پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
به‌شی ده‌یه‌م .. ئازادكردنی شاری مه‌ككه قوره‌یش په‌یمانی حوده‌یبییه ئه‌شكێنێ له ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه پێویستی كرد په‌یمانی حوده‌یبییه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه‌و جه‌نگ له دژی قوڕه‌یش ڕابگه‌یه‌نرێ؛ پێشتر تیره‌ی خوزاعه چووبوونه په‌یمانی پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلی الله علیه‌و سلم) و تیره‌ی به‌نی به‌كریش چووبوونه په‌یمانی قوڕه‌یشه‌وه، تیره‌ی به‌نی به‌كر كه پێشتر له‌گه‌ڵ تیره‌ی خوزاعه‌دا دوژمنایه‌تییان هه‌بوو په‌یمانی حوده‌یبیه‌یان به‌هه‌ل زانی و شه‌وێك دایان به‌سه‌ر تیره‌ی خوزاعه‌داو زیاتر له ٢٠ كه‌سیان لێكوشتن، قوڕه‌یشیش به نهێنی هانییاندان و به پیاوو به چه‌ك یارمه‌تییاندان، خوزاعه‌ش شاندێكیان به‌ره‌و مه‌دینه ڕێكخست و چوونه لاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) و ئاگاداریان كرده‌وه. كاتێك قوڕه‌یش زانی به‌م ده‌ستدرێژی كردنه په‌یمانیان شكاندووه، ئه‌بوسوفیانی پێشه‌وایان نارد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)، هه‌تا په‌یمانه‌كه پته‌وبكاته‌وه‌و ماوه‌كه‌یشی درێژتر بكات، ئه‌بوسوفیان كه‌وته‌ڕێ و بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵی خوزاعه لێی پێشكه‌وتوون و مسوڵمانانیان ئاگاداركردۆته‌وه. ئه‌بوسوفیان له‌م هه‌وڵه‌یدا شكستی خوارد‌و مسوڵمانان به توند‌ی وه‌ڵامیان دایه‌وه، بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه‌و بۆی ده‌ركه‌وت تۆڵه‌ی په‌یمان شكاندنكه‌یان لێ ده‌سێننه‌وه. به‌نهێنی بۆ سه‌ر مه‌ككه چوون پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمانی به مسوڵمانان كرد خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌كانی دانیشتوانی بیابانی ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌شی كۆكرده‌وه، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) به‌كه‌سی نه‌وت بۆ كوێ هێرش ئه‌كات، هه‌تا قوڕه‌یش به‌وه نه‌زانن و خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده‌نه‌كه‌ن و له ناو مه‌ككه‌دا خوێن ڕێژی نه‌كرێ و خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن، له خوای گه‌وره‌ش پاڕایه‌وه كه هه‌واڵه‌كه نه‌گاته قوڕه‌یش. به‌وجۆره كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌و سلم) هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆچوونه ده‌ره‌وه به ده‌ست هێنا و هێزه‌كان كۆبوونه‌وه‌و له ئاماده‌باشیدا بوون، ئه‌وكاته به خه‌ڵكی ڕاگه‌یاند كه به‌ره‌و مه‌ككه ئه‌چن و یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه پێی وت ئه‌بوبه‌كر بوو خوا لێی ڕازی بێت. به‌ڵام (حاطب بن ابي بلتعة) -خوا لێی ڕازی بێت- كه یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵه كۆچه‌ره پێشینه‌كان و كه‌سوكاری له مه‌ككه‌دا مابونه‌وه، نامه‌یه‌كی بۆ قوڕه‌یش نووسی به نیازی ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكاته‌وه له نیازی مسوڵمانان، ئه‌ویش هه‌تا قوڕه‌یشییه‌كان ئازاری كه‌سوكارو ماڵ و منداڵی نه‌ده‌ن، نامه‌كه‌شی به ئافره‌تێكدا ڕه‌وانه‌كرد... به‌ڵام خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه‌و سلم) له‌م كاره ئاگاداركردو ئه‌ویش عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاليب و دوو هاوه‌ڵی تری به‌دوادا نارد‌و پێی فه‌رموون: بڕۆن به دوای ئافره‌تێكدا نامه‌یه‌كی له (حاطب) وه بۆ قوڕه‌یش بردووه، ئه‌وانیش به شوێنی‌دا چوون و پێی گه‌یشتن و نامه‌كه‌یان لێ سه‌ند، پاشان (حاطب) یان هێناو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) لێی پرسی: ئه‌ی حاطب چی پاڵی پێوه‌نای ئه‌م كاره بكه‌ی؟ حاطب وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌خوا باوه‌ڕم به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یه، به‌ڵام من كه‌سم نییه له مه‌ككه‌دا پارێزگاری له ماڵ و مناڵم بكات، ئه‌و نامه‌یه‌م بۆ قوڕه‌یشییه‌كان نووسی هه‌تا به‌هۆیه‌وه خواى گه‌وره پارێزگاری له ماڵ و مناڵم بكات. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه‌و سلم) باوه‌ڕی پێكردو چاوپۆشی له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه كرد، چونكه حاطب پێشتر پیاوێك بوو جێی باوه‌ڕی مسوڵمانان بوو، له‌پێناوی خوادا كۆچی كردبوو هه‌روه‌ها له جه‌نگی به‌دریشدا به‌شداری كردبوو. له ڕێگادا به‌ره‌و مه‌ككه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) به سوپایه‌كی ١٠.٠٠٠ هه‌زار كه‌سییه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێ كه‌وت، له ڕێگادا سوپای مسوڵمانان گه‌یشتن به عه‌باسی مامی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) كه به‌خۆی و خاو‌و خێزانه‌وه مه‌ككه‌ی جێهێشتبوو تا گه‌یشته مسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) عه‌باسی لای خۆی هێشته‌وه‌و منداڵه‌كانیشی بۆ مه‌دینه ڕه‌وانه‌كرد، عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت پێشتر مسوڵمان ببوو، به‌ڵام مسوڵمانبوونی خۆی شاردبوه‌وه هه‌تا له مه‌ككه‌دا په‌ناو پشتگیری بێ ده‌سه‌ڵات و مسوڵمانه لاوازه‌كان بێت. هه‌روه‌ها له ڕێگادا گه‌یشتن به ئه‌بوسوفیانی كوڕی حاریسی كوڕی عبدالمطلب كوڕى مامی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) كه سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئیسلام بوو، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به عه‌بدوڵاى كوڕى ئه‌بی ئومه‌ییه‌ی پورزای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)، ئه‌م دووانه داوای مۆڵه‌تیان كرد تا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) ببینن به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى دوژمنایه‌تی زۆری مسوڵمانانیان كرد بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) سه‌ره‌تا حه‌زی نه‌كرد بیان بینێ و فه‌رمووی: ئیشم پێیان نییه! ئه‌بوسوفیانی كوڕی حاریسی كوڕی عبدالمطلب كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كوڕه‌كانیدا هاتبوو وتی: به‌خوا یان مۆڵه‌تم ئه‌دات، یان ده‌ستی ئه‌م كوڕه‌م ئه‌گرم و سه‌ری خۆمان هه‌ڵئه‌گرین له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا با له تینوو برسێتیدا بمرین، كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌م قسه‌یه‌ى بیست به‌زه‌یی پێیاندا هاته‌وه‌و مۆڵه‌تی دان بێنه خزمه‌تی، ئه‌وانیش له‌وێدا مسوڵمان بوون و ئه‌بوسوفیان هه‌ڵبه‌ستێكیشی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) خوێنده‌وه. به‌و