پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر :: له‌ كۆچكردنه‌وه‌ بۆ به‌در
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٤٦٣ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٥/٢٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

٣٠- چه‌ند موعجیزه‌یه‌ك‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆچدا
خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌ ئایینی حه‌ق و هیدایه‌ت ناردووه‌، واده‌ی سه‌ركه‌وتن و نێشته‌جێبوون و ته‌مكینی پێ داوه‌. پاڵپشتی خوای گه‌وره‌ش بۆی به‌ چه‌نده‌ها شێواز و جۆر بووه؛ له‌وانه‌ موعجیزات و شتانێك كه‌ له‌ عادات و خووی مرۆڤ به‌ده‌ر بوون. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) جگه‌ له‌وه‌ی له‌ قورئان موعجیزه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی بووه‌، چه‌نده‌ها موعجیزه‌ و سه‌راسیمه‌ و شتانی له‌-عاده‌ت-به‌ده‌ری لێ ڕوو داوه‌. هه‌یانبووه‌ پێش كۆچكردن و له‌میانه‌ی كۆچكردن و دوای كۆچكردنیشی.

له‌م بابه‌ته‌دا یه‌ك دوو موعجیزه‌ و سه‌راسیمه‌ كه‌ له‌ كاتی كۆچیدا خوا (سبحانه ‌وتعالی) بۆی هێناوه‌ته‌ جێ، ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو إن شاء الله.

ئه‌بووبه‌كری سدیق -خوا لێی ڕازی بێت- به‌م شێوه‌ باس له‌ ڕووداوێكی كۆچ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌وه‌ ڕۆشتین تاكو چێشته‌نگاو، سه‌یریمان كرد ڕێگه‌ چۆڵه‌و كه‌س دیار نییه‌، به‌ردێكی درێژمان تووش هات كه‌ تا ئه‌و كاته‌ خۆر نه‌یگرتبۆوه‌و سێبه‌ره‌كه‌ی مابوو، لای به‌رده‌كه‌ لامانداو هاتم شوێنێكم پاك كردووه‌ تاكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لێی بخه‌وێت، پاشان راخه‌رێكم داناو وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بخه‌وه‌، من ئاگام له‌ملاو لا ده‌بێ و ئه‌ویش خه‌وت." پاشان ئه‌بووبه‌كر باسی ئه‌وه‌ ده‌كات چۆن شوانێك به‌ لایاندا تێپه‌ڕیوه‌ و ئه‌میش داوای شیری لێ كردووه‌ و له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌به‌ری بۆته‌وه‌ و لێی خواردۆته‌وه‌ و ئه‌وجا فه‌رموویه‌تی: (ئایا كاتی ڕۆیشتن نه‌هاتووه؟) ده‌ڵێ: وتم: به‌ڵێ. ده‌ڵێت: ئیتر كاتێك ڕۆژ به‌رز بۆوه‌ و ڕۆیشتین و به‌ڕێ كه‌وتین تاكوو بینیمان وا سوراقه‌ی كوڕی مالیك شوێنمان كه‌وتووه‌.

موعجیزه‌یه‌ك له‌ ده‌واری ئوم‌مه‌عبه‌ددا
له‌ كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌ و ژیاننامه‌دا ڕووداوێك به‌ناوبانگه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵه‌كانی له‌ ده‌واری ئوم‌مه‌عبه‌د لایانداوه‌ و داوای خواردنیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ هه‌موو ڕێگاكانی لاواز و ناڕاستن، ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌ نه‌بێت كه‌ هاوه‌ڵی به‌رێز قه‌یسی كوڕی نوعمانی سكوتی ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌: "كاتێك پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بووبه‌كر به‌ڕێ كه‌وتن، به‌شاراوه‌یی ویستیان له‌ لای ئه‌بوومه‌عبه‌د لابده‌ن (شتێك بخۆن). وتی: سوێند به‌ خوا هیچ مه‌ڕێكمان نییه‌، مه‌ڕه‌كه‌مان سكپڕه ‌و هیچ شیری تێدا نییه‌. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌و مه‌ڕه‌ كامه‌یه‌؟ هێنای و پێغه‌مبه‌ریش دوعای كرد فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌تی تێ بكه‌وێت، پاشان شیری تێ كه‌وت و دۆشیان و لێیان خواردوه‌. پاشان وتی: تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قوره‌یش پێت ده‌ڵێن له‌ دینی باوك و باپیرانی وازی هێناوه‌؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، ئه‌وان وا ده‌ڵێن. وتی: گه‌واهی ده‌ده‌م كه‌ ئه‌وه‌ی پێی هاتوویت حه‌ق و ڕاسته‌. پاشان وتی: شوێنت ده‌كه‌وم و موسڵمان ده‌بم. فه‌رمووی: نه‌ئـ، تاكوو ده‌بیستی ئێمه‌ ده‌ركه‌وتووین و ناومان بڵاو بۆته‌وه‌. پاشان له‌دواییدا شوێنی كه‌وت."
ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌راسیمه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌رجه‌سته‌ی تێدا بوو، كه‌ ئه‌بوومه‌عبه‌د خۆی بینی و باوه‌ڕی پێ هێنا.

