سه‌ره‌تا
:: عه‌قيده‌ی ته‌حاوی
:: یه‌كخواپه‌رستی(التوحید) ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : باوكی موحه‌ممه‌د |
خوێنراوه‌ته‌وه : ٤٧٤ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٧/ ٥/٢٠ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
- فه‌رمووده‌ی (اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد) به‌گه‌وره‌گرتن و لێنزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕی لێ وه‌رناگیرێت
شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الرابعة) توحيد الألوهية
الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي
من درس: التوحيد (الحلقة الرابعة)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ته‌وحید .. ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م .. ته‌وحیدی خوایه‌تی (توحید الالوهية).
تێبینی: بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به ڕوونترو گه‌وره‌تر له به‌شی بی دی ئف سه‌یری بكه.
- لێره‌دا گرفتێك دێته پێش، حه‌ز ده‌كه‌ین به درێژی بیخه‌ینه ڕوو تاكو گومان و دوودڵی له‌وباره‌و نه‌مێنێت، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئیمامی مالیك له (الموطأ)دا ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد اشتد غضب الله عَلَى قوم اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد }(٤) [خوایه گۆڕه‌كه‌م نه‌كه‌یته بتێك و بپه‌رسترێت، خه‌شم و قینی خوا توند‌و به‌هێز بوو له سه‌ر گه‌لێك گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ده‌كرده مزگه‌وت (شوێنی خوا په‌رستی )]، هه‌ندێك له بانگخوازانی شیرك له كۆن و نوێ‌دا ئه‌مه‌یان كردۆته دارده‌ستی خۆیان و ده‌ڵێن كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوعای هه‌میشه گیرایه‌و له‌م فه‌رمووده‌شدا دوعای كردووه كه خوا گۆڕه‌كه‌ی نه‌گێڕێت به بتێك و بپه‌رستێرت، كه‌واته هه‌رچه‌ندێك گۆڕه‌كه‌یمان په‌رست و لێی پاڕاینه‌وه و هاوارمان لێ كرد، هه‌رچه‌نده به ده‌وریدا هاتین و چوین، نابێته به‌ندایه‌تی و هیچ مه‌ترسییه‌كی لێ ناكرێت.
ئه‌م گومانه له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین گومانه‌كانیانه -به حسابی خۆیان- به‌ڵام كاتێك بخرێته پێش به‌ڵگه‌ی زانستی دروست به یارمه‌تی خوا ده‌ڕوێته‌وه‌و نامێنێت، وه هه‌روه‌ك له پێشه‌وه گوتومانه‌و ئێسته‌ش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و بانگخوازانی یه‌كخواپه‌رستی –سوپاس و منه‌تباری بۆ خوا- ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی زانستی ئه‌وانه ده‌یوروژێنن و ده‌یهێننه پێش، وه‌ڵامه‌كه لای زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌یه‌و له كتێبه‌كانیاندا نووسراوه، له به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌مانه‌وێت كه ئه‌وانه ژیری و هۆشی خۆیان ئازاد بكه‌ن و له چاولێكه‌ری و ته‌قلیدو شوێنكه‌وتنی جگه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) واز بێنن، به تێڕوانینێكی زانستی به هه‌ندو لێبڕانه‌وه بڕواننه كاره‌كان، جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌مانه وه‌ستان و هیچ نه‌مایه‌و ئه‌م جۆره گومانه زانستییانه نه‌بێت، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی به یارمه‌تی خوا به پێی به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان ده‌درێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و شوبهه‌و گومانانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كانیان هه‌واو ئاره‌زو و گومان و ته‌ئویلاتی لای خۆیانن، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌گه‌ڕێت كه ره‌تی بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به ته‌قلیدو چاولێكه‌ری وه‌ریان گرتووه‌و هیچ گۆێیان له به‌ڵگه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌ولیاكان ڕیوایه‌تیان كردووه، یان ئه‌مه به ئه‌زموون و ته‌جره‌به‌ی مه‌شایه‌خه‌كان سه‌لێمنراوه، یان ئه‌مه له ڕێگه‌ی زانیاری باتین و نادیاره‌وه پێمان گه‌یشتووه یان له‌م بابه‌تانه، ئه‌م قسانه به‌دیهی و به‌ڵگه‌نه‌ویستن كه به‌تاڵ و بێ بنه‌مان و پێویست به گفتوگۆ‌و موناقه‌شه ناكات له‌سه‌ریان، مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت كه به ته‌واوی په‌رچی بده‌ینه‌وه‌و حه‌ق ڕوون بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو به به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی هاتن و وتیان: خوا-سبحانه‌وتعالی- یان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وا ده‌فه‌رموێت، به‌ڵام ئایه‌ته‌كه یان فه‌رمووده‌كه به پێچه‌وانه یان له سه‌ر ڕووی دروستی خۆی تێی گه‌یشتبوون، پێیان ده‌ڵێن: به‌ڵێ، كه‌واته؛ ئێمه‌ش و ئێوه‌ش به دوای به‌ڵگه‌ی زانستی دروست ده‌گه‌ڕێین و شوێنكه‌وته‌ی به‌ڵگه‌ین ان شا‌ء الله.
ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گشتییه له موجاده‌له‌و گفتۆگۆی ئه‌م هاوه‌ڵگیرانه‌دا، به باشترین شێواز نه‌بێت موجاده‌له‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.
جا ده‌ڵێین: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: {اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد، اشتد غضب الله عَلَى قوم اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد } (٤)
قسه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه له دوو خاڵدا كورت دێته‌وه:
یه‌كه‌م: له جێگیربوونیدا.
دووه‌م: له ماناكه‌یداو ره‌تكردنه‌وه‌ی گومانی هاوه‌ڵگیران له‌سه‌ری، له به‌به‌ڵگه‌كردن و ده‌لیل پێ هێنانه‌وه‌یدا.
سه‌باره‌ت به سه‌لماندن و جێگیربوونی فه‌رمووده‌كه: ئیمامی مالیك ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له (الموطأ)دا به موڕسه‌لی له (زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م) ڕیوایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها به موڕه‌سه‌لیش له (عطاء)وه ڕیوایه‌ت كراوه، فه‌رمووده‌ی موڕسه‌لیش: ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه هاوه‌ڵه‌كه تێیدا كه‌وتبێت و دیار نه‌مابێت، واته ئه‌وه‌یه كه تابعییه‌كه بڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی، جا ئه‌م جۆره له فه‌رمووده كه شوێنكه‌وتووه‌كه -التابعي- ڕاسته‌وخۆ و بێ ناوهێنانی هاوه‌ڵه‌كه -الصحابي- ده‌یباته‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌وترێت فه‌رمووده‌ی موڕسه‌ل، وه‌ك هۆنه‌ر ده‌ڵێت: (ومرسل منه الصحابي سقط)، زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م یان (عطاء) هه‌ردووكیان شوێنكه‌وته‌ن، هه‌روه‌ها (سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب) و، (زوهری) و (نافیع) و هاووێنه‌یان ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت كه له هاوه‌ڵه‌كانیان وه‌رگرتووه خوا لێیان ڕازی بێت، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنكه‌وتووانه وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، یان له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم)و ناوی ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی نه‌هێنا كه لێوه‌ی ڕیوایه‌ت كردووه-نه‌یوت له ئه‌نه‌س یان جابر یان ئه‌بو هوره‌یره‌وه- ئه‌م فه‌رمووده‌یه ناو ئه‌برێت به موڕسه‌ل.
- موڕسه‌لیش هه‌ندێ له زانایان نایكه‌نه به‌ڵگه، چونكه پێ ده‌چێت كه شوێنكه‌وتوو له شوێنكه‌وتویه‌ك یان زیاتری وه‌رگرتبێت، جاری وایه پیاوێك له دوان یان سیان له هاوه‌ڵه‌كانی (اقرانه) فه‌رمووده ڕیوایه‌ت ده‌كات، پاشان سێیه‌م یان چواره‌م له هاوه‌ڵه‌كه‌وه‌و(الصحابي)و ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) ڕیوایه‌تی كردووه، تابعیش پێغه‌مبه‌ری نه‌دیوه به‌ڵكوو ته‌نها هاوه‌ڵه‌كانی بینیوه.
