|
نه‌فره‌تكردن
بێ گومان ئایین و به‌رنامه‌ی خوا زۆر هۆشداری و ئاگایی به به‌نده‌كان داوه له پاراستنی زمانیان، چون زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوشته‌ی ده‌ستی زمانیانن كه پێی ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه (خوا په‌نامان بدات). بۆیه خوای په‌روه‌ردگار به‌رده‌وام له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی ئاگاداری به‌نده‌كانی ئه‌كاته‌وه كه زمانیان بپارێزن و له قسه‌ی خراپ و تاوان و سه‌رپێچییه‌كان به‌كاری نه‌هێنن؛ ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت: مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ . [قّ: ١٨] واته: هه‌ر قسه‌یه‌كی له ده‌م ده‌رچێت، خێرا چاودێرێكی ئاماده تۆماری ده‌كات. وه پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مَنْ يَضْمَنْ لي ما بيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بيْنَ رِجْلَيْهِ أضْمنْ لهُ الجَنَّة. [ متفقٌ عليهِ عَنْ سَهْلِ بنِ سعْدٍ - رضي الله عنه-]. واته: كه‌سێك نێوان هه‌ردوو مووه‌كان (واته: زمان) و نێوان قاچه‌كانی (دامێن)ی ده‌سته‌مۆ بكا و بیانپارێزێت، منیش به‌هه‌شتی بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كه‌م.
بگره زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تر هه‌ن كه له خراپه‌ی زمان دواون.
كاتێك كه ئیسلام دێت هۆشداریی زمان به به‌نده‌كان ئه‌دات، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه تێمانئه‌گه‌یه‌نێت هه‌ركه‌سێك ئه‌یه‌وێت كه سه‌رفراز و ڕزگار ببێت، ئازاد و سه‌ربه‌ست ببێت، با زمانی بپارێزێت و له تاوان و سه‌رپێچییه‌كان به‌كاری نه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ك ئه‌مه ڕاگه‌یاندنێكیشه كه تاوانی زمان تاونگه‌لێکی ئه‌وتۆ و خه‌ته‌رناكه له ئایین و به‌رنامه‌ی خوا ترسناکه، كه یه‌كێك له‌و تاوانانه بریتییه له تاوانی نه‌فره‌تكردن. بگره گه‌وره‌ترین ئافه‌ت و گۆبه‌ندی زمان بریتییه له به‌كارهێنانی له جنێو و نه‌فره‌تكردندا، جڵه‌وشلكردنی نه‌فسیش یه‌كه‌م پاداشت كه بیدات به خاوه‌نه‌كه‌ی شڕكردنی زمانییه‌تی له‌وه كه زۆر ئاسان بتوانێت جنێو بۆ خه‌ڵكی بنێرێ، ڕووڕه‌شی و نه‌فره‌تیان ئاڕاسته کا و له ڕه‌حمی خوا ده‌ریان بێنێ و ده‌ریان بکا. بۆیه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ئه‌م حاڵی نه‌فره‌تكردنه زۆر ساده و ساكار بووه لای به‌نده‌كان. ئه‌بینی كه خه‌ڵكی نه‌فره‌ت له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن، یا باوكه نه‌فره‌ت له ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌كات، یا یه‌كێك ئه‌بینین نه‌فره‌ت له ئاژه‌ڵ یا ئه‌و كه‌ره‌ی ژێره خۆی ئه‌كات؛ بگره به ده‌ردێ هاتووه كه خه‌ڵكی هه‌تا بۆ خۆشی نه‌فره‌ت له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن و خوێنی یه‌كتر حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن. بۆیه لێره‌دا ئێمه مه‌ترسیی ئه‌م دیارده دزێو و ترسناكه كه له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر ئاشكرا و به‌رچاوه و له به‌رچاوان دیاره، ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
مانای نه‌فره‌تكردن
نه‌فره‌تكردن كه پێی ئه‌ڵێن (اللعن) واته: ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه له خێر و له چاكه یان له ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییی خوا.
ئه‌مه‌ش هه‌رگیز نابێت ببێت به سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تی كه‌سێك كه خۆی به مسوڵمان بزانێت، چون پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لَيْس المُؤْمِنُ بالطَّعَّانِ ، وَلا اللَّعَّانِ ، وَلا الْفَاحِشِ ، وَلا الْبَذِيء. [ رواه الترمذي عَن ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّه عَنْهُ وهذاحديثٌ حسنٌ]. واته: بڕوادار نه تانه‌گر و نه نه‌فره‌تكه‌ر و نه نابه‌جێ و زمانپیسه. یان ده‌فه‌رموێت: لا ينبغي لصدِّيق أن يكون لعَّانًا.) [رواه مسلم عن ابي هريرة رضي الله عنه]. واته: نابێ پیاوی ڕاستگۆ نه‌فره‌تكه‌ر بێت.
