|
ڕاپۆرت: (١٢٢) هه‌زار منداڵی عێراقی له ساڵی (٢٠٠٥)دا مردوون
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕاپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی مناڵپارێزی ئه‌مریكایی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه: ڕێژه‌ی مردنی مناڵانی عێراقی كه‌متر له ٥-ساڵ له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌ڕێژه‌ی (%١٥٠) زیادی كردووه. به‌تایبه‌تی له ساڵی (٢٠٠٥)دا به‌هۆی سه‌ختبوونی باری ژیان له عێراقدا له هه‌ر (٨) مناڵ كه له‌دایك بوون، یه‌كێكیان مردووه و نیوه‌شیان هه‌ر له مانگی یه‌كه‌می له‌دایكبوونیاندا مردوون.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ناوی (١٤٠) وڵات هاتووه كه به‌كه‌ڵكی ژیانی مناڵ نه‌ماون. ئه‌مریكاش له ڕیزی (٢٦)همین وڵاته كه له‌بار بێت بۆ ژیانی مناڵ و نه‌یجه‌ریش ئه‌خیر وڵاته كه بشێت بۆ ژیانی مناڵ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (مفكرة الاسلام).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|