پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌زکییه‌ی نه‌فس :: بابه‌ته‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: هێمن عه‌بدولعه‌زیز | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٨٠٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٥/٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سوود و نیعمه‌ته‌كانی نه‌خۆشی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ ئه‌سه‌رێكدا ده‌فه‌رموێت: خوای په‌روه‌ردگار له‌ وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌كانی ڕۆژگار ده‌نگیان لێ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ تا گه‌یشتوون به‌ ئاستی بێهیوابوون و نائومێد بوون له‌ ژیاندا فه‌رموویه‌تی: کيف أرحمه من شيء به أرحمه. واته‌: چۆن به‌زه‌ییم پێیدا بێته‌وه‌ له‌ شتێكدا كه‌ گێڕاومه‌ به‌ مایه‌ی به‌زه‌یی بۆ ئه‌و كه‌سه‌؟ بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ دووچاری نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن بوو ون، وه‌ك نه‌خۆشیی سه‌ڕه‌تان و ئه‌وانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ریان تا ئه‌ندازیه‌ك بێساڕێژه‌، بێهیوا و ده‌سته‌وسان و نائومێدن، بگره‌ هێندێ‌ جاران له‌ بێده‌ره‌قه‌تییان له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كانیان تاڵ، بێزار و بێئارام بوو ون. سه‌ره‌نجام شه‌یتانیان لێ وه‌ڕاست دێ‌ دووچاری ناشوكری و وه‌سوه‌سه‌ و تاوان و كوفر و سه‌رپێچیبان ئه‌كات. بگره‌ زۆر جاران دووچاری كوفر و بێباوه‌ڕییان ئه‌كات! چونكه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌ی شه‌یتانه‌ كه‌ له‌ هیچ ده‌رفه‌تێك باز نه‌دا، بۆیه‌ ئه‌یكات به‌ مایه‌ی بیانوو بۆ كافركردنی به‌نده‌كان؛ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا. [المجادلة: 10]. واته‌: به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ‌ له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌ تا ئه‌وانه‌ خه‌مبار بكا كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌. هه‌ر چه‌ند بابای نه‌خۆش هیچ ترسێكی له‌سه‌ر نییه‌ مادام خواناس و دیندار بێ‌ و پارێزگاری له‌ نوێژ و باقیی به‌ندایه‌تییه‌كانی بكات، هه‌تا ئه‌گه‌ر نوێژێش نه‌كات مادام له‌ زه‌مه‌نی تۆبه‌دایه‌، كاتێ‌ كه‌ نه‌خۆش ئه‌بێ‌ و تۆبه‌ بكات خوا لێی خۆش ده‌بێت؛ وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من مات من أمتي لا يشرك بالله شيئاً دخل الجنة ." فقال أبو ذر: وإن زنى وإن سرق، قال: "وإن زنى وإن سرق. [رواه مسلم]. واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌ ئوممه‌تی من بمرێت و شه‌ریكی بۆ خوا بڕیار نه‌دابێت، ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت. ئه‌بو زه‌ڕ -خوا لێی ڕازی بێت- ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زینا و دزیش بكات؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێ), ئه‌گه‌ر زینا و دزیش بكات.
یان ده‌فه‌رموێت: لا يموتن أَحَدُكُم إِلاَّ وَهُوَ يُحْسِنُ الظَّنَّ باللَّه عزَّ وَجَلَّ. [رواه مسلم]. واته‌: با كه‌س له‌ ئێوه‌ نه‌مرێت، به‌ حاڵی گومانی چاكبردنی به‌ خوای به‌رز و شكۆدار نه‌بێت. وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا ده‌فه‌رموێت: أنا عند ظن عبدي، فليظنْ بي ما يشاء. واته‌: من به‌پێی گومانی چاكی به‌نده‌ی خۆمم، با (به‌رده‌وام) تا ئه‌توانێت گومانی باشم پێ به‌رێت.

