پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: ئیعجازی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: سارا ساڵح | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٤٧٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٦/٢٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

حه‌رامیی خواردنی گۆشتی به‌راز
به ‌ناوی خوای گه‌وره‌.
خودا له‌ قورئاندا ئه‌فه‌رموێت خواردنی گۆشتی مردوو و خوێن و به‌راز حه‌رامه‌؛ له‌ سووره‌تی (البقرة)دا ده‌فه‌رموێت: إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير. [البقرة: ١٧٣]. وه‌ له‌ سووره‌تی (المائدة)دا ده‌فه‌رموێت: حرمت عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل لغير الله به والمنخنقة والموقوذة والمتردية والنطيحة وما أكل السبع إلا ما ذكيتم. [المائدة: ٣].

حه‌رامیی گۆشتی مردوو
هۆی حه‌رامبوونی گۆشتی به‌راز چییه‌؟ له‌سه‌ر بنچینه‌ی بۆده‌ركه‌وتنه‌ زانستییه‌كان سه‌لمێنراوه‌‌ که‌ گۆشتی ئاژه‌ڵی مردوو خوێنه‌که ‌له‌گه‌ڵ ماده‌ ژه‌هراوی و ورده‌کان له‌ خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه ‌و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو خوێنی خوێنبه‌ره‌کاندان. خوێن به‌هێزتر ده‌بێ له‌ خانه‌کانی له‌ش، واته‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌کان ده‌ست ئه‌که‌ن به‌ ئیشکردن له‌ خانه‌کانی له‌شی مرۆڤدا؛ ئه‌مه‌ وا له‌ گۆشته‌که‌ ئه‌کات ڕه‌نگه‌که‌ی ڕه‌شتر بێته‌وه ‌و شاخوێنهێنه‌کانیش پڕ ئه‌بن له‌ خوێن. سووڕی خوێن ئه‌وه‌ستێت و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ده‌رچوونیان له‌ لاشه‌که‌. لاشه‌ مردووه‌که‌ ئه‌بێته‌ شوێنێکی خۆش بۆ میکرۆب و نه‌خۆشی. گۆشته‌که‌ ده‌ست ئه‌کات به‌ کۆنه‌بوون و گۆڕانکاری له‌ بۆن و ڕه‌نگ و تام. بۆیه‌ گۆشتی مردوو تامی ناخۆشه‌ و باش نییه‌. خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: يسألونك ماذا أحل لهم، قل أحل لكم الطيبات. [المائدة: ٤].
به‌هۆی ئه‌نزیمه‌کان که‌ گۆشته‌که‌ له‌ناو ده‌به‌ن، هیچ سوودێکی نامێنێت و بێکه‌ڵك ده‌بێت؛ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ومـا كـان هـذا القـرآن أن يفترى من دون الله ولكن تصـديق الذي بين يديه وتفصـيل الكتـاب لا ريب فيه من رب العالمين. [يـونس: ٣٧].


حه‌رامیی خوێن
خوێن له‌ له‌شی مرۆڤدا دوو کاری هه‌یه‌:
١- خواردن له‌ ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ وه‌ك پرۆتین و شه‌که‌ر و چه‌وری. هه‌روه‌ها ڤیتامین، هۆرمۆن، ئۆکسجین و هه‌مو ماده‌ گرنگه‌ پێویسته‌كانی تر ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌کان و ماسوولکه‌کانی له‌ش.
٢- فڕێدانی پاشماوه ‌و ئاره‌قه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش. کاتێ گیانله‌به‌ره‌که‌ نه‌خۆشه‌، خوێنه‌که‌ی میکرۆبه‌کان زۆر ده‌که‌ن و‌ خوێنه‌که‌ ده‌بێته‌ ڕاگه‌یاندنێك بۆ گواستنه‌وه‌یان له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌که‌یه‌. ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خوێن بخواته‌وه‌ هه‌موو ئه‌و میکرۆبانه و پاشماوه‌کان‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و تووشی نه‌خۆشیی (hyper-uremia) که‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ککه‌وتنی گورچیله‌كان یان (hyper-ammoniaemia) که‌ ده‌بێته‌ هۆی بریندار (یان خراپ)بوونی جگه‌ر. زۆر له‌ میکرۆبه‌ گواستنه‌وه کانیش ده‌بێته‌ هۆی ئازارگه‌یشتن به‌ په‌رده‌ی گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ که‌ ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌.
بۆ ئه‌م هه‌موو مه‌به‌سته‌ش، ئیسلام ده‌سوتوری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی داناوه‌ تاوه‌کو پاك ببێته‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌کیش ناگوێزرێته‌وه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ. ئه‌مه‌ش کراوه‌ پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر میکرۆب یان زانیبێتی به‌ بوونیان.

