|
له ساڵیادی كه‌وتنی به‌غداد: وانه‌یه‌ك له خۆناسی و په‌ندێك له ئه‌ویترناسی
له‌ساڵیادى كه‌وتنى به‌غداد, چه‌ند په‌ندێكه له گلانى ڕۆژهه‌لات و چه‌ند وانه‌یه‌ك له سه‌رده‌مى سه‌روه‌رێتیى ڕۆژئاوا.
بنه‌ماكانی ستراتیجییه‌تی ئه‌مریكا له‌نێوان دوو بۆچوونی جیاوازدا
نووسینى: موحه‌ممه‌د عه‌زیز لۆته‌ری – rasosy@yahoo.com
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دامه‌زرینه‌رانى ئه‌مریكا كه به فبالبیورتیان [الطهرانيون]، باپیره پیشینه دامه‌زرێنه‌ره‌كان. ناسراون كه سه‌ركێشى یه‌كه‌م لیشاوى كۆچكه‌ران بوون بۆ جیهانى نوێ و پاشانیش بوونه ئاراسته‌كه‌رى ئه‌و كۆچه‌رانه و نه‌وه‌كانیان تاكوو ئیستاش.
ئه‌م سه‌ركێشه كاریزمایانه‌ى ئه‌مریكا ئه‌م كیشوه‌ره نوێییه‌یان به خاكى كه‌نعان و خۆشیان وه‌ك كۆچه‌ره عیبرانیه‌كان حساب كردووه. هه‌ربۆیه‌ش هه‌رچه‌نده هه‌وڵى ئه‌وان كۆتا چاكسازییه كه له ئایینى مه‌سیحیدا ئه‌نجام درابێ, به‌ڵام ده‌بینى كه دوورترین چاكسازییه له ئایین و ڕێوشوێنی مه‌سیحى پڕ خۆنه‌ویستى و گیانى لێبوردن و قوربانیدان له‌پێناو دۆست و دوژمن‌دا.
به‌ڵام له‌مه‌شدا بێ‌پاساو نین, چونكه ئه‌وان نموونه‌یه‌كى ئایینى ئه‌وتۆیان داڕشتوه كه بشێ بۆ بنه‌ماى ده‌وڵه‌تیكى تۆكمه‌ى جیهانى و به هێز و گوڕێكى زیاده‌وه بچێته ناو بازنه‌ى ئیمپریالیزمى و به‌ڕه له‌ژێر پێی ئه‌ورووپایییه‌كان ده‌ربێنێ.
ئه‌م دامه‌زرینه‌رانه له گوتار و وته‌كانیان ڕوانگه‌ى جیهانبینیی ئه‌مریكایان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م ده‌وڵه‌ته، دووسه‌ده به‌ر له ئیستا بۆ ده‌ستنیشان كردووین به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر كه‌سیكى بازاڕیش نه‌ك چاودێرى سیاسى ئه‌گه‌ر وته‌كانیان بخوینێته‌وه, ده‌زانێ ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ردۆز و ئاریشێكدا چ هه‌نگاویك ده‌نێ و له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ده‌ستتێوه‌ردانه زۆرانه‌ى ئه‌مریكاش واقى وڕ نامینێ:
- ئه‌لكسندر هاملتۆن ده‌ڵێت:" مرۆڤه‌كان چاوبرسى و‌دڵ ره‌شن, جه‌نگیش كاریكى حه‌تمیه له ژیانى ره‌گه‌زى مرۆڤایه‌تیدا, بۆیه‌شه ناتوانرى هه‌میشه پێكهاتن وپیكه‌وه ژیان فه‌رز بكرێ له نیوان چه‌ند وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى سه‌ربه‌خۆ, چونكه ئه‌مه خۆ دزینه‌وه و پشتگوێخستنى كاروانى ئه‌و روداوه دوور‌و دریژانه‌ى میژووى مرۆڤایه‌تییه و دژایه‌تى كردنه له‌گه‌ڵ زانیارى كه‌له‌كه‌بووى چه‌نده‌ها وه‌چه‌ى مرۆڤایه‌تى.. "
پاشان هاملتۆن چه‌ندین نموونه‌مان بۆ دینیته‌وه هه‌ر له سه‌رده‌مى بركلیزو شارستانى شارى ئه‌سیناى گریكه‌كانه‌وه تا ده‌گاته ئیمپراتۆرى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ى سه‌رده‌مى ئیستعمارى, وه‌له‌مه‌وه داگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه كه ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ریان وایه كه هێنانه‌دى ئاشتى به‌رده‌وام كاریكى توانراوه, ئه‌وانه خه‌ڵكانیكى خه‌یاڵى وتۆباوین وده‌ڵى:
"راستیه‌كى به‌ڵگه‌نه‌ویست و سه‌لمینراوه چه‌ند گه‌ل وده‌وڵه‌تیك به ته‌نیشت یه‌كه‌وه بژین ده‌بنه دوژمنى سروشتى و ته‌قلیدى یه‌كترى"
هه‌روه‌ها هاملتۆن ده‌ڵێت:" ته‌نها هیزى چه‌كدار ده‌توانێ مه‌رجه‌كانى په‌یوه‌ندى نێوان جیهانى نوى و جیهانى كۆن گه‌ڵاڵه بكات"
هه‌ربۆیه میژونووسه سه‌ربازیه‌كانى ئیستا هاملتۆن به فه‌یله‌سووفیكى سه‌ربازى داده‌نین كه هه‌میشه پشتگیرى له بۆچونى واقیعیانه كردوه‌و له‌گه‌ل ئه‌وه بووه كه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه له حاڵه‌تى ئاماده‌باشى دابى بۆ هێرش بردن, هه‌روه‌ها زۆر پشتگیری له گه‌ڵاڵه‌نامه‌ى جۆرج واشنتۆن كردوه له‌مه‌ر (المجمع السلمی) كۆمى ئاشته‌وایى كه زاراوه‌یه‌ك بوو به هێزه‌چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا ده‌گوترا, چونكه كه ئاشتى له رێى پیكهاتن و دانوستان نه‌چه‌سپا، ئه‌وان به هیز ده‌ى سه‌پێنن.
كه‌واته ئه‌م كۆچه‌رانه پێیان وابوه كه ولاته‌كه‌یان ئازادییه‌كى ڕیزپه‌ڕى هه‌یه كه خوا واى كردوه كه ولاته‌كه‌یان پایه‌دارتر بى له ولاتانى جیهان.
ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و ده‌قانه بۆ ئه‌وه نییه كه خوینه‌ر وا تێ‌بگا كه ئه‌مریكا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زرانیه‌وه تاكو ئیستا هه‌ر شه‌ره‌نگیز بووه و هیزى ئه‌هریمه‌نى شه‌رخوازى سه‌ركیشى بوه, چونكه نموونه‌ى ئه‌م بۆچونانه‌ى هاملتۆن و كه‌سانى تر‌ى وه‌ك هاملتۆن كه له‌مه‌و دوا باسیان ده‌كه‌ین له ده‌قه ئایینییه پیرۆزه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و كتیبى فه‌قیهو میژونووس وشاره‌زایانى ئیسلامیش دا زۆر هاتوون, وه مافیش نه‌دراوه به‌كه‌س كه بڵێ ئه‌م ده‌قانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شه‌رخوازیتى ئیسلام, جابۆیه نووسه‌ره مسولمانه‌كان نابێ زیاده‌ره‌وى له له‌كه‌داركردندا بكه‌ن به‌شیوه‌یه‌ك كه ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌رامبه‌ره‌كه‌یانى پى عه‌یبدار ده‌كه‌ن له كرۆكى ئایینه‌كه‌ى خۆشیاندا هه‌بێ.
