|
سه‌رژمێرییه‌كی ترسناك سه‌باره‌ت به ته‌نسیر و به‌گاوركردن له جیهاندا
له كاتی گه‌ڕان به‌دوای هه‌واڵی ته‌نسیر و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت و به‌گاوركردنی خه‌ڵكی و بزووتنه‌وه به‌گاوركه‌ره‌كان له ئه‌ورووپادا، چه‌ند سه‌رژمێرییه‌كی ترسناكمان به‌ده‌ست كه‌وت كه جێی خۆیه‌تی و هه‌ر ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له به‌رده‌میدا بكه‌ین. ئه‌وه‌تا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر و به‌هێز هه‌یه له ژماره‌ی ڕێكخراوه ته‌نسیرییه‌كان له جیهاندا كه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی چاره‌كه‌ملیۆنێك ڕێكخراوی ته‌نسیری. ئه‌مانه خاوه‌نی نزیكه‌ی (١٠٠) ملیۆن جیهازی كۆمپیوته‌رن و بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌نێو (٢٥) تۆڕی ئینته‌رنێت كه به كه‌نیسه گه‌وره‌كانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. وه (١٠٠) هه‌زار كتێب و (٢٥) هه‌زار ڕۆژنامه به زیاتر له (١٥٠) زمان ده‌رده‌كه‌ن كه هه‌مووی له خزمه‌تی پرۆژه‌ی به‌گاوركردندایه. (٥٠٠) كه‌ناڵی ئاسمانی و زه‌وی زیاد كراون سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی هه‌بوون كه هه‌موویان تایبه‌تن به ته‌نسیر و نزیكه‌ی (١٠٠) هه‌زار په‌یمانگا و دامه‌زراوه‌ی كه‌نیسه‌یی هه‌ن كه گرنگی ده‌ده‌ن به په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی كادیران بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ گاورێتی له جیهانی ئیسلامی‌دا. نزیكه‌ی (٨٢) ملیۆن جیهازی كۆمپیوته‌ر له خزمه‌تی ته‌نسیردا كار ده‌كه‌ن و (٨٨٦١) كتێب و (٢٤٩٠٠) گۆڤاری هه‌فتانه‌ی ته‌نسیری ده‌رده‌چن. وه ژماره‌ی ئه‌و ئینجیلانه‌ی به‌خۆڕایی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شكراون گه‌یشتۆته (٥٣) ملیۆن. هه‌روه‌ك بنكه و پێگه‌كانی په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فزێونی ته‌نسیری ده‌گاته (٣٢٤٠). وه ئه‌و بووجه‌یه‌ی بۆ سه‌رفكردنی هه‌ڵمه‌تی ته‌نسیری دانرابوو، ته‌نها له ساڵی (١٩٩١)دا نزیكه‌ی (١٨١) ملیار دۆلار بوو، كه به ڕێژه‌ی (%٣٠) زیاتره له دوو ساڵی ڕابوردوو؛ واته له‌ساڵی (١٩٨٩)دا (١٥١) ملیار دۆلار بووه. ئه‌مه‌ش ڕاده‌ی ئه‌و بڕه‌پاره هه‌ره‌زۆر و بێشوماره ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌پێناوی ته‌نسیر و به‌گاروكردنی گه‌لانی موسڵماندا ده‌یبه‌خشن.
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی به‌گاروكه‌ران ده‌یگرنه به‌ر
یه‌كه‌م: خزمه‌تگوزارییه مرۆیییه‌كانی وه‌ك یارمه‌تیدان و بواری پزیشكی و فریاگوزاری له گرنگترین هۆكاره‌كانیانه بۆ گه‌یشته‌ناو موسڵمانه‌كان و چاندنی گیاكه‌ڵه‌ی ته‌نسیر له‌نێوانیاندا، چونكه ئه‌وانه باش ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بێن و باسی مه‌سیحییه‌تیان بۆ بكه‌ن، هیچكه‌س گوێیان بۆ ناگرێت. دێن له‌م ڕێگه‌وه و به ناوی خزمه‌تگوزاری و فریاكه‌وتن و ده‌ستگیرۆیییه‌وه تۆوی پیسی خۆیان ده‌چێنن. به ده‌ستێك خواردن ده‌ده‌نه خه‌ڵكی و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ش ئینجیلیان به‌سه‌ردا ده‌به‌خشنه‌وه. ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه‌ش كه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌لێكی له‌بار و گونجاویان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تاكوو بتوانن خه‌ڵكی بكه‌نه گاور و له ئایینی په‌روه‌ردگار لایانده‌ن. یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا بێدینیان بكه‌ن و وازیان پێ له ئیسلام بێنن.
دووه‌م: ڕووخاندن و تێكدانی ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی خه‌ڵكی، له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا و به‌تایبه‌ت له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانیاندا. ئاهه‌نگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و تێكه‌ڵاوی كچ و كوڕ و عه‌ره‌ق و سه‌ما و سووڕدانی كوڕان و كچانی گه‌نج به‌ڕێوه ده‌چێت. زۆر جاریش له وڵاتانی ئیسلامی‌دا گه‌نجه‌كان به‌هۆی ئافره‌تانی داوێنپیسی خۆفرۆشه‌وه ئیغرا ده‌كه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانكه‌نه مه‌سیحی.
سێیه‌م: ده‌ركردنی كتێب و نامیله‌كه به هه‌موو زمانه‌كانی جیهان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌نسیر و به ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر كه ناتوانرێت سه‌رژمێری بكرێن؛ له‌گه‌ڵ ئاخنینی ئه‌م نامیلكه و كتێبانه به شتی درۆ و ناواقعی به‌تایبه‌ت له‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندیی به ئیسلام و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌و هۆكارانه: گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان، خولگه‌لی فێرکاری به جۆرێك ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌نسیردان، ژماردن و سه‌رژمێرییان زۆر گرانه له‌به‌ر زۆری و هه‌مه‌چه‌شنه‌یان.
به‌ڵام:
له‌گه‌ڵ دڕنده‌ییی هه‌ڵمه‌تی ته‌نسیر و پێملكردنی گه‌وره‌ترین و زۆرترین توانا و هۆكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیسلام به پاڵنه‌رێكی زاتی خۆی هه‌ر به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات. ئه‌مڕۆ ئیسلام خێراترین ئایینه له بڵاوبوونه‌وه‌دا له جیهاندا به‌تایبه‌ت له ڕۆژئاوادا. هێز و توانا و گوڕوتینی ئه‌م ئایینه‌ش قورئانی پیرۆزه نه‌ك هێز و توانا و ئیمكاناتی موسڵمانان خۆیان. جا ئه‌گه‌ر توانییان ئه‌مڕۆ هه‌زار كه‌س بكه‌نه نه‌سرانی، ئه‌وه سبه‌ی په‌نجاهه‌زار كه‌س ده‌بنه موسڵمان. ئه‌گه‌ر وا نییه ئه‌م ترس و هه‌ڵپه‌یه له چی به‌رامبه‌ر به ئیسلام به‌تایبه‌ت له فه‌ره‌نسا‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بارودۆخ و ڕه‌وتی ئیسلامی به‌م شێوه‌یه بڕوات، ئه‌وه له ساڵی (٢٠٥٠)دا ڕێژه‌ی موسڵمانان زیاتر ده‌بێت له‌و وڵاته‌دا!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إن الذين كفروا ينفقون أموالهم ليصدوا عن سبيل الله، فسيونفقونها ثم تكون علهم حسرة ثم يغلبون .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێگه‌ی (طریق الأسلام).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|