حه‌رامیی گۆشتی به‌راز
موسڵمان ئه‌بێ گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌گه‌ر چه‌نێ زاناش بێت ناتوانێ له‌ ملپێچی بکات. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: إنما كان قول المؤمنين إذا دعواإلى الله ورسوله ليحكم بينهم أن يقولوا سمعنا وأطعنا، وأولئك هم المفلحون. [النور: ٥١].
هه‌ندێ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پیشانیان داوه‌ که‌ خواردنی گۆشتی به‌راز له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ وای لێ ‌ده‌کات که‌ هه‌ڵسوکه‌وتیشی وه‌ربگرێت.

له‌ قورئاندا ڕێگه‌ی نه‌خواردنی داوه‌‌ چ بۆ پزیشکی یان بۆ نه‌خۆشییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یان بۆ هۆیه‌کانی. گرنگ نییه‌ گۆشتی به‌راز چه‌ند پاك بکرێته‌وه‌ به تازه‌ترین‌ ئامێر هێشتا هه‌ر زیانبه‌خشه‌. زانایان سه‌لماندوویانه‌ که‌ گۆشتی به‌راز کرم و نه‌خۆشی تێدایه‌، که‌ له‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌کانی تردا نییه‌. زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و سروشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ پاك نییه،‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ژینگه‌یه‌کی پاکیش بێت. ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ له‌ناو پیسای خۆی یاری ده‌کات و ته‌نانه‌ت ده‌شیخواته‌وه‌؛ بۆیه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نتی بۆدی (دژه‌میکرۆب) له‌ له‌شی زۆرتره‌ له‌و گیانله‌به‌ره‌کان. ڕێژه‌ی هۆرمۆنی گه‌وره‌بوونیشی له‌ هه‌موو گیانله‌به‌رێك زۆرتره‌ ته‌نانه‌ت له‌ مرۆڤیش. ئه‌مانه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه ‌و له‌ ماسوولکه‌کانیان کۆ ده‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ و چه‌وری زۆر به‌رزه‌ (کۆلیسترۆڵی نزیکه‌ی (١٥) جار زۆرتره‌ له‌ گۆشتی مانگا). زانایان سه‌لماندوویانه‌ که‌ زۆریی ئه‌نتیبۆدی و هۆرمۆن و کۆلیسترۆل و چه‌وری هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات له‌ ته‌ندروستیی مرۆڤ. هه‌بوونی ئه‌مانه‌ ئه‌بێته‌ هۆی زیادبوونی کێش و ناڵاندن له‌ ده‌ستی ناڕێکیی گه‌وره‌بوون (به‌هۆی هۆرمۆنه‌ زۆره‌که‌).

مادده‌یه‌کی زیانبه‌خشی تر له‌ گۆشتی به‌رازدا کرمی (ترایكاینا trichina)یه‌. زۆرجار ئه‌م کرمه‌ له‌ به‌رازدا هه‌یه‌ که‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ؛ له‌ ماسوولکه‌کانی دڵدا ڕاگیر ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی مردن. هه‌رچه‌ند ئێستا ته‌كنۆ‌لۆجیا ده‌توانێ بیدۆزێته‌وه‌ له‌ گۆشتی به‌رازدا، به‌ڵام له‌ سه‌ده‌كانی ڕابوردوودا هیچ شێوازێكی وا بۆ دۆزینه‌وه‌یان نه‌زانرابوو.