بۆیه‌ له‌سه‌ر بابای بڕواداره‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر ناخۆشییه‌كا كه‌ دووچاری ئه‌بێت، سه‌بر و ئارامی هه‌بێ‌ و خۆڕاگر بێت، چونكه‌ ناخۆشی و نه‌خۆشی چه‌نده‌ توند بێت، بزانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ناخۆشییه‌ك خۆشییه‌. چون سزای دونیا سه‌باره‌ت به‌ سزای ئاخیره‌ت زۆر ئاسان و ساده‌ و ساكارتره‌. ئه‌وه‌تا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك -خوا لێی ڕازی بێت- بۆمان ده‌گێرێِته‌وه‌ كه‌وا ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌چێته‌ لای لاوێكی نه‌خۆش كه‌ له‌ حاڵه‌تی مردنیدایه‌، پێی ده‌فه‌رموێت: حاڵت چۆنه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی خوام ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ تاوانه‌كانم ئه‌ترسم. ئه‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌، واته‌: (ئومێدبوون به‌ ڕه‌حمه‌تی خوا و ترسان له‌ تاوانه‌كان) له‌ دڵی هه‌ر كه‌سێكدا له‌ حاڵه‌تێكی وا نه‌خۆشیدا كۆ بێته‌وه‌، ئه‌وا خوا ئه‌یگه‌ینێته‌ ئه‌و ئومێده‌ی كه‌ هه‌یه‌تی و‌ دڵنیای ئه‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ كه‌ لێی ئه‌ترسێت.
كه‌واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گرفتاره‌ به‌ نه‌خۆش، كرده‌وه‌كانت به‌ خه‌یاڵ و هه‌وه‌سی خراپ مه‌شێوێنه‌، چون تۆ وایت له‌ حاڵه‌تی ئه‌و گه‌نجه‌، یا ڕه‌نگه‌ كتوپڕ و بێئاگا مردن یه‌خه‌ت پێ بگرێت. بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئارامی و ڕازیبوون به‌ قه‌زای خوا گره‌وی بردنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی هه‌موو بڕوادارێكه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بژیه‌ت، ئه‌وا بێبه‌ش نابێت له‌ ڕه‌حمی خوا، ئه‌گه‌ریش بمرێت ئه‌كه‌وێته‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی خوا. بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: تحفة المؤمن الموت. [رواه الطبراني بسند جيد]. واته‌: توحفه‌ و دیاریی بڕوادار مردنه‌.

