ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ لای كیتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بكات (صلی الله علیه وسلم) له تاقم و گرۆهی گومڕاكان نییه، به‌ڵكوو له تاقم و پێڕ‌ی سه‌رفرازو ڕزگاربووه‌كانه كه له‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) باسیان كراوه: ( افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة ، وافترقت النصارى على اثنين وسبعين فرقة ، وستفترق أمتي على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار إلا واحدة ) ، قيل : ومن هي يا رسول الله ؟ قال : ( من كان على مثل ما أنا عليه اليوم وأصحابي ) . وفي لفظ : ( هي الجماعة ) . واته: [جووله‌كه په‌رت و جیابوونه‌وه‌ی بۆ حه‌فتاو یه‌ك تاقم، وه نه‌سرانییه‌كانیش په‌رت و جیابوونه‌وه بۆ حه‌فتاو دوو تاقم، وه ئه‌م ئوممه‌ته‌ی منیش جیا ده‌بێته‌وه بۆ حه‌فتاو سێ تاقم هه‌موویان له ئاگردان ته‌نها دانه‌یه‌كیان نه‌بێت] وترا: ئه‌وه كامه‌یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: [ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌وه بێت من و هاوه‌ڵه‌كانمی له‌سه‌رین] وه له وته‌یه‌كی تردا: [كه (ئه‌وانه) كۆمه‌ڵن (كۆمه‌ڵی موسڵمانانن)]
ماناكه‌ش ئه‌وه‌یه كه: كۆمه‌ڵی سه‌رفرازو ڕزگار بوو (الفرقة الناجية): ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن دامه‌زراو و سه‌قامگیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی پێی هاتوون خوا لێیان ڕازی بێت، له یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگار و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی و واز هێنان له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به وته‌و كرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕ دامه‌زراو و سه‌قامگیرن له‌سه‌ری، ئه‌وانه ئه‌هلی حه‌ق و ڕاستین، ئه‌هلی هیدایه‌ت و ڕێنموونین با له وڵاته جیاجیاكانیشدا بژین و له یه‌ك شوێندا نه‌بن، هه‌یانه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه، هه‌یانه له شام، هه‌یانه له میسره، هه‌یانه له ئه‌مریكایه، هه‌یانه له وڵاتانی ئه‌فریقیا، هه‌یانه له ئاسیا، ئه‌وانه كۆمه‌ڵانێكی زۆرن و به بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ته‌وحیدو باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بوون، به‌رده‌وامی و سه‌قامگیرییان له‌سه‌ر ئه‌و ئایینی خوایه بوو كه كتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتووه، ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێن به ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت با له چه‌نده‌ها شوێن و ڕووی زۆریشه‌وه بن، به‌ڵام له كۆتایی دنیادا زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه.