|
پیكۆلی فارسه‌كان بۆ سه‌ركێشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: كورته‌یه‌ك له مێژووى فارسه‌كان (١)
كورته‌یه‌ك له مێژووی فارسه‌كان
بۆیه ده‌ڵێم میژووى فارسه‌كان، چونكه جگه له فارسه‌كان كورد و توركیش ڕۆلیان له ئێران‌دا گێڕاوه و شارستانێى و ژیارى ئێران هه‌مووی مۆركى فارسه‌كان نییه.
نووسینى: موحه‌ممه‌د عه‌زیز لۆته‌ری، شانشینی سعوودییه -ریاز- rasosy@yahoo.com
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- كورشى گه‌وره كه له نێوان سالانى ٥٤٩ -٥٢٩ پ ز حوكمران بوو توانى كۆتایى به ده‌سه‌لاتى خالۆكانى – میدیه‌كان بێنێ و ده‌وڵه‌تى ئه‌خمینى دابمه‌زرێنێت.
- له ساڵڕى ٣٣١ پ ز ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى كۆتایى به ده‌وڵه‌تى ئه‌خمینیه‌كان هێناو پایته‌خته‌كه‌یانى سوتاند.
- دواى ئه‌سكه‌نده‌ر ئیمپراتوره‌كه‌ى دابه‌ش بوو بۆ دوو به‌ش و به‌شى ئاسیا كه ئیرانیشى ده‌گرته‌وه سلۆقیه‌كان فه‌رمانره‌واییان ده‌كرد, تا ئه‌رده‌شیرى یه‌كه‌م له‌سه‌ده‌ى دووه‌مى پ ز توانى ده‌وڵه‌تى پارسى دابمه‌زرینى, ده‌وڵه‌تى پارسیش دواى پێنج سه‌ده به‌ده‌ستى ساسانیه‌كان كۆتایى پى هات, ساسانیه‌كانیش تا سالى ٦٣٧ز حوكمرانیان كرد كه‌له‌و ساڵه‌دا یه‌زده‌جه‌ردى دواكسراى ساسانى له سه‌رده‌مى خه‌لیفه عومه‌رى كورى خه‌تتاب (خ ل)-٦٣٤-٦٤٤ز به ده‌ستى مسوڵمانه‌كان كوژرا.
هه‌ر له‌و كاته‌وه ئیرانیش وه‌كو هه‌ر پارچه‌یه‌كى تر‌ى ئمپراتۆرى به‌رفراوانى ئیسلامى كه له هینده‌وه تا ئه‌نده‌لوسى ده‌گرته‌وه خۆى به دریژایى فه‌رمانره‌وایى ئه‌مه‌ویه‌كان (٦٦١- ٧٥٠ ز)و سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان (٧٥٠-١٠٩١ز) پاشكۆى دیمه‌شقى پایته‌ختى خلافه‌تى ئه‌مه‌وى و به‌غداى پایته‌ختى عه‌باسیه‌كان بوو.
به دریژایى ئه‌م شه‌ش سه‌ده‌و نیوه وڵاتى عه‌جه‌م –خۆراسان- ئیرانى ئیستا ناكۆكیه‌كانى نپوان شیعه‌و سوننه‌یان قۆسته‌وه‌و چه‌ندین شۆرشى خویناویان دژى ئه‌مه‌ویه‌كان به‌رپا كرد و موحه‌ممه‌د ره‌شید ره‌زا گۆته‌نى "روحى ئێرانیه‌كان ویستى كیسراو زه‌رده‌شت بڵاوینیته‌وه‌و و شیوه‌نیان بۆ بكا به‌لام شینى حوسینى كرده به‌هانه"
شۆرشه‌كانى ئه‌هلى به‌یت له سه‌رده‌مى ئه‌مه‌ویه‌كاندا:
1 -شۆرشى ئیمام حوسه‌ین (خ ل) دژى یه‌زیدى كورى مه‌عاویه كه له ١٠ موحه‌ڕه‌می ٦١ ك شه‌هید كرا له كه‌ربه‌لا.
٢- شۆرشى موختارى سه‌قه‌فى بۆ تۆڵه كردنه‌وه له بكوژانى حوسه‌ین, له سالى ٦٧ك كوژرا.