لێكدان ودژبه‌یه‌كبوونى ژیار و ئایین و یه‌كه سیاسیه‌كان له ئیسلامیشدا حه‌تمییه, بگره كه لیكدان نه‌بێ ژیانى سه‌ر زه‌وى تیك ده‌چێت: لولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الأرض بگره له‌زۆر ئایه‌ت هاتوه كه خوابۆ ئه‌م ململانێیه مرۆڤى دروست كردوه‌و به‌رده‌وامى مانه‌وه‌ى هه‌ردوو ره‌وتى برواو بێبروایى وخیر و شه‌ر و روناكى و تاریكى تا كۆتا كه‌سى مرۆڤایه‌تى گرینتى مانه‌وه‌ى ململانێن له‌ناو كۆمه‌لگاى مرۆڤایه‌تیدا و مۆله‌تدان به ئیبلیس و تواناداركردنى به‌و شێوه ده‌سته‌وستانكه‌رو خارقه كه ده‌توانێ وه‌ك خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانى له‌شى مرۆڤێك بگه‌رێ كه خوا به هه‌ردوو ده‌ستى پیرۆزى خۆى و له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى دروستى كرد‌و به‌شیك له نوورى خۆى ئه‌زلى و ئه‌به‌دى پیاكرد كه روحى ئاده‌م و كورانیه‌تى و هه‌رخۆى مامۆستاى یه‌كه‌مى بوو و ناوى هه‌موو شته‌كانى فێر كرد و فه‌رمانى كرد كه خه‌ڵكى ئاسمان كڕنوشى بۆ ببه‌ن چونكه ئه‌م مرۆڤه به‌ریزه زۆر له كه‌عبه‌و قودس به‌ریزتره ودڵى ئه‌م مرۆڤه له‌نێو دوو په‌نجه‌ى ره‌حمان دایه و كه‌چى شه‌یتانیش له‌سه‌ر هه‌مان دڵ خۆى مه‌لاس داوه, ئه‌مانه هه‌موو هێماى ململانێن و ئه‌به‌دیه‌تى به‌ریه‌ك كه‌وتن ولیكدان وململانێ و جه‌نگه پیرۆزه‌كانن و شه‌رعیه‌ت و پاساویان هه‌یه, به‌ڵام ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووه كه بزانێ و ده‌رك به‌و مانا شاراوانه بكا كه هۆكارى سه‌ركه‌وتنن وده‌ستیان پێوه بگرێ.
"هنرى ویجر" كه یه‌كێكه له بیرمه‌نده یه‌كه‌مینه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت:
"له‌وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ى پێیان وایه كه هه‌میشه جه‌نگ دژى ویستى خوایه ده‌ڵیم كتێبى پیرۆز جه‌نگى حه‌رام نه‌كردوه, ئێمه هه‌م له چاخى كۆن–عهد القدیم-ى ته‌ورات دا ده‌بینین جه‌نگ پیرۆز و ئه‌ركیش بووه, وه‌له سه‌رده‌مى مه‌سیح وحه‌واریه‌كانیش كه زۆر جه‌نگ روویان داوه, به‌ڵام نه‌مان زانیوه كه به‌ته‌نیا وشه‌یه‌كیش ئه‌و جه‌نگانه‌یان به دوور له‌ره‌وشت و ناشه‌رعى زانیبى"-
یه‌كیكى تر له راستیه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كانى ئه‌مریكا كه دامه‌زرینه‌رانى ئه‌مریكا ستراتیژیه‌تى ئه‌مریكایان له به‌ر رۆشنایى ئه‌م راستیه دیارى كردوه بریتییه له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رچاو روونكه‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكیه‌كان, كه ده‌بێ هه‌موو چالاكییه‌كى ئه‌مریكا له سه‌ر ئاستى جیهان و هه‌رتێڕوانینێكى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور به‌له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌م راستییه دابریژرێ.
جا بۆیه هه‌ركاتێك كاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ت سوور بوون له‌سه‌ر به‌هه‌ند گرتنى ده‌ستكه‌وته لاوه‌كى وته‌مه‌ن كورت و كه‌م به‌هاكان و ئه‌وانیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گرنگتردا, ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه به‌رچاو روون نین و له‌دنیاى سیاسه‌تدا ساویلكه‌ن وئامانجه به‌رزه‌كان ده‌رك ناكه‌ن, له‌به‌ر ئه‌وه له دانانى ستراتیژیه‌تى دوورى ده‌وله‌ت شكست ده‌خۆن .
به‌پیى ئه‌م بنه‌مایه ئه‌و دووره‌په‌ریزى و لاپه‌ریه‌ى كه ئه‌مریكا له ڕووى جوگرافیه‌وه له جیهاندا هه‌یه‌تى, واى كرد كه ئه‌مریكا سیاسه‌تێكى تاكره‌وى هه‌بێ و سنوور بۆ فراوانخوازیه‌كانى ده‌وڵه‌ته ئیستعماریه‌كانى ئه‌وروپا دابنێ.
جۆرج واشنتن له‌باره‌ى ئه‌م بنه‌مایه‌وه به‌م شیوه‌یه ده‌دوێ:
"بۆ ده‌بى ئێمه وڵاتى خۆمان به‌جێ بهێلین وله‌سه‌ر زه‌وى وڵاتانى تر سه‌نگه‌ر لێ بده‌ین؟ بۆ ده‌بێ ئاسته‌نگ بخه‌ینه به‌رده‌م ئاشتى و ئاسایشى وڵات له پێناو ئه‌وروپا؟ بۆ ده‌بێ خۆمان بكه‌ینه به‌رژه‌وه‌ندیه دژ به‌یه‌ك و هاوبركێكانى ئه‌وروپا؟ بۆ ده‌بێ چاره‌نووسى خۆمان گرێ بده‌ین به‌چاره‌نوسى ئه‌وروپیه‌كان؟ سیاسه‌تى راست و دروست ئه‌وه‌یه كه كه‌شتى خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له هاوپه‌یمانێتى به‌رده‌وام له گه‌ل هیچ به‌شێك له جیهان هاوپه‌یمانى هه‌میشه‌یى نه‌به‌ستین, به‌ڵكوو وا باشتره كه هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان كاتى بێ , به‌و مانایه‌ى كه وڵاته‌كه‌مان به‌هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه پابه‌ند نه‌بى كه به‌رژه‌وه‌ندى گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌مریكاى تێدا نه‌بێ, به‌ڵام هه‌ركاتێ ئه‌م پابه‌ندیه بوو به بارگرانیه‌ك به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه‌و ئه‌مریكاى په‌لكێشى ناكۆكى و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی كرد له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ولاتانى بیانى ,ئه‌وه پیویسته ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌ناو ببرێ و ئه‌گه‌ر پیویست بوو هاوپه‌یمانیه‌كى تر جێى بگریته‌وه, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیویست بوو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ دوژمنى دوێنیش بكرێ دروسته مادوم بۆ به‌رگرى كردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه بالاكانى ئه‌مریكا"
ئه‌و وته‌یه زۆر له‌ناو سیاسه‌ت مه‌داران دوباره ده‌كریته‌وه كه ئه‌مریكیه‌كان نه دوژمنایه‌تى هه‌تا سه‌رو نه‌دۆستایه‌تى هه‌تا سه‌ریان هه‌یه, به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى به‌رده‌وامه, له راستیدا ئه‌م بنه‌ما زێرینه فه‌قیهه‌كانى ئیسلام سه‌دان ساڵ پیش ئه‌مریكا له (باب الهدنة) زۆر به ڕاشكاوى باسیان كردوه كه نابى ودروست نییه هودنه له گه‌ل دوژمن هه‌تا هه‌تایی بى و ده‌بێ كاتى بێ.
ئه‌م سیاسه‌ته واى كردبو كه ئه‌مریكا پێش شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهانى خۆى دووربگرى له خۆ تێوه‌گلاندن له شه‌ر, به‌ڵكوو ئه‌وكاته سیاسه‌تى ئه‌مریكا بریتى بوو له خۆبه‌هیز كردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ سه‌ركیشى سیاسه‌تى جیهانى دواى ماندوو بوون وبێهیز بوونى لایه‌نه ناكۆكه‌كان تا راده‌ى سوان.
ئیمه ده‌زانین كه ئه‌وروپا هه‌رله‌سه‌رده‌مى شۆرشى پیشه‌سازیه‌وه, به تایبه‌تیش به‌ریتانیا و ئه‌مریكاى كورى گه‌وره‌ى به‌ریتانیاش له‌سه‌ر بنه‌ماى به پیرۆز سه‌یركردنى خواسته‌كانى تاك گۆش كرا‌و ئاوێته‌ى هه‌موو دیارده‌یه‌كى سیاسى و ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى بووه, ئه‌م دیارده له ئه‌مریكا زیاتریش بوو چونكه رزگارى ببوو له خوو و نه‌ریتى چینى ئه‌رستۆكراتى ئه‌وروپا, بۆیه تاكه پیوانه‌ى پایه‌دارى لاى ئه‌مریكا كاركردن بوو.
