گه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رچی بنه‌ماو زیاده‌یه‌ك له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌و له دین موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية مقدمة شرح العقيدة الطحاوية (الحلقة الثالثة) تبليغ الرسول صلى الله عليه وسلم البلاغ المبين
الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: تبليغ الرسول صلى الله عليه وسلم البلاغ المبين ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌وانه‌ی كه بنه‌ماكانی ته‌ئویلیان داهێنا هه‌موو ڕێك و هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بنه‌مایانه نه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه نههاوهڵهكان نهیانزانیوهو پێی ئاشنا نه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن: ئه‌مانه له‌و بنچینانه‌ی دینن كه پێویسته له سه‌ری ڕێك بین و پابه‌ند بین پێیانه‌وه، به‌وه‌ش زۆرێك له ده‌قه‌كانی كیتاب و سوننه‌تی پێ په‌رچ ئه‌ده‌نه‌وه‌و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، وه مانای زۆرێك له ئایه‌ته‌كان ده‌گۆڕن و له مه‌به‌ستی خۆی لایده‌ده‌ن به پاساو و بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ی ئه‌مان هێناویانه كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی پێویستن و ده‌بێت په‌یڕه‌ویان لێ بكرێت!
كه‌واته قسه‌كه‌تان وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئایینه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه، وه ئه‌و –په‌نا به خوا- خیانه‌تی له په‌یام و ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی كردووه، جا لێره‌وه گرنگی قایمكردن و مه‌حكه‌مكردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه تێ ده‌گه‌ین كه كۆمه‌ڵ و تاقمه‌كان تێیدا ڕاجیاییان بووه و كێشه‌یان له سه‌ره كه چه‌ندێ گرنگ و به بایه‌خه توند‌و قایم بكرێن و تێدایاندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌سه‌له توندوتۆڵ و مهحكهمهكان.
له به‌ر ئه‌وه شێخ موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له كتێبی (كشف الشبهات) ده‌ڵێت: إن العامي الموحد يغلب الألف من الْمُشْرِكِينَ أو من أصحاب البدع [نه‌خوێنه‌وارێكی یه‌كخواپه‌رست ئه‌توانێت به‌سه‌ر هه‌زار له هاوه‌ڵگیران یان خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌كاندا زاڵ بێت].
چونكه با نه‌خوێنه‌واریش بێت و زانیاری و شاره‌زایی كه‌م بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له چڕوو پڕوو گوماناوییه‌كان كه زانایان تێیدا قوڵ بونه‌ته‌وه، ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌سه‌له ڕوون و ئاشكرایانه‌ی كه بنه‌ماو زه‌وابتێكی پته‌و و ڕاگیراو و مه‌حكه‌میان هه‌یه.
گومان و دوودڵییه‌كان له بواری عه‌قیده‌دا ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ڕوون وئاشكراون دیار‌و ڕۆشنه‌كان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و وتی: ئه‌مه ته‌ئویل ئه‌كه‌ین، یان واز له‌وه دێنین، ئه‌وه ئێمه وته‌یه‌كی موحكه‌می گشتیمان هه‌یه كه له سه‌ری ده‌ڕۆین كه ده‌ڵێ:"ئه‌وه‌ی خوا (سبحانه‌وتعالی) جێگیری كردبێت و بڕیاری دابێت بۆ خۆی، یان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڕیاری دابێت و جێگیری كردبێت بۆ خوا، ئه‌وه ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێیه‌تی و جێگیری ده‌كه‌ین و ده‌یسه‌لمێنین و لێی لاناده‌ین، وه هه‌روه‌ها"...
جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات بۆ لامان و وتی: ئه‌مه زیاده‌یه‌و كاری پێ ئه‌كه‌ین، له كاتێكا كه هیچ كام له هاوه‌ڵه‌كان كاریان پێ نه‌كردووه، یان هیچ شتێك له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) نه‌هاتووه ده‌رباره‌ی، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه: ماده‌م به‌م شێوه‌یه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به دینه‌وه نییه‌وه هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نییه، به‌ڵكوو تۆڵه‌و په‌رچ دانه‌وه‌ی تێدایه‌و ده‌بێ ڕه‌ت بكرێته‌وه: {من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد} رواه البخاري (٢٥٥٠) و مسلم (١٧١٨) عن عائشة، ورواية من "عمل عملا" عند مسلم (١٧١٨). [هه‌ر كه‌سێك له‌م كاره‌ی ئێمه شتێكی داهێنا كه تێیدا نه‌بێت و (له خۆیه‌وه هێنابێتی) ئه‌وه ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا].
به‌ڵام چۆن ئوممه‌ت په‌رته‌وازه بوو؟ وه چۆن ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوانه ده‌ركه‌وتن و دروست بوون؟
فه‌رمووده له‌م باره‌یه‌وه هاتووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان تانه‌ی لێ ئه‌ده‌ن، چونكه فه‌رمووده‌كه له هه‌ردوو سه‌حیحدا نییه، به‌ڵكوو له (مسند)دایه‌و لای (ابن أبي عاصم) و هه‌روه‌ها له (السنن) له چه‌ند ڕیوایه‌تێكی زۆره‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رموویه‌تی: { إن هذه الأمة تفترق عَلَى ثلاث وسبعين فرقة كلها في النَّار إلا واحدة } { ئه‌م ئوممه‌ته په‌رت ئه‌بێت بۆ حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵ هه‌موویان له ئاگردان ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت } وه هه‌ندێكیان به‌م شێوه ده‌یهێنن: { إن اليهود افترقت عَلَى إحدى وسبعين فرقة والنَّصَارَى افترقت عَلَى اثنين وسبعين فرقة، وهذه الأمة تفترق عَلَى ثلاث وسبعين فرقة} رواية من حديث الافتراق وهي عند الحاكم (١/٢١٨)، والترمذي (٢٦٤١) عن عبد الله بن عمرو، وعند الطبراني في الصغير (٢/٢٩)، والأوسط (٨/٢٢) عن أنس. { به‌ڕاستی جووله‌كه جیا بوونه‌وه بۆ حه‌فتاو یه‌ك به‌ش، وه نه‌سرانیه‌كانیش جبا بوونه‌وه بۆ حه‌فتاو دوو به‌ش، وه ئه‌م ئوممه‌ته‌ش جیا ده‌بێته‌وه بۆ حه‌فتاو سێ به‌ش} وه هه‌ندێك له فه‌رمووده‌كان ئه‌م زیاده‌یان{كلها في النَّار إلا واحدة } { هه‌موو له ئاگردان ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت} باس نه‌كردووه، وه هه‌ندێ ڕیوایه‌تیش باس له سیفاتی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو (الفرقة الناجية) ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: {ما أنا عليه اليوم وأصحابي} { ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ من و هاوه‌ڵه‌كانمی له سه‌رین}