پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: هونه‌ری ته‌جوید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: کوڕی خاک | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٧٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١١/٢٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئاستی مه‌دده‌کان له‌ به‌هێزییانه‌وه‌ بۆ لاوازیان
کاتێک دوو جۆری مه‌دد له‌لای یه‌ک کۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر پیتێکی مه‌دد یاخوود دوو پیتی مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک هۆکاری مه‌دد کۆبنه‌وه، ئه‌وا کار به‌وه‌یان ده‌کرێت که‌ به‌هێزتره‌.
* کۆبونه‌وه‌ی دوو پیتی مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک هۆکاری مه‌دد وه‌ک: يُرَاؤُونَ.
دوو پیتی ئه‌لیف و واوی مه‌ددی، پیتی هه‌مزه هاتووه‌ له‌ نێوانیان که‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و به‌ده‌لی پێ دروست بووه.
* کۆبونه‌وه‌ی دوو هۆکاری مه‌دد له‌سه‌ر یه‌ک پیتی مه‌دد وه‌ک: السَّمآء، دوو هۆکاری مه‌دد، که‌ بریتییه ‌له‌ هه‌مزه ‌‌‌و له‌گه‌ڵ زه‌ننه‌ی تووشهاتوو(السکون العارض) له‌سه‌رهه‌مان هه‌مزه‌ له‌ کاتی وه‌ستان‌ که‌ له‌ پێشیانه‌وه‌ ئه‌لیفی مه‌ددی هاتووه‌.

* ئاست و به‌هێزی مه‌دده‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هۆکاری مه‌دده‌کانه‌وه‌.
مه‌دده‌کان له‌ به‌هێزه‌وه‌ بۆ لاواز به‌م جۆره‌ن:
1- به‌هێزترین مه‌دد بریتییه‌ له‌ مه‌ددی لازیم که‌ به‌هۆی زه‌ننه‌ى ڕاستییه‌وه(أصلي) ده‌بێت. زه‌ننه‌ی ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌کاتی وه‌ستان و ڕۆیشتندا هه‌ر بمێمنێت‌. هۆی به‌هێزییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاتنی پیتی مه‌دده‌که ‌و هۆکاره‌که‌ی له‌یه‌ک وشه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ یه‌کده‌نگی زانایان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی به‌یه‌ک ئاست.
2- مه‌ددی پێویستی لکاو(واجب متصل) که‌ به‌هۆی هه‌مزه‌وه‌ دروست ده‌بێت و کۆبۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیتی مه‌دده‌که‌ له‌یه‌ک وشه‌دا، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش خوێنه‌ران یه‌کده‌نگن له‌ درێژکردنه‌وه‌ی به‌ڵام ناکۆکن له‌ بڕی درێژکردنه‌وه‌که‌ی.
* هه‌رگیز نه‌وتراوه‌ به‌ دوو یه‌که‌یی(حرکه‌) ئه‌م جۆره‌ مه‌دده له‌لای هیچ خوێنه‌رێک(القراء).
3- مه‌ددی به‌ زه‌ننه‌ی تووش هاتوو (عارض للسکون). له‌به‌ر چه‌سپاندنی زه‌ننه‌که‌ له‌کاتی وه‌ستان و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیتی مه‌دده‌که‌ پێکه‌وه‌ له‌یه‌ک ووشه‌دا.
4- مه‌ددی ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو(جائز منفصل). ئه‌م پله‌یه‌ی دراوه‌تێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ پیتی مه‌دد و هۆکاره‌که‌ی هه‌ریه‌که‌یان له‌ ووشه‌یه‌کدان و جیان له‌ یه‌کتری.
5- مه‌ددی به‌ده‌ل(بدل). لاوازترین ئاستی هه‌یه‌ چونکه‌ هۆکاره‌که‌ پێش پیته‌ مه‌دده‌که‌ که‌وتووه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پیته‌ مه‌دده‌که‌ خۆی هه‌مزه‌یه‌ک بووه‌ گۆڕاوه‌ بۆ پیتی مه‌دد.
نموونه‌:
- السَّمآء هه‌ردوو مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و مه‌ددی به‌زه‌ننه‌ تووشهاتوو(العارض للسکون)ى تێدایه‌، کار به مه‌ددی‌ پێویستی لکاو ده‌کرێت چونکه‌ ئه‌م به‌هێزتره‌ له‌ مه‌ددی تووشهاتوو به‌ زه‌ننه‌.
- يُرَاؤُون هه‌رسێ مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و مه‌ددی به‌ده‌ل و مه‌ددی به‌ زه‌ننه‌ تووشهاتوو له‌م ووشه‌یه‌دا کۆبونه‌ته‌وه‌، مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) به‌هێزترینیانه‌ پاشان مه‌ددی به‌زه‌ننه تووشهاتوو(العارض للسکون) پاشان مه‌ددی به‌ده‌ل به‌ پله‌ی سێیه‌م دێت. ئه‌م سێ مه‌دده‌ به‌ڕیز له‌نێوان یه‌که‌م و دووه‌م یه‌که‌میان کاری پێ ده‌کرێت و له‌ نێوان دووه‌م و سێیه‌میش سێیه‌م کاری پێده‌کرێت.
- وَلا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَام وشه‌یآمِّينَ هه‌ردوو مه‌ددی لازیمی وشه‌یی و مه‌ددی به‌ده‌لی له‌ خۆ گرتووه‌، بۆیه‌ کار به‌ به‌هێزتره‌که‌یان ده‌که‌ین که‌ بریتییه‌ له‌ مه‌ددی لازیمی وشه‌یی.
- وَجَاؤُواْ أَبَاهُمْ عِشَاء يَبْكُونَ له‌دوو وشه‌یوَجَاؤُواْ أَبَاهُمْ سێ مه‌دد هه‌یه‌، مه‌ددی پێویستی لکاو(الواجب المتصل) پاشان مه‌ددی به‌ده‌ل و پاشآن مه‌ددی مۆڵه‌تدراوی سه‌ربه‌خۆ(الجائز المنفصل) به‌ڵام له‌کاتی ڕۆیشتندا، له‌نێوان یه‌که‌م و دووه‌مدا کار به‌ یه‌که‌م ده‌کرێت و له‌ نێوان دووه‌م و سێیه‌میشدا کار به‌ سێیه‌م ده‌کرێت.
- فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُسْأَلُ عَن ذَنبِهِ إِنسٌ وَلَا جَانٌّ وشه‌یجَانٌّ دوو مه‌ددی تێدایه‌، مه‌ددی لازیمی وشه‌یی و مه‌ددی به‌ زه‌ننه‌ تووشهاتوو له‌ کاتی ڕاوه‌ستان، یه‌که‌میان به‌هێزتره‌ له‌ دووه‌م بۆیه‌ کار به‌ یه‌که‌میان ده‌کرێت.
- وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ وشه‌یالْمَآبِ دوو مه‌ددی به‌ده‌ل و به‌ زه‌ننه‌ تووشهاتووی تێدایه‌، دووه‌میان به‌ هێزتره‌ بۆیه‌ کار به‌ویان ده‌کرێت.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