بۆیه ده‌بینین چه‌مكى حیزب له ئه‌مریكا جیاوازه له تیگه‌یشتنى ئه‌وروپى بۆ حیزب, حیزب لاى ئه‌مریكیه‌كان سایه‌یه‌كى به‌رفراوانه و جێگاى چه‌ندین كۆم و هێزو ره‌وت له ژێریدا ده‌بیته‌وه, كه‌واته "حیزب لاى ئه‌مریكیه‌كان به‌ماناى به‌ره‌یه‌كى هاوپه‌یمان دى, وه‌مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌و هاوپه‌یمانییه هاوراو بۆچوون بن له كیشه گشتییه‌كاندا, بۆیه له ئه‌مریكادا پابه‌ند بوون به به‌رنامه‌ى گشتى حیزب بوونى نییه."
بۆیه هه‌ر تاكیكى ئه‌مریكى گرنگى به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى ده‌دا و ته‌نیا گرنگیش به‌و لایه‌ن و كه‌سه ده‌دا كه ئه‌م لایه‌نه‌ى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كا, به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وه لێك بداته‌وه كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نه له به‌ها به‌رزه‌كان دا له گه‌ڵ ئه‌م جیاوازه, ئه‌مه‌یشه نهێنى ئه‌وه‌ى كه زۆر جار ده‌بینین ئه‌مریكا پشتى جۆره‌ها رژیمى دكتاتۆرو سته‌مكارو پیشێلكه‌رى ساده‌ترین مافه‌كان ده‌گرێ, یان زۆر جار ده‌كه‌وێته ململانێى بازرگانى له‌گه‌ل ئه‌و ولاتانه‌ى هاوبه‌هاو بیروباوه‌رنى وه‌ك یابان هه‌رچه‌نده كه بانگه‌شه‌ى ئازادى بازرگان‌یش ده‌كا, چونكه به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌خوازێ.
زۆربه‌ى زانایانى زانستى سیاسى ڕژێمی فه‌رمانره‌وایى ئه‌مریكا به نموونه‌ى فره‌لایه‌نى ده‌زانن, فره‌لایه‌نیش به ماناى ئه‌وه‌نا كه خاڵی بێ له هه‌مه‌چه‌شنه‌یى, به‌ڵكوو به‌و مانایه‌ى چه‌ند كوتله‌یه‌كى سیاسى به‌هێز هه‌بن كه به‌سه‌ر كاروبارى ده‌وڵه‌تدا زال بن, حكومه‌تیش ڕۆڵى ناوه‌ند و حه‌كه‌مى یارى ببینى له‌و ناوه‌نده‌دا, یان حكومه‌تیش سه‌ربه یه‌كێك له و كۆمه‌لانه بێ, ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ش زیاتر هامورى ئابوورى و قارونى جیهانى سامانن وئه‌ونده‌ى گرنگى به ئابوورى ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده سیاسه‌ت لایان بایه‌خى نییه, به‌ڵكوو سیاسه‌تیش كاتێك بایه‌خداره كه كاریگه‌ر بى بۆ سه‌ر پرۆژه ئابوورییه‌كان, جاچونكه ئه‌م ره‌وتانه ئابوورین, "هه‌ربۆیه‌شه كه لۆبى جووله‌كه ئه‌گه‌رچى ٢% ده‌نگده‌رانى ئه‌مریكا پێك دێنن و له‌رووى ژماره‌وه سه‌نگیكى ئه‌وتۆیان نییه, به‌ڵام بالاده‌ستیان له دنیاى ئابوورى دا واى كردووه كه ئاراسته‌ى سیاسه‌تى كۆشكى سپى به‌و ئاقاره‌دا بى كه خواستى ئه‌وان دینێته دى, ته‌نانه‌ت جارى وایه زیان به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا ده‌گا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئیسرائیل."
بنه‌مایه‌كى تر كه سیاسه‌تمه‌دارانى كۆشكى سپى له به‌رچاوى ده‌گرن ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پپیان وایه كه وڵاته‌كه‌یان له قه‌ده‌رى خوایى دا سه‌ركردایه‌تى و سه‌ركێشى جیهانى له چاره نوسراوه‌و سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا بۆ جیهان له ئاسمان دیارى كراوه پیش ئه‌وه‌ى له سه‌ر زه‌وى پیاده بكرێ, ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هاتوه كه دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌مریكا زۆر پابه‌ندى ئایینى مه‌سیحى بوون, هه‌ربۆیه بناغه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك داناوه كه ئه‌وان ئه‌داى په‌یامێكى خوایى ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نى كه لایه‌نه ئابوورى وعه‌قلانیه‌كانیان په‌راوێز كردوه وه‌ك كنیسه‌ى چه‌رخه‌كانى ناوه‌راست, به‌ڵكوو ئه‌وه‌یان له میشكى نه‌وه‌كاندا چاندوه كه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و داهینانانه‌ى كه ده‌رهاویشته‌ى شۆرشى ئه‌مریكین هه‌موو به ده‌سه‌لاتى خوایى و به‌هره‌ى خوایین و مۆركى زه‌مین نین و به‌رزبونه‌وه‌ى ئه‌مریكاش به‌سه‌ر ولاتانى جیهاندا ویستیكى خواییه, "جا چونكه ئه‌م رژیمه‌ى ئه‌مریكیه‌كان پیى گه‌یشتوون به بۆچوونى دامه‌زرینه‌رانى ئه‌مریكا به باشترین رژێمى جیهان داده‌نرێ, بۆیه ده‌بێ بكرێته نموونه‌ى هه‌ره‌به‌رزو سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى و له گشت جیهان پیاده‌بكرى."هه‌ربۆیه ولسن له‌دواى شه‌رى یه‌كه‌م پێی وابوو كه ئه‌مریكیه‌كان بیانه‌وێ یا نه‌یانه‌وێ, كاریكى سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا كه‌ده‌بى هاوبه‌شى ژیانى سیاسى له جیهاندا بكه‌ن, چونكه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو جیهان له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكیه‌كان دا خۆى ده‌بینیته‌وه, هه‌ربۆیه كه ئه‌وان برابه‌شى گشت لایه‌كن.
بیگومان نهێنى سه‌ركه‌وتنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌و به‌رفراوانیان دامه‌زراندوه ئه‌و هه‌سته‌یه, توینبى ده‌ڵێت: "گریكه كۆنه‌كان ده‌یانزانى كه خواكانى ئۆلۆمپى خاوه‌نى ئه‌و رێز‌و به‌هایه نین تا شایانى ئه‌وه بن كه خه‌ڵك بیانپه‌رستێ، ئه‌م خوایانه له داستانه‌كانى هۆرومیۆس دا مایه‌ى گالته جارین, بۆیه هیلینیه‌كان به‌رده‌وام له شوینیك ده‌گه‌ران كه بۆ په‌رستن شوێنى خواكانى ئۆلۆمپیان بۆ بگریته‌وه,به‌ڵام خۆرى ئه‌ستیره‌ى ژیارى گریكى ئاوا بوو ئه‌م شوینه گونجاوه هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه.."
گریكه‌كان له دواى راستى ژیان ده‌گه‌ران, به‌لام كه بینیان میلله‌تانى تر له ئه‌فسانه په‌رستى دا له‌وان زیاتر رۆچوون, وه‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ى خۆیان ماقوڵترین شتیكه كه ئه‌قڵ داى هیناوه, هاتن رۆشنبیرى هیلینییان به جیهانى كرد و وه‌ك په‌یامیكى پیرۆزیش بلاویان كرده‌وه.
پارسه‌كان نه‌یانتوانى به‌سه‌ر ماده‌كان و بابلیه‌كان دا زال بن تا زه‌رده‌شت ئه‌وه‌ى له میشكدا نه‌چاندن كه ئه‌وان هێزى ئاهورامه‌زداى خواى خیریان له‌گه‌ڵدایه‌و خه‌ڵكى تر سه‌ربازى ئه‌هریمه‌نى شه‌رخوازن.
جووله‌كه‌كانیش تا ئه‌وه نه‌بوه بیروباوه‌ریان كه‌ئه‌وان "شعب الله المختار"ن نه‌یانتوانى فه‌له‌ستین بگرن.
هه‌روه‌ها مسوڵمانه‌كانیش كه وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت: خیر امه اخرجت للناس وه به گه‌لانیان ده‌گوت بۆیه هاتوین تا خه‌ڵكى له به‌ندایه‌تى به‌نده‌كانه‌وه رزگار بكه‌ین بۆ به‌ندایه‌تى خواى به‌نده‌كان ..
