ئێمه دروست نه‌كراوین تاكو ماڵ و سامان كۆكه‌ینه‌وه‌و بخۆێن و بخۆینه‌وه و به ئاره‌زوی خۆمان و چۆنمان ئه‌وێت وا ڕابوێرین، بۆ كارێكێ ئێجگار له‌وانه گه‌وره‌تر دروستكراوین، ئه‌مانه هۆكارێكن بۆ ژیانمان و پێیان ئه‌ژین و به‌رده‌وامیمان پێ ئه‌به‌خشن، به‌ڵام خوا ئێمه‌ی دروستكردووه تاكو ببینه بانگخواز بۆ لای ئه‌و سبحانه وتعالی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨] { بڵێ ئه‌مه ڕێبازمه : من و شوێنكه‌وتوانم بانگ ده‌كه‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا، پاكی و بێ گه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ كاتێك له موشریك وهاوه‌ڵگه‌ران نیم }.
با كه‌سمان هه‌وڵ و تێكوشانی خۆی لا كه‌م نه‌بێت و به بێ نرخ سه‌یری نه‌كات، پێویسته‌و هه‌ر ئه‌بێ یارمه‌تی و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین، وه ده‌ست به كار بكه‌ین، -هه‌موو شتێك له سه‌ره‌تاوه قورس و گرانه به‌ڵام به یارمه‌تی خوا به‌رهه‌می باشی ده‌بێت له كۆتاییدا- ئیش كردن و هه‌وڵدان بۆ ئیسلام به‌ڵێ ئه‌ركێكی ئاسان نییه، به‌ڵام پاداشتی نه‌بڕاوه‌و ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {من دعا إلى هدىً فله أجره وأجر من عمل به إلى قيام الساعة لا ينقص ذلك من أجورهم شيئاً، ومن دعا إلى ضلالة فعليه وزرها ووزر من عمل بها } مسلم (١٠١٧)، النسائي (٥/٧٥) من حديث جرير. { هه‌ر كه‌س بانگ بكات بۆ لای هیدایه‌ت و ڕێنموونی ، ئه‌وه پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت و پاداشتی هه‌ر یه‌كێكیش كه به هۆی ئه‌وه‌وه ڕێگه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و كاری پێ ئه‌كا هه‌ر وه‌رئه‌گرێت تا ڕۆژی قیامه‌ت و هیچیش له پاداشتی ئه‌وی تر كه‌م نابێته‌وه، وه هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ی گومڕایی بكات ئه‌وه تاوانی خۆی و تاوای ئه‌وه‌ش كه گومڕای كردووه ئه‌چێته ملی} داواكارین له خوا لێبورده‌یی و سه‌لامه‌تیمان پێ ببه‌خشێت.