٣-شۆرشى زه‌یدى كورى عه‌لى كورى حه‌سه‌نى كورى ئیمام عه‌لى له كووفه له سالى ١٢٢ك و والى كوفه شه‌هیدى كرد.
شۆرشه‌كانى ئه‌هلى به‌یت له‌سه‌رده‌مى عه‌باسیه‌كان دا:
١- شۆرشى (محمد نفس الزكیة) ى نه‌وه‌ى ئیمام حوسه‌ین له مه‌دینه له سالى ١٤٥ك و له‌لایه‌ن ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور شه‌هید كرا.
٢- شۆرشى ئیبراهیمى براى نفس الزكیة له به‌سره و كووفه, هه‌رله هه‌مان ساڵدا شه‌هید كرا.
٣- شۆرشى حوسه‌ینى نه‌وه‌ى ئیمام حه‌سه‌نى كورى عه‌لى له مه‌دینه كه له سالى ١٦٩ك خۆى وزۆرێك له بنه‌ماڵه‌ى ئیمام عه‌لى شه‌هید كران.
٤- شۆرشى یه‌حیاى نه‌وه‌ى ئیمام حه‌سن له ساڵى ١٧٦ك كه هارون ره‌شید زیندانى كرد تا مرد.
ئه‌م شۆرشانه دواى بزربوونى ئیمامى دوازده‌ى شیعه‌كان و ده‌ستپێكردنى بزر بوونى گه‌وره له‌ساڵى ٣٢٩ ك له شێوازى شۆرشى رووبه‌رووبونه‌وه‌وه گۆران بۆ نانه‌وه‌ى دوبه‌ره‌كایه‌تى وده‌ستكێشان و یارمه‌تیدانى بووه‌یهى و سه‌لجوقى و ته‌ته‌رو خاچپه‌رسته‌كان خۆى ده‌نواند.
له‌دواى شه‌هید بوونى ئیمامى عه‌لى, عبدالله كورى سه‌به‌ء به ڕه‌چه‌له‌ك جووله‌كه له‌ناو خه‌ڵكیدا بلاوى كرده‌وه كه عه‌لى نه‌كوژراوه‌و ئه‌وه‌ى عبدالرحمن كوڕی مولجیمی خه‌ورایج كوشتویه‌تى شه‌یتان بووه‌و چۆته شیوه‌ى عه‌لییه‌وه, وه عه‌لى به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئاسمان و هه‌و‌ره بروسكه تیشكدانه‌وه‌ى شیره‌كه‌یه‌تى وهه‌وره گرمه‌ش نركه‌ى ئه‌وه و رۆژیك له رۆژان ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر زه‌وى و زه‌وى پر ده‌كا له‌داد گه‌رى.
"ئه‌م ئه‌فسانه لاى فارسه‌كان زۆر به خیرایى وه‌رگیراو له‌ناو دڵیان جێی خۆى كرده‌وه, چونكه له ئایینى زه‌رده‌شتى دا هاتوه كه: "هورمزى خوداوه‌ندى خێر له دواى تاروماركردنى هێزى ئه‌هریمه‌نى شه‌رخواز چوه بۆ ئاسمان, وه هه‌ركاتێ دادگه‌رى له‌زه‌وى شیواو شه‌ڕخوازى زۆر بوو هورمز ده‌گه‌ریته‌وه‌و دادگه‌رى سه‌رده‌خا, ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى عه‌باسیه‌كان كه به‌رمه‌كیه‌كان ده‌سه‌لاتیكى باڵایان له‌ناو به‌غداى پایته‌خت وكۆشكى خه‌لیفه‌ى عه‌باسى دا په‌یدا كرد, ئه‌ستیره‌ناسیكى ئیرانى ئه‌و ئه‌فسانه‌ى بلاو كرده‌وه كه به‌م زوانه هورمز ده‌گه‌ریته‌وه‌و ئایینى ئیسلام و مه‌سیسحى به‌رباد ده‌كاو ئایینى زه‌رده‌شتى دووباره بڵاو ده‌كاته‌وه.