كه‌واته‌: ئه‌گه‌ر ڕاستی و ماهییه‌تی ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ت بۆ ئاشكرا بوو، ده‌ سه‌رنجده‌ له‌م چه‌ند سوودو قازانجه‌ به‌ نرخه‌ی كه‌ مه‌ردم له‌ ڕێو ڕه‌سمی نه‌خۆشبوونیدا چنگی ئه‌كه‌وێت.
هه‌ڵبه‌ت نه‌خۆشبوون سوود گه‌لێكی ئه‌وتۆ به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت كه‌ به‌ره‌كه‌ت و قازانجی وێڕای به‌ده‌نی دڵیشی ئه‌گرێته‌وه‌..
پێش ئه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ سوودو گرنگی نه‌خۆشی به‌م، پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین:
ئه‌بێ‌ بزانین كه‌ خوای په‌روه‌ردگار هیچ شتێكی فه‌راهه‌م نه‌هێناوه‌، ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێكی تیا ئاوێته‌ نه‌كردبێت. هه‌تا ئازاری بێ‌ باوه‌ڕان له‌ دۆزه‌خدا به‌ نیعمه‌تێك ئه‌ژمێردرێت، به‌ڵام له‌ ده‌رهه‌ق به‌ندانی تر، ئه‌وا موسیبه‌ت و گرفتی هه‌ر گه‌لێك چه‌ندین سوودو كه‌ڵكی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خوا ئازارو نا ڕه‌حه‌تی درووست نه‌كردایه‌، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی كه‌ خوا نیعمه‌تی پێ‌ به‌خشیون به‌ قه‌دری ئه‌و نیعمه‌ته‌یان نه‌ئه‌زانی. وه‌ك ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شه‌و نه‌بوایه‌ قه‌دری ڕۆژ نه‌ ئه‌گیرا، بۆیه‌ له‌مپێوه‌ دانگه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی نه‌بوایه‌ قه‌دری ساغی نه‌ ئه‌زانرا، بۆیه‌ ئه‌بینین كاتێ‌ كه‌ ئه‌هلی به‌هه‌شت هێنده‌ی تر ئاسووده‌ ئه‌بن، كاتێ‌ كه‌ بیر له‌ حاڵی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌نه‌وه‌. بگره‌ به‌شێك له‌ نیعمه‌ته‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت بینینی دۆزه‌خییه‌كانه‌ كاتێ‌ كه‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌درێن، هه‌رچه‌ند هه‌موو به‌ڵاو موسیبه‌تێك كه‌ ڕوو له‌ به‌نده‌كان ئه‌كات، ئه‌بێت كه‌ ئه‌و به‌نده‌ تێبكۆشێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ڵایه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ليس للمؤمن أن يذل نفسه، أن يحمل نفسه مالا يُطيق) واته‌: بۆ بڕوادار نه‌هاتووه‌ كه‌وا خۆی ڕیسوا بكات به‌وه‌ شتێ‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ توانانی هه‌ڵگرتنی نه‌بێت. چونكه‌ باش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئارام له‌سه‌ر ناخۆشییه‌كان بگریت، هه‌رچه‌ند به‌ ته‌نها به‌ ئارامگرتن نه‌خۆشییه‌كان ناڕه‌ونه‌وه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نیعمه‌تێكیشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌.
كه‌واته‌: به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زۆرێك له‌ نیعمه‌ته‌كان كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت نیعمه‌تن كه‌چی له‌مسه‌ره‌وه‌ به‌ڵایه‌ بۆ به‌نده‌كان. هه‌روه‌ك گه‌لێك (به‌ڵا)ش نیعمه‌ته‌ بۆ به‌نده‌كان، بۆیه‌ به‌نده‌ی وا هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ژیانی بریتییه‌ له‌ ناخۆشی و نه‌خۆشی و نا ڕه‌حه‌تی، خۆ ئه‌گه‌ر خوا شیفای بۆ بنێرێت و كاری ڕاست بێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ خۆی بایی ئه‌بێ‌ و له‌ سنوور ده‌ر ئه‌چێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ [الشورى:27] واته‌: ئه‌گه‌ر خوا ڕۆزی خۆی بۆ به‌نده‌كانی ئاوه‌ڵا كات، فه‌ساد له‌ زه‌وی به‌رپا ئه‌بێت.
كه‌واته‌: تێكڕای نیعمه‌ته‌كان جگه‌ له‌ ئیمان و خوو خه‌سڵه‌تی چاك ئه‌گونجێت كه‌ به‌ڵا بن له‌ ده‌رهه‌ق هێندێ‌ كه‌سدا، غه‌یره‌ ئه‌وانیش نیعمه‌ت بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌، هه‌روه‌ك مه‌عریفه‌ت و زانست ئه‌و په‌ڕی نیعمه‌تن بۆ به‌نده‌كان، به‌ڵام له‌ هێندێ‌ حاڵه‌تاندا به‌ڵان بۆ ئه‌و كه‌سه‌. بۆیه‌ زۆرێك له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ به‌نده‌كان هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانیان داوه‌ كه‌چی كه‌ پێی گه‌یشتوون سه‌ری خورادوون و وه‌ك مارێك له‌گه‌رده‌نییان ئاڵاوه‌و به‌ هیچ كلۆج له‌ ئه‌ستۆیان نه‌بۆته‌وه‌ تا به‌ هیلاكی داون. كه‌واته‌ هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ك هێندێ‌ ئاقڵه‌كانی قاتیبی ئه‌ڵێن: نیعمه‌ته‌كان له‌ نیعمه‌ت وه‌ده‌ست نایه‌ن، هه‌روه‌ك ڕاحه‌ت و ئاسووده‌ییش له‌ ئاسووده‌ییان وه‌ده‌ست نایه‌ت. بۆیه‌ ئه‌و ئازارو نا ڕه‌حه‌تیانه‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌تن، بگره‌ هۆكاری وه‌ده‌ستكه‌وتنی نیعمه‌ته‌كانن، بۆ نموونه‌ بارینی به‌فرو باران و هه‌ڵكردنی (با)كان، له‌ ڕواڵه‌تا هێندێ‌ جار خه‌ڵكی به‌ نیاز نین پێی، به‌ڵام گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت بۆ كه‌سانێك كه‌ پێویستیان پێیه‌تی ئه‌ڕه‌خسێنێ‌، هه‌روه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ سه‌رنج و دیقه‌ت له‌ ئازاری دووگیانی و منداڵ بوون ئه‌دات هه‌ست به‌ نیعمه‌ته‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام كه‌ منداڵه‌كه‌ی ئه‌بێت به‌ری ڕه‌نجو ماندوو بوونی به‌نیعمه‌ت ده‌خه‌ملێنێ‌، چونكه‌ ده‌به‌ری شادومان و دڵشاد ئه‌بێت، بگره‌ نیعمه‌تی منداڵ بوونه‌كه‌ی به‌ چه‌ندین قات له‌ به‌رامبه‌ر ئازاری دووگیانییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ستێته‌وه‌.
به‌ كورتی و به‌كوردی، ئه‌توانین هێندێ‌ له‌ قازانج و سوودی نه‌خۆشی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ كورت كه‌ینه‌وه‌:

