|
ئایینی ئیسلام له ده‌ستووری كوردستاندا و ڕاوبۆچوونی قوتابیان
ئا: هێمن به‌هجه‌ت، زانكۆی سلێمانی
هه‌ستیارترین كێشه كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا مشتومڕی له‌سه‌رده‌كرێ, پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستانه و له‌ناو ئه‌و ده‌ستووره‌شدا (پێگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه)، وه‌ك ده‌زانین ده‌ستوور له سه‌رووی هه‌موو یاساكانه‌وه‌یه و ده‌بێته سه‌رچاوه بۆیان. هه‌موو یاسایه‌ك له‌به‌ر ڕۆشناییی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كاندا داده‌نرێت. ئه‌مڕۆش له مادده‌ی حه‌وتی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستاندا هه‌یه كه ده‌ڵێت: "شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌كێكه له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یاسادانان ..." كه ئه‌مه خۆی دژایه‌تییه‌ك دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ‌دا. ئه‌م مادده‌یه بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆر و باسكردنی له‌ناو چینه جیاوازه‌كاندا و دیاره گه‌لێكی مسوڵمان ڕازی نابێت ده‌ستوورێكی بۆ دابنرێت بایه‌خێكی كه‌م به ئایینه‌كه‌ی بدرێت كه (ئیسلامه) و په‌راوێز بخرێت. به‌ڵام خه‌مخۆرانی ئه‌م میلله‌ته و جارێكی تر سه‌ر له میلله‌ته‌كه‌یان ده‌شێوێنن و به‌ره‌و خه‌مێكی تریان ده‌به‌ن؛ ده‌ستوورێكیان بۆ داده‌نێن كه زیاتر به حه‌زی خۆیانه نه‌ك میلله‌ت. بۆ شاره‌زابوون و زیاتر به‌ئاگابوونی بۆچوونی خه‌ڵك به باشمان زانی بۆچوونی هه‌ستیارترین توێژ بزانین، كه ئه‌ویش توێژی قوتابیان و لاوانه. سه‌باره‌ت به‌و مادده‌یه له دیدی قوتابیانه‌وه وه‌ڵامی هه‌ریه‌كه له‌م پرسیارانه ده‌خوێننه‌وه: پێگه‌ی ئایینی ئیسلام چۆنه؟، مه‌به‌ست له دانانی به‌م شێوه‌یه چییه؟ و مادده‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه یان نا؟ ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه ده‌كرێ بۆ لادانی ئایینی ئیسلام و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی.
سه‌ره‌تا (مه‌هدی ئه‌حمه‌د) قوتابیی قۆناغی سێیه‌می كۆلێژی یاسا، ئێواران له‌زانكۆی كه‌ركووك وتی: "به‌ڕاستی پێگه‌ی ئایینی ئیسلام له ده‌ستووری كوردستاندا لاواز دانراوه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان مسوڵمانه و هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی ئیسلامیی، بۆیه ناكرێ ئێمه ده‌نگ بۆ ده‌ستوورێك بده‌ین كه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌وخه‌ڵكه‌دا نه‌گونجێ. ده‌بوایه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بوایه بۆ یاسا. له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێز له بیروڕای هه‌موو چین و توێژێكی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان بگیرێ و دان به‌مافه‌كانیاندا بنرێ. سه‌باره‌ت به دانانی پێگه‌ی ئایین به‌م شێوه‌یه له ده‌ستووردا جۆره فه‌رامۆشكردنێكه, چونكه لای هه‌موان ئاشكرایه به دانانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك (مصادر)ی تر بۆ یاسادانان له‌پێش ئیسلامه‌وه و له‌پێش هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه، واتا كاركردن به سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی پێش ئه‌و دواتر كاركردن به‌و. بۆ دانانی هه‌ریاسایه‌ك و دانانی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ یاسا، واتا ڕێزگرتن له‌ویست و ئیراده‌ی ناو كۆمه‌ڵگا, له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا له‌هه‌ر وڵاتێك كاری پێ ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌بێت بگونجێ له‌گه‌ڵ هه‌ستونه‌ستی ناو كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵكی پێی نامۆ نه‌بن و ببنه هۆی بێزاری جێبه‌جێنه‌كردنی. دواجار به ڕای من پێگه‌ی ئایین به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك ناسرابێت تاوه‌كوو ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ڕاسته‌وخۆ ته‌عبیر له ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لابردنی یان خراپكردنی كارێكی هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ خواست و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان ناگونجێت و كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. چونكه له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی دروست بكات. ئه‌مه‌ش ڕوودانی نامۆیی له‌دوای خۆی جێبه‌جێ بكات و به‌ڕاستی جۆرێكه له سه‌پاندنی تاكڕه‌وی و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكدا. دژی هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی خه‌ڵكییه؛ له ده‌ستووری عێراقدا مادده‌ی (٢)دا له بڕگه‌ی (١)دا ده‌ڵێت ئیسلام ئایینی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته و سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ یاسادانان. له‌كاتێكدا كه ڕووبه‌ری خاكی عێراق زۆر فراوانتره و كه‌مایه‌تیی زۆرتری تێدا ده‌ژی، كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی تێدایه له‌چاو كوردستان، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی مسوڵمانه و هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی ئیسلامه، كه (%٩٥)ی خه‌ڵك پێك دێنن. بۆیه ده‌بوایه به‌بێ دوودڵی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بناسرایه."