له دواى كه‌وتنه‌وه‌ى دوباره‌كایه‌تى له نیوان ئه‌مین و مه‌ئمونى كورانى هارون ره‌شید فارسه‌كان كه‌تا ئه‌وسا هه‌ر ده‌سه‌لاتى سیاسیان هه‌بوو ئیتر له‌و ساوه ده‌سه‌لاتى سه‌ربازیشیان په‌یدا كرد‌و فه‌زلى كورى سه‌هلى سه‌رخه‌سى كه له سالى ١٩٠ ك مسولمان بووبوو, له سالى ١٩٨ك سوپایه‌كى پیك هینا و تاهیرى كورى حه‌سه‌نى كرده سه‌ركیشى، ئه‌م سوپایه توانیان به‌غداى پایته‌ختى خه‌لافه‌ت داگیر بكه‌ن و ئه‌مینى كورى هارون له ته‌ختى خه‌لافه‌ت بێننه خواره‌وه چونكه دایكى عه‌ره‌ب بوو, وه مه‌ئمونى دایك فارسى له جێگه دابنین. به‌م شێوه ئال به‌رمه‌ك و ئال تاهیرو ئال سه‌هل بوونه خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى خه‌لافه‌ت و هه‌رچى بیانویستایه ده‌یانكرده خه‌لیفه و كێیان نه‌ویستبایه لایان ده‌دا.
كاروبار به‌م شیوه بوو تا خه‌لیفه موعته‌سه‌می دایك تورك هێزى سه‌لجوقیه‌كانى په‌لكێشى به‌غدا كرد‌و نفوزى فارسه‌كانى له ده‌وله‌تى عه‌باسى دا كه‌م كرده‌وه و پایته‌ختى له به‌غداوه گواسته‌وه بۆ سامه‌ڕرا (سامراء). پاش ئه‌وه‌ى كه فارسه‌كان نه‌یانتوانى له رووى سه‌ربازییه‌وه چاره‌ى تورك بكه‌ن, له پایته‌خت كشانه‌وه‌و چه‌ندین میرنشینیان دروست كرد له‌وانه‌ش میرنشینى سه‌فارییه له فارس ومیرنشینى تاهیرى له خۆراسان و سامانى له دواى روبار, به‌ڵام ئه‌م میرنشینانه ده‌وله‌تى بوویهیه‌كانى لێ ده‌رچى كه سالى ٣٢٠ ك دامه‌زرا, هیچیان هێزێكى ئه‌وتۆیان نه‌بوو كه له فه‌رمانى به‌غدا ده‌رچن.
فارسه‌كان له پیناوى گیرانه‌وه‌ى پله‌و پایه‌ى شارستانى فارسى هه‌ولى زۆریان دا‌و خه‌لكى زۆریان كرده قوربانى و به‌زۆر بزافو شۆرشیان هه‌ڵسان, توركه‌كان وكورده‌كانیش خۆیان كرده پارسه‌نگى به‌رامبه‌ر فارسه‌كان و پاریزه‌رو قه‌لغانى ئه‌هلى سوننه و به دریژایى سه‌لجوقى وزه‌نكى وئه‌یوبى و مه‌مالكه‌كان توانیان هه‌موو ره‌نجه‌كانى فارسه‌كان به‌با بده‌ن و خه‌ونى گیرانه‌وه‌ى شكۆى فارسه‌كان له‌بار ببه‌ن, به‌ڵام چونكه فارسه‌كان له كورد‌و توركه‌كان سیاسیترو فێڵبازتر بوون توانیان له‌م دوو نه‌ته‌وه‌ش جێ پێی خۆیان بكه‌نه‌وه و به‌شێكیان بكه‌نه شیعه.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌م سروشته‌ى كه ئیرانیه‌كان له سه‌رى په‌روه‌رده ببوون كه كیسراو شاهنشایه‌كانیان به خواوه‌ند وپیرۆز ده‌زانى و زۆر لایان ناوازه بوو و پییان قبول نه‌ده‌كرا كه خه‌لیفه موعته‌سه‌م نه‌بى و ده‌سه‌لاتى خودایى نه‌بى و فه‌رمانره‌وایى به‌هه‌ڵبژاردن بى وپشتاوپشت نه‌بى و ره‌گه‌زى ئیمام وپاشا وه‌ك عامه‌ى خه‌لك بى, هه‌ربۆیه راوه‌ندیه‌كان به ئه‌بوجه‌عفه‌رى مه‌نسوور (١٣٧-١٥٨ك)ى خه‌لیفه‌ى عه‌باسیان ده‌گوت خوداوه‌ندو ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌م كوفره‌یان هه‌موویانى كوشت.
