پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
به‌شی نۆیه‌م .. نووسراوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ پادشا و سه‌رۆكه‌كان پاش ئه‌وه‌ی مسوڵمانان له په‌یمانی حوده‌یبییه گه‌ڕانه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم به باشی زانی به شێوه‌یه‌كی فراوان تر بانگه‌وازی ئیسلام به جیهانا بڵاوبكاته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم چه‌ند باڵوێزێكی له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان بۆ پادشاكانی سه‌رده‌می خۆی ره‌وانه‌كرد، نووسراوی تایبه‌تیشی بۆ ناردن و تێدایدا بۆ ئایینی ئیسلام بانگی كردن و نامه‌كانیشی مۆری پێغه‌مبه‌ری پێوه‌بوو مۆره‌كه‌ش له 3 وشه پێكهاتبوو(محمد رسول الله) كه له سه‌ر ئه‌نگوستیله‌یه‌ك هه‌ڵكه‌ندرابوو. نووسراوی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌و سلم بۆ پادشای رۆم پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم په‌یامنێرێكی به ناوی(دحیة الكلبی) به نووسراوێكه‌وه بۆ قه‌یسه‌ری پادشای رۆم نارد، ده‌قی نامه‌كه: ["به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، له موحه‌ممه‌دی نێرراوی خواوه بۆ هیرقلی گه‌وره‌ی ڕۆم. سه‌لام له‌وه‌ی شوێن رێنموویی ئه‌كه‌وێ، پاشان من بۆ لاى ئیسلام بانگت ئه‌كه‌م، موسوڵمان ببه خواى گه‌وره دوو جار پاداشتت ئه‌داته‌وه‌و سه‌لامه‌ت ئه‌بی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵ بكه‌ی ئه‌وه تاوانی شوێن كه‌وتووانیشت به ملی تۆ ئه‌بێ، ئه‌ی خاوه‌نانی كیتاب وه‌رن با له‌سه‌ر وشه‌ی یه‌كتاپه‌رستی هاوبه‌شی بكه‌ین، ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستین و هاوبه‌شی بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین و كه‌سیشمان خۆی به‌رز نه‌كاته‌وه‌و خۆی له خه‌ڵكی نه‌كات به خوا، ئه‌گه‌ر پشتیشتان هه‌ڵكرد ئه‌وه به شاهێدبن ئێمه مسوڵمانین"] قه‌یسه‌ر له دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه وا خۆی پیشاندا كه باوه‌ڕی هه‌یه‌و دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم ره‌وانه‌كرد، به‌ڵام موسڵمانان زانییان درۆ ئه‌كات و بڕوایان پێنه‌كرد. نووسراوی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌و سلم بۆ پادشای فارس هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم به(عبدالله بن حذافة بن سهم)دا نووسراوێكی بۆ كیسرای كوڕی هورمزی پادشای فارس نارد، ده‌قی نامه‌كه: ["به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، له موحه‌ممه‌دی نێرراوی خواوه بۆ كیسرای گه‌وره‌ی فارس، سه‌لام له‌وه‌ی شوێن رێنموویی ئه‌كه‌وێ و باوه‌ڕ به خوا‌و نێرراوه‌كه‌ی ئه‌كات، شاهێدی ئه‌دات هیچ په‌رستراوێكی تر جگه له خوا نییه‌و بێ هاوه‌ڵه‌و موحه‌ممه‌دیش به‌نده‌و نێرراوی خوایه؛ بانگیشت بۆ لای خوا ئه‌كه‌م، من نێرراوی خوام بۆ لای هه‌موو كه‌س، زیندووان له سزای دواڕۆژ ئه‌ترسێنم و ئه‌وه‌ی به بێ باوه‌ڕیش بمێنێته‌وه ئه‌وه به هه‌میشه‌یی شیاوی سزا ئه‌بێ، مسوڵمان ببه سه‌لامه‌ت ئه‌بی، ئه‌گه‌ر به ئیسلام رازی نه‌بوویت ئه‌وه تاوانی ئاگرپه‌رسته‌كان به ملی تۆ ئه‌بێ"] كیسرا دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه توڕه‌بوو نووسراوه‌كه‌ی دڕاند، كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست، له خوای گه‌وره پاڕایه‌وه موڵكی كیسرا خاپوور بكات، ئه‌وه‌نده‌شی نه‌برد شه‌وێكیان شێرۆی كوڕی كیسرا باوكی خۆی كوشت و زاڵ بوو به‌سه‌ر باوكی‌دا. نووسراوی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌و