|
ئایا درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه دروستتره یان هی گرینیچ؟
ئاماده‌كردنی: ڕێبوار ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
زانایه‌كی جه‌زائیری به ناوی (لووت بوناتیرۆ) ده‌یان ساڵه له بواری زانستی فه‌له‌كناسیدا خزمه‌ت ئه‌كات؛ ئێستا ئه‌و زانایه بۆ زانین و پێوانی كات بانگه‌شه‌ى به‌كارهێنانی درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه له‌جێی دێژه‌هێڵی گرینیچ ئه‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئه‌چه‌سپێنێت كه ئه‌و چاودێریكردن و لێكۆڵینه‌وه زانستییانه‌ی له بواری زانستی فه‌له‌كدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه به‌كارهێنانی درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه له ڕووی زانستییه‌وه له درێژه‌هێڵی گرینیچ دروستتره.
لووت بوناتیرۆ زۆر داهێنانی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه. له‌وانه له بواری فه‌له‌كناسیدا هه‌ستاوه به داهێنانی كاتژمێرێكی گه‌ردوونی كه له‌بری یاسای ١٢-كاتژمێری به یاسای ٢٤-كاتژمێری كار ئه‌كات. ڕۆژیش به‌پێی ئه‌م كاتژمێره له دوای خۆرئاوابوونه‌وه ده‌ستپێ ئه‌كات و به خۆرئاوابوونی ڕۆژی داهاتووش كۆتایی دێت. شایه‌نی باسیشه بوناتیرۆ له بواری زانستی فه‌له‌ك و ئاسماندا دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه و ئێستاش له زانكۆی (البلیدة الجزائریة) مامۆستایه.
كاتژمێره گه‌ردوونییه‌كه‌ی بوناتیرۆ
له‌لاى زانایانی ئیسلام و شارستانێتیی ئیسلامی‌دا كات نرخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه ئامێری (ئوسترلاب) كه یه‌كه‌م ئامێری پێوانی كاته له‌سه‌ر ده‌ستی زانا مسوڵمانه‌كان به‌ئه‌نجام گه‌یشت.
پاشان له‌دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی هاروونه‌ڕه‌شید ده‌ركه‌وت كه به دیاری بۆ (شارلمان)ی نارد و پاشان ورده‌ورده پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی تا گه‌یشته ئه‌و شێوه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر هه‌یه‌تی.
له‌وه‌ش ئه‌چێ داهێنانه‌كه‌ی بوناتیرۆ له ته‌مه‌نی ئامێره‌كانی كاتپێواندا به قۆناغێكی نوێ دابنرێت، چونكه:
١- ئه‌م كاتژمێره له‌بری یاسای ١٢-كاتژمێری، یاسای ٢٤-كاتژمێری به‌كار ئه‌هێنێت. به‌وه‌ش جووڵه‌ی دروستی خۆر و هه‌روه‌ها له‌پاش خۆرئاوابوونیش ماوه‌ی سووریی كازیوه‌مان بۆ ده‌رده‌خات.
٢- ڕۆژیش به‌پێی ئه‌م كاتژمێره له‌دوای خۆرئاوابوونه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و به خۆرئاوابوونی ڕۆژی داهاتووش كۆتایی دێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا ڕۆژئاوایییه‌ی ئێستا كاری پێ ده‌كرێت، كه ڕۆژ له‌دوای نیوه‌ی شه‌وه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات.
٣- هه‌روه‌ها به به‌كارهێنانی یاسای سه‌ته‌لایت ده‌كرێت ئه‌م كاتژمێره وه‌ك قیبله‌نمایه‌ك بۆ دیاریكردنی جێگه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها زانیاریی فه‌له‌كیمان بداتێ وه‌ك درێژیی شه‌و و ڕۆژ و زانینی جێگه‌ی خۆر و مانگ له بورجه‌كاندا و دیاریكردنی وه‌رزه‌كانی ساڵ.
تا چه‌ندێك كاتژمێره‌كه‌ی بوناتیرۆ توانای هاتنه‌دیی هه‌یه؟
ئه‌م كاتژمێره ئێستا له قۆناغی هاتنه‌دى و به‌عه‌مه‌لیبووندایه. له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا كارێكی ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات وا نامێنێت و ئاسایی ده‌بێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه:
١- به‌كارهێنانی ئه‌م كاتژمێره ئاسانه و له كاتژمێرى ئاسایی ده‌چێت و خه‌ڵكى به‌خێرایی له‌گه‌ڵی ڕادێن.
٢- پێشوازیلێكردنی ئه‌م كاتژمێره له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه چونكه خواى گه‌وره ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه تا ساڵنامه‌ی مانگی به‌كار بهێنین؛ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: هو الذي جعل الشمس ضياء و القمر نورا و قدره منازل لتعلموا عدد السنين و الحساب . له‌ژێر ڕۆشناییی ئه‌م ئایه‌ته‌شدا كاتژمێری فه‌له‌كیی بوناتیرۆ خۆری بۆ ژماردنی ڕۆژه‌كان و مانگی بۆ ژماردنی مانگه‌كان و درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه‌شی بۆ پێوانی كات به‌كار هێناوه.
٣- ماوه‌ی (١٠) ساڵه ئه‌م كاتژمێره هاتۆته دی و مۆڵه‌تی جیهانیی پێ دراوه. بوناتیرۆ له‌سه‌ر داهێنانی ئه‌م كاتژمێره گه‌ردوونییه ساڵی (٢٠٠٥) له له‌نده‌ن و ساڵی (٢٠٠٦) له به‌لجیكا و هه‌روه‌ها له وڵاتی میرنشینه‌كانی عه‌ره‌ب خه‌ڵات كراوه.
