|
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زانا سه‌عید ڕۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی به‌عه‌لمانیكردنی ده‌ستوور
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ زانا سه‌عید ڕۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی به عه‌لمانیكردنی مادده‌ی (٧)ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
تێبینی: خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی گفتوگۆكه‌مان هێناوه كه په‌یوه‌سته به قسه‌كردن له‌سه‌ر مادده‌ی (٧) و هه‌وڵی نه‌زۆكی عه‌لمانییه‌كان بۆ داڕنینی ئیسلام له‌ناو ده‌ستووری هه‌رێمدا. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌توانن سه‌ردانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن: [www.komalnews.net]
- هه‌لێك له‌ئارادایه بۆ به‌عه‌لمانیكردنی ده‌ستوور، ئایا له ڕووی ئاسایی و له كاتی بوونی ده‌ستوورێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای عێراق هه‌یه‌تی، هه‌لی له‌دایكبوونی چه‌نده؟
+ هه‌وڵی به‌عه‌لمانیكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له‌ئارادایه كه گشتیان یان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژین و هه‌رگیز په‌رۆشیان نییه بۆ دۆزی كوردستان و ده‌روونیان به‌زیوه و زۆربه‌شیان بیروباوه‌ڕی موسڵمانێتیشیان گۆڕیوه. بۆیه ئه‌وانه هه‌ر وایان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چونكه كورد گوته‌نی: "گۆزه چی تێدا بێت، هه‌ر ئه‌وه‌شی لێ ده‌ڕژێت." ئێمه له لایه‌ك خۆشحاڵین به‌و هه‌وڵه ئازایه كه ده‌مامكی له‌سه‌ر ڕووی خاوه‌نه‌كانیان هه‌ڵداوه و ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان به خه‌ڵكی كوردستان ناساند. ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی عه‌لمانی ئازا بن و به‌ڕاشكاوی باس له بیروبۆچوونه‌كانیان بكه‌ن تاوه‌كوو خه‌ڵكی كوردستان باش و وه‌ك خۆیان بیانناسن و چی تر له‌پشت ده‌مامكی جۆراوجۆر خه‌ڵكی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن. به بیروڕای من تا ئه‌و هه‌وڵه گه‌رمتر و چڕتر بێته‌وه، ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی زیاتر ده‌بێت و ڕای به‌رامبه‌ر كه ڕای موسڵمانانه و ته‌عبیر له ڕای خه‌ڵكی دینداری كوردستان ده‌كات چانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌بێت. خه‌ڵكی كوردستان ماوه‌ی (٨٠) ساڵ زیاتره به ده‌ستی عه‌لمانییه‌كانی عێراق، ئێران، توركیا، سووریا و حیزبه كوردستانییه‌كانیش له‌م دواییانه‌دا یادگاری زۆر تاڵیان هه‌یه و ڕۆژی ئه‌وه هاتووه كه عه‌لمانییه‌ت ڕیسوا بكه‌ن.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|