پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
تا كه‌ی په‌ند وه‌رناگرین؟ هه‌ركاتێك جه‌هل فه‌رمانڕه‌وا بێ، بێ گومان میحنه‌ت و به‌ڵا وه‌ك ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕوو له مرۆڤایه‌تی ئه‌كات. هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌یبینێ و هه‌ست ئه‌كات كڵۆڵی و نه‌گبه‌تییه‌كانی مرۆڤ هه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامی تاوان و گوناهه و دووركه‌وتنه‌وه له په‌روه‌ردگار. به‌رده‌وامیش زانا و بیرمه‌ند و كه‌سه هۆشیار و به‌ئاگاكان مرۆڤایه‌تییان له‌م ڕاستییه ئاگادار كردۆته‌وه. كه‌چی كاروانی خراپه‌كاری به‌رده‌وامه و مرۆڤه‌كان له‌م ناسۆری و به‌ڵایانه‌ی ڕووی تێ كردوون په‌ند وه‌رناگرن! باشه ئه‌بێ هۆی ئه‌مه چی بێ؟ بۆچی له كاتێكدا مرۆڤ ئه‌م ڕاستییه ئه‌زانێ، كه‌چی له‌سه‌ر گوناهه‌كردن به‌رده‌وام ئه‌بێ و گوێ به رێنموویی و ئامۆژگاریی زانا و هۆشمه‌نده‌كان نادات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره: ئه‌توانین به كورتی و به خێرایی ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر برینه‌كه‌و بێ دوودڵی بڵێین هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه نه‌بوونی ترسه له خوای گه‌وره! له خوا ترسان چاره‌سه‌ره هه‌رچه‌نده له خواترسان نهێنی مه‌عریفه‌ته‌و خۆدان له‌و ده‌ریایه جێی باسه‌كه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ترس له هه‌ر شتێكی تر كارێكی خراپ و سه‌لبی بێ، ئه‌وه ترسان له خوای گه‌وره به پێچه‌وانه‌وه كارێكی چاك و ئیجابی ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر ترس له غه‌یرى خوا ئه‌نجامه‌كه‌ی راكردن و هه‌ڵهاتن بێ، بۆ‌نموونه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له دنیادا له هه‌رچییه‌ك بترسێ ئه‌وه لێی دوورئه‌كه‌وێته‌وه تا زیانی پێ نه‌گات، به‌ڵام له خوا ترسان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی نزیك بوونه‌وه‌یه له خوای گه‌وره‌و ئه‌وه‌ش ئه‌بێته مایه‌ی ته‌واوكاری ماناكان و ئاكاره جوانه‌كانی مرۆڤ، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه زانا‌و پیاوچاكه خواناسه‌كان له هه‌موو كه‌س زیاتر له خوای گه‌وره ئه‌ترسن و ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی به‌ره‌و كه‌مال چوون و به ختیاری خۆیان و كه‌سانی چوارده‌وریان. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: و عباد الرحمن الذین یمشون علی الارض هونا و اذا خاطبهم الجاهلون قالوا سلاما ـ و الذین یبیتون لربهم سجدا و قیاما ـ والذین یقولون ربنا اصرف عنا عذاب جهنم ان عذابها كان غراما { الفرقان:63 ـ65 }. واته:(به‌نده چاكه‌كانی خوای به‌به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ی به ئارامی و به ویقاره‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا تێ ئه‌په‌ڕن، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌زانه‌كان ئه‌كه‌ن و وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی به خواپه‌رستی و شه‌ونوێژ كردن شه‌ویان رۆژ ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ئه‌ترسن و ئه‌ڵێن خوای گه‌وره سزای جه‌هننه‌ممان لێ لاده‌ی، چونكه به‌ڕاستی سزای جه‌هننه‌م نه‌بڕاوه‌و درێژخایه‌نه). ئه‌م ئایه‌ته به ئاشكرا ده‌ری ئه‌خات ترس بوون له خوای گه‌وره په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كاری چاكه‌دا هه‌یه، واته هه‌ر كاتێك خه‌ڵكی له خوای گه‌وره ترسان ئه‌وه له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بنه‌وه‌و رێی چاكسازی ئه‌گرنه به‌ر، رێی ئه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی به چاكه ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه‌و خراپه ناكه‌ن، هه‌ر كاتێكیش مرۆڤ رێی زانا‌و پیاو چاكانی گرته‌به‌ر ئه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێ و زیاتر له خراپه‌كاری دوور ئه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵێ ئه‌م ئایه‌ته ده‌ری ئه‌خات ئه‌وانه كامانه‌ن كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسن؟ كێن ئه‌وانه‌ی له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه تا له سزای توند‌و نه‌بڕاوه‌ی جه‌هننه‌م بیان پارێزێ؟ ئاگری جه‌هننه‌م چۆن چاكخوازان له خوای گه‌وره نا‌ترسن؟ چۆن له ئاگری جه‌هننه‌م نا‌ترسن؟ له كاتێكدا خوای گه‌وره له باسی جه‌هننه‌مدا ئه‌فه‌رموێ: - لها سبعة ابواب لكل باب منهم جزء مقسوم { الحجر:44 }. واته: جه‌هننه‌م حه‌وت چینه‌و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رگای خۆی هه‌یه، به‌پێی ژماره‌ی كرده‌وه‌كانی شوێن كه‌وتووانی شه‌یتانیش ئه‌و چینانه دابه‌ش و دیاریكراون. ـ اذا راتهم من مكان بعید سمعوا لها تغیظا و زفیرا { فرقان: 12 }. واته: كاتێك جه‌هننه‌م له دووره‌وه جه‌هه‌ننه‌مییه‌كان ئه‌بینێ، گرمه‌یه‌كی به كوڵ و ده‌نگێكی گه‌وره‌یان بۆ ده‌رئه‌كات و ئه‌وان ئه‌و ده‌نگه ئه‌بیستن. واته جه‌هه‌ننه‌م له‌و رۆژه‌دا ئه‌بینێ و ده‌نگیشی هه‌یه خوای گه‌وره بمانپارێزێت. ـ و تر‌ى المجرمین یومئذ مقرنین فی الاصفاد ـ سرابیلهم من قطران و تغشى وجوههم النار { ابراهیم:49 ـ 50 }. واته: ئه‌و رۆژه‌ی جه‌هه‌ننه‌مییه‌كان فڕێ ئه‌درێنه ئاگره‌وه، ئه‌یان بینی ده‌ست و پێیان به زنجیری ئاسن كۆتكراوه‌و پێكه‌وه پێی گرێ دراون، پۆشاكیشیان قیترانه كه مادده‌یه‌كی ڕه‌شی كڵپه گرتووه وه‌ك قیری توواوه وایه و ئاگریش هه‌موو ده‌موچاوییانی گرتۆته‌وه. لێره‌دا ئێمه ناتوانین باسی جه‌هه‌ننه‌م و هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی بكه‌ین، چونكه ئه‌وه باسێكی دوورودرێژه‌و ئه‌م وتاره‌ی ئێمه ناتوانێ هه‌قی بدات، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه بیری هه‌موو لایه‌كی بخه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێمه له خوای گه‌وره‌و سزای جه‌هننه‌م ترساین، ئه‌وه بێگومان رێی خراپه‌كاری ناگرین و لێی دوورئه‌كه‌وینه‌وه چونكه مایه‌ی ماڵ وێرانی و به‌دبه‌ختی هه‌ردوو دنیایه، هه‌ر كه‌سێكیش له خوای گه‌روه نه‌ترسێ و له‌سه‌ر خراپه‌كاری به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه له دنیادا ژیانێكی ته‌نگ و نائارامی ئه‌بێ و له‌و دنیاش تووشی سزاى سه‌ختی جه‌هننه‌م ئه‌بێت، تاوانیش ته‌نها له ملی خۆی ئه‌بێ، نموونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌وه: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاده‌یه‌ك ڕادار یان كامێرایه‌ك هه‌بێ و شۆفێره‌كانیش ئاگاداركرانه‌وه تا له خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تووشی سزا نه‌بن، لێره‌دا شۆفێره‌كان له‌به‌رده‌م دووحاڵه‌تدا ئه‌بن؛ یان ئه‌وه‌تا گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن و له خێراییه‌كه‌یان كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ش تووشی سزا نابن، یان ئه‌وه‌تا گوێی ناده‌نێ و به گاڵته ئه‌یگرن و له خێراییان كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌وه‌ش سزاى شیاوی خۆیان وه‌رئه‌گرن. به‌هه‌مان شێوه‌ش(و لله المثل الاعلی) مرۆڤ له دنیادا له به‌رده‌م دوو هه‌ڵوێسته؛ یان ئه‌وه‌تا شوێن رێنموویی خوای گه‌وره ئه‌كه‌وێ و له دنیا‌و دواڕۆژدا سه‌لامه‌ت ئه‌بێ و پاداشتیش وه‌رئه‌گرێ، یان ئه‌وه‌تا پشت له ئامۆژگارییه‌كانی خوای گه‌وره هه‌ڵ ئه‌كات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو دنیا ئه‌بێ. و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).