته‌وه‌ و تایبه‌تمه‌ندی بكه‌یت به‌ خۆیه‌وه‌.

وه‌ كاتێك كه‌ فیرعه‌ون وتی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعراء: ٢٣]، پرسیاری ماهییه‌ت و چییه‌تی خوای له‌ مووسا كرد، چونكه‌ "ما" ئامرازی ماهییه‌ت و پرسیار له‌ چییه‌تییه‌. ئیتر مووسا لێره‌دا بێتوانا بوو له‌ شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی ماهییه‌تی خوا، بۆیه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ لایدا و وتی: رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا[الشعراء: ٢٤]. بێ گومان ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دژوار و پێچه‌وانه‌به‌یه‌كه‌.

چونكه‌ فیرعه‌ون نه‌ زانستی مه‌نتیق و نه‌ ماهییه‌تیشی ده‌زانی چییه‌ تاكوو بیر له‌ پرسیارێكی وا بكاته‌وه‌ له‌ مووسای بكات. به‌ڵكوو ته‌نها ده‌یویست نكوولی له‌وه‌ بكات كه‌ خوایه‌ك هه‌یه‌، وتی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعراء: ٢٣] واته‌: ئه‌و خوایه بوونی‌ نییه‌ كه‌ تۆ باسی ده‌كه‌یت ئه‌ی مووسا. بۆیه‌ كاتێك مووسا -سه‌لامی لێ بێت- به‌ به‌ڵگه‌وه‌ گرتی پێی وت: رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ [الشعراء: ٢٦]. فیرعه‌ن وتی: إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ [الشعراء:٢٧].

هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ما، بۆیه‌ به‌ مووسای گوت شێته‌ و قسه‌ی شێتانه‌ ده‌كات. مه‌به‌ستیشی پرسیاركردن نه‌بوو له‌ ماهییه‌ت و چییه‌تی خوا، بۆیه‌ كاتێك زۆری بۆ هات و له‌ ئاوه‌كه‌دا نوقم بوو هاواری كرد و وتی:آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرائيلَ [يونس: ٩٠]. شایه‌ت و مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه فیرعه‌ون ئه‌یزانی خوا هه‌یه‌ و شاره‌زا بوو پێی، به‌ڵام ئینكاری ئه‌كرد و كوفی جحوودی هه‌بوو و‌ ئه‌و قسه‌یه‌شی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعراء: ٢٣] ئینكاریكردن و جحوودی بووه. ئیتر زاراوه‌ی مه‌نیقی بۆ ماهییه‌ت، به‌وه‌ی كه‌ داده‌بڕێت به‌سه‌ر زاتێكی ڕووتكراوه‌ له‌ سیفه‌ته‌كانیدا –واته‌ حه‌قیقه‌تی ته‌واویی بوون- هیچ پێویست ناكات خۆمانی پێوه‌ ماندوو بكه‌ین؛ قسه‌یه‌كی به‌تاڵ و بێبنه‌مایه‌.

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
07.28.2008 07:24:40 GMT
جزاءكم الله خيرا

یادكار سةنكاوي


03.10.2007 12:28:24 GMT
barasty sayteky zor basuda xuda padashtan bdatawa payman la almanea
به‌ڕاستی سایتێکی زۆر به‌سووده‌. خودا پاداشتان بداته‌وه‌. په‌یمان له‌ ئه‌ڵمانیا.

payman


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