میژوونوسان له‌مه‌دا ده‌ڵین كه به خوازانینى پاشا لاى میسریه كۆنه‌كان و ئیرانیه‌كان وچینیه‌كان باو بوه, به‌ڵام لاى بابلى و یۆنانیه‌كان پاشاكانیان به جێگرى خوا زانیوه, هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین حامورابى به خۆبه‌كه‌م زانینه‌وه یاساكه‌ى له خواوه‌ند وه‌رده‌گرى ودانانى یاساكه پال ناداته لاى خۆى.
بێبه‌شبوونى فارسه‌كان له دیوانى خه‌لافه‌ت و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له دواى روباریش گلۆله‌یان به ده‌ستى سه‌لجوقى وخوارزمیه‌كان كه‌وته لیژى, ناچار بوون كه ته‌ته‌ره‌كان كه دوژمنى سه‌رسه‌ختى سه‌لجوقیه‌كان بوون په‌لكێش بكه‌ن.
كاتى هۆلاكۆى سه‌ركرده‌ى ته‌ته‌ره‌كان به دووسه‌د هه‌زاره‌وه گه‌مارۆى به‌غداى دا دژایه‌تى له نیوان شیعه‌و سوننه له به‌غدادا له چله پۆپه‌دا بوو,ئ ه‌م دووبه‌ره‌كایه‌تیه هه‌ر له بچوكترین تاكه‌وه تاكو وه‌زیرو سه‌ركرده‌كانى سوپا‌و ده‌ست و پێوه‌ندى خه‌لیفه‌ى خه‌ریك كردبوو, دیوانى سه‌ربازى له‌به‌ر گه‌نده‌لى ودزى پشتگوێ خرابوو, سوپاى خه‌لیفه ته‌نیا ده‌هه‌زار لات وپات بوون, "میژوونوسان ئه‌م گه‌نده‌ڵى وپشتگوێخرانى سوپا به ته‌ڵه‌كه‌ى ئیبن عه‌لقه‌مى شیعه ده‌زانن كه‌وه‌زیرى خه‌لیفه بوو, ""كاتێ خه‌لیفه هات بۆ رووبه‌رووى سوپاى مه‌غۆل ته‌نیا (٧٠٠) كه‌سى له‌گه‌ڵدا بوو كه هه‌موو قازى و مه‌لاى مزگه‌وت بوون, ئیبن كه‌سیر ده‌ڵێ پاش كوژرانى خه‌لیفه چل رۆژ قه‌تل وعامى به‌غدا به‌رده‌وام بوو كه تیایدا ملیۆنیك وهه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س كوژران, لاشه‌ى كوژراوان وه‌ك گرد هه‌ڵچنرابوون", كاتى بارانیش بارى لاشه‌كان بۆنیان كرد‌و ژینگه‌و ئاو و هه‌وا پیس بوو و ئه‌وانه‌ى مابوشن نه‌خۆش كه‌وتن, پاشان ته‌ته‌ره‌كان سوكایه‌تیان به ابن الالقی كرد و به سوارى كه‌ر به كۆلانى به‌غدادا ده‌یان گیرا, وه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى كه‌وتنى به‌غدا سوكایه‌تى به چه‌له‌بى و ابن علقمیه‌كانى سه‌ده‌ى بیست ویه‌ك كرا, نه ته‌ته‌ره‌كان و نه ئه‌مریكیه‌كان له دابه‌شكردنى كوشتن وبڕین جیاوازیان نه‌خسته نێوان شیعه و سوننه و ده‌ستكیش و به‌ره‌نگاریكه‌ر.
دواى كه‌وتنى ده‌وله‌تى عه‌باسى له سالى ١٠٩١ز تا سالى ١٥٠٠ز ئێران و زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به ده‌ست پاشماوه‌كانى مه‌غۆله‌كانه‌وه بوون و مه‌غۆله‌كان هاتنه ناو ئیسلامه‌وه, به‌م شیوه ئێرانیه‌كان له‌و كاته‌شدا خۆزگه‌كه‌یان نه‌هاته دى.
له سالى ١٣٠٠ ده‌وله‌تى عوسمانى له‌سه‌ر شوینه‌وارى ده‌وله‌تى سه‌لجوقى دامه‌زرا به‌لام هیشتا رووى به‌رفراوانبوونى هه‌ر به‌ره‌و ئه‌وروپا بوو.
