چاكسازیی نێوان ئوممه‌تی ئیسلام، فه‌رمانێكی خوایییه و زه‌رووره‌تێكی هه‌میشه‌یییه
ئوممه‌تی ئیسلام له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه‌دا بژی، هه‌چ ڕ‌ه‌نگ و ڕه‌گه‌زو زمانێكی هه‌بێت، سه‌ر به هه‌چ نه‌ته‌وه‌و تیره‌و هۆزو نه‌ژادێك بێت، به هه‌چ زمان و له‌هجه‌و شێوازێكی ئاخافتن بكات، یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك پارچه‌یه و ئه‌م ئایه‌ته كۆیان ده‌كاته‌وه: و أن هذه أمتكم أمتة واحدة و أنا ربكم فأتقونو أن هذه أمتكم أمة واحدة و أنا ربكم فأعبدون.
ئه‌م ئوممه‌ته پیرۆزه بنچینه‌و بنه‌مای پته‌وی و خۆگری و یه‌كڕیزی دوای ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و به په‌روه‌ردگاری؛ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌ست و سۆز و خۆشه‌وستی هاوبه‌ش له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌وه‌ستێت، یارمه‌تی و ده‌سگیرۆیی و به ده‌مهاتنی یه‌كتری، وه دووركه‌وتنه‌و په‌رێز وه‌ستان له هه‌رچی ڕق و كینه‌و هۆكاره‌كانی دووبه‌ره‌كه‌ی و په‌رته‌وازه‌ییه له نێویاندا.
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پاڕاستنی ڕیزه‌كانمانه، ئه‌م كاره هه‌م فه‌رمانێكی شه‌رعییه و هه‌م زه‌روره‌تێكی كاتی و هه‌میشه‌ییشه‌و نابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكی و حیزبی و له ژێر هیچ دروشم و ناوێك‌دا ڕێ به خۆمان بده‌ین ببینه هۆكاری دووبه‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌یی نێو موسڵمانان.
جوانترین وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌بوونی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) بۆی كێشاوین و فه‌رموویه‌تی: مثل المؤمنين في توادّهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحُمّى. متفق عليه من حديث النعمان. [وێنه‌ی ئیمانداران له خۆشه‌ویست و هه‌ست و سۆزیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتر، وێنه‌ی لاشه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌ندامی سكاڵای كرد و ناساغ كه‌وت ئه‌وه لاشه‌كه شه‌ونخونی بۆ ئه‌كات و گه‌رم دادێ له تاوانی]
كاری چاككردن و ئیسلاحكردنی نێوان یه‌كتری و دڵخاوێنی و دڵپاكی له ئه‌وله‌ویات و كاره هه‌ره گرنگه‌كانی موسڵمانانه له نێو یه‌كتردا، شه‌ریعه‌تی پاك و بێگه‌رد فه‌رمانی پێ داوه، و ئێمه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵناوه؛ دڵت به‌رامبه‌ری براو خوشكی موسڵمانت پاك و سه‌لیم و بێ گه‌رد بێت و هیچ جۆره كینه‌و دڵپیسی و حه‌سوودییه‌كت به‌رامبه‌ری نه‌بێت...
چاكسازی نێوان موسڵمانان جاری وایه پله‌ی له نوێژ‌و ڕۆژو و سه‌ده‌قه‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ته له ئه‌بی ده‌رداوه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصَّدقة.
قالوا: بلى.
قال: إصلاح ذات البيْن؛ وفساد ذات البيْن الحالقة.
ئه‌گه‌ر موسڵمانان له نێو خۆیاندا چاكسازی نه‌كه‌ن و نێوانی خۆیان به‌ره‌و ئاراسته‌ی دروست نه‌به‌ن، بێگومان تووشی په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی و خۆخۆری دێن و ئه‌و كات ڕێ بۆ شه‌یتان و قوتابییه‌كانی ده‌كرێته‌وه به ویستی خۆیان به‌ملاولایاندا ده‌به‌ن و ده‌یانكه‌نه دژی یه‌كتر و هه‌رچی هێزو توانا‌و قه‌باره‌یان هه‌یه بچووك ده‌بێته‌وه یان هه‌ر له بن دێت، ئاژاوه‌ی نێوان یه‌كتر له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا وه‌ك چۆن مقه‌ستێك سه‌ر ئه‌تاشێت و مووه‌كان خێرا ده‌برێت و لێكیان ده‌كاته‌وه، ئاوه‌ها نێوان موسڵمان ده‌قرتێنێت و بوونیان لاواز ده‌كات.
له خوا ده‌پاڕێینه‌وه ئه‌م ئوممه‌ته سه‌ركه‌وتووه سه‌رفیرازه هێز و گوڕوتینی بێته‌وه پێدا و ئه‌و مانا قورئانییه له خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین كه ده‌فه‌رموێت: و أن هذه أمتكم أمة واحدة و أنا ربكم فاتقون.