هه‌ر ئه‌م ریسایه‌شه كه ئیبن خلدون ئاماژه‌ى پى كردووه كه له سه‌رده‌مى یه‌كه‌مى ده‌وڵه‌ت-قۆناغى گیان- هه‌لكشانى ده‌وله‌ت -سه‌ربازه‌كان چاوه‌رێی پاداشتى ماددى ناكه‌ن و جه‌نگان له ژیر ئالاى ئه‌و قه‌واره به ئه‌رك ده‌زانن, به‌لام له قۆناغه‌كانى تر ئه‌وه نامینى, به‌لام ئه‌م قۆناغى گیانه تا مرۆڤایه‌تى پیش بكه‌وێ ماوه‌كه‌ى كورتتر ده‌بیته‌وه, بۆیه نابێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاوه‌ریى ئه‌وه بین كه ولاتیكى زه‌به‌لاح و سه‌ركیشى جیهان بۆ ده‌یان سه‌ده سه‌ركیشى گه‌لان بێ وه‌ك ئیمپراتۆره‌كانى كۆن چونكه گه‌له‌كان پاشاكانیان به خواوه‌ند و پیرۆز‌و سیبه‌رى خواده‌زانى, بۆیه له م سه‌رده‌مه وه‌ك ته‌مه‌نى بنه‌ماڵه‌ى فه‌رمانره‌وا كورته, ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ته سه‌ركیشه‌كانیش كورته, چونكه ئه‌ركه‌كانى ده‌وڵه‌ت وه‌ك رابردوو ته‌نیا "دولة الحارسة" نیبه به‌ڵكوو ئه‌مرۆ ده‌بى ده‌وڵه‌ت هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى فێركردن و ڕیگه‌وبان و وزه‌و ته‌ندروستى و ئاسایش و..هتد دابین بكات بۆ هاولاتیانى.
بۆیه كه ده‌وڵه‌تیك بیه‌وێ هه‌رله‌سه‌ره‌تاى قۆناغى گیانى دا ته‌مه‌نى ئه‌م قۆناغه دریژ بكاته‌وه ده‌بێ وه‌ك ئه‌مریكیه‌كان بنه‌ماكانى قۆناغى عه‌قلیش له به‌رچاو بگرى, نه‌ك وه‌ك ئه‌ڵمانییه نازى و ئیرانیه‌كان پشت گوێی بخا‌و جه‌ماوه‌ره تامه‌زرۆكه‌ى له‌به‌رد بدا, وه‌له‌مه‌شدا پیویسته كه هه‌لومه‌رجى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى رووبه‌روو ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وله‌ته‌ى له قۆناغى گیانى هه‌لكشاندایه له‌به‌ر چاو بگیرێ, "ئه‌سكه‌نده‌ر سه‌ركه‌وت چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیممه‌تى گه‌لانى رۆژهه‌لات سوابوو و ده‌وله‌ته‌كانى له میژبوو نوێ نه‌بووبوونه‌وه پیر بوبون, به‌لام ناپلیۆن ئه‌گه‌رچى له ئه‌سكه‌نده‌ریش لیهاتووتر بوو به‌لام ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ى كه له‌گه‌لیان ده‌سته‌ویه‌خه بوو جیاواز بوون له گه‌ل ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ى كه دژى ئه‌سكه‌نده‌ر جه‌نگان."
هه‌ربۆیه ده‌بینین كه ئیسلام تا كۆتایى سه‌رده‌مى یه‌كه‌مى عه‌باسى له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو پشیوى و پیلان گێریه‌ش هه‌ر له به‌رفراوان بوون دابوو, كه‌چى له كۆتاییدا له‌گه‌ل بوونى ئه‌و هه‌موو خۆشگوزه‌رانیه‌ش روخا, چونكه به‌هاكانى خۆیان له‌به‌هاى ئه‌وى تر پى چاكتر نه‌بوو, وه‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش گه‌یشته ئه‌و حاله‌ته وه‌ك ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێ كه هه‌میشه ژێركه‌وتوو حه‌ز ده‌كات لاسایى سه‌ركه‌وتوو بكاته‌وه له هه‌موو بواریكدا, كه بێگومان ژێركه‌وتوى رۆشنبیرى و گیانى له هى سه‌ربازى زۆر كۆله‌وارتره له شوین كه‌وتنى به‌هاو رۆشنبیرى به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا.
ئه‌ناتۆل لیڤین له كتێبى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌نیوان دوو بۆچوونى دژبه‌یه‌كدا ده‌نوسێ:
"زۆرینه‌ى ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه كه ئه‌مریكا ساڵانه ٢٠%ى بودجه‌كه‌ى وه‌ك هاوكارى ده‌به‌خشى به ولاتانى جیهان, ئه‌مه له كاتێكدا كه بڕى ئه‌و هاوكاریانه‌ى ئه‌مریكا ده‌یبه‌خشى له ١% ى بودجه‌كه‌ى تێ ناپه‌رێ."له سه‌رژمیریكى دیكه‌دا لیڤین ده‌ڵێت "كه له ٦٤%ى ئه‌مریكیه‌كان هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێویسته شێوازى ژیانى ئه‌مریكى بپاریزرێ له كاریگه‌رى شیوازى ژیانى گه‌لانى تر."هه‌روه‌ها ٧٢%ى ئه‌مریكیه‌كان شانازى به به‌هاكانى ولاته‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن ,وه‌٧١%ى كۆماریه‌كان پێیان وایه كه ئه‌وان زۆر نیشتمانپه‌روه‌رن ولاى دیموكراسیه‌كانیش ئه‌م ریژه ٤٨%ى دیموكراسیه‌كانه .
٥٠%ى گه‌لى ئه‌مریكى پێی وایه كه سه‌رۆك بۆش زۆر چاودیرى بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كا, هه‌روه‌ها ٦٠% ى ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه كه فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیرى ئه‌مریكا به‌رزترین نموونه‌ى رۆشنبیرییه له جیهاندا, هاوڵاتى ئه‌مریكى هه‌میشه به شیوه‌یه‌كى نموونه‌یى و سروشت پاك و بێ تاوان و به‌فرى بێ په‌ڵه خۆى و ولاته‌كه‌ى ده‌بینێ, كه هه‌میشه خێرى ده‌وى بۆ گشت جیهان, هه‌ربۆیه‌ش خوا هه‌ڵى بژاردوه بۆ سه‌ركردایه‌تى هه‌موو جیهان بۆ گه‌یاندنى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى به خۆشگوزه‌رانى.
لڤین ده‌ڵێت: "ناوه‌ندى بریارو كاربه‌ده‌ستانى ولاتى ئه‌مریكاش ئه‌م بۆچونه‌یه‌یان له هه‌ست ونه‌ستى ئه‌مریكیه‌كان قولتر كردۆته‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى خویندن له ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش به هۆى پێویست بوونى ناوه‌ندى بریار به هه‌ندى ئه‌فسانه‌ى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى كه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكیه‌كان له ده‌ور‌ى كۆببنه‌وه‌و بنه‌چه‌و ره‌گه‌زو مه‌زه‌به كۆنه‌كانیان له‌بیر بكه‌ن."
ئه‌م خاڵه‌ى خه‌تم له ژیر داوه ئه‌گه‌ر لڤین وه‌ك لایه‌نى سه‌لبى باسى كردبى بۆ ده‌وله‌تى ئه‌مریكا، بۆ ئێمه‌ى كورد له نان و ئاو پیویستتره كه هه‌ندى بنه‌ماو جیا كه‌ره‌وه‌ى ئایینى باشترین په‌رژین و سیاجى ئاسایشى نه‌ته‌وه یین كه كوردایه‌تى تیادا بكریته نگینیكى پاریزراوو تاكى كوردى له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكرى.
لڤین سه‌لبیه‌تى ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌دا ده‌بینى كه بۆته هۆى نه‌بوونى جه‌ده‌لیكى راسته‌قینه له ئه‌مریكا له‌مه‌ر كیشه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و بۆته هۆى لاوازى تواناى ئه‌مریكیه‌كان له تیگه‌یشتن له كاروبارى جیهان ومیژوه‌كه‌ى, چونكه ئه‌مریكیه‌كان كه پێیان وایه ولاته‌كه‌یان باشترین وپیشكه‌وتوترین نموونه‌ى شارستانییه له جیهاندا, له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وان پیویستیان به تیگه‌یشتن له میژوو و و شاره‌زایى وراوبۆچوونى گه‌لانى تر‌ى دنیا هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
پابه‌ند بوون به ئایینى مه‌سیحى له پێكهاته‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌مریكادا بۆته هۆى چه‌سپاندنى جۆریك له پته‌وى نه‌ریت و بیر‌و باوه‌ره‌كان و دژایه‌تى بۆچوونه ئه‌قلانیه‌كان, وه‌ئه‌و هه‌سته‌ى لاى ئه‌مریكیه‌كان به‌هیزتر كردوه كه ئه‌وان گه‌لێكى خاوه‌ن په‌یامن كه ئه‌و په‌یامه هه‌میشه پشتگیرى خیرخوازان ده‌كا.