وه تابعیش هه‌رچه‌ند جێی متمانه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له تابعییه‌كی لاوازه‌وه ڕیوایه‌ت بكات، یان تابعییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراو (غیر مقبول) بێت، وه هه‌ندێكیش له زانایانی فه‌رمووده‌و زۆرێكیش له فه‌قیهه‌كان وای بۆ ده‌چن كه فه‌رمووده‌ی موڕسه‌ل وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته به‌ڵگه، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه: ئه‌گه‌ر تابیعی وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، ئه‌وه ته‌واو دڵنیایه كه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی بۆیه وا ده‌ڵێت، وه له‌و هاوه‌ڵه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه كه له ڕشته(سند)كه‌یدا كه‌وتووه‌و نه‌ماوه، وه زه‌رورو پێویستیش نییه كه گێڕه‌ره‌وه ناوی ئه‌و كه‌سه بێنێت كه لێی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه له ته‌واوی دڵناییه‌وه‌یه‌تی كه ئه‌م فه‌رمووده‌ی له یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانه‌وه بیستووه بۆیه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی. ئه‌مه‌ش تێڕوانینی ئه‌مانه‌ی تره.
هه‌ندێك له زانایانیش له‌مه‌دا نێوه‌ندیان گرتووه‌و وتویانه: موڕه‌سه‌لی هه‌ندێك له تابعین به ڕه‌هایی و بێ سێ و دوو وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك (سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه سلم) فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه به ڕه‌هایی وه‌ری ده‌گرین و كاری پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێكیان موڕسه‌له‌كانیان وه‌رگیراو نییه به نموونه وه‌ك (زوهری)، وه‌ك زانایان ده‌ڵێن، (زوهری)و جگه له‌ویش كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه‌كی ئێجگار زۆر له شونێكه‌وتوان و هاوه‌ڵان و دۆستانیانه‌وه(اقرانهم) ده‌گێڕنه‌وه، وه فه‌رموودانێكی زۆر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، جا ئه‌گه‌ر وێنه‌ی ئه‌وانه وتیان: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه له شوێنكه‌وته بچوكه‌كانن (صغار التابعین).
- جا فه‌رمووده‌كه ئیمامی مالیك به موڕه‌سه‌لی ڕیوایه‌تی كردووه، ئه‌م موڕسه‌له‌ش لای هه‌ندێك له زانایان ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌و لای هه‌ندێكی دیكه‌شیان وه‌رگیراوه، پاشان چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه به مه‌رفوعی له (ئه‌بی سه‌عیدی خودری)یه‌وه هێناوه، وه ئیمام ئه‌حمه‌دیش له (المسند)دا چه‌ند شاهیدێكی بۆ هێناوه، كه‌واته ده‌ڵێین: فه‌رمووده‌كه به كۆی ئه‌م شاهیدانه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ پله‌ی سه‌حیح.
- به‌ڵام سه‌باره‌ت به مانا‌و چه‌مكی فه‌رمووده‌كه‌و چی ده‌گه‌یه‌نێت، پێیان ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵكوو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به ڕاهایی و بێ سنوور دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان وه‌رگیراو نه‌بوو، ئه‌وه ڕاست نییه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر داوایه‌كی كردبێت وه‌رگیراو بوبێت، ئه‌مه‌ش كارێكی نامۆ و جێی سه‌رسامی نییه، به‌ڵكوو فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا دوعای كردووه‌و دوعاكه‌ی وه‌رنه‌گیراوه، چونكه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- حیكمه‌ت و دانایی گه‌وره‌و به جێی هه‌یه له‌مه‌داو هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن.
ئه‌و زاته -تبارك وتعالی- شته‌كانی ئه‌ندازه‌گیریی كردووه، له له‌وحی پارێزراو (لوح المحفوظ)دا چه‌نده‌ها كار‌و پێوانه‌و قه‌ده‌ری نووسیوه كه حیكمه‌ت و دانایی وا ده‌خوازێت، جا ئه‌م كارانه دێن و له بوونه‌وه‌ردا ڕوو ده‌ده‌ن، نه پێغه‌مبه‌ران و نه جگه له‌وانیش عیلم و زانستیان گه‌مارۆی ئه‌وانه ناده‌ن و پێی شاره‌زا نابن.
