|
دامه‌زراندنی یه‌كه‌م بانکی ئیسلامی له سه‌نگاپوور
كۆمه‌ڵه‌ی (دی‌بی‌ئێس DBS)ی سه‌نگاپووری ڕۆژی دووشه‌ممه (٧/٥/٢٠٠٧) په‌رده‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌م بانکی ئیسلامی لادا. ئه‌ویش له‌پێناو سوودمه‌ندبوون له‌و سامانه زۆر و گه‌شه‌كردووه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی كه‌نداو.
هه‌ردووك له سه‌نگاپوور و كوالالامپووری پایته‌ختی مالیزیا له ململانێ و پێشبڕكێدان بۆ گه‌یشتن به بنكه‌ی مامه‌ڵه دارایی و مالییه‌كان، كه پابه‌ندن به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه له سامان و كڕین و فرۆشتن و بواره‌كانی ئابوورییاندا.
سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تاییی بانکه‌كه‌ش ئێسته ده‌گاته (٤١٨) ملیۆن دۆلار و چوار له زانایانی موسڵمان به‌شدارن تێیدا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كان به جۆرێك ئاراسته بكرێن كه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گونجاو بن.
جاكسۆن تای سه‌رۆكی جێبه‌جێكه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه سه‌باره‌ت به هۆی كرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م بانکه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زیاتر له (٧٠%)ی یه‌ده‌که ده‌ره‌کییه ئازاده‌کان له‌نێوان چین، هیند و وڵاتانی كه‌نداو و سه‌نگاپوور، بۆچی گۆڕه‌پانه‌كه له به‌رده‌م ڕۆژئاوایییه‌كاندا به‌تاڵ بمێنێته‌وه له دیاریكرنی چۆنێتیی ته‌مویلی پرۆژه سه‌ره‌كییه‌كاندا."
له ڕووی سه‌رمایه‌شه‌وه "بانکی ئیسلامیی ئاسیا" گه‌وره‌ترین بانك له سه‌نگاپوور، له بانترین جۆره‌كانی پۆلێنی بانك ده‌ژمێردرێت له ئاسیادا.
شایه‌نی باسه كه نزیكه‌ی (٣٠٠) دامه‌زراوه و بانکی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی هه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت كه تا ساڵی (٢٠١٣) سه‌رمایه‌یان بگاته هه‌زار ملیار دۆلار.
وه هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه به‌ناوبانگه ڕۆژئاوایییه‌كانی وه‌ك (دۆیچه بانك)، (سیتی‌گرووپ)، (ئێچ‌ئێس‌بی‌سی) و (يو‌بی‌ئێس) به‌شی خزمه‌تگوزاریی ئیسلامی‌یان كردۆته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیسلام ئۆنلاین
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|