1. یه‌كێ‌ له‌ سووده‌كانی نه‌خۆشی بریتییه‌ له‌ مایه‌ی پێگه‌یاندن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دڵه‌كان و پاڵفته‌كردنی ده‌روون له‌ شه‌ڕه‌كان: وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ [ الشورى:30] واته‌: هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌كتان به‌ سه‌ر بێت، ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی كارو كرده‌وه‌ی خۆتانه‌ (به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ خوایه‌كی میهره‌بانه‌) له‌ زۆربه‌ی زۆری (گوناهو هه‌ڵه‌كانتان) خۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌نده‌ نه‌خۆشكه‌وت با نه‌ڵێت: ئه‌م به‌ڵایه‌م له‌ كێ بۆ هات؟ كه‌چی زۆرێك له‌ موسیبه‌ته‌كان له‌سه‌ره‌نجامی تاوانه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ پێش، كه‌واته‌ نه‌خۆشكه‌وتن ئاگاداری و هۆشدارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ نا ڕه‌حه‌تییه‌كانی دونیا ده‌رهاویشته‌ی تاوانی خه‌ڵكه‌كه‌ن، به‌ڵام نیعمه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌نده‌كان له‌وه‌یه‌ كه‌ پێی پاك ئه‌بێته‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ كردوویانه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلاَ وَصَبٍ وَلاَ هَمٍّ وَلاَ حَزَن وَلاَ أَذًى وَلاَ غمٍّ ، حتَّى الشَّوْكَةُ يُشَاكُها إِلاَّ كفَّر اللَّه بهَا مِنْ خطَايَاه) [متفقٌ عليه عنْ أَبي هُرَيْرة] واته‌: هه‌ر مسوڵمانێك دووچاری ماندوو بوون و نه‌خۆشی و شپرزه‌یی و دڵته‌نگی و ئازارو خه‌م بێته‌وه‌، هه‌تا دڕكێكی پێوه‌ گیر بێت، (ئه‌وا) خوا ئه‌یكات به‌ كه‌فاڕه‌تی تاوانه‌كانی.

خۆ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ گوناهو تاوانی هه‌بوون و شتێك نه‌بوو بێت به‌ كه‌فاره‌ت بۆ تاوانه‌كانی، ئه‌وا خوا ناخۆشی و خه‌می ده‌هێنێته‌ ڕێ‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا موژده‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌، چونكه‌ تاڵی چه‌شتنی سه‌عاتێك باشتره‌ له‌ تاڵی ئه‌به‌دو هه‌تا هه‌تایی.