زه‌رده‌شت عه‌بدوڵڵا قوتابی له قۆناغی سێیه‌می كۆلێژی یاسا له زانكۆی سلێمانی له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وتی: "ڕۆڵی ئیسلام له‌ده‌ستووردا تا ڕاده‌یه‌ك باشه. باشتربوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كهه‌ڵوێستیی پارته ئیسلامییه‌كان؛ به‌وه‌ی بتوانن له په‌رله‌مان داكۆكیی زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر جێگیركردنی بنه‌ماكانی ئیسلام له‌ده‌ستووردا. دواجار كاركردنی ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان به وشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورد. پێگه‌ی ئایین به‌م جۆره‌ی هه‌یه, ئاماژه‌یه بۆ لاوازیی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان. بێ گومان به‌هێزی و یه‌كبوونی ئه‌وان ئه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ستوور مۆركێكی ئاینییانه‌ی پێوه بێت. ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت زیاتر پێگه‌ی ئایینی ئیسلام پته‌و بكرێت,.ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی تاك و كۆمه‌ڵ زیاتر گره‌نتیی پاراستنی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆشنبیرانی ئایینی و ڕێكخراوه قوتابییه‌كان و پارته ئیسلامییه‌كان, كه ده‌كرێت پێشنیاز بكه‌ن بۆ لیژنه‌ی دانانی ده‌ستوور."
زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیدی خۆی به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی: "ئێمه ده‌بێت تۆزێك واقیعبین بین؛ ده‌ستوور كۆمه‌ڵێ بنه‌مای سه‌ره‌كی و گشتگیر له‌خۆ ده‌گرێت. ده‌بێت ده‌ستوورێك بێت مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له‌خۆ بگرێت, نه‌ك كۆمه‌ڵێ چین و توێژ ببنه قوربانی كۆمه‌ڵێكی تر. ئه‌مه‌ش ده‌بێت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌وانیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕۆشنبیری و تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كانی ده‌ستوور بێت, چونكه ئه‌وان ده‌توانن بڵێن چ ده‌ستوورێكمان ده‌وێت."
دواتر هێمن عوسمان قوتابیی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی یاسا وتی:" به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك له (%٩٥)ی دانیشتووانه‌كه‌ی مسوڵمان بێت، كه‌چی ئایینی ئیسلام یه‌كێك بێت له سه‌رچاوه‌كانی یاسادانانی! ئه‌مه بۆخۆی كاره‌ساته كه هه‌موومان له‌داهاتوودا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین." ئه‌و وتیشی: "تاكه‌مه‌به‌ست له دانانی پێگه‌ی ئایین به‌م جۆره‌ی ئێستا له‌ده‌ستووردا، مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئایینی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت له دانانی یاسادا." وه هێمن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "پێم باشه پێگه‌ی ئایین به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌مێنێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك له (%٩٥)ی دانیشتووانه‌كه‌ی مسوڵمان بێت، ده‌بێت ده‌ستوور و یاساكانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی دانیشتووانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێت؛ له وڵاتێكی وه‌ك مالیزیا (%٦٠)ی دانیشتووانی مسوڵمانن، كه‌چی ئایینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه." هه‌روه‌ها ئه‌و وتیشی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ت ده‌كه‌ن بۆ لابردنی ئایینی ئیسلام له دانانی یاساكاندا، شاره‌زای ئیسلام نین, به‌ڵكوو ئه‌وانه دواكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی پڕوپووچ و خورافین كه هه‌موو به‌رنامه‌كه‌یان له دوولاپه‌ڕه‌دا جێی ده‌بێته‌وه.
هیوا عومه‌ر قوتابیی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی پزیشكی وتی: "من پێگه‌ی ئایینم له‌م ده‌ستووره‌دا پێ لاوازه و مه‌به‌ست له دانانیشی خۆگێلكردنه له زۆرینه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ئایینی ئیسلام؛ واتا خۆدزینه‌وه له واقیعی كوردستان." وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه, هیوا وتی: "نه‌خێر، نه‌توانراوه وه‌ك خۆی گرنگی پێ بدرێت و بكرێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و هه‌ر هه‌ڵمه‌تێك بۆ داڕنینی ئایینی ئیسلام له‌ده‌ستوور و یاسا و ژیانی كۆمه‌ڵگادا، به ڕای من كارێكی ترسنۆكانه‌یه, ته‌عبیر له‌ڕق و كینه ده‌كات له دڵه ژه‌نگگرتووه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا." وه وتی: "به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (هێشتنه‌وه)ی مادده‌كه بۆخۆی هه‌ڵه‌یه, چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پشتگوێ خراوه و كاری پێ نه‌كراوه. بۆیه پێم باشه ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌سپاو) به‌كار بێنن."