سلم بۆ هه‌ندێ پادشا‌و سه‌رۆكی تر به هاو شێوه‌ی ئه‌و نووسراوانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم نامه‌ی بۆ زۆرێكی تر له پادشا‌و سه‌رۆكه‌كان ره‌وانه‌كرد له‌وانه؛ نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه(به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و نه‌جاشییه نه‌بوو كه مسوڵمان بوو)، هه‌روه‌ها به(حاطب بن ابی بلتعه) دا نامه‌یه‌كی بۆ موقه‌وقیس پادشای میسر ره‌وانه‌كرد، هه‌رچه‌نده موقه‌وقیس موسوڵمان نه‌بوو به‌ڵام به‌ڕێزه‌وه نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرت و نووسراوێك و چه‌ند دیارییه‌كی گه‌وره‌شی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم نارد، هه‌روه‌ها نامه‌ی بۆ گاوره‌كانی نه‌جران و پادشای به‌حرێن و دوو پادشاكه‌ی عوممانیش نارد... هتد. كاریگه‌ری نووسراوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌و سلم به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم نامه‌ی بۆ زۆرێك له پادشا‌و سه‌رۆكه‌كان نارد، هه‌ندێكیان موسڵمان ئه‌بوون و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر بیروڕای خۆیان ئه‌مانه‌وه به‌ڵام به‌جوانی وه‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه، كه‌مێكی تریشیان به تووڕه‌یی و به ناشرینی هه‌ڵوێستیان وه‌رئه‌گرت، هه‌ر گه‌لێكیش ئیسلامی وه‌ربگرتایه هه‌ر له خۆیان كه‌سێكی شاره‌زاو زانای بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیسلام بۆ دیاری ئه‌كردن. ئه‌م نووسراوانه‌و هاوه‌ڵه په‌یامنێره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم بوونه هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی گه‌وره بۆ ئیسلام و بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام به جیهاندا، زۆر كۆمه‌ڵ و گه‌لیش هاتنه ناو ئیسلامه‌وه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر مسوڵمانان كه‌م بوه‌وه. متمانه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌و سلم به‌سه‌ركه‌وتنی ئیسلام پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم له كاتێكا ئه‌م نووسراوانه‌ی به‌جیهاندا بڵاوئه‌كرده‌وه، كه هێشتا له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیشدا ده‌سه‌ڵاتی به ته‌واوی په‌یدا نه‌كردبوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی ته‌واوی به په‌یمانی خوای گه‌وره هه‌بوو كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سه‌رئه‌خات و ئیسلام به هه‌موو لایه‌كی سه‌ر زه‌ویدا بڵاوئه‌بێته‌وه، ئه‌مه بووه پاڵنه‌رێك بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم كه له‌و كاته ناسكه‌دا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات. پاش وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه‌و سلم به ماوه‌یه‌كی كه‌م، كه نه‌گه‌یشته 20 ساڵ، ئیسلام به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كانی تردا ده‌ركه‌وت و هه‌روه‌ها ئیسلام زاڵ بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پادشا‌و سه‌رۆكانه‌دا كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم نامه‌ی بۆ ناردبوون، هاتنه دی ئه‌م په‌یمانه‌ی خوای گه‌وره‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئان نیگای خوای گه‌وره‌یه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌ری موحه‌ممه‌د صلی الله علیه‌و سلم.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).