بنه‌ماڵه‌یه‌كى به‌ڕه‌چه‌له‌ك تورك به‌ناوى سه‌فه‌ویه‌كان كه بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر سفی ا‌لدین ناویك كه له‌نیوان سالانى ١٢٥٢-١٣٣٤ز ژیابى له ئێران له سه‌رشیوه‌ى شێخى ته‌ریقه‌ت ده‌ركه‌وتن, ئه‌م بنه‌ماڵه له سالى ١٥٠٠ز له ئێران ده‌سه‌لاتیان گرته ده‌ست و بۆ ماوه‌ى ٢٠٠ ساڵ واته تا ساڵى ١٧٢٢ز فه‌رمانره‌وایى ئیرانیان كرد.
له‌راستیدا ئه‌م بنه‌ماڵه كۆمه‌ڵێك قزڵ باش و سۆفى دایان مه‌زراند ونفوزى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یان بۆ به جه‌ماوه‌رى كردنى ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌كارهینا, چونكه ڕێی تێ ناچێت كه شا سمایلى سه‌فه‌وى ته‌مه‌ن ١٣ساڵ كه به دامه‌زرینه‌رى ئه‌م ده‌وله‌ته داده‌نرى خۆى په‌ى به‌م كاره بردبى.
ئه‌م قزل باشانه كه ده‌یانبینى سۆفیه‌كانى تورك به سوپاى ئینكیشارى ده‌وله‌تانى ئه‌وروپایان خستۆته مه‌ترسیه‌وه, ده‌شترسان كه عوسمانیه‌كان دواى شكانیان له گه‌مارۆى ڤیه‌ننا روو بۆ لاى رۆژهه‌لات بسوڕێنن, ئه‌وكاته ئێرانى بى جیاكه‌ره‌وه‌ى كه‌لتورى و ئایینى قوت ده‌درى, "بۆیه وایان به‌باش زانى كه هه‌رچه‌نده خۆشیان سوننى حه‌نه‌فى بوون –مه‌زهه‌بى شیعه‌ى ئیمامى كه ئه‌وسا كه‌مینه بوون له ئیران وته‌نانه‌ت ته‌وریزى پایته‌خت ٦٥%ى سوننه بوو –باشترین جیاكه‌ره‌وه‌و سیاجه بۆ پاراستنى ئه‌منى نه‌ته‌وه‌ى ئیرانى وگرینتى مانه‌وه‌و ناسنامه‌ى پى ده‌به‌خشى", به‌لام نه‌بوونى یچ جیاوازیه‌ك واده‌كا كه ئیران له نیوان عوسمانىو ئه‌فغانیه‌كان بتویته‌وه كه ئه‌وسا هه‌ردووكیان به هیزتربوون له ئیران.
كاتێك سه‌فه‌ویه‌كان بونه فه‌رمانره‌واى ئێران و مه‌زهه‌بى ئیمامیان كرده دینى ره‌سمى ده‌وڵه‌ت, مه‌زهه‌بى سوننى به پاڵپشتى عوسمانیه‌كان له جیهانى ئیسلامى دا ته‌نگى به شیعه‌گه‌رى هه‌ڵچنى بوو, قوتابخانه‌كانى نه‌جه‌ف وخوراسان مه‌رجه‌عیكى گه‌وره‌ى شیعه‌ى تیدا نه‌بوو, "شا سمایلى سه‌فه‌وى په‌ناى برده به‌رزانایانى (جبل عامل)له لوبنان و مه‌رجه‌عى گه‌وره‌ى شیعه له‌و كاته‌دا كه بهاء ا‌لدین العاملی (٩٥٣-١٠٣١ك) هاته ئیران و بوو به شێخولئیسلام له ئه‌سفه‌هان، هه‌روه‌ها محققى كركى عه‌لى كورى حوسه‌ینى عاملى (؟-١٥٣٣ز) هاته ئیران له‌وساوه ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ى نیوان شیعه‌ى لوبنان وئێران هه‌ر گه‌رموگوڕه هه‌تاكو ئێستا."