ئه‌و ئایدولۆژیه‌ته‌ى له بنه‌مایانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێ ئه‌وه‌یه‌كه ده‌بێ گه‌لانى تر هان بدرین كه ئه‌زمونه نمونه‌ییه‌كه‌ى ئه‌مریكا دوباره بكه‌نه‌وه و شیوه‌ی ژیان ورۆشنبیرى ئه‌مریكى –نموونه‌ى كۆتایى میژوو- هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ریكى ژیانى مرۆڤایه‌تى به گشتى بگرێته‌وه, چونكه ئه‌م ڕژێمه ته‌نیا بۆ ئه‌مریكیه‌كان باشترین رژیم نییه، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى باشترین ڕژێمه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه كه پالى به سیاسه‌تمه‌دارانى كۆشكى سپیه‌وه ناوه كه به‌رده‌وام خه‌ریكى چاككردنى رووى جیهان بن به سرینه‌وه‌و وقوتدانى رۆشنبیرى بیانى و گۆرینى به رۆشنبیرى ئه‌مریكى.
جا بۆیه هه‌ركه‌س و لایه‌ن و میلله‌ت و ئاینیك دژى ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره نمونه‌ییه بێ بێگومان ئه‌وه نه‌زان وگومرایه, "جابۆیه ده‌بى له‌گه‌ل ئه‌و جۆره لایه‌نو میلله‌ته نه‌خۆشانه كه نازانن نه‌خۆشن وده‌رك به ده‌رده‌كانیان ناكه‌ن ده‌بى ده‌رمانیان به‌زۆرى به ده‌مدا بكرێ وبه زۆرى له سه‌ر چارپا دریژ بكرین ودواى ده‌ست وقاچ به‌ستن ئه‌م نه‌شته‌ر گه‌ریه‌یان بۆ بكرى ."
هه‌ر ئه‌م بۆچونه‌شه كه پاڵى به ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ناوه ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌هاكان و رۆشنبیرى و شیوازى ژیانى ئه‌مریكى ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده گرنگى به فراوانكردنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له سه‌ر زه‌وى و سه‌پاندنى ده‌سه‌لاتى سه‌ربازى نه‌ده‌ن, بگره هێزى سه‌ربازیش هه‌ر له‌و چوارچیوه به‌كار بێنن دژى ئه‌و لایه‌نانه‌ى دژى به جیهانیكردنى به‌ها باڵتكانى ئه‌مریكان.
زۆریك له خه‌ڵكى ئه‌مرۆ واده‌زانن كه سیاسه‌تى ئیحتواكردن پیش ئه‌مریكا نه‌بووه‌و ئه‌مریكا ئه‌م سیاسه‌ته‌ى دژى روسیا و عێراق وئێران بۆیه‌كه‌م جار به‌كار هیناوه.
له‌راستیدا دژایه‌تى بێ به‌رنامه وا ده‌كا كه له جیاتى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بشكینى, به‌رزى بكه‌یه‌وه.
سیاسه‌تى ئیحتوا به قه‌ده‌ر بوونى ده‌وڵه‌ت وبگره پیش ده‌وڵه‌تیش له گه‌ل بچوكترین یه‌كه‌ى سیاسى دا ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له دایك بووه.
وه زۆریك له خه‌لیفه‌و سوڵتانه مسولمانه‌كان زۆر لیزانانه سیاسه‌تى ئیحتیوایان پیاده‌كردوه, كه نموونه‌ى هه‌ره‌به‌رز سولتان عبدالحمیدى دووه‌مه(١٨٤٣-١٩١٨)كه له‌نیوان ساڵانى (١٨٧٦-١٩٠٩ز)سولتانى ده‌وله‌تى عوسمانى بوو, له‌سه‌رده‌مێكدا هاته سه‌ر ته‌خت كه ده‌وڵه‌تى عوسمانى له هه‌موو بوارێكى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى دا له ئه‌وپه‌رى داهێزاندا بوو, وه دوژمنه‌كانى له ئه‌وپه‌رى هێز دابوون كه‌چى توانى ٣٣سال حوكم بكا‌و هه‌یبه‌تى سوڵتاننشینه‌كه‌ى به‌رز راگرێ له لاى ئه‌وروپیه‌كان.
به‌لام بێ گومان ئه‌م چه‌كه دواى سوڵتان كه‌س نه‌ى توانیوه وه‌ك به‌ریتانیا و پاشانیش ئه‌مریكاى میراتگرى به‌كارى بێنێ.
(هانزجیه مورجنتاو)ى نووسه‌رى سیاسى ئه‌مریكى ئه‌م بۆچونه به روانگه‌یه‌كى خاچپه‌رستى ده‌چوێنێ كه مه‌به‌ستى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خاچپه‌رستییه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵى مژده دانه به ئه‌زمونى نموونه‌یى ئه‌مریكا, هه‌ر له چوارچیوه‌ى ره‌واجداركردنى ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌مریكا ده‌ستى یارمه‌تى دریژ ده‌كا بۆو لایه‌ن وده‌وڵه‌تانه‌ى كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن حاڵه‌تى موعجیزه‌ى ئه‌مریكى له ولاته‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه، به‌لام له حاڵه‌تى پێویستدا ئه‌م ئه‌زمونه به زه‌برى چه‌كیش فه‌رز ده‌كرێ له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نه گه‌وجانه‌ى كه چاكه‌و خراپه‌ى خۆیان و كۆمه‌له‌كه‌یان نازانن.
"بیگومان تا ئه‌مریكاى پاریزه‌رو بڵاوكه‌ه‌ره‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زمونه به هێزتر بێ و وتا نه‌یارانى په‌رته‌وازه بن, یان هه‌ر له‌ناو قاوغى خۆیان مت بن, ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڵمه‌تى مژده‌دان به‌م ئه‌زمونه به‌رفراوان ده‌بى تا هه‌موو گۆى زه‌وى ده‌گریته‌وه."
ئابه‌م شیوه شیوه ژیانى ئه‌مریكا له حاڵه‌تیكى سیاسییه‌وه گۆراوه بۆ رزگاربوونى هه‌مه‌لایه‌نه كه مه‌سیحى رزگاركه‌ریش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاتوه، جا ئه‌م حاڵه‌تى رزگارییه له‌لایه‌ن گه‌لانى خاوه‌ن هۆش و گۆشه‌وه بێ مله‌جڕى ولارى بوون وه‌رده‌گیرێ, به‌ڵام وه‌ك له‌مه‌و پیش گوتم گه‌لانى نه‌خۆش به زۆرى به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پینرى.
مورجنتاو ئه‌م بۆچونه‌ى ئه‌مریكا به ئه‌و په‌رى خۆپه‌رستى و په‌راوێزكردنى ئه‌وى تر ده‌بینێ و پێى وایه كه ئه‌م بۆچوونه به‌هانه‌ى داوه‌ته ده‌ستى ئه‌مریكا تا به‌بێ له بارچاوگرتنى هیچ یاسا‌و نه‌ریتیك وڵاتان داگیر بكا‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆى به ناوى به‌هاكانى مافى مرۆڤ بسه‌پینێ, وه‌هه‌ر جه‌نگێكیش كه له‌م پیناوه‌دا ئه‌مریكیه‌كان بیكه‌ن چ بۆ یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وى بۆ مه‌رامى خۆیان ئه‌مریكا به‌ناوى جه‌نگ له پیناو ئازادى دا په‌لكێش بكه‌ن, یاخود هه‌ر خودى ئه‌مریكا دژى ئه‌وانه‌ى به‌ره‌ى شه‌ڕن بكه‌ویته جه‌نگه‌وه به ناوى پاراستنى ئازادى كه بیگومان ئه‌م جه‌نگانه‌ش به جه‌نگى عادیلانه داده‌نرین و به هیچ كلۆجێك ئیدانه ناكرین.