چیرۆكی سوراقه‌ی كوڕی مالیك
به‌سه‌رهاتی سوراقه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و موعجیزه‌ گه‌ورانه‌ی ڕێگه‌ی كۆچ كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سوراقه‌ له‌ دوژمنێكی هه‌لپه‌رسته‌وه‌ ببێته‌ شوێنكه‌وته‌یه‌كی گۆێڕایه‌ڵ. سوراقه‌ ده‌ڵێت: "كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ مه‌ككه‌ ده‌رچوو و به‌ره‌و مه‌دینه‌ كۆچی كرد، قوره‌یش سه‌د حوشتریان كرده‌ دیاری ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگرێت و بۆیان ده‌گێڕێته‌وه‌. ده‌ڵێت: كاتێك من له‌ناو یانه ‌و شوێنی دانیشتنی تیره ‌و هۆزه‌كه‌ی خۆمدا دانیشتبووم، یه‌كێكمان هات و وتی: سوێند به‌ خوا سێ سوارم بینی به‌لامدا تێپه‌ڕ بوون ئێسته؛ من وا ئه‌زانم ئه‌وه‌ موحه‌ممه‌د و هاوه‌ڵه‌كه‌ی بوون. ده‌ڵێت: به‌ چاو ئاماژه‌م بۆ كرد كه‌ بێده‌نگ بێت. پاشان وتم: ئه‌وه‌ تیره‌ی فڵان بوون شتێكیان لێ ون بووه‌ و بۆی ده‌گه‌ڕێن. وتی: ڕه‌نگه‌ وا بێت. پاشان بێده‌نگ بوو."

پاشان سوراقه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ شوێنیان ده‌كه‌وێت و ده‌یه‌وێت بیانداته‌وه‌ به‌ قوره‌یش، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ لێیان نزیك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌سپه‌كه‌ سم ده‌دات و هه‌ڵی ده‌دات. پاشان ده‌زانێت كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی ئاسایی نییه‌ و داوای دوعا ده‌كات له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم). له‌پێشدا بۆ ئه‌وه‌ هاتبوو كه‌ بیانگرێت و بیانداته‌وه‌ ده‌ستی قوره‌یش، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك دڵی ئارام ده‌بێت و ئه‌و داوای لێبوردن و ئه‌مان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌كات.

پاشان ئه‌وان داوای لێ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌واڵیان له‌ قوره‌یش ون بكات و كه‌س ئاگادار نه‌كات به‌ بینینیان و ئه‌ویش په‌یمانیان پێ ده‌دات و لای هیچكه‌س باسی ناكات. ئه‌م هه‌واڵه‌ش دوای فه‌تحی مه‌ككه‌ و موسڵمانبوونی سوراقه‌ ده‌گێڕێته‌وه.

ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تادا سوراقه‌ به‌ دڵێكی پر-له‌-قین و هیوای سه‌د حوشتره‌وه‌ به‌ره‌و ڕوویان ڕۆیشت، ته‌نانه‌ت كه‌سی له‌ هۆزه‌كه‌ی خۆشی ئاگادار نه‌كرده‌وه‌ تا ده‌سكه‌وته‌كه‌ هه‌مووی بۆ خۆی بێت. به‌ڵام له‌بریتی ئه‌وه‌ ده‌سكه‌وتی دنیا و قیامه‌تی بۆ خۆی پچڕی و ئیمانی هێنا.
بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی سوراقه‌ سه‌یری ئێره‌ بكه‌: [dangiislam.org]

مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆچی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بۆ مه‌دینه‌ چه‌ند موعجیزه‌ و سه‌راسیمه‌یه‌ك ڕوویان دا و خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پاراست له‌ ده‌ستی بێباوه‌ڕان و به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌ مه‌دینه‌ی پیرۆز.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌: (الشبكة الإسلامية).

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
بابه‌تی پێوه‌ندیدار

٢٩- يه‌كه‌مین كۆچكه‌ران له‌ هاوه‌ڵه‌كان

٢٨- كۆچی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رچه‌رخانی مێژوویی

٢٧- چه‌ند تێڕامانێك له‌ واقعی مه‌دینه‌ پێش كۆچ

٢٦- مه‌دینه‌ پێش كۆچ

٢٥- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م

٢٤- پشتیوانان و په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م

٢٣- ئه‌وانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌‌ به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه‌ هاتن

٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره ‌و هۆزه‌كان

٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری

٢٠- ساڵی ماته‌م

١٩- گه‌مارۆی ئابووری

١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه ‌و عومه‌ر‌ -خوا لێیان ڕازی بێت-

١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ

١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه‌

١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه

١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له‌ بانگه‌وازی ئیسلامیدا

١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌‌یشه‌وه‌

١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامیدا

١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز

١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز

٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی

٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ئه‌شكه‌وتی (حراء)

٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ مه‌ككه‌دا

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
09.06.2007 07:06:14 GMT
ده ستان خوش بيت بو ام بابه ته قه شه نكه سوباس بو سايته كه تان

محمد فلاح رسول


05.25.2007 09:57:38 GMT
dastan khosh bet bo am babatah ghashangana la khoway gawrah hiway taman drezhi bo saita bapizah akhvazin.sarkawtooban

sayeh esmaeel


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