شا سمایل هه‌ر دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خه‌ونى فراوانخوازى هه‌لى ناوناكۆكى سوڵتان سه‌لیم و براكانى قۆسته‌وه‌و له سالى ١٥٠٨زدا توانى هه‌موو ولاتى خۆراسان وعیراق تاكو دیاربه‌كر له كوردستانى باكوور بخاته ژیر ده‌ستى خۆى, له سالى ١٥١٠ زدا ئازربایجان و ئه‌فغانستانى گرت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌رله كه‌نداوى فارسه‌وه تا ده‌ریاى خه‌زه‌ر و له سه‌رچاوه‌ى رووبار‌ى فوراته‌وه تا وڵاتى دواى روبارى گرته‌وه.
به‌لام ئه‌م ده‌وڵه‌ته ساوایه به په‌له‌یه له فراوان بووندا, هه‌رزوو له سالى ١٥١٤ز له شه‌رى چاڵدیران به‌رامبه‌ر عوسمانیه‌كان گورزێكى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت و سوپاى سولتان سه‌لیم ته‌وریزى پایته‌ختى سه‌فه‌ویه‌كانى گرت وشا سمایل راى كرد.
به‌هۆى خه‌ریكبوونى عوسمانیه‌كان به شه‌رى مه‌جه‌رو نه‌مساو سربیاوه زۆر ئاگایان له به‌ره‌ى ئێران نه‌ما،" تا سالى ١٥٣٤ز كه سولتان سلێمانى قانونى بۆ جارى دووه‌م له سه‌رده‌مى شا تهماسبى عه‌جه‌م ته‌وریزى گرت و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌غداشى گرت و چوار مانگ تیایدا مایه‌وه, پاش ئه‌و چوار مانگه قانونى به‌ره‌و ته‌وریز به‌رى كه‌وته‌وه‌و چى بى قانونى و ویرانیه سلیمانى قانونى ده‌رحه‌ق به كوردستان كردى له كاتى تیپه‌ربوونى به‌ره‌و ته‌وریز."
سولتان سلیمانى قانونى دوباره به‌شه‌رى نه‌مساو پرتوگالیه‌كانه‌وه مه‌شغول بۆوه‌و تا سالى ١٥٤٨ نه‌ى په‌رژا كه بۆ جارى سێیه‌م ته‌وریز بگریته‌وه, شه‌ر له‌نێوان عوسمانى وسه‌فه‌ویه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا ساڵى ١٥٥٥ز كه سلێمانى قانونى به‌هۆى خه‌ریكبوونى به كوشتنى كورونه‌وه‌كانیه‌وه سوڵحى له‌گه‌ل كردن.
ئه‌م سوڵحه به‌رده‌وام بوو تا له سالى ١٥٧٦ز شا تهماسب مردو شا سمایلى دووه‌م له جێی دانیشت, سولتان مورادى سێیه‌م ئه‌م هه‌له‌ى قۆسته‌وه‌و بۆ جارى چواره‌م شارى ته‌وریزى داگیر كرد, شه‌ر له‌نیوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته به‌رده‌وام بوو تا سالى ١٥٨٥ عه‌جه‌مه‌كان رازى بوون كه هه‌ریمى كه‌ره‌ج و شیروان و لورستان وبه‌شێك له ئازربایجان و شارى ته‌وریز ى پایته‌ختیان بده‌نه عوسمانیه‌كان.
له دواى ئه‌م سوڵحه سوپاى ئینكشارى له زۆربه‌ى ویلایه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى یاخى بوون له ده‌وله‌ت چونكه سوڵتان له حاله‌تى سولح دابوو له‌گه‌ل زۆریك له ده‌وله‌تانى ئه‌وروپا و روسیا وعه‌جه‌م, چونكه خێرى ئینكیشاریه‌كان له تاڵانكردن وپاتال دابوو, به‌لام هاتنى سولتان موحه‌ممه‌دی سێیه‌م له سالى ١٥٩٥ز واى كرد داواكه‌یان پشت گوى بخرێ كه حه‌زى له جه‌نگ نه‌بوو, هه‌ربۆیه هه‌ر نۆزده براكه‌ى خۆى خنكاندن پپش ئه‌وه‌ى باوكى بنیژى تا كه‌س به‌ربه‌ره‌كانى نه‌كاو تووشى شه‌ر نه‌بێ.
