پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه.. بڵاوبوونه‌وه‌و پاراستنی حه‌ق به بێ هێز ناچه‌سپێت گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندنی ئیسلامی دكتور: جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه (واشنتون) (1) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس یه‌كێكه له زانا‌و بیرمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی ئیسلام و له زۆر بواری هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خنه‌یی ده‌ستی باڵای هه‌یه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه توانیویه‌تی له دووتوێی زانستی شه‌رعی و هزری ڕه‌سه‌ندا بابه‌ت و ڕه‌خنه‌وه پێشبینییه‌كانی بخاته ڕوو. خاوه‌ن ڕه‌خنه‌ی به‌هێزو جه‌رگبڕه له بیرۆكه‌ی عه‌لمانییه‌ت و ژیار‌و شارستانێتی ڕۆژئاوا‌و نووسینه‌كانی شایه‌نن به‌وه‌ی هه‌موو بیرمه‌ندێكی خولیای ئه‌و بوارانه پێی سوود مه‌ند ببن. له‌م دێمانه‌یه‌دا دكتۆر جه‌عفه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی ڕیشه‌یی بۆ پێشختن و به‌خته‌وه‌ری ئوممه‌تی ئیسلام خستۆته‌ڕوو به پێویستمان زانی خوێنه‌ری كوردی لێ ئاشنا بكه‌ین، فه‌رموون ئێوه‌و ده‌قی گفتوگۆكه: ـ له حاڵی ئێستاماندا كه میلله‌تی ئیسلامی دواكه‌وتووه، ئایا له بواری فێربوون و هێنانه‌دی زانیاری‌دا باشتر وایه گه‌نجی مسوڵمان ڕووبكاته زانسته شه‌رعییه‌كان، یان زانسته ماددییه‌كان، یان فه‌لسه‌فه؟ یان چی تر؟ + چاكترین شت ئه‌وه‌یه كه زانسته شه‌رعییه‌كان و زانسته ماددییه‌كان پێكه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه، شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمییه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌ڵێ:" زانسته شه‌رعییه‌كان دوو جۆرن: خوای گه‌وره ڕوونكردنه‌وه‌ی جۆرێكییانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووین، هانیشمان ئه‌دات و داوامان لێ ئه‌كات تا جۆره‌كه‌ی تریشیان فێرببین... واته بواره‌كانی زانیاری و مێژوو... هتد كه خوای گه‌وره هانمان ئه‌دات بۆ فێربوونیان ئه‌وانیش جۆرێكن له زانسته شه‌رعییه‌كان، جا هه‌ر كاتێك به‌م مانایه له زانسته شه‌رعییه‌كان تێگه‌یشتین ئه‌وه یارمه‌تییه‌كی زۆرمان ئه‌دات تا پێشبكه‌وین". سه‌رچاوه‌كانی هێزی میلله‌ت میلله‌ت به دوو هێز پێش ئه‌كه‌وێ، له رۆژئاواشدا زۆر باس له‌مه ئه‌كه‌ن به هێزێكیان ئه‌ڵێن هێزی ماددی و هێزه‌كه‌ی تریشیان به هێزی نه‌رم ناو ئه‌به‌ن، مه‌به‌ستیشیان له هێزی نه‌رم رۆشنبیرییه. میلله‌تی سه‌ركه‌وتووش ئه‌وه‌یه هه‌ردوو هێزه‌كه له خۆ بگرێ، هێزه نه‌رمه‌كه‌شی خاوه‌نی نرخ و مانا‌و تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا هێزه ماددییه‌كه هاوكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه نه‌رمه‌كه بكات، ئێمه‌ش به‌تایبه‌تی وه‌ك مسوڵمان پێویستیمان به هه‌ردوو هێزه‌كه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة (الأنفال: 60). ئه‌و هێزه‌ش كه خوای گه‌وره باسی ئه‌كات هێزی باوه‌ڕو هێزی چه‌ك ئه‌گرێته‌وه، بێگومانیشین له‌وه‌ی ئه‌و كاته مسوڵمانان له به‌دی هێنانی هێزی دووه‌مدا دوواكه‌وتن كه له به‌دی هێنانی هێزی یه‌كه‌مدا كه‌مته‌رخه‌مییان كرد، ئیتر له‌و كاته‌وه خه‌ڵكی تێگه‌یشتنیان بۆ دین دواكه‌وت، دینیان كرده شتێك كه دژایه‌تی بیروهۆش و ژیری بكات و پاشكۆیه‌تییه‌كی كوێرانه‌ی كه‌سانی ڕابوردوو بێت، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا په‌روه‌رده‌ی ئایینی له لاى مسوڵمانان تووشی دواكه‌وتن بوو، له كاتێكدا رۆژئاوا له سه‌ده‌ی 18 دا ده‌ستیكرد به بایه‌خ دان به هۆشیاری و ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه ماددییه‌ی ئه‌مڕۆی لێكه‌وته‌وه... "بۆیه ئێمه پێویستیمان به راپه‌ڕینێكه هه‌ردوو هێزه‌كه كۆبكاته‌وه، "پێشم باشه زانا ئیسلامییه‌كانمان هانی خه‌ڵكی و گه‌نج بده‌ن هه‌تا هۆكاره‌كانی به‌هێز بوونی میلله‌ته‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن و وتاره‌كانیان ته‌نها له بواری بیروباوه‌ڕو خواپه‌رستی و...