بنه‌مایه‌كى تر له‌و بنه‌مایانه‌ى كه ئاراسته‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكى دیارى ده‌كا بنمه‌ماى مۆنرۆیه كه له‌و نامه‌ى كه مۆنرۆى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له سالى ١٨٢٣ز ئاراسته‌ى كۆنگره‌سى كرد‌و تیایدا هاتبوو كه:
"له‌مڕۆ به‌دواوه كیشوه‌رى ئه‌مریكا به هیچ شیوه‌یه‌ك قابیلى داگیركران و به مستعمره كردن نییه له لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌تیكى ئه‌وروپیه‌وه, وه مافى خۆمانه كه هه‌ر ده‌ستێیوه‌ردانیكى ئه‌وروپى به دوژمنكارى بۆ سه‌ر ئه‌مریكا دابنیین"
له‌وساوه ئه‌مریكا مافى هه‌ر ده‌ست تیوه‌ردانیكى له هه‌ردوو كیشوه‌رى ئه‌مریكا له داگیركه‌ره كۆنه‌كانى –به‌ریتانیاو ئیسپانیا‌و فه‌ره‌نسا- ستانده‌وه‌و ئه‌م مافه‌ى بۆ خۆى پاوان كرد, ئه‌مه‌ش به قۆناغى یه‌كه‌م داده‌نرێ بۆ مه‌شقكردنى ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه له سه‌ر چۆنیتى ده‌ستێیوه‌ردان وچاره‌سه‌رى دۆزه‌كان و پاشان ریێێ خۆشكرد بۆ ده‌ستێیوه‌ردانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن ئه‌زموونه له كاروبارى وڵاتانى كیشوه‌ره‌كانى تریش.
وه له سالى ١٨٩٨ز دا له شارى ئه‌ندیانا بولیسى ئه‌مریكى له لایه‌ن ئه‌لبیرت بفریدج ى كاندید كراوى دامه‌زراوه بازرگانیه‌كانى ئه‌وساى ئه‌مریكا خوینرایه‌وه كه تیاى دا هاتبوو:
(كیشه‌ى به‌رفراوان بوونى ئابوورى ئه‌مریكى كیشه‌یه‌كى ئه‌مریكیه‌و گه‌وره‌تره له كیشه‌یه‌كى حیزبى, ئایا گه‌لى ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له ڕه‌وتى ئابوورى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌روه‌رى بازرگانى جیهانى؟
ئایا سورین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى بازارى نوى بۆ به‌رهه‌مى كێڵگه‌كانمان؟ ئیمه ئه‌مرۆ زیاد له پێویستى خۆمان به‌رهه‌م دێنین, بۆیه پیویسته بازار بۆ كالاكانمان بدۆزینه‌وه)
هه‌ر له‌و سات و زه‌مانه‌دا تشارلس كونانت له‌گۆڤارى نیوركى بازرگانى نوسیویه‌تى وده‌ڵێت:
كاتێ دره‌ختیك له ده‌ونه‌وه ده‌بێته دارى گه‌وره و ره‌گه‌كانى ئه‌ستور و به‌رفراوان ده‌بن, هیچ به‌ربه‌ستیك ناتوانى ریگاى مه‌یلى به‌رفراوان بوونى لێ بگرێ, هه‌ر ئه‌م مه‌یله‌ش بوو كه واى كرد ئه‌نگلۆ ساكسۆنیه ریكخراوو به هیزه‌كان پله به پله بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ریمه بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌كانى ڕۆمادا بگرن, هه‌ر هه‌مان ئاره‌زووه كه ئه‌مرۆ له‌ناو ئێمه‌دا چالاكه, هه‌ربۆیه ده‌بێ به‌هه‌رشیوه‌یه‌ك بێ بازارى نوێ بۆ سه‌رمایه‌ى ئه‌مریكى بدۆزریته‌وه و بوارى نوێ بۆ پرۆژه‌كانى ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ر بكرین.
چونكه یاساى پاراستنى ئابوورى ئه‌مریكاو یاساى مانه‌وه بۆ چاكترین ئه‌مرۆ گه‌له‌كه‌مان پاڵ ده‌ده‌ن كه گۆڕانێك له سیاسه‌ته ئابوورى و بازرگانییه‌كانیدا بكا‌و به پێى خواست و مه‌رجه‌كانى ئه‌مرۆ سنوورى سیاسه‌تى ئابوورى دابریژیته‌وه)
له سالى ١٩٠٤ز دا سه‌رۆك تیۆدۆر روزفلت شیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێى بۆ بنه‌ماى مۆنرۆ كرد كه به ده‌ره‌نجامى رۆزفلت ناسره‌وه, رۆزفلت له‌م ده‌ره‌نجامه‌دا ده‌ڵى:
"هه‌ر كاتى یه‌كیك له ولاتانى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى لاتین نه‌یتوانى كێشه ناوخۆییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تیك له ده‌وڵه‌تانى ئه‌مریكاى لاتین به هه‌ندى هه‌ڵسوكه‌وتى ناقۆڵا هه‌ڵساو بوه هۆى ئه‌وه‌ى كه وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ست له كاروبارى وه‌ر بده‌ن، ئه‌وكاته ده‌ستێیوه‌ردانى ئه‌مریكا له‌و ولاتانه كاریكى به پاساوه‌و یاساییه."
"وه هه‌ر وڵاتیكیش به شیوه‌یه‌كى لێهاتوو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل گه‌له‌كه‌ى خۆى كردبێ, له ده‌ستێوه‌ردانى ئێمه سڵ ناكاته‌وه, چونكه له هه‌موو بواره جڤاكى و سیاسیه‌كاندا ئه‌ركه‌كانى خۆى ئه‌دا كردوه, به‌لام هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ڵه‌شه‌و ناشارستانیانه ئه‌مریكا ناچار ده‌كا كه وه‌ك وڵاتێكى خاوه‌ن شارستانى و به‌خه‌م بۆ پاراستنى به‌هاكانى شارستانى كه ده‌ست له كاروبارى ئه‌و وڵاته‌و هه‌ر وڵاتیكى تریش وه‌ربدا كه به‌و شێوه بێ.)"
روزفلت كاتێك له ته‌مه‌نى سى ساڵیدابوو كتێبیكى نووسى به‌ناوى (بردنه‌وه‌ى رۆژئاوا) كه تیایدا نووسیویه‌تى: ("پیویسته وڵاته خاوه‌ن ژیار‌و شارستانیه‌كان ولاتانى سه‌ره‌تایى و بێ شارستانى بخه‌نه ژیر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان, چونكه ئه‌و ره‌وشته‌ى كه‌داگیركردنى گه‌لێكى دواكه‌وتوى له‌لایه‌ن وڵاتێكى پیشكه‌وتوه‌وه پێ كاریكى ناشایسته‌یه ئه‌وه ره‌وشتیكى گێلانه‌یه")
وه له ساڵى ١٨٩٧ز كه ئه‌وكاته جێگرى وه‌زیرى ده‌ریاوانى بوو له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ده‌رچوانى كۆلیژى هێزى ده‌ریاوانى دا كه تیایدا هاتبوو: ("مه‌ترسیدارترین سروشت سروشتى ده‌روونى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زیاده‌ره‌وى ده‌كا له ویستنى ئاشتیدا, چونكه هه‌موو ره‌گه‌زو شارستانییه خاوه‌ن سه‌روه‌رى وپله‌و پایه‌كان ره‌گه‌زى شه‌ركه‌رو جه‌نگاوه‌ربوون")
هه‌روه‌ها له وتارێكى تری‌دا هاتوه كه‌ده‌ڵێت:
("ئیمه ناتوانین خۆمان كروشمه بكه‌ین و دانیشین له چوارچێوه‌ى سنوورى ئه‌مریكادا, گوایه ئێمه كۆمه‌ڵێك بازرگان باشى جومله فرۆشى خۆشگوزه‌رانین و پیویستمان به‌وه نییه بچینه لاى بازرگانه تاك فرۆش و كریاره‌كان و گرنگى به‌و كرین و فرۆشتنه ناده‌ین كه‌له‌ودیو سنوورى ولاتمان ده‌كرى! به‌ڵكوو پیویسته نه‌به‌ردانه بچینه ناوجه‌رگه‌ى بازاره‌كه‌وه‌و به‌رگه‌ى ململانێ بگرین تا ببینه خاوه‌نى بریارو سه‌روه‌رى له بوارى بازرگانى و ده‌ریایى دا, پیویسته قه‌ڵاو سه‌ربازگه‌ى پته‌و له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئه‌مریكا دامه‌زرینین, وه باشترین و ستراتیژیترین شوێن بخینه ژێر ده‌ستى خۆمان, چونكه گرتنى ئه‌م شوێنه ستراتیجیانه تواناى ئه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێ كه هه‌میشه ئێمه خاوه‌ن بریارى كۆتایى بین له چاره‌نوسى ئۆقیانوسه‌كانى رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لات دا")
تاكو ئیستاش ئه‌مریكا به ئه‌ندازه‌ى مویه‌كیش له‌م بنه‌مایانه لاى نه‌داوه, ئه‌گه‌رچى ستراتیژیه‌ت و ته‌كتیك ونه‌خشه‌كانیشى گۆرابن, به‌لام ئه‌م بنه‌مایانه هه‌ر له جێى خۆیانن.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م نووسینه ئاماژه‌م به‌وه كردكه ئه‌وانه‌ى ئه‌مریكایان دامه‌زراند خه‌ڵكى پابه‌ند به ئایینه‌وه بوون, جابۆئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئه‌م ره‌سه‌نایه‌تیه‌ى دامه‌زرینه‌رانى بپارێزى و هه‌میشه پیداگیرى بكا له‌سه‌رى,هه‌ربۆیه‌شه ده‌بینین كه:
به پێی ئه‌و سه‌رژمیریانه‌ى كه ئه‌نجام دراون له وڵاتانى رۆژئاوا بۆ زانینى ریژه‌ى دیندارى ده‌ركه‌وتوه كه ٩٥%)ى دانیشتوانى ئه‌مریكا دیندارن و پابه‌ندن به چوون بۆ كنیسه, وه‌كه‌مترین ریژه‌ى دینداریش له وڵاتى سویده.