هاتنى شا عه‌باسى یه‌كه‌م(١٥٧١-١٦٢٩ز) بۆسه‌ر ته‌ختى پاشایه‌تى عه‌جه‌مه‌كان له سالى ١٥٨٨ز دا ماوه‌ى سوڵحه‌كه‌ى قۆسته‌وه‌و كاروبارى ئێرانى ڕێك خسته‌وه‌و شارى ئه‌سفه‌هانى دروستكرد له ساڵى ١٥٩٨ز و كردیه پایته‌ختى شانشینه‌كه‌ى و توانى به‌سه‌ر ئۆزبه‌كیه‌كاندا سه‌ركه‌وى, شا عه‌باس له سالى ١٦٠٢ز دا جه‌نگى له‌گه‌ل عوسمانیه‌كان به‌رپا كرد‌و له سالى ١٦٠٤ز توانى به‌سه‌ر عوسمانیه‌كان دا سه‌ركه‌وى و شارى ته‌وریز بستینیته‌وه ئه‌م شه‌رانه به‌رده‌وام بوون تا سالى ١٦١٢ز كه په‌یماننامه‌ى ئاشتى له نێوان عوسمانى و سه‌فه‌ویه‌كان مۆركراو تیایدا عوسمانیه‌كان هه‌موو ئه‌و قه‌لاو شارانه‌یان دایه‌وه به سه‌فه‌ویه‌كان كه سلێمانى قانونى ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبوون كه شارى به‌غداش یه‌كیك بووله‌و شارانه.
له‌دواى مردنى شا عه‌باس و دانیشتنى شا میرزاى كوڕى عوسمانیه‌كان له سالى ١٦٣٠ز ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌و به هێرشێكى له‌ناكاو هه‌مه‌دانیان گرت و پاشان گه‌مارۆى شارى به‌غدایان دا به‌لام نه‌یان توانى بیگرن, سوڵتان مورادى چواره‌م ١٦٠٩ز -) له سالى ١٦٣٥ دا هێرشى كرده سه‌ر ته‌وریزو گرتى, وه له سالى ١٦٣٨ز دا هێرشى هینایه سه‌ر به‌غداو بۆ ماوه‌ى ٤٠ رۆژ گه‌مارۆى به‌غداى دا‌و تۆپ بارانى شوره‌كانى گرت وسه‌ره‌نجام به‌غداى له عه‌جه‌مه‌كان ستانده‌وه و تا روخانى عوسمانیه‌كان به‌غدا هه‌ر له ژیر ده‌ستى عوسمانیه‌كاندا مایه‌وه و عوسمانى و سه‌فه‌ویه‌كان په‌یمانى ئاشتیان له سالى ١٦٣٩زدا مۆر كرد.
له سالى ١٧٢٢ز سه‌فه‌ویه‌كان بێ هیز بوون و ته‌ختى پاشایى عه‌جه‌میان دایه ده‌ستى ئه‌فغانستان, به‌ڵام روسیا و عوسمانیه‌كان نه‌یانهیشت ئه‌م كێكه به‌ته‌نها بۆ ئه‌فغانیه‌كان بى, بۆیه له سالى ١٧٢٤ز دا ئیرانیان له نیوان خۆیان به‌ش كرد.
عه‌جه‌مه‌كان به فه‌رمانده‌ى ئه‌شره‌ف شا به‌م دابه‌شكردنه رازى نه‌بوون ومیر موحه‌ممه‌دی ئه‌فغانیان كوشت، به‌ڵام كه‌زانیان ناتونن به‌ربه‌ره‌كانى عوسمانیه‌كان بكه‌ن سوڵحیان له‌گه‌ل كردن.
له‌سه‌رده‌مى سولتان مه‌حمودی یه‌كه‌مى عوسمانى نادرشا له ئێران ده‌ركه‌وت وله‌سالى ١٧٣٢ز شارى ئه‌سفه‌هانى كۆنترۆل كرد‌و شارى به‌غداى گه‌مارۆ دا‌و سه‌ركرده‌ى سوپاى عوسمانى له به‌غدا كوژرا, له‌دواى شه‌رێكى دریژ له‌گه‌ل نادر شا عوسمانیه‌كان ناچار بوون له سالى ١٧٣٩ز دان به پاشایه‌تى نادر شادا بنێن وله‌سه‌ر هه‌مان ریكه‌وتننامه‌ى سوڵتان مورادى چواره‌م له گه‌ڵی پێك بێن.
_____________________________________
ماوێتى...
|