جا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دێت و داوایه‌ك ده‌كات و له خوا ده‌پاڕێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش –تبارك و تعالی- ئه‌ندازه‌ی گرتووه‌و بڕیویه‌تییه‌وه كه ئه‌و كاره (به ڕوویه‌كی تردا) به‌جێ دێت و ڕوو ده‌دات، ئیتر لێره‌دا داوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رگیراو نابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه‌رگیراو نییه لای خوا-سبحانه‌وتعالی-، یان پله‌و پایه‌و جاهی لای خوا نییه، نه‌خێر، به‌ڵكوو بێ گومان كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران لای خوا وه‌رگیراون، خوا خۆی هه‌ڵیبژاردوون و پله‌و جێگه‌ی به‌رزی پێ به‌خشیون، به تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ڕێزدارترینیانه، ئه‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌مه له ڕۆژی قیامه‌ت و پله‌و جاهی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره، به‌ڵام له‌مه‌دا خوای گه‌وره حیكمه‌ت و كاردروستی زۆری هه‌یه.
- نموونه‌ی ئه‌مه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه پیاوچاكێكی خواناس بێت، له هه‌ر شتێك‌دا داوا له خوا بكات داوا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت، كه له‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌بوون دوعا‌و نزایان وه‌رگیراو بووه وه‌ك (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس) خوا لێی ڕازی بێت، جا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوچاكه له خواترسه دوعای كرد كه خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دووباره بنێرێته‌وه، یان ئه‌بوبه‌كر زیندوو بكاته‌وه تاكو بیبینێت، دوعاكه‌ی وه‌ناگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پاڕانه‌وه‌شی وه‌رگیراو بێت، به‌ڵام دروست نییه زیاده‌ڕه‌وی و سنوورشكێنی له دوعادا، نابێت دوعایه‌ك بكرێت كه له سنووری به‌نده‌دا نه‌بێت، دوعایه‌كی له‌و شێوه له سنوورشكێنی و زیاده‌ڕه‌وییه له دوعاكردن، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه داوای شتی وا بكه‌یت له خوا، جا ئه‌گه‌ر داوای شتی وات له خوا كرد، ئه‌وه تۆ سنوورشكێنیت كردووه له دوعاكه‌داو پاڕانه‌وه‌كه‌ت وه‌رناگیرێت، با له شته‌كانی دیكه‌شدا پاڕانه‌وه‌ت وه‌رگیراو بێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل دا به‌نده‌یه‌كی خواناس هه‌بوو، نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی وه‌رگیراو بوو، پێی وترا: دوعا له مو‌سا بكه سه‌لامی لێ بێت، كاتێك دوعای لێ كرد له باتی ئه‌وه‌ی نزاكه‌ی وه‌رگیرێت، زمانی وه‌ستاو ڵاڵ بوو په‌نا به خوا، بووه شوم و خه‌ساره‌تمه‌ندنی و نه‌گبه‌تی بۆی، چونكه سنووركێشی و زیاده‌ڕه‌وی له دوعاكه‌دا كرد.
- له به‌ر ئه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم)وه هاتووه كه سێ داوای له خوای گه‌وره كردووه، دوانیان گیرا بوون و وه‌رگیراون، به‌ڵام سێیه‌میان وه‌رنه‌گیراوه، پاشان خوای گه‌وره ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: :{يا مُحَمَّد إني إذا قضيت قضاء فإن قضائي لا يرد } (٥) [ئه‌ی موحه‌ممه‌د من ئه‌گه‌ر شتێكم بڕییه‌وه‌و بڕیارم له‌سه‌ر دا، ئه‌وه بریاره‌كه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نییه]، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سێ داواكاری له په‌روه‌ردگاری ده‌كات:
داواكاریی یه‌كه‌م: {أن لا يهلك أمته بسنة بعامة } (٥) [ئوممه‌ته‌كه‌ی به وشكی و قاتوقڕی و وشكه‌ساڵی له ناو نه‌چن ] واته: به وشكی و بێباڕانی و قاتوقڕی له ناو بچن و هیچیان نه‌مێنن، وه‌ك ڕیوایه‌ته‌كه‌ی تر ڕوونی كردۆته‌وه، وه له ڕیوایه‌تێكی گشتگیرتر له‌مه هاتووه كه داوا ئه‌كات له خوا –سبحانه‌وتعالی- كه: {أن لا يهلكهم بما أهلك الأمم قبلهم } (٥) [كه تیانا نه‌بات به‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشووه‌كانی پێ له ناو بردووه ]، وه له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا –كه هه‌موویان سه‌حیحن- دیاری ده‌كات كه نوقم بوونه، ده‌ڵێت: {اللهم لا تهلكهم بالغرق، أو قَالَ: دعوت ربي ألا يهلك أمتي بالغرق } (٥) [خوایه به نوقم بوون له ناویان نه‌به‌یت، یان فه‌رمووی: پاڕامه‌وه له په‌روه‌ردگارم كه ئوممه‌ته‌كه‌م به نوقم بون له ناو نه‌بات ] خواش هات به ده‌م داواكه‌یه‌وه‌و لێی قبوڵ كرد.