شێوه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) له ئه‌بوسوفیانی كوڕى مامی خۆش بوو، كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵ دژایه‌تی ئیسلامی كرد، به‌ڵام دواتر مسوڵمانێكی چاكی لێ ده‌رچوو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا(صلی الله علیه‌و سلم) به‌شداری جیهادی كرد‌و له جه‌نگی حونه‌ین دا هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی نواند‌و له جه‌نگی طائیف دا چاوێكی له ده‌ستداو چاوه‌كه‌ی تریشی له جه‌نگی یه‌رموك له ده‌ستداو له ساڵی ٣١ ى كۆچی‌دا گیانی سپارد. ئیسلامبوونی سه‌رۆكی قوڕه‌یش به‌و شێوه‌یه له‌شكرى مسوڵمانان به‌رده‌وام بوون هه‌تا گه‌یشتنه جێگه‌یه‌ك كه پێی ئه‌وترا(مر الظهران) له‌وێدا هه‌ڵیان دا، له لایه‌كی تریشه‌وه خوای گه‌وره نه‌ی ئه‌هێشت ده‌نگوباسی سوپای مسوڵمانه‌كان بگاته قوڕه‌یش، بۆیه له خۆیانه‌وه ترسیان لێ نیشتبوو نه‌یان ئه‌زانی مسوڵمانان به ته‌مای چین؟ له یه‌كێك له شه‌وه‌كاندا ئه‌بوسوفیانی كوڕی حه‌رب و دوو كه‌سی تر له سه‌رانی قوڕه‌یش چوونه ده‌ره‌وه‌ى مه‌ككه هه‌تا هه‌واڵێكی مسوڵمانان بزانن، كه چوونه ده‌ره‌وه ئاگرێكی زۆرى بێ شوماریان له ده‌ورى مه‌ككه بینی كه هه‌رگیز شتی وایان نه‌بینیبوو به‌ڵام نه‌یان ئه‌زانی ئه‌وانه كێن! له هه‌مان كاتدا پێغه‌مبه‌ریش عه‌باسی به‌ره‌و مه‌ككه ناردبوو تا یه‌كێك بدۆزێته‌وه‌و بینێرێ بۆ ناو مه‌ككه هه‌تا قوڕه‌یش بترسێنێ و به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌بێ كوشتار مه‌ككه ئازاد بكه‌ن، عه‌باسیش خوا لێی ڕازی بێت به سواری هێستره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێ كه‌وت، له ڕێگا گه‌یشت به ئه‌بوسوفیان و دوو هاوڕێكه‌ی، عه‌باس ئه‌بوسوفیانی ترساندو پێی وت: پێغه‌مبه‌ری خوا به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه هاتووه‌و چاكتره به‌ره‌و ڕووی بڕۆن و داوای ئه‌مانی لێ بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه عه‌باس خوا لێی ڕازی بێت ئه‌بوسوفیانی له دوای خۆیه‌وه سوار كرد‌و به‌ره‌و سوپای مسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه، هه‌تا له‌لاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) تكای بۆ بكا‌و ئه‌مانی بۆ بخوازێ و دوو هاوڕێكه‌ی ئه‌بوسوفیانیشی به‌و هه‌واڵه‌وه بۆ مه‌ككه ناردنه‌وه. كاتێك عه‌باس و ئه‌بوسوفیان گه‌یشتنه ژێر چادره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)، فه‌رمانی به مامی كرد كه ئه‌بوسوفیان له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ و به‌یانی بیهێنێته‌وه، كاتێك به‌یانی هێنایه‌وه ئه‌م وت و وێژه له نێوانیاندا ڕوویدا: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌بوسوفیان ئایا هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه تێبگه‌ی جگه له خوای گه‌وره خوایه‌كی تر نییه؟ ئه‌بوسوفیان وتی: باوك و دایكم به فیدات بێ چه‌ند خاوه‌ن به‌زه‌یی و جوامێریت، به‌خوا ئه‌زانم ئه‌گه‌ر جگه له خوای گه‌وره خوایه‌كى تر ببوایه یارمه‌تییه‌كی منی ئه‌دا! پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌بوسوفیان ئایا كاتی ئه‌وه ناهاتووه بزانیت كه من پێغه‌مبه‌رو نێرراوی خوام؟ ئه‌بوسوفیان وتی: باوك و دایكم به فیدات بێ له‌مه‌یاندا هێشتا شتێك له دڵمدا ماوه! عه‌باس وتی: شایه‌تومان به خوای تاك و ته‌نهاو پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د بهێنه، ئه‌گه‌ر نا به خوا ده‌كوژرێی. ئیتر ئه‌بوسوفیان شایه‌تومانی هێناو هاته ناو ئیسلامه‌وه. عه‌باس به پێغه‌مبه‌رى(صلی الله علیه‌و سلم) وت: ئه‌بوسوفیان پیاوێكه ڕێز‌و شانازی پێ خۆشه، شتێكی وای به‌رێ كه مایه‌ی شانازی بێت بۆی! پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: به‌ڵێ، هه‌ر كه‌س بچێته ماڵی ئه‌بوسوفیان ئه‌مین ئه‌بێ و هه‌ر كه‌س بچێته ماڵی خۆی و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی داخا ئه‌مین ئه‌بێ و هه‌ركه‌سێكیش بچێته مزگه‌وت ئه‌مین ئه‌بێ. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) مه‌ككه ئازاد ئه‌كات ئه‌بوسوفیان گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه‌و هاواری كرد: ئه‌ی كۆمه‌ڵی قوڕه‌یش، ئه‌وه موحه‌ممه‌د به له‌شكرێكه‌وه هاتووه‌و به‌رگریكردنی له وزه‌ی ئێوه‌دا نییه، هه‌ر كه‌سێك بچێته ماڵی ئه‌بوسوفیان ئه‌مین ئه‌بێ و هه‌ر كه‌سێك بچێته ماڵی خۆی و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی دابخا ئه‌مین ئه‌بێ و هه‌ر كه‌سیش بچێته مزگه‌وت ئه‌مین ئه‌بێ. به‌و شێوه‌یه پیاوه‌كانی مه‌ككه خۆیان شارده‌وه‌و هه‌ندێكی تریشیان له مزگه‌وتی حه‌رامدا كۆبوونه‌وه، توندڕه‌وه‌كانیشیان سووربوون له‌سه‌ر به‌رگریكردن. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) كاتێك بینی قوڕه‌یش به‌رگری ناكات سوپاكه‌ی كرد به دوو به‌شه‌وه، خالیدی كوڕی وه‌لیدی كرد به‌سه‌رۆكی كه‌رتێكیان و داوای لێ‌كرد كه له خوارووی مه‌ككه‌وه بێنه ناو شاره‌وه، كه‌رته‌كه‌ی تریش خۆی له‌گه‌ڵیانا ڕۆیی هه‌تا له‌لاى ژووروه‌وه بچنه ناو مه‌ككه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له قوڕه‌یش ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی حوده‌یبییه به‌ره‌نگاری كه‌رتی خالد بوونه‌وه، سوپای مسوڵمانانیان تیر باران كرد‌و ٢ مسوڵمانیان شه‌هیدكرد، پاشان خالد هه‌ڵمه‌تی بۆ بردن و ٢٨ كه‌سی لێكوشتن، به‌و شێوه‌یه بێباوه‌ڕان ترسان و هه‌ڵهاتن و ئیتر جگه له‌مه جه‌نگ نه‌كراو مه‌ككه به ئاشتی ئازادكرا. كه‌رته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌ك نه‌كراو له سه‌رووی مه‌ككه‌وه هاته ناو شار، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) له‌به‌ر خۆبه‌كه‌م زانین و گه‌ردن كه‌چی بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده سه‌ری دانه‌واندبوو خه‌ریك بوو ڕیشی پیرۆزى له زینی وڵاخه‌كه‌ی بدات، سوپاسی خوای گه‌وره‌ی ئه‌كرد كه به‌بێ شكاندنی حورمه‌تی كه‌عبه مه‌ككه ئازادكرا. پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) چووه ناو مزگه‌وتی حه‌رام و به دارێك ئه‌یكێشا به‌و ٣٦٠ بته‌ی كه له ده‌وروبه‌ری كه‌عبه بوون و ئه‌یفه‌رموو: وَ قلْ جآءَ الحقُ وَ زهقَ الباطلُ انَ الباطلَ كانَ زهوقاً {الاسرا‌ء:٨١} پاشان فه‌رمانی كرد بته‌كان بشكێنن، به‌و شێوه‌یه پیرۆزی ئه‌و بتانه‌ی له مێشكی مرۆڤه‌كاندا نه‌هێشت و كه‌عبه‌و نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له بت په‌رستی پاككرده‌وه. پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) به سواری وڵاخه‌كه‌یه‌وه ٧ جار به ده‌وری كه‌عبه‌دا ته‌وافی كرد. لێبووردنی