٤- زۆرێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان ئێستا ساڵنامه‌ی مه‌ككه له‌پاڵ ساڵنامه‌ی گرینیچدا به‌كار ده‌هێنن.
درێژه‌هێڵی گرینیچ له ڕووی زانستییه‌وه دروست نییه
له ڕابردوودا هه‌موو شارستانێتییه‌كان ساڵنامه‌ی مانگییان به‌كار هێناوه؛ وه‌ك شارستانێتییه‌كانی چین و هیند و ئیسلام و جووله‌كه. به‌ڵام دواتر له‌به‌ر پێویستیی جووتیاره‌كان تا كاته‌كانی كاریان له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كاندا بگونجێت، ئه‌و ساڵنامه‌یه گۆڕرا بۆ ساڵنامه‌ی هه‌تاوی - مانگی.
دواتریش ڕۆژئاوا ساڵنامه‌ی هه‌تاوی به‌كار هێنا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (گرینیچ)ى زانا به مه‌به‌ستی پێوانی كات هه‌ستا به هه‌ڵبژاردنی درێژه‌هێڵێكی خه‌یاڵی كه له ڕووی زانستییه‌وه دروست و ورد نییه. به‌رده‌وامیش ئه‌و ساڵنامه‌یه پینه‌كاریی تێدا ده‌كرێت تا ئه‌و كه‌موكووڕییه زانستییه‌ی پڕ بكرێته‌وه، بۆ نموونه:
١- هه‌ر (٤) ساڵ جارێك ڕۆژێك زیاد ده‌كه‌ن بۆ مانگی شوبات. ئه‌مه‌ش لۆژیك نییه و چۆن ئه‌بێت ئه‌و ڕێسا ژمێریارییه له ماوه‌ی (٤) ساڵدا (٢٤) كاژێر له خۆر جیاواز بێت.
٢- هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی كاتی هاوینه و كاتی زستانه كه هه‌ر (٦) مانگ جارێك كاژێرێك زیاد ده‌كه‌ن تا كاژێرێك زووتر ده‌ستبه‌كار بكه‌ن.
٣- درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه بۆ هه‌میشه ڕێك خراوه و پێویستی به گۆڕانكاری نییه تێیدا، به‌ڵام درێژه‌هێڵی گرینیچ گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت. باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و ترسه بوو كه له ڕابردوودا دروست بوو له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه كۆمپیوته‌ر و ئامێره دیجیتاڵه‌كان له ساڵی (٢٠٠٠)دا تووشی وه‌ستان ببن.
ئایا (ساڵنامه‌ى مانگى) دروستتره یان (ساڵنامه‌ی هه‌تاوی)؟
ناكرێ پشت به ساڵنامه‌ی ڕۆژئاوا ببه‌ستین چونكه درێژه‌هێڵی گرینیچ بۆ خۆی هێڵێكی خه‌یاڵییه، بۆیه درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه‌مان هه‌ڵبژاردووه بۆ پێوانی كات. ئه‌م بڕیاره‌شمان ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یه كه ماوه‌ی سه‌ده و نیوێكه له‌سه‌ر جووڵه‌ی مانگ و خۆر به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌ریانخستووه:
١- ئه‌و كاته‌ی خۆر و مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئاست به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌وه سه‌ره‌تای مانگی تازه‌یه به‌پێی ساڵنامه‌ی مانگی.
٢- هه‌روه‌ها خۆر و مانگ له یه‌ك ئاستدا به‌تێكڕایی له‌سه‌ر درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانست سه‌لماندوویه‌تی كه خۆر و مانگ له‌سه‌ر درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه جووڵه‌یه‌كی ڕێكوپێكیان هه‌یه، كه‌واته ده‌بێت درێژه‌هێڵی مه‌ككه بۆ پێوانی كات به‌كار بهێنین نه‌ك درێژه‌هێڵی گرینیچی خه‌یاڵی. هه‌ركاتێكیش خۆر و مانگ پێش درێژه‌هێڵی مه‌ككه - مه‌دینه به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌وه ڕۆژی دواتر سه‌ره‌تای مانگی تازه ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای زه‌وال خۆر و مانگ به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌وه سه‌ره‌تای مانگی تازه بۆ دوو سبه‌ی ده‌بێت. به‌و جۆره ڕۆژنامه و ساڵنامه‌ی مانگی به‌بێ ده‌ستكاری شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك وه‌رده‌گرێت.
گیروگرفتی بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان
لووت بوناتیرۆ پێی وایه ئه‌و گیروگرفته به‌ڕێگه‌ی ژمێره‌كاریی گه‌ردوونی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ڕێگه‌ی بینینی مانگیشدا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ده‌بن. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت واز له ڕێگه‌ی مانگبینینی ناوچه‌یی بهێنین، كه هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان مسوڵمانانه. به‌ڵكوو هه‌ركاتێك دڵنیا بووین له‌وه‌ی چووینه‌ته مانگی تازه‌وه؛ له هه‌موو جیهاندا له‌و كاته‌ی كه خۆر له مه‌ككه ئاوا ده‌بێت، چاودێری مانگ بكه‌ین، به‌و شێوه‌یه هه‌ردوو ڕێگه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی جیاوازی دروست بكه‌ن ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ده‌بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: (الجزيرة نت).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|