داواكاریی دووه‌م: {أن لا يسلط عَلَى أمته أهل الشرك } (٥) [ئه‌هلی شیرك و كه‌سانی موشریك زاڵ نه‌كات به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یدا ] له ڕیوایه‌تێكدا ده‌ڵێت: {ولا يسلط عليهم عدواً من سوى أنفسهم فيستبيح بيضتهم } (٥)، [وه دوژمنێكیان به‌سه‌ردا زاڵ نه‌كات له جگه له خۆیان كه هه‌موو شتێكیان حه‌ڵاڵ بكات (له ناویان به‌رێت و ته‌فروتونایان بكات )]، خوای گه‌وره ئه‌م داوایه‌شی له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرت و به هیچ جۆرێك كافران زاڵ ناكات به‌سه‌رماندا به شێوه‌یه‌ك بنه‌بڕمان بكه‌ن و له ڕیشه‌مان بێنن، به‌رده‌وام له‌م ئوممه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌مێننه‌وه، به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتوون و له‌سه‌ر فه‌رمانی خوا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یان ده‌كات زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێت و تا فه‌رمانی خوا دێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان و هاوه‌ڵگیران به‌سه‌رماندا زاڵ ناكات به جۆرێك كه به ته‌واوی له ناومان به‌رن و هیچ موسڵمانێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نه‌هێڵن، ئه‌مه ڕوو نادات.
داواكاریی سێیه‌م: {أن لا يجعل بأسنا بيننا شديداً } (٥) [توندوتیژی و سام و بێباكیمان له یه‌كتر له نێوماندا توند‌و به‌هێز نه‌كات ]
ئه‌مه‌یان له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رنه‌گیراو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {يا محمد، إني إذا قضيت قضاء فإن قضائي لا يرد، وإني لن أهلك أمتك بسنة بعامة }(٥) یان {وإني وعدتها ألا أهلكها بسنة بعامة وألا أسلط عليهم عدوا من سوى أنفسهم فيستبيح بيضتهم حتى يقتل بعضهم بعضا، ويسبي بعضهم بعضا } (٥)
وه ئه‌مه‌ی له فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه، له قورئاندا به ڕاشكاوی له گه‌ڵ هۆی هاتنه خواره‌وه‌كه‌یدا هاتووه، ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی خوایه -سبحانه‌وتعالی- كه ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْض [الأنعام:٦٥].
ئیمامی بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌م ئایه‌ته‌دا ڕیوایه‌ت ده‌كات كه كاتێك قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ [الأنعام:٦٥] هاته خواره‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: {أعوذ بوجهك }(٦)،[په‌نا ئه‌گرم به ڕووی تۆ ] پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) په‌نای گرت له‌وه‌ی كه خوا سزامان له‌سه‌روو خۆمانه‌وه بۆ دابه‌زێنێت، یان به‌ردباران بكرێین له ئاسمانه‌وه، یان نوقم بوون و باران یان هه‌ر سزایه‌كی تر له ئاسمانه‌وه بێت، وه‌ك بروسكه، یان له‌رزین و ڕاچڵه‌كاندن و ئه‌وانه، فه‌رمووی: أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌مه‌شیان فه‌رمووی: {أعوذ بوجهك }(٦)، خوای گه‌وره‌ش –سبحانه‌وتعالی- دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرت و په‌نای داوین و به دووری خستوین له‌وه‌ی كه سزایه‌ك له ژێر خۆمانه‌وه بێت بۆمان و له‌ناومان به‌رێت، یان ڕۆبچین به زه‌ویدا یان نوقم ببین، یان هه‌ر سزایه‌ك له ژێرمانه‌وه بێت و هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام له ناو به‌رێت، مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه كه سزایه‌كی وا نایه‌ت كه هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام یه‌كپارچه تیا بچن و له ناویان به‌رێت، ئه‌نا ڕۆچوون و هه‌روه‌ها نوقمبوون و بوومه‌له‌رزه‌ش بۆ هه‌ندێ له ئوممه‌ت ڕوو ده‌دات و تووشی دێن، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له ناونه‌چوونی هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامه به گشتی، پاشان فه‌رمووی: أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْض پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌مه‌یان فه‌رمووی: {هذه أهون، هذه أيسر }(٦)، [ئه‌مه‌یان له‌سه‌رخۆ تره، ئه‌مه‌یان ئاسانتره]، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پاش ئه‌و سێ دوعا‌و داواكارییانه هاتۆته خوارێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای له په‌روه‌ردگاری كردووه، دوانیانی لێ وه‌رگیراوه‌و سێیه‌میان وه‌رنه‌گیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له سێیه‌میاندا نه‌یفه‌رموو: په‌نا ئه‌گرم به ڕووی تۆ (أعوذ بوجهك)، به‌ڵكوو فه‌رمووی: {هذه أهون هذه أيسر}(٦)، ئه‌مه زاهیرو ڕووكه‌شی ئایه‌ته‌كه‌یه، خواش زاناتره.
