- وه له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه ناو شیرك: به‌گه‌وره‌گرتنی ئه‌ستێره‌كان یان پێوهركردن له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان، وه‌ك وتمان: سابیئه حه‌ڕانییه‌كان –گه‌له‌كه‌ی ئیبراهیم- و ئوممه‌ته‌كانی پێش ئه‌وانیش له كه‌نعانییه‌كان و بابلییه‌كان و ئاشورییه‌كان و زۆرێكی دیكه‌ش له‌و ئوممه‌تانه‌ی نه‌ماون و تیاچوون، باوه‌ڕیان وابووه كه ئه‌ستێره‌كان و ته‌نه‌كانی گه‌ردوون كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهانی خواره‌وه هه‌یه‌و ئه‌وان به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ری گه‌وره‌یان ده‌تاشی و هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك به پێی جۆری گونجاوی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویدا بوت و یادبوودێكیان بۆ داده‌نا و به‌رزیان ده‌كرده‌وه، به‌م پێییه ئه‌كه‌وتنه په‌رستنی جگه له خواوه‌و شیرك و هاوهڵگیرییان بۆ خوا بڕیار ده‌دا.
دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح و دروستی هێناوه له‌سه‌ر جڵه‌وگیریی له گۆڕپه‌رستی و كردنیان به مزگه‌وت و شوێنی به‌ندایه‌تی، كه كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح و زۆرن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) رواه البخاري (4636) عن ابن عباس. فه‌رمووده‌كه: [صارت الأوثان التي كانت في قوم نوح في العرب بعد أما ود كانت لكلب بدومة الجندل وأما سواع كانت لهذيل وأما يغوث فكانت لمراد ثم لبني غطيف بالجوف ثم سبأ وأما يعوق فكانت لهمدان وأما نسر فكانت لحمير لآل ذي الكلاع أسماء رجال صالحين من قوم نوح فلما هلكوا أوحى الشيطان إلى قومهم أن انصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصابا وسموها بأسمائهم ففعلوا فلم تعبد حتى إذا هلك أولئك وتنسخ العلم]
(2) رواه عبد بن حميد كما ذكره السيوطي في الدر المنثور (8 /294) من حديث محمد بن كعب.
(3) [سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، تاریكی و ڕوناكی فه‌راهه‌م هێناوه (كه‌چی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوارانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان یه‌كێك له دروستكراوه‌كانی خوا ده‌كه‌نه هاوتای خوا].