ئه‌م دیارده له ئه‌مریكا بێ پالنه‌ر نییه, بوونى كه‌ناڵ و دامه‌زراوى ئایینى زۆر به‌زه‌قى دیاره, بۆیه ئه‌م رپژه كه زیاتر نه‌بپ كه‌م نابیته‌وه.
چونكه بوونى ٣٠٠ هه‌زار كه‌نیسه له ئه‌مریكا كه ده‌كاته كه‌نیسه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر نۆسه‌د هاولاتى ئه‌مریكى.
له ئه‌مریكا (١٨٠)ملیۆن پرۆتستانت و(٦٠)ملیۆن كاسۆلیك و (٧)ملیۆن مسولمان و (٦)ملیۆن جوله‌كه ده‌ژین.
پابه‌ندى هاوڵاتى ئه‌مریكى به ئایینه‌كه‌یه‌وه و زۆرى كه‌نیسه‌كان ئه‌م دیارده‌ى كه‌م وزۆر گواستۆته‌وه بۆ مسوڵمانه ئه‌مریكیه‌كانیش, له سالى ١٩٢٢ز ته‌نیا ٢٥٠ بنكه‌و دامه‌زراوى ئیسلامى له ئه‌مریكا هه‌بووه, به‌لام ئه‌م ژماره له سالى ١٩٨٥ز دا به‌رز بۆته‌وه بۆ ٢٣٠٠ دامه‌زراو له مزگه‌وت و قوتابخانه‌و چاپخانه, ئه‌م ژماره هه‌رله‌زیاد بوندا بوو تا سااى ٢٠٠٣ گه‌یشته ٥١٦٧ دامه‌زراوى ئیسلامى, و جگه له مزگه‌وت و قوتابخانه بنكه‌ى سیاسى وئابوورى ئیسلامیش په‌یدا بوون, كه‌له‌راستیدا جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌گه‌ل مه‌سیحیه‌كان, چونكه هه‌ر ١٢٥٠كه‌سى مسولمان به‌رامبه‌ر دامه‌زراویكى ئیسلامى ده‌وه‌ستێ, كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ریژه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ل ژماره‌ى دانیشتوان به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه ئایینیه‌كان له ولاتانى جیهانى ئیسلامى بیگومان زۆر قه‌رزدار ده‌بینه‌وه.
جالیه‌ى ئیسلامى له ئه‌مریكا به شایه‌دحاڵى زمانى ژماره‌كان به هێزیكى ئابوورى و زانستى گه‌وره‌ى ئه‌و ولاته داده‌نرێ, ٣٠% مسوڵمانه‌كانى ئه‌مریكا داهاتى سالانه‌یان له سه‌رو (٧٥٠٠٠)دۆلاره‌وه‌یه, وه ٤٨% ى مسوڵمانانى ئه‌مریكا خاوه‌نى بروانامه‌ى زانكۆن وزۆربه‌شیان پسپۆرى بواره‌كانى ئابوورى وپزیشك و مامۆستاى زانكۆن ,وه ٤%ى مسولمانه‌كان له ناو سووپاى ئه‌مریكا دان و١%ى ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپاى ئه‌مریكى مسوڵمانن.
ئه‌م حاله‌تى دینداریه له ئه‌مریكا هه‌ر تایبه‌ت نییه به خه‌ڵكى ئاسایى و كارمه‌ندانى كۆشكى سپى لێ به‌ده‌ر بن, نوسه‌رى كتیبى (بۆشى جه‌نگاوه‌ر) باسى ئه‌وه‌ى كردوه كه‌سه‌ره‌ك بۆش هه‌موو به‌یانیه‌ك كتێبى پیرۆز ده‌خوینى, هه‌روه‌ها ده‌ڵێ َ كه جاریك پرسیار له سه‌ره‌ك بۆش كرا كه فه‌یله‌سووفى سیاسى ئه‌و كێیه؟ له وه‌ڵامدا گوتى: مه‌سیحه.
كیڤین فیلپس له كتێبى (سیوكراتیه‌تى ئه‌مریكا )به‌درێژى باسى ئه‌م دیارده‌ى كردوه‌و له‌به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ("هیچ پرسیارێك بۆ ئه‌مریكاى سه‌ده‌ى بیست ویه‌ك له‌و پرسیاره گرنگتر نییه كه ئایا ئه‌م بوژانه‌وه ئایینیه كه ده‌ره‌نجامى ئه‌و پیكۆله به‌رده‌وامه‌ى گروپه ئایینیه توندره‌وه‌كانه كه ده‌یانه‌وى بیر‌و بۆچوونه دینیه‌كانیان بكه‌نه بنچینه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكا كه بۆته هۆى لوتبه‌رزى سیاسى لاى سه‌رانى ئه‌مریكا, ئایا تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندى ولاتى ئه‌مریكادایه؟ ئایا پێچه‌وانه‌كه‌ى راستتر نییه؟ واته نه‌ك هه‌رسوودى نییه به‌ڵكوو زیانیشى هه‌یه بۆ ئه‌مریكا").
نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌یه‌كه ئه‌م دیارده زیانى هه‌یه بۆ داهاتووى ئه‌مریكا, به‌ڵام من پێم وایه كه ئه‌م دیارده نه‌ك هه‌ر زیانى نییه بۆ ئه‌مریكاى سه‌ركێش و پێشه‌نگ ونموونه‌ى هه‌ره باڵا وپۆلیسى جیهانى, به‌ڵكوو وه‌ك گیان بۆلاشه پیویسته, به‌لام زیانى هه‌یه‌بۆو ئه‌مریكایه‌ى كه له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وا وێنه كراوه‌و پیشان دراوه كه هه‌میشه سووره له سه‌ر به‌یه‌كه‌وه ژیان وفره‌ره‌وتى و پاراستنى ئازادیه‌كان.
نموونه‌ى ئه‌و لوت به‌رزییه‌ى نووسه‌ر به لوت به‌رزى ده‌زانى له ئیسلامیشدا هه‌یه, كاتى نوێنه‌رى سه‌عدى كورى ئه‌بى وه‌قاس نامه‌ى سه‌عد ده‌با بۆ رۆسته‌مى سوپاسالارى ساسانیه‌كان و به‌سه‌ر فه‌رشه ئاوریشمیه‌كه‌دا ده‌روا, بۆ سوكایه‌تى پیلاوه‌كانى به فه‌رشه‌كه ده‌سرێ و به ڕمه‌كه‌ى فه‌رشه ئاوریشمه‌كه كون ده‌كا.
یان هارون الرشید بۆ ئیمپراتۆرى رۆما ده‌نوسى: بۆ نیقفۆرى سه‌گى رۆم.