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا وه‌ك ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه، وه ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له (المسند)دا ڕیوایه‌تی كردووه، كه خوای گه‌وره دوو دوعا‌و نزای پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرتووه‌و سێیه‌میانی وه‌رنه‌گرتووه، وه له ڕێگه‌كانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژێكی چاك و جوان و درێژ‌و به ملكه‌چی و خشوعه‌وه كردووه، مه‌عاز –له هه‌ندێ ڕیوایه‌تیشدا خه‌باب- پێی ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، تۆ نوێژێكت كرد، نه‌مدیوه له‌وه‌و پێش نوێژی وا بكه‌یت! فه‌رمووی: {نعم، إنها صلاة رغب ورهب }(٧) [به‌ڵێ، ئه‌وه نوێژی نزا‌و داخوازی و ترس بوو ]
ئه‌م نوێژه‌ی كرد تاكو ڕوو بكاته په‌روه‌ردگاری و به دڵ و به كوڵ و داوای كارێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {إني صليت هذه الصلاة، وإني سألت ربي ثلاثاً، فأعطاني اثنتين ومنعني الثالثة }(٧) [من ئه‌م نوێژه‌م كرد، وه من سێ شتم له په‌روه‌ردگارم داوا كرد، دوانیانی پێ دام و سێیه‌میان لێ گرتمه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ی كرد لێم(لێی وه‌رنه‌گرتم)]
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
١- ته‌وحیدی خوایه‌تی .. گرنگیی ته‌وحیدی خوایه‌تی (أهمية توحيد الألوهية)
- په‌رستنی جنۆكه و په‌رییه‌كان
- هاوبه‌ش-بڕیاردان به‌هۆی فریشته‌كانه‌وه
- به‌گه‌وره‌گرتنی ئه‌ستێره‌كان
- به‌گه‌وره‌گرتنی پیاوچاكان و د‌ۆستانی خوا
٣- له هۆكاره‌كانی شیرك
٢- سووربوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر پاراستی گه‌وره‌ییی ته‌وحید و گرتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی شیرك
- لێكدانه‌وه‌ی دروست بۆ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّه]
- قورئان پڕیه‌تی له به‌ڵگه له‌سه‌ر ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی
- مه‌به‌ست له ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی ته‌نها به‌ڵگه‌هێنان و پابه‌ندبوونه به ته‌وحیدی خوایه‌تییه‌وه
- ته‌وحیدی خوایه‌تی له‌خۆگری ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیشه
١- ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی (توحيد الربوبية)
گه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رچی بنه‌ماو زیاده‌یه‌ك له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌و له دین
هه‌موو بابه‌ته‌كه له په‌ڕه‌یه‌كدا بخوێنه‌ره‌وه.
قسه‌ی پاشینه‌كان زۆره و كه‌مفه‌ڕوبه‌ره‌كه‌ته (كلام المتأخرين كثير قليل البركة) (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی)
قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماهییه‌ت (كلام حول الماهیة) (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی)
جۆره‌كانی وردبونه‌وه‌و به‌ڵگه هێنانه‌وه