گشتی به‌و شێوه‌یه ئه‌و قوڕه‌یشییانه‌ی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ دوژمنایه‌تی بانگه‌وازی خوای گه‌وره‌یان كرد، بێ هیچ توانا‌و وزه‌یه‌ك كه‌وتنه به‌رده‌ستی مسوڵمانان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) لێیان بووراو هیچی لێ نه‌كردن، چونكه مسوڵمان ئیشی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامه‌و شه‌یدای خوێنڕێژی نییه، ئه‌یه‌وێ سه‌ر زه‌وی له بتپه‌رستی و یاسای ده‌ستكرد پاك بكاته‌وه. پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) له‌به‌رده‌م كه‌عبه‌دا وتارێكی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ كۆببوونه‌وه خوێنده‌وه‌و باسی خواپه‌رستی بۆ كردن و هه‌ندێ له حوكمه شه‌رعییه‌كانی بۆ ڕوون كردنه‌وه، دواتر ڕووی كرده قوڕه‌یشییه‌كان و فه‌رمووی: ئه‌ی جه‌ماوه‌ری قوڕه‌یش به ته‌مان چیتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟ قوڕه‌یشییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی خۆی و مسوڵمانانیان دابوو به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕێی كاری خراپیان له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) نه‌ئه‌كرد بۆیه یه‌كسه‌ر وتیان: به‌ته‌ماین چاكه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، ئه‌ویش لێبووردنێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌ركردن و فه‌رمووی: بڕۆن ئه‌وه ئازادم كردن. یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكیدا له دوای ڕوخانی بت په‌رستی و پاكردنه‌وی كه‌عبه، پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كه‌م كه‌س فه‌رمانیدا هه‌تا بچێته سه‌ر كه‌عبه‌و بانگ بدات بۆ نوێژ كردن بیلالی حه‌به‌شی بوو، ئه‌وه‌ش ڕێزێكی گه‌وره بوو بۆ بیلال، هه‌موو مسوڵمانان خۆزگه‌یان پێ ده‌خواست، ئه‌و كاره‌ش ئه‌وه‌نده كاری له‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ككه‌و سه‌رانی قوڕه‌یش كرد، ته‌نانه‌ت كاتێك بیلال له‌سه‌ر كه‌عبه بانگی ئه‌دا، هه‌ندێ له‌و قوڕه‌یشییانه‌ی هێشتا مسوڵمان نه‌بوو بوون هه‌ندێ قسه‌ی ده‌مارگیرییان له‌ناو خۆیاندا ئه‌كردو یه‌كێكیان به هاوڕێكه‌ی وت: ته‌ماشاكه نابینی ئه‌و عه‌بده چۆته كوێ؟ پاش ته‌واو بوونی بانگه‌كه‌ش خه‌ڵكی پۆل پۆل ده‌هاتن و مسوڵمان ئه‌بوون. به‌سۆزترین كه‌س پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌و سلم) له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی په‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی به پیاو و ژن و گه‌وره و بچووكه‌وه به‌ست. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌و سلم) له كاتی ئازادكردنی مه‌ككه‌دا بڕیاری كوشتنی چه‌ند نه‌فه‌رێكی دابوو، چونكه ئه‌وانه به جۆرێك خراپه‌كار بوون شایه‌نی لێبووردن نه‌بوون، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) به‌هۆی به‌زه‌یی و گه‌وره‌یی خۆیه‌وه له ١١ كه‌سیان خۆش بوو له‌وانه وه‌حشی كه حه‌مزه‌ی مامی شه‌هید كردبوو، هه‌روه‌ها هیندی ژنی ئه‌بوسوفیان كه له جه‌نگی ئوحود له گوێ و لوتی مسوڵمانه شه‌هیده‌كان ملوانكه‌ی هۆنی بووه‌وه، له كۆتایدا له هه‌موو قوڕه‌یش ته‌نها ٤ كه‌س بڕیاری كوژرانی به‌سه‌ردا ئه‌نجام درا.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).