|
با حکوومه‌تی هه‌رێم خوێنی یه‌زیدییه‌کان نه‌کاته کاسه‌وه!
هه‌موو یان زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان -که ئه‌مانه وه‌ك کلکی ڕێوییه‌که وان- شاهیدی ناهه‌ق ده‌ده‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌شایه‌ری و نه‌عامه‌ئاسا چاویان له ناته‌واویی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات نییه و سه‌یریشی ناکه‌ن و هچ پێشنیارێکیان نییه و پێده‌چێ سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناکامڵه‌ش بکه‌ن به قوڕدا. ئه‌مه له کاتێکدا سی‌د‌ی و کلیپی ڤیدیۆی کوشتنی دوعا به هه‌موو کوردستان و هه‌موو لایه‌کی تردا وه‌ک ڕه‌شه‌با بڵاوبۆته‌وه و که‌س نییه فرمێسکی خۆی بۆ نه‌ڕشتبێ، بکوژانی دوعای لێ ده‌رچێت.
ئه‌م نه‌جووڵانی ده‌سه‌ڵاته و بێده‌نگییه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان وای کردووه که خه‌ڵکی به‌دگومان بن لێیان و خه‌ڵکی نامه‌سئوولیش هه‌ل بقۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان؛ خه‌ڵکی بێ‌تاوان له‌و کاره سزا بده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بکرێت و نه‌وێرن بچنه سه‌ر کار و خوێندنی خۆیان.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته تاوانباران به‌ئاشکرا بگیرێن و سزای خۆیان وه‌ربگرن وه‌ك ئه‌وه‌ی بینرا له‌سه‌ر تاقمه‌که‌ی شێخ زانا.
بۆ میلله‌تیش ئه‌گه‌ر موسوڵمانانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن ئه‌وا با بزانن له ئیسلامدا که‌س له‌جێی که‌سی تر سزا نادرێت: وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى . ناشبێت به‌هۆی عاتیفه‌وه شه‌رع و نه‌رمونیانی و به‌زه‌ییی ئیسلام پێشێل بکه‌ین و هیچ حسابێکیان بۆ نه‌که‌ین.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|