هتد دا كورت هه‌ڵنه‌هێنێ، "هه‌ر ئه‌وه‌شه رۆژئاوا لێی ئه‌ترسێ، میلله‌تێك له میلله‌ته‌كان پێش بكه‌وێ و جێی ئه‌و بگرنه‌وه." له لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تونی بلیر به ئاشكرا ئه‌م ترسه‌ی رۆژئاوا ده‌رئه‌كه‌وێ، كاتێك وتی: "گیروگرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه ململانێی نێوان شارستانییه‌كان نییه، به‌ڵكوو ململانێكه له‌سه‌ر شارستانییه‌كانه، واته ئه‌ركی ئێمه‌ی رۆژئاوایی ئه‌وه‌یه مانا‌و تێڕوانینه‌كانی خۆمان بڵاوبكه‌ینه‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی بخه‌ینه ڕوو شارستانی چییه؟ تێشیان بگه‌یه‌نین هه‌قمانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی بچینه ناو كێشه‌كانه‌وه هه‌روه‌ك چۆن به‌و شێوه‌یه چوینه‌ته ناو عێراقه‌وه"... واته چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لاى رۆژئاوا رێسایه‌كه نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی كاتی بێ و تایبه‌ت بێ به ئه‌فغانستان و عێراقه‌وه. دژ به یه‌كبوونی تێگه‌یشتنه‌كانی رۆژئاوا ـ جا ئایا ئه‌و رێسایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌گونجێ، كه ئێستا رۆژئاوا لافی سه‌ربه‌ستی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ لێ ئه‌دات؟ + دیموكراسییه‌ت هه‌مووی خه‌یاڵاته‌و مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی رۆژئاوا نییه، رۆژئاوا ئه‌و دیموكراسییه‌ی قبووڵ نییه كه ببێته هۆكاری لاواز بوونی ژیار‌و شارستانییه‌ته‌كه‌ی... باشترین به‌ڵگه‌ش له‌م دواییه‌دا ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانی له‌سه‌ر بڕیاری قوتابخانه‌یه‌ك رازی بوو كه نه‌یهێشت كچێكی مسوڵمان حیجاب له‌به‌ر بكات، به‌ڵكووو پشتگیری‌یان له قوتابخانه‌كه كرد‌و بڕیاره‌كه‌یان به‌وه ناوبرد كه دژایه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ناكاو قوتابخانه ئه‌توانێ ئه‌و كاره بكات. پێشم وایه رۆژئاوا یاسای توند‌وتیژتر بۆ پاراستنی شارستانییه‌كه‌یان ئه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش به تایبه‌تی كاتێك هه‌ست بكه‌ن مسوڵمانان مه‌ترسییان له‌سه‌ر هێزه نه‌رمه‌كه‌ی رۆژئاوا دروست كردووه. ـ كه‌واته رۆژئاوا ئاماده‌یه درووشمه‌كانی له پێناوی به‌دی هێنانی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی خۆیدا به‌خت بكات، ئه‌ی چییه ناهێڵێت ئێمه‌ی مسوڵمان بیروباوه‌ڕه‌كانمان له رۆژئاوادا بڵاوبكه‌ینه‌وه، له كاتێكا ئێمه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی بڵندترو به‌رزترین؟ + شتێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه ئێمه نیمانه ئه‌ویش هێزی ماددییه، بۆیه پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌نجه‌كانمان پێشخستن و بڵندكردنه‌وه‌ی میلله‌ت و به‌دی هێنانی هێزی ماددی بێت، بایه‌خ به‌م لایه‌نه بده‌ن و له زانسته سروشتییه‌كاندا ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن هه‌تا به به‌رزترین پله‌كانی زانیاری ئه‌گه‌ن. سه‌ریشم سوڕماوه بۆچی ئه‌مریكا له زۆرێك له كاره‌كانیدا پشت به گه‌نجانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئه‌به‌ستێ؟ بۆچی وڵاته‌كانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له بواری كۆمپیوته‌ردا پێشكه‌وتن، كه‌چی جیهانی عه‌ره‌بی نه دین نه دنیا؟ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له دین ـ كه‌واته به‌ڕێزتان ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی مسوڵمانان له بواری زانست و ماددیدا بۆچی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه؟ + هۆی ئه‌م دواكه‌وتنه تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یه له دین، تێگه‌یشتنی مسوڵمانان له دین ته‌نها له خستنه‌ڕووی ئه‌و بواره‌دا په‌نگی خواردۆته‌وه كه شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمییه ئه‌ڵێ خوای گه‌وره بۆی ده‌سته‌به‌ر كردووین، به‌ڵام ئه‌و بواره‌ی خوای گه‌وره داوامان لێ ئه‌كاو هانمانی بۆ ئه‌دات مسوڵمانان نایانه‌وێ فێری ببن... ـ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه مسوڵمانان له ڕێڕه‌وو كاروانی شارستانی میلله‌تی ئیسلام دواكه‌وتوون، ئێستا بانگه‌شه‌ی چوونه‌وه‌یه‌ك و به‌خۆوه خه‌ریك بوون له‌ناو مسوڵماناندا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڕێزتان چۆن ئه‌و بانگه‌وازانه هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنن؟ + ئه‌وانه دوو جۆرن: جۆرێكیان ته‌نها به خۆیانه‌وه خه‌ریكن و بیروباوه‌ڕیان خراپ بووه‌و خواپه‌رستیشیان تووشی بیدعه بووه... جۆرێكیشیان پێویست ئه‌كات بچێته‌وه یه‌ك و به‌خۆیدا بچێته‌وه... بۆیه به بۆچوونی من بانگه‌وازی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه بانگه‌واز بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو خواپه‌رستی و به‌ده‌ستهێنانی هۆكاره ماددییه‌كان هه‌ردووك پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی ئه‌بێته مایه‌ی راپه‌ڕینی مسوڵمانان له هه‌موو جیهاندا... كه‌واته‌چاره‌سه‌ر چییه؟ تێبینی ئه‌كه‌ین گه‌نجه‌كانمان ئه‌و بواره زانستییانه هه‌ڵ ئه‌بژێرن كه بژێوییه‌كی ماددی زیاتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات، بۆیه خه‌ڵكی حه‌ز ئه‌كه‌ن ببن به دوكتۆر، له كاتێكا دوكتۆری له خودی خۆیدا زانست و ته‌قه‌نییه‌ت نییه، به‌ڵكووو به‌رهه‌می زانست و ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ماددییه... له كاتێكا پێشكه‌وتنی زانستی له زانسته سروشتییه‌كاندا به ده‌ست ئه‌كه‌وێ و پێشكه‌وتنیش له بوارى ماددییدا له‌سه‌ر ئه‌و زانستانه دائه‌مه‌زرێ و بینا ئه‌بێ... لێره‌شه‌وه پێشنیارێكم هه‌یه له دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆم له‌سه‌ر زۆرێك له چالاكییه زانستییه‌كان له زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا كردووه؛ ئه‌ویش هه‌ستین له‌ناو گه‌نجه‌كانمانا زیره‌كترینیان هه‌ڵ بژێرین و زانكۆ‌و كۆلیژی تایبه‌تییان بۆ بكه‌ینه‌وه، باشتریشه زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی نه‌بن، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن هه‌موو جیهانی ئیسلامی یان نیشتمانی عه‌ره‌بییه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن، مه‌رجیشمان ئه‌وه بێ ئه‌و گه‌نجانه له‌گه‌ڵ زیره‌كییه‌كه‌یاندا دیندارو په‌روه‌رده‌كراویش بن، پاشان به‌سه‌ر بواره جیا جیاكاندا دابه‌شیان بكه‌ین و زانسته شه‌رعییه‌كانیش وه‌ك به‌شێك له‌گه‌ڵ بواره تایبه‌تییه‌كه‌یاندا بخوێنن، پاشان هه‌ر كۆمه‌ڵه له جۆرێك له زانسته سروشتییه‌كاندا كارامه‌و پسپۆڕ ببن، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد مامۆستا له جیهانی رۆژئاواوه بهێنین و په‌یوه‌ندیشمان به ناوه‌نده‌كانی پێشكه‌وتنی زانستییه‌وه له رۆژئاوا هه‌بێ. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ گۆڤاری(المجتمع ژماره:1741) له رۆژى3/3/2007
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).