كه‌واته نه‌فره‌تكردنی بڕوادار تاوانێكی گه‌وره‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لعن المؤمن كقتله. [متفق علیه]. واته: نه‌فره‌تی بڕوادار وه‌ك كوشتنێتی. ئیمامی نه‌وه‌وی -به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌ڵێت: "به ڕواڵه‌ت ئه‌م فه‌رمووده وا ئه‌گه‌یه‌نێت كه له بنه‌ڕه‌تدا چ تاوانی نه‌فره‌ته چ تاوانی كوشتنه وه‌ك یه‌ك وان، هه‌رچه‌ند كوشتن گه‌وره‌تر و خراپتریشه."
هێندێكی تر له ئه‌هلی عیلم ئه‌ڵێن: "نه‌فره‌تكردنی بڕوادار وه‌ك كوشتنی وایه له ڕووی ته‌حریمه‌وه، چونكه وه‌ك نه‌فره‌ت دوورخستنه‌وه‌یه له ڕه‌حمه‌تی خوا، كوشتنیش دوورخستنه‌وه‌یه له ژیان."
بترسه كه نه‌فره‌ته‌كه‌ت بۆ خۆت بگه‌ڕێته‌وه
چون ئه‌گه‌ر نه‌فره‌تت له كه‌سێك كرد كه ئه‌و كه‌س موسته‌حه‌قی ئه‌و نه‌فره‌ته نه‌بوو، ئه‌وا وه‌سه‌ر خۆت ئه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی لێ ئه‌كه‌یت، (با)یه‌ك بێت كه بۆ خزمه‌تی تۆ وه‌گه‌ڕ خرابێ؛ چونكه وه‌ك له ئیبن‌عه‌بباس -خوا لێی ڕازی بێت- ئه‌گێڕنه‌وه كه پیاوێك له (با) ناڕه‌حه‌ت ببوو، ڕقی لێ هه‌ڵساو نه‌فره‌تی لێ كرد. ئه‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: لا تلعنها فإنها مأمورة، وإنه من لعن شيئًا ليس له بأهل رجعت اللعنة عليه. [رواه ابي داود عن ابن عباس بسند جيد]. واته: نه‌فره‌تی لێ مه‌كه! چون ئه‌ویش فه‌رمانپێكراوه. چون گه‌ر كه‌سێك نه‌فره‌ت له شتێك بكا و ئه‌و شته‌ش شیاوی ئه‌و نه‌فره‌ته نه‌بێت، ئه‌وا بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌فره‌تكردن هه‌تا له ئاژه‌ڵ دروست نییه
زۆر جاران یه‌كێك له ئاژه‌ڵه‌كه‌ی خۆی تووڕه ئه‌بێت، جا یا گوێدرێژێكه باش ڕێ ناكات، كه‌ڵه شێرێكه خه‌ڵكی به‌یانییان له‌خه‌و ئه‌كات، مریشكێكه باش هێلكه ناكات وهتد... ئه‌و كه‌سه تووڕه ئه‌بێ و نه‌فره‌تیان بۆ ئه‌نێرێت!
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه ڕۆژێك ئافره‌تێكی ئه‌نسار به‌سه‌ر حوشترێكی خۆیه‌وه ئه‌بێت و لێی تووڕه ئه‌بێت و نه‌فره‌تی بۆ ئه‌نێرێت. كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ی لێ ئه‌بیسێت، پێی ئه‌ڵێت: خذوا ما عليها ودعوها؛ فإنها ملعونة. [رواه مسلم]. واته: ئه‌و باره‌ی لێیت داوه هه‌ڵیگره و حوشتره‌كه ده‌ستبه‌ردار كه! چون تازه ئه‌و حوشتره نه‌فره‌تی لێ كراوه!
نه‌فره‌تی دیاریكراو
ئه‌وه‌ی كه زانایان له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن، ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی ئه‌و نه‌فره‌تانه‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتوون، ئه‌وانه نه‌فره‌تی گشتین. بۆیه نابێت كه ده‌ستنیشانی كه‌سێك بكرێت بۆ نه‌فره‌تلێكردنی؛ هه‌روه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی -به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- ده‌فه‌رموێت: "زانایان تێكڕا یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه كه نه‌فره‌تكردن حه‌رامه؛ چون له زماندا به مانای دوورخستنه‌وه له ڕه‌حمه‌ته‌وه دێت، له شه‌رعیشدا به مانای دووركه‌وتنه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا دێت. بۆیه دروست نییه كه خه‌ڵكێك له ڕه‌حمه‌تی خوا دوور بخه‌یته‌وه كه ئاگاداری حاڵ و ئاقیبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌بیت. بۆیه ئه‌ڵێن: دروست نییه كه ئه‌و نه‌فره‌ته جێگیر كه‌یت به‌سه‌ر مسوڵمانێكه‌وه یان بێباوه‌ڕێكه‌وه یا ئاژه‌ڵێكه‌وه، مه‌گه‌ر ده‌قێكی شه‌رعی هاتبێ كه ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر كوفر مردووه یان له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێت وه‌ك ئه‌بووجه‌هل و ئیبلیس. به‌ڵام نه‌فره‌تی گشتی دیاره كه حه‌رام نه‌كراوه؛ وه‌ك نه‌فره‌تكردن له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆ ئه‌كوتن، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه برۆیان ئه‌كه‌ن، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه وه‌ك سه‌رده‌می جاهیلی ئه‌چنه ده‌ر و كۆڵان، یان ئه‌وانه‌ی كه سو‌و ئه‌خۆن، یا ئه‌وانه‌ی كه وێنه ئه‌كێشن، یا زاڵمان و بێباوه‌ڕان به‌گشتی وهتد..." ئه‌مانه نه‌فره‌تی گشتین نابێت كه به‌تایبه‌ت بگێڕدرێن.
