|
زینده‌به‌چاڵكردن له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
كاتێك مرۆڤ وه‌ك به‌دیهێنراوێكی خوایی به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌م ڕاستییه له‌بیر ده‌كات، ئه‌وا خودی مرۆڤ ده‌بێته‌وه خۆره‌ى خۆى. بێ گومان خودێكی نادروست چ وه‌ك تاك چ وه‌ك كۆمه‌ڵ. ئه‌مه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته چونكه هه‌ر كاتێك و له‌هه‌ر شوێنكدا ئه‌مه‌ى به‌سه‌ر هاتبـێ، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ى به‌ره‌و لێكترازان و هه‌ڵدێر بردووه، كه خودی خۆیه‌تى. شه‌رمه‌زارى ڕۆحی و داخورانی جه‌سته‌ى ده‌بێته سه‌راپاى ژیانی ئه‌م كائینه، تا ده‌گاته ئه‌و حاڵه‌ى بۆ ده‌ربازبوون له‌و شه‌ممه‌زارییه‌ى كه تووشی هاتووه ببێته‌وه بكوژی خۆى، یان به‌شێك له‌خۆى، كه بریتییه له جگه‌رگۆشه‌كه‌ى یان ده‌بێ ئه‌و نه‌ریته نه‌شیاوه چی بووبێ كه ئه‌وه‌نده گه‌وره و ئابڕووهێن بووبێ، پیاوێك هه‌ڵسێ به زینده‌به‌چاڵكردنى منداڵه‌كه‌ى و خۆرى ته‌مه‌نى له‌ناو گڵ‌دا ئاوا بكات.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستییه‌كى چه‌سپاو نه‌بێ له ژیانی مرۆڤایه‌تیی سه‌رده‌مى نه‌زانیدا، ئه‌وا مه‌حاڵ بوو هه‌ریه‌كێك له ئێمه به‌سانایی باوه‌ڕمان بكردایه.
به‌م كرده‌یه هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز زۆر به‌جوانى وێنای ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: و إذا بشر أحدهم بالانثى ظل وجهه مسودا و هو كظيم . ده‌بێ چ كلتورێك و باوێكی كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ى به‌سه‌ر مرۆڤێكدا هێنابێ، كه بێجگه له مرۆڤبوون شتێكی دیكه هه‌ڵناگرێ؟! مه‌به‌ستم له به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زێكی وه‌ك پیاوه‌وه، یان بۆچی ده‌بێ پیاو خۆى به خاوه‌ن حه‌ق بزانێ له دوو روانگه‌وه یه‌كێك به‌وه‌ى كه خۆى دروستكه‌رى ئه‌و ئابڕووبردنه بێت، ئه‌وى دی هه‌ر خودی پیاوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌بێ مرۆڤێكی وه‌ك خۆى بكاته پله دوو، مافی له‌ناوبردنى ئه‌وى هه‌بێ، یان بۆ ده‌بێ خاوه‌ن كه‌سێك بێت به ناوى پیاو، یان ده‌بێ یه‌كه‌م خاڵی ده‌ستپێكردنى ئه‌و حاڵه‌تى یه‌كه‌مه چی بووبێ؟! خۆزگه نموونه‌یه‌كی ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان له به‌رده‌ستمدا ده‌بوو، هه‌تاوه‌كوو به‌باشی تێڕامانى له‌سه‌ر بكرایه و هۆكاره‌كانى دیارى بكردایه، نه‌وه‌كو به‌نه‌زانى مرۆڤایه‌تى به‌جۆرێك له جۆره‌كانى هه‌مان حاڵه‌تى تووش بێته‌وه؟!
ئه‌وكات ده‌مانزانى هۆكاره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسی، چینایه‌تى یان ناهاوسه‌نگی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه به‌هۆى شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانه‌وه وهتد... وه‌ك له سه‌ره‌تاوه وتمان ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستى ئه‌و خالقه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێ وه‌ك چه‌مكی (وه‌حی) ئه‌وا مرۆڤ ته‌واو بوونێكی ئاڵۆزكار و تێكده‌ر ده‌بێ. بۆیه ده‌ڵێین (وه‌حی) چونكه ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆیییه به وه‌حی چاره‌سه‌ر كرا. كه‌واته به فه‌راغكردنه‌وه‌ى یان كاڵبوونه‌وه‌ى وه‌حی له هه‌ر زه‌مه‌ن و شوێنێكدا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى زیاتره و له‌بارتره. بێ گومان به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر دیارده‌یه‌ك له‌ده‌ست مرۆڤه‌كاندایه چ به‌باشی بێت یان به‌خراپی؛ وه‌ك قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ لاَ یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِأنفسهم .
ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین پله‌به‌ندیمان كردووه له‌نێوان خۆمان، به‌شێك له‌خۆمان له ڕووى پێدان یان دابه‌شكردنى مافی ژیان له‌نێو خۆماندا، چونكه دواجار وه‌حی هه‌ر به مرۆڤبوون ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى ناوزه‌د كردووه كاتێك نه ته‌بایی ئه‌و ژیانه به‌رهه‌م بێنێ كه باوكێك ده‌ستى بچێته زینده‌به‌چاڵكردنى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى. ئه‌ى ده‌بێ به‌خته‌وه‌رى چه‌ند ئاسووده‌ئامێز بێت له چوارچێوه‌ى خێزانێكی به‌خته‌وه‌ردا چ مانایه‌كى جوان به ژیان ده‌به‌خشێ، كاتێك باوكێك دواى ته‌مه‌نى (١٨) ساڵ كوڕ و كچه‌كه‌ى ئاواره‌ى كۆڵانه‌كانى ئاپۆره‌ى هه‌ڵپه‌ى ناپه‌سند بكات؟! ئه‌ى ناكرێ بڵێین ئه‌مه جۆرێكه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و كولتووره‌ى كه كچی تێدا زینده‌به‌چاڵ ده‌كرا؟ ئه‌ى ده‌بێ ئێمه‌ى مرۆڤ وه‌ك دوو ڕه‌گه‌ز كاممان تاوانبارى یه‌كه‌م بین؟ یان ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پێكهاته‌یه لازم و مه‌لزوومی یه‌ك بن، به‌بێ یه‌كێكیان ئه‌وی تر سفر بێته‌وه، ده‌ى كه‌واته هه‌ر كردار و دیارده‌ریه‌ك به‌رهه‌می هه‌ردووكیانه.
تێز بۆچی بدرێ به‌سه‌ر یه‌كێكیاندا، یان ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زى مێ به‌شێكی ته‌واو نه‌بێ له نێر. بۆچی له‌دایكبوونى كچێك ئه‌وه‌نده شه‌رمئامێز بێت له سه‌ر ده‌موچاوی پیاوێك. كه‌واته مرۆڤ یه‌كسانه به مرۆڤ، نه‌ك پیاو یه‌كسان بێ به پیاو، ئافره‌ت یه‌كسان بێ ئافره‌ت. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم كه نابێت ئێمه‌ى مرۆڤ یان ڕونتر ئێمه‌ى پیاو ئه‌و باڵاده‌ستییه‌مان هه‌بێ كاره‌ساته‌كان دروست بكه‌ین و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار بكرێین. ئه‌وه تۆی نێرى كه شیرازه‌ى ژیان ده‌پچڕێنی و له هه‌مان كاتیش‌دا به ده‌ستى خۆت زینده‌به‌چاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ى.
ئه‌ى ده‌بێ ئافره‌تانیش وه‌ك ڕه‌گه‌زى دووه‌م چه‌نده له پشكی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى به‌ركه‌وێ له به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌ك؟ ئایا دووباره زینده‌به‌چاڵكردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان نییه؟ بۆیه ده‌ڵێم مرۆڤه‌كان، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌چن كاتێك ڕۆژانه چه‌ندین منداڵ له‌بار ده‌برێت له شوێنه تاریكه‌كاندا چه‌ندین كچۆڵه و ئافره‌ت به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن. سه‌رده‌مێك ئه‌گه‌ر پیاوێك وه‌ك باوك جگه‌رگۆشه‌كه‌ى نقومی دنیاى شه‌رمئامێز كردبێ.
ده‌بێ ئه‌مڕۆ كێ به‌رپرس بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه‌ى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێ، كه ده‌گونجێ چه‌ندین جار زینده‌به‌چاڵ بكرێته‌وه له شه‌و و ڕۆژێكدا؟ له‌پاڵ ئه‌ویشدا چه‌ندین نێرینه هه‌ر به‌منداڵی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك مرۆڤ به‌شێكی له خۆى فه‌وتان و بێ ئه‌وان ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تى ده‌ستى داوه‌ته فه‌وتاندنی سه‌راپاى مرۆڤایه‌تى. ده‌كرێ هه‌ندێك له‌م حاڵه‌ته به‌رهه‌می ئه‌و بانگه‌شه بێ كه لێره و له‌وێ به ناوى یه‌كسانییه‌وه ده‌فرۆشرێته‌وه به ڕه‌گه‌زى مێ.
به‌ڵام كڕین و فرۆشتنێك كه قازانج تێیدا سه‌رى مایه ده‌خوات، یان ئه‌گه‌ر ناهاوسه‌نگی ڕێژه‌ى ئه‌و دوو ڕه‌مزه‌ى به‌رهه‌م هێنا بێ، ده‌بێ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره له‌ئه‌ستۆى كێدا بێت؟!
------------------------------------------------------------------------------------------------
یه‌كگرتوو ٦٤٣.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|