تاوان دڵه‌کان له‌ڕیشه ده‌ردێنێ
زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌ن كه له تاوان و سه‌رپێچییه‌كانیان ناپێچنه‌وه، چون بێ‌ئاگا و بێهه‌ستونوست و له‌خه‌ودان. ساردوسڕ وه‌ك به‌ردی ڕه‌ق، نه‌یله‌قێنیت ناله‌قێن! له‌میش ڕه‌قتر ئه‌و دڵه‌یه كه به هیچ سه‌ربورده و په‌ندێك وه‌ك گۆمی مه‌ند نه‌هه‌ژێ و باوه‌ڕی تێنه‌چه‌قێت! چون ئه‌و كه‌س دڵی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یشی بێت، له شوێنێكا گیرساوه، مه‌گه‌ر خوا وه‌فریای كه‌وێ به‌س, ئه‌گین ڕووزه‌ردی ڕۆی حه‌شره ئه‌و كه‌س كه دڵی له‌نێو تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی ڕۆژگار ئاوێته بێ و ده‌سته‌وسان و بێده‌س له ده‌ستیانا ده‌روه‌ست بێ و ده‌به‌ریان نه‌وه‌ستێت. ئه‌گه‌ریش وا بوو، ئه‌وا به هیچ جۆر و كه‌موزۆر له خراپیی تاوانیان حاڵی نابن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن. چ تاوانی دڵ خۆیه‌تی چ تاوانی ده‌ست و چاو و قاچی خۆیه‌تی یا تاوانی سك و دامێن و غه‌ریزه و حه‌زیه‌تی.
ئه‌و كه‌سه قه‌ت به مێشكی‌دا نایه‌ت كه تاوان و سه‌رپێچی ئه‌و تۆ هه‌بن كه په‌یوه‌ستبن به دڵ و ناخ و ده‌روونییه‌وه، كه هه‌ڵبه‌ت زۆرێك له‌و تاوانانه به چه‌شنێكن كه ئینسان ناتوانێت بیانبینێ و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌ركیان پێ ئه‌كرێت، چون ناتوانێت بیانبیسێت یان ده‌ستیان به‌رییان كه‌وێ و بیانگرێت، یا به لووته‌كانی بۆنیان بكا‌و به زمان تامیان بكات.
تاوانی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش (معاصی الجوارح) هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستمان له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ئه‌داتی به جێگه‌یاندنی تاوانه‌كانن، وه‌ك چاوو گوێ‌و زمان و ده‌ست و قاچه‌كانی له‌ش.
بۆ نموونه:
تاوانی چاوه‌كان: بریتییه له سه‌رنجدان و تێڕامانی ئه‌و شتانه‌ی كه خوا به حه‌ڕامی گێڕاوه كه سه‌رنجیان لێ بدرێت، وه‌ك نه‌زه‌ر كردن و چاو گێڕان و به‌تیله چاو تێڕامان و سیحر‌و... هتد.
تاوانی گوێكان: بریتییه له گوێگرتن له‌و شتانه‌ی كه خوا به حه‌ڕامی گێڕاوه كه گوێیان لێ بگیرێت، وه‌ك سیخوڕی كردن و گوێگرتن له گۆرانی و غیبه‌ت و دووزمانی و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێن.
تاوانی زمان: كه بریتییه له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه خوا به حه‌ڕامی گێڕاون، هه‌روه‌ك ئیمامی غه‌زالی "به‌ڕه‌حمه‌تبێت " به بیست جۆره تاوانی له‌قه‌ڵه‌م داون، هه‌ر چه‌ند زمان له بیست تاوان زیاتر هه‌ڵئه‌گرن، كه بۆ به‌نده ڕوونبۆته‌وه كه‌به‌س به زمان (56) تاوان ئه‌نجام ئه‌درێن، چونكه ئیمامی غه‌زالی "به‌ڕه‌حمه‌تبێت " ئه‌ڵێت تاوانه‌كانی زمان كه بیستن بریتیین له (درۆ‌و غیبه‌ت و نه‌میمی گاڵته‌كردن و سوێندی ناشه‌رعی و به‌ڵێنی به درۆ قسه‌ی نا به‌جێ‌و خۆ له شتان هه‌ڵقورتاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن به ئافره‌تانی داوین پاك و شایه‌تی ناهه‌ق و شین و شه‌پۆڕو ناشوكری و نه‌فره‌ت كردن و جنێودان...هتد) به‌ڵام زۆر تاوانی تر هه‌ن كه به زمان ئه‌نجام ئه‌درێن و پێویسته ئاگامان لێیان بێت، وه‌ك ( گۆرانی گوتن و ته‌كفیر كردن و سوحبه‌تی نابه‌جێ‌و غلوكردن و عه‌یب لێكگرتن و...هتد).
هه‌روه‌ها تاوانه‌كانی ده‌ست: بریتیین له شه‌ق وه‌شاندن به ناهه‌ق و كوشتن و دۆقه‌كردن له گه‌ڵ دوژمنانی خوا‌و نووسینی شتێك كه درووست نییه بنووسرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تاوان و سه‌رپێچییه‌كان و تاوانه‌كانن.. هتد.
وه له تاوانه‌كانی قاچ: وه‌ك ڕۆیشتن بۆ كارێك بێ فه‌رمانی خوای تێدابكرێت، یا سه‌ردانی زاڵمان و پیاو خراپانی پێبكه‌یت..هتد.
تاوانه‌كانی دامێن: وه‌ك زیناكردن و نێربازی و چوونه لای ئافره‌ت له دواوه (واته له شوێنی پیساییه‌وه) یا له كاتی حه‌یزو نیفاسه‌وه.. هتد.
تاوانه‌كانی سكیش: وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌ی حه‌ڕام وه‌ك خواردنی گۆشتی به‌رازو ئاڕه‌ق خورادنه‌وه‌و تلیاك و جگه‌ره كێشان و سووخواردن و قوماركردن و كڕین و فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه خوا به حه‌ڕامی گێڕاون و شت هه‌ڵگرتن بۆ كاتی گرانی [الإحتكار] و به‌رتیل و ...هتد