گه‌وره‌ترین تاوان چییه؟
بێ گومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كانی موبته‌ڵای جنێو، نه‌فره‌ت و تانه‌وته‌شه‌رێكی زۆر بووه، جا چ جنێودان بێت به دایك و باوكی یه‌كتر، یان هاوڕێی كۆڵانان و زاریان له یه‌ك سپی بووه‌ته‌وه و جنێوی ناشیرین و نه‌فره‌تی به‌د بۆ یه‌كتر بنێرن. به‌ڵام پێش هه‌موو ئه‌مانه ئه‌بێ بزانین كه ئه‌مانه له شه‌ریعه‌تی خوادا به گه‌وره‌ترین تاوان حسێب كراون؛ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: مِنَ الْكبائِرِ شتْمُ الرَّجلِ والِدَيْهِ. قالوا: يا رسولَ اللَّه وهَلْ يشْتُمُ الرَّجُلُ والِديْهِ؟ قال: نَعمْ، يَسُبُّ أَبا الرَّجُلِ، فيسُبُّ أَباه، ويسُبُّ أُمَّهُ، فَيسُبُّ أُمَّهُ. [متفقٌ عليه عن عبد اللَّهِ بنِ عمرو بن العاص رضي اللَّه عنهما]. واته: له تاوانه گه‌وره‌كانه كه یه‌كێك جنێو به دایك و باوكی خۆی بدات. گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا قه‌ت پیاو جنێو به دایك و باوكی خۆی ئه‌دات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، ئه‌و جنێو به باوكی یه‌كێك ئه‌دا و ئه‌میش جنێو به باوكی ئه‌و ئه‌داته‌وه، وه جنێو به دایكی ئه‌دا و ئه‌میش جنێو به داكی ئه‌و ئه‌داته‌وه.
چونكه هه‌ر دایك و باوكن كه هۆكاری له‌دایكبوونی ڕۆڵه‌كانن له ژیان، بۆیه دروست نییه كه به هیچ جۆرێك ئه‌زیه‌ت و ئازار بدرێن و ته‌ریق بكرێنه‌وه و له مه‌جلیساندا ڕووڕه‌ش بكرێن. بۆیه دروست نییه هه‌تا بۆ جارێكیش كه بێزارییان لێ ده‌ربڕی و ئاخوئۆفیان بۆ بكێشیت. بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لعن الله من ذبح لغير الله، ولعن الله مَن آوى محدثًا، ولعن الله من لعن والديه. [رواه مسلم عن علي بن أبي طالب -رضي اله عنه-]. واته: نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه بێت كه بۆ غه‌یری خوا قوربانی بكا، وه نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه بێت كه داڵده‌ی تاوانبارێك ئه‌دات، وه نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ش بێت كه نه‌فره‌ت له دایك و باوكی ئه‌كات.
كه‌وابوو خۆشه‌ویستان، مسوڵمانانی هێژا،
زمانت له تاوانی نه‌فره‌ت پاك كه‌ره‌وه! خۆت بۆ ڕۆژێك ساز بكه و هه‌ڵبگره كه تێیدا به ڕووسپی و سه‌ربه‌رزییه‌وه بێیته‌وه به‌رده‌ستی خوا له ڕۆژێكا كه نه ماڵ و نه منداڵ، نه پاره و نه سامان، نه دونیا و هه‌رچی له دونیادایه بیكه‌یت به فیدای سه‌ری خۆت وه‌فریات ناگات. ته‌نها دڵپاكی و زمانپاكی و دامێنپاكین كه وات لێ ئه‌كه‌ن له‌به‌رده‌م خوا سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و ڕووسپی بیت.
چون سیفه‌ت و كاری تۆ نییه كه پیشه‌ت نه‌فره‌تكردن بێت له‌م و له‌و، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا تلاعنوا بلعنة الله، ولا بغضبه، ولا بالنار. [رواه ابو داود والترمذي عن سمرة بن جندب -رضي الله عنه-]. واته: نه‌فره‌ت له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن به‌و نه‌فره‌ته‌ی كه خوا كردوویه‌تی، نه به تووڕه‌ییی خوا و نه به ئاگریشی.
له خوا داواكارم كه زمان و دڵ و كرده‌وه‌مان پاك بكاته‌وه له هه‌رچی شتێك كه خوا تووڕه ئه‌كا و تووڕمان ئه‌دات، ئامین!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: [www.islamweb.net]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|