|
د. مه‌حموود عوسمان: سه‌ردانی كوتوپڕی دیك چینی بۆ عێراق، دووپاتی ڕێزنه‌گرتنی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه بۆ سه‌روه‌ریی عێراق
دوكتۆر مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سیاسه‌تزانی كورد ڕه‌خنه‌ی گرت له سه‌ردانی دیك چینی بۆ عێراق و به "بێئه‌رزش و سه‌خیف"ی له قه‌ڵه‌م دا و حكوومه‌تی ئه‌مریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هیچ ڕێزێك له سه‌روه‌ریی عێراق ناگرێت.
دوكتۆر مه‌حموود ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی (الخلیج) دا و وتی: "عێراق له به‌رنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌بووه كه چینی بڵاوی كرده‌وه، سه‌ردانیان ده‌كات؛ به‌ڵام له كوتوپڕێكدا له ناوچه‌ی سه‌وز (المنطقة الخضراء) بينيمان." هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌شی گرت له هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه به‌و شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات، نه‌ك وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و وتی: "كول بوین له‌و سه‌ردانه كوتوپڕانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ عێراق و ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ین."
هه‌روها سه‌رسامیی خۆشی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پێشوازیكردنی به‌رپرسانی عێراق و وتی: "هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه به شێوه‌ی نهێنی بن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه حاڵه‌تی ئه‌منی ته‌واو نییه، كه‌واته ئه‌م په‌یامێكی ڕوون ده‌دات كه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له چاكبوونی بارودۆخی عێراق ناڕاسته و حه‌قیقه‌تی نییه."
دوكتۆر مه‌حموود ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه چینی و به‌رپرسه ئه‌مریكایییه‌كانی دیكه‌ش ناچن بۆ لای به‌رپرسانی عێراق، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا متمانه‌یان به به‌رپرسه عێراقییه‌كان و پاسه‌وانه‌كانیان نییه!
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|