ئادابی حه‌فته‌م: زیكره‌كانی سه‌فه‌ری بیر نه‌چێت: سوننه‌ت وایه كه ئه‌و كه‌سه كه كه‌وته سه‌ر پشتی ولاغهكهی یا سه‌یاره‌كه‌ی بڵێت: (سُبحانَ الَّذِي سخَّرَ لنَا هَذَا وما كُنَا لهُ مُقْرِنين. وإنَّا إلى ربِّنَا لمُنْقَلِبونَ الحمدُ للهِ ثلاثاً اللَّهُ أكبرُ ثلاثاً سُبحانكَ إنِّي قَدْ ظَلمتُ نفسي فاغفرْ لي فإنَّهُ لا يَغفرُ الذُّنوبَ إلا أنتَ) [رواه الترمذي عَن عليِّ بنِ ربيعةَ] واته: به ناوی خوا، پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ژێر بار خستووین و ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌سه‌ریدا، وه ئێمه (له ڕۆژی دواییدا) بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. سوپاس و ستایش بۆ خوا... خوا گه‌وره‌یه... پاكی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه خوایه من سته‌مم له نه‌فسی خۆم كردووه‌و لێم خۆشبه، به ڕاستی كه‌س له گوناه خۆش نابێت جگه له تۆ. هه‌روه‌ها كاتێ كه بۆ سه‌فه‌ریش وه‌ڕێ ئه‌كه‌وت ئه‌بێ بڵێت: (الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبْحانَ الذي سخَّرَ لَنَا هذا وما كنَّا له مُقرنينَ، وَإِنَّا إِلى ربِّنَا لمُنقَلِبُونَ . اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ في سَفَرِنَا هذا البرَّ والتَّقوى ، ومِنَ العَمَلِ ما تَرْضى . اللَّهُمَّ هَوِّنْ علَيْنا سفَرَنَا هذا وَاطْوِ عنَّا بُعْدَهُ ، اللَّهُمَّ أَنتَ الصَّاحِبُ في السَّفَرِ ، وَالخَلِيفَةُ في الأهْلِ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وعْثَاءِ السَّفَرِ ، وكآبةِ المنظَرِ ، وَسُوءِ المنْقلَبِ في المالِ والأهلِ وَالوَلدِ) واته: سێ جاران ئه‌ڵێت الله اكبر "خودا گه‌وره‌یه " پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ژێر بار خستووین و ئێمه ده‌سته‌ڵاتمان نه بوو به‌سه‌ریدا، وه ئێمه "له ڕۆژی دواییدا " بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه. خودایه له‌م گه‌شته‌ماندا داوای كرده‌وه‌ی چاك‌و ڕه‌فتاری جوان و ته‌قوات لێده‌كه‌ین و داوای كارێكت لێ ده‌كه‌ین كه پێی ڕازی بیت، خوایه ئه‌م گه‌شته‌مان بۆ ئاسان بكه‌و دووریهكهیمان بۆ نزیك بخه‌ره‌وه. خوایه تۆ ئاكات لێمانه له گهشتهكهمانداو تۆ پارێزه‌ری كهسو كارمانی (كه جێ‌مان هێشتوون). خوایه په‌نات پێ ئه‌گرم له ناڕه‌حه‌تی و ناسۆری گه‌شت و غه‌مباری ڕواڵه‌ت و شتێك كه غه‌مبارم بكات و خراپ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و منداڵ و خێزان (به‌وه‌ی كه شتێكیان لێ ببینم و دڵتهنهگم بكات).
ئادابی هه‌شته‌م: خۆ كاتێكیش كه به‌خێر له‌سه‌فه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا سوننه‌ت وایه كه سێ ته‌كبیران بكا‌و پاشان بڵێت: ( لا إله الا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير، آيبون تائبون عابدون ساجدون لربنا حامدون صدق الله وعده ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده) [رواه البخاري عن عبدالله بن عمر "رضي الله عنهم "] واته: هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌و خوایه‌ی كه تاكه‌و بێ شه‌ریكه، موڵك‌و حه‌مدو ستایش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌و وه‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا به ده‌سه‌ڵاته، گه‌ڕاینه‌وه له بێ ئاگایی (به ویستی خوا) به تۆبه كردن و په‌رستشه‌وه ستایشی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌ین، خوا ڕاستی نواند له به‌ڵێنی و به‌نده‌ی خۆی سه‌رخست و تێكڕای تاقم و پێڕه( گومڕاكانی) شكست پێهێنا.