نووسه‌ر له سه‌ره‌ك بۆشه‌وه نه‌قڵ ده‌كا كه باوه‌رى به په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له‌گه‌ل-خوا- عیسادا هه‌یه وچه‌ند جاریش گوتویه‌تى كه مه‌سیح فه‌رمانى پێ كردووم هێرش بكه‌مه سه‌ر ئه‌فغانستان وعێراق, من باوه‌رم هه‌یه –بۆش ده‌ڵێ- كه خوا له‌سه‌ر زمانى من قسه‌ده‌كا, خۆ كه‌وانه بوایه نه‌م ده‌توانى ئه‌ركه‌كانم جى به‌جى بكه‌م)
ئه‌م حاڵه‌تى( فناء فی المسیح)ه تایبه‌ت نییه به سه‌ره‌ك بۆش به ته‌نیا, به‌ڵكوو قوتب وسۆفى دیكه‌ش گه‌یشتونه ئه‌م پله‌یه, ئه‌وتا (توم دى لاى) كه سه‌رۆكى زۆرینه‌ى كۆماریه‌كانه له كونگرس دا ده‌ڵى:
("خوا هه‌میشه‌وله هه‌موو شوینیك من به‌كار دێنێ بۆ به‌رگرى كردن له بۆچونى جیهانبینى كتێبى پیرۆز جابۆیه له‌هه‌ركوێ بم وهه‌رچى بیكه‌م خوا مه‌شقم پى ده‌كاو ئه‌و فیرى كردوم").
هه‌رئه‌م زاته له‌سه‌ر ده‌رگاى نوسینگه‌كه‌ى خۆى نوسیسویه‌تى كه (له‌وانه‌یه ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه بىَ)كه مه‌به‌ستى پى رۆژى دابه‌زینى مه‌سیحه سه‌لامى خواى لێ بێ.
نووسه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى شه‌رانگیزیانه‌ى ئه‌م ئیداره‌یه له‌گه‌ل جیهانى ئیسلامى به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌م بیر‌و باوه‌ره ئایسنیانه ده‌گێریته‌وه, به‌ڵام ئه‌و پێى وایه كه شه‌ره‌نگێزى ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێ, به‌ڵكوو دوور نییه كه چاره‌نوسى ئه‌مریكاش بخاته مه‌ترسییه‌وه, چونكه ئه‌م سۆفیانه-نووسه‌ر ده‌ڵى- باوه‌ریان به راستییه زانستیه‌كان نییه, ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى خه‌لك به كاره‌ساتى ده‌زانن وه‌ك به‌رپا بوونى جه‌نگ وپشێوى و به‌رز بونه‌وه‌ى نرخى سوته‌مه‌نى و زریان وگه‌رده‌لول وبومه‌له‌رزه و هه‌ره‌شه‌كانى تێكچوونى ژینگه.. هتد ئه‌مان به مژده به‌خش و نیشانه‌ى نزیك بونه‌وه‌ى دابه‌زینى مه‌سیحى ده‌زانن.
لاى ئه‌وان هه‌رچى له كتیبى پیرۆزدا هه‌یه هه‌موو له خواوه‌یه‌و راسته, دانیش به‌و تویژینه‌وه ئه‌كادیمى وزانستیانه‌دانانین كه سه‌لماندویانه كه ئه‌و كتیبه پریه‌تى له‌هه‌ڵه‌ى زانستى و میژووى كه هه‌رگیز ئه‌م هه‌لانه له دروستكه‌رى گه‌ردوون ناوه‌شینه‌وه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌ش زۆر هه‌ڵده‌گرێ. بێ گومان له‌ناو ده‌قه‌كانى هه‌رسىَ ئایینه ئاسمانییه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه كه له كاتى نزیك بوونه‌وه‌ى كۆتایى دنیا بومه‌له‌رزه‌و رۆژوون و تشویهى لاشه‌و مه‌سخ و بوركان زۆر ده‌بن, ته‌نانه‌ت زۆر له زانایانى مسولمان گه‌رانه‌وه‌ى رۆژ به‌وه راڤه ده‌كه‌ن كه به هۆى نه‌مانى چینى ئۆزۆنه‌وه به‌فرى جه‌مسه‌ره‌كان ده‌توینه‌وه, وه‌كه به‌فرى جه‌مسه‌ره‌كان بوونه ئاو, ئاوه‌كه له جه‌مسه‌رى خواروو وكه‌مه‌ره‌ى زه‌وى راده‌وه‌ستى وجه‌مسه‌رى باكوور سووك ده‌بێ, له‌و حاله‌ته‌دا گۆى زه‌وى به هۆى ناهاوسه‌نگى ته‌قلیه‌ك لێ ده‌دا.
كه‌واته ئه‌م بۆچوونه نائه‌قلانیه تایبه‌ت نییه به دینداره‌كانى مه‌سیحى و له‌ناو هه‌موو دینه‌كاندا هه‌یه, به‌ڵام چونكه هۆكارى هێزو ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌مرۆ به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌و زۆریش به‌په‌له‌ن بۆ دابه‌زینى مه‌سیح ده‌یانه‌وى هاتنه خواره‌وه‌كه‌ى پێش بخه‌ن.
(بنچینه‌ى عه‌قڵى ئه‌مریكى) ناونیشانى كتیێیكه كه چوارده تویژه‌رو وسیاسه‌تمه‌دارى عه‌ره‌بى ده‌ریان كردوه, ئه‌م توێژه‌رانه پێیان وایه كه به‌رامبه‌ركردنى هه‌ڵكشانى ئیمپراتۆریه‌تى ئه‌مریكى و به جیهانیكردنى به‌هاكانى له‌گه‌ل فتوحاتى ئیسلامى دا سه‌هویكى گه‌وره‌یه, چونكه مه‌به‌ست له هه‌ڵكشانى ئیسلامى ئه‌و مرۆڤانه بوو كه له‌و ولاتانه نیشته‌جێن، واته كه ئه‌و ولاتانه فه‌تح نه‌كرابانایه, چونكه هۆكارى تر‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌وسانه‌بوو ئه‌وابه‌هاكانى ئیسلام به‌و مرۆڤانه نه‌ده‌گه‌یشت كه له‌و ولاتانه‌دا هه‌ن.
به‌لام ئه‌مریكیه‌كان مه‌به‌ستیان بۆ ئه‌وه ولاتان ده‌گرن تا خیروبیرى ئه‌و ولاتانه ببه‌ن بۆ خۆیان و لادانى هه‌ر ته‌گه‌ره‌یه‌ك كه دژى ئه‌م خواسته‌یان بوه‌ستى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به جینۆسایدكردنى گه‌لانى وه‌ك دانیشتوانى ره‌سه‌نى ئه‌مریكاش ته‌واو ببێ.
به‌لام ئه‌وتا ئیستا ئه‌مریكیه‌كان په‌ندیان له‌م هه‌له‌ى یه‌كه‌مینه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و هه‌رله سه‌رده‌مى جۆرج واشنتۆنه‌وه تا ئیستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن روویه‌كى جوان بده‌نه ئه‌مریكا وبه‌هاكانیان به جیهانى بكه‌ن.
نووسه‌رانى ئه‌م كتێبه پێیان وایه ئه‌م تیگه‌یشتنه سه‌قه‌ته له ئایین ئه‌مریكیه‌كانى په‌لكێش كردوه كه له‌ماوه‌ى (١٨٠) ساڵدا (١٤٠) جه‌نگ و ده‌ست تێوه‌ردانى سیاسى ئه‌نجام بدا, وه ٣٦% خه‌رجى بوارى سه‌ربازى له جیهاندا كه ده‌كاته (٤٠٠) ملیار دۆلار خه‌رجى سالانه‌ى ئه‌مریكا بوو له ساڵى ٢٠٠٣ز.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه ورد بووبانایه‌وه، ده‌یانزانى ئه‌مه ڕه‌خنه نییه. پێغه‌مبه‌رى خوا له ماوه‌ى مه‌دینه‌دا واته له (١١) ساڵدا شه‌ست غه‌زوه‌ى ئه‌نجام دا. خۆ ئه‌و ئۆپراسیونانه‌ى كه له ماوه‌ى (٣٠) ساڵى چوار خه‌لیفه‌كان هه‌ر یه‌كجار زۆرن و توانیان له‌و ماوه كه‌مه دا هه‌ردوو ئیمپراتۆریى ساسان و ڕۆمان له ناوببه‌ن. ته‌نانه‌ت میژوونوسان ده‌ڵین كه عوقبه‌ى كوڕى نافعی فه‌تحكه‌رى توونس وجه‌زائیر و مۆریتانیا كاتیك گه‌یشته سه‌ر ده‌ریا و وشكانى ته‌واو كرد، ماوه‌یه‌كى باش به ده‌ریاشدا ڕێی كرد، به‌ڵام كه هیچ شوێنه‌وارى وشكانى دیار نه‌بوو، گه‌ڕایه‌وه قه‌راغى ده‌ریا و ڕوو-به-ئاسمان ده‌ستى به‌رز كرده‌وه و گوتى: خودایه, خۆت ئاگادارى كه هیچ وشكانى تر نییه كه ئایینى تۆى پێ بگه‌یه‌نم.
-----------------
ماویه‌تى ...
|