پاشتریش ئیدریس قوتابیی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی یاسا وتی: "به ڕای من پێگه‌ی ئایینی ئیسلام له‌م پڕۆژه‌ی ده‌ستووره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه و كه‌مترین پێگه‌ی بۆ دانراوه. وه دانانی پێگه‌ی ئایین له ده‌ستووری هه‌رێمدا به‌م شێوه‌یه، مانای ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانمان گوێ ناگرن بۆ ڕای گشتی و شه‌قامی كوردی كه نزیكه‌ی (%٩٨)ی مسوڵمانه. وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێت بۆ لادانی مادده‌كه، له‌وه ده‌چێ به‌رهه‌می خراپی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی مسوڵمان هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرین". وتیشی:" وه‌كوو مسوڵمانێك ده‌ڵێین ده‌بێ ئایینی ئیسلام تاكه‌سه‌رچاوه بێت بۆ یاسادانان، چونكه ئایینێكی كامڵه و پێویستمان به سه‌رچاوه ناته‌واوه‌كانی تر نییه."
دواتر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین قوتابیی قۆناغی سێیه‌می كۆلێژی یاسا وتی: "سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ستوور بناسێنین كه كۆمه‌ڵێ ڕێسای یاسایییه داده‌نرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌قه‌ی كه باسی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كردووه, بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسلام وه‌كوو ته‌نهاسه‌رچاوه‌یه‌ك دانراوه, نه‌ك وه‌كوو تاكه سه‌رچاوه؛ واته ئه‌كرێ له سه‌رچاوه‌ی تریشه‌وه یاسا دابنرێت جگه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی؛ چونكه به‌پێی ده‌قه‌كه سه‌رچاوه‌ی یاسادانان هه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نییه, به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی تریش هه‌یه كه (مشرع) ده‌توانێت له كاتی دانانی یاسادا پشتی پێ ببه‌ستێت. بۆیه دانانی مادده‌كه به‌م شێوه‌یه, مه‌به‌ست به لاواز-سه‌یركردنی ئایینی ئیسلامه، كه وه‌كوو سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسادانان ته‌ماشا كراوه. چونكه پێیان وایه كه ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه، چونكه ئایینی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو زه‌مه‌نێكدا ده‌گونجێ. پاشان پێگه‌ی ئایینی ئیسلام به‌م شێوه‌یه له ده‌ستووری هه‌رێمدا مافێكی زۆر كه‌مه كه دراوه به ئایینی ئیسلام، چونكه میلله‌تێك كه (%٩٥)ی مسوڵمان بێت، ئه‌وا پێویسته ده‌ستووره‌كه‌شی ده‌ستوورێكی ئیسلامییانه بێت." هه‌وره‌ها وتیشی: "ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به مادده‌ی حه‌وت، دووجۆره. هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ لابردنی مادده‌كه‌یه، كه ئه‌مه‌ش شتێكی موسته‌حیله ئیسلام لاببرێ له‌ده‌ستووردا, چونكه دژیه‌كی دروست ده‌بێت له‌گه‌ل ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقدا. هه‌ڵمه‌تی دووه‌م كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كانه‌وه‌یه كه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا كارێكی زۆر كه‌مه بۆ به‌رگریكردن له ئایینی ئیسلام. وه وتیشی: ئه‌ركی ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له به‌بێ جیاوازیی ئایین و نه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌ستبه‌ری مافی خۆیان بن، پێشنیار ده‌كه‌م كه ده‌ستوورێكی ئیسلامییانه بێت. چونكه ته‌نها له ئیسلامدا مافی هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت."
سه‌روه‌ر خورشید عه‌بدوڵلا قوتابیی كۆلێژی په‌رستاری وتی: "ئه‌و پێگه‌یه‌ی بۆ ئایینی ئیسلام له ده‌ستووردا دانه‌نراوه؛ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه مسوڵمان بۆیان هه‌یه په‌یڕه‌ویی دروشمه ئایینییه‌كانی ئیسلام بكه‌ن." وه وتیشی: "یه‌كێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه له‌پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه، به‌عه‌لمانیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه به‌ته‌واوی وه په‌یوه‌ندیی ئیسلام به ده‌سه‌ڵاته‌وه بپچڕێنێت، چونكه له ده‌ستووره‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئیسلام یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كان". ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تر چین كه‌پشتی پێ ده‌به‌سترێ؟ ئه‌گه‌ر به دێمۆكراتییه‌كه‌ی خۆشیان بێت، ئیسلام له‌پێشتره كه حوكم بكات, چونكه زۆرینه‌یه. ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه ده‌كرێ بۆ لابردنی ئیسلام زۆر لاوازه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه ده‌كرێن كه له بابه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتوون یان تووتی-ئاسا قسه‌ی ده‌ورووبه‌ر دووباره ده‌كه‌نه‌وه."
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی زانكۆكورد وه‌رگیراوه: [www.zankokurd.org]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|