2. له‌ سووده‌كانی نه‌خۆشی چه‌شتنی تام و چێژی ئاخیڕه‌ت چه‌ندین بار زیاتره‌ له‌ ناڕه‌حه‌تییه‌كانی نه‌خۆشی:
چون تاڵی دونیا شیرینی ئاخیڕه‌ته‌، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر) واته‌: دونیا زیندانی بڕواداره‌و به‌هه‌شتی بێ‌ باوه‌ڕه‌، یان ده‌فه‌رموێت: (تحفة المؤمن الموت) [رواه ابن أبي الدنيا بسند حسن] واته‌: توحفه‌و دیاری بڕوادار مردنه‌. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی یا ناخۆشی ڕوو له‌ به‌نده‌یه‌ك بكات و حه‌مدو سه‌نای خوای له‌سه‌ر بكات، خوای گه‌وره‌ ماڵێكی بۆ بونیات ئه‌نێت له‌ به‌هه‌شت به‌ نێوی ماڵی حه‌مده‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (يودُّ الناس يوم القيامة أن جلودَ كانت تَقْرِضُ بالمقاريض في الدنيا لما يَرون من ثواب أهل البلاء) [رواه أخرج الترمذي عن جابر] . واته‌: له‌ ڕۆژی دوایی خه‌ڵكی بریای ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ له‌ دونیا پێسته‌كانییان به‌ مه‌قه‌ست پارچه‌ پارچه‌ كرایه‌ له‌ به‌ر ئه‌جرو پاداشتی گرفتاران.

3. هه‌روه‌ها له‌ سووده‌كانی نه‌خۆشی، نه‌خۆش پێی له‌ خوا نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه‌: هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار له‌ فه‌رمووده‌یكی قودسیدا ئه‌فه‌رموێت:
(ابن آدم، عبدي فلان مرض فلم تعده، أما لو عدته لوجدتني عنده) [رواه مسلم عن أبي هريرة] واته‌: ئه‌ی ئاده‌میزاد، فولانه‌ به‌نده‌ی من نه‌خۆشبوو، كه‌چی سه‌ردانیت نه‌كرد، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ردانیت بكردایه‌ منت له‌ لای ئه‌و ئه‌بینی. له‌ ئه‌سه‌رێكیشدا هاتووه‌: كه‌ ده‌فه‌رموێت: (أنا عند المُنْكَسرة قلوبهم) واته‌: من له‌و كاته‌ی كه‌ (به‌نده‌كان) دڵییان ئه‌شكێت له‌ گه‌ڵیانام.

لاپه‌ڕه:١ | ٢ | ٣
بابه‌تی پێوه‌ندیدار

ئاخرشه‌ڕی

هۆكاره‌كانی زیادبوون و كه‌مبوونی ئیمان و باوه‌ڕ

مردن!!!

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
09.04.2007 17:42:39 GMT
بسم الله‌ وحده‌
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت.. .:

به‌ ڕاستی بابه‌تێکی به‌ پێزو گرنگه‌ و زۆر پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌نه‌خۆشن یان خاوه‌ن نه‌خۆشن به‌ ئارام بن چونکه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ده‌فه‌رمێت:
( ما یصیب المسلم من نصب و لا وصب و لا هم و لا حزن و لا أذ ی و لا غم ، حتی الشوکة یشاکها الا کفر الله‌ بها خطایاه ) متفق علیه‌ .. .

دیاره‌ ئه‌وه‌ش مژده‌یه‌کی گه‌وره‌ و دڵ خۆش که‌ره‌ بۆ ئارامگران له‌ سه‌ر هه‌ر دڵته‌نگی و نه‌خۆشی و ناخۆشی یه‌ک.. هتد ، خوای گه‌وره‌ بمان گێڕێ به‌ ئارام گران
أن شاءالله‌.
خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خیری مامۆستا( هێمن) ی خۆشه‌ویست بداته‌وه.
ده‌ستان خۆش ماندوو نه‌ناسانی‌ ( ده‌نگی ئیسلام).

عرفان


05.23.2007 19:38:21 GMT
Salamualaekum babatakam khwyndawa zor basud bu khwae gawra padashte khyrtan bdatawa dast ba humrtan bgryt

Sh.islami


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