هه‌روه‌ها کرمی ته‌یپ (tapeworm) که‌ له‌ شێوه‌ی شریته‌ چه‌ند مه‌ترێك درێژه‌، له‌ ڕیخۆڵه‌ی به‌رازه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ. ئه‌م کرمه‌ لیك ئه‌کات بۆ ناو بۆری خوێن و له‌ یه‌کێك بۆ‌ ئه‌ندامه‌کان وه‌ك دڵ و جگه‌ر و چاو ده‌گوازرێته‌وه‌. له‌ مێشك که‌ خۆشترین شوێنی ئه‌م کرمه‌یه‌ تووشی نه‌خۆشیی گه‌شكه‌خۆگرتن (نه‌خۆشییه‌كی ده‌مارییه به هێرشی گرژی) ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م کرمه‌ که‌ له‌ به‌رازدا ده‌گوێزرێته‌وه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی نییه‌ له‌ خوێندا. وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م کرمه‌ له‌ گۆشتی مانگاشدا هه‌یه‌.
زۆر سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ و زانا که‌ ئێمه‌ی پاراستووه‌ له‌م ئاژه‌ڵه‌ زیانبه‌خشه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ.

له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌م هۆکارانه‌ نه‌زانرابوو له‌سه‌ر گۆشتی به‌راز، به‌ڵام قورئان چوارده‌ سه‌ده‌ پێش ئێستا ئێمه‌ی ئاگادار کرده‌وه‌. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌.
-------------------------------------------------------
وه‌رگێڕانی له‌ سایتی: [www.islamicmedicine.org]

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/٢
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢١]
05.04.2008 20:10:45 GMT
خوا جةزاتان بداتةوة


brusk


03.01.2008 23:42:47 GMT
خوا جه‌زای خێرتان بداته‌وه‌

NAWZAD


01.31.2008 15:14:01 GMT
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌.

SaMaN


01.30.2008 13:38:27 GMT
زۆر سوپاس بۆ به‌ریزت بابه‌ته‌که‌ت زۆر گرنگ بوو هیوادارم بابه‌تی زیاتر روون بکه‌نه‌وه‌ ئیتر سوپاس

ئیبراهیم سه‌نگاوی


01.11.2008 23:12:33 GMT
سوباس بؤ خواى كه وره و مه زن ده ست خوشيت لى ده كه م خوشكي به ريزم هيوادارم هه رده م سه ركوتوو بيت له كاره كانت .... ئيتر زؤر سوباست ده كه م له كه ل ريزم........ مصيفى المانيا

مصيفى المانيا


12.25.2007 14:11:21 GMT
خوا جه‌زای ئه‌و خوشکه‌ بداته‌وه‌ بۆ ئه‌و زانیارییه‌ به‌سووده‌.

sardar


11.27.2007 00:40:38 GMT
سوپاس بۆزا نياريت

darian


11.27.2007 00:32:47 GMT
زۆر سوپاس بۆ زانیاریتان.

darian


11.22.2007 22:04:13 GMT
.Thanks a lot for whom wrote down this subject
.............
واته‌: زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسیوه‌. [ده‌نگی ئیسلام].


saman


11.14.2007 19:28:24 GMT
سڵاو به‌ڕێزان.
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و برایانه‌ی که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ ده‌به‌خشن به‌ هیوای خزمه‌تی زیاتر به‌ دواچوونی زیاتر له‌گه‌ڵ زێزم دا دووباره‌ سوپاس.

kamaran


11.12.2007 08:07:14 GMT
خودا نمونةنتان زياتر بكات بوَ خزمةتى ئايينى ثيَروَزى ئيسلام

rasulgarde


11.05.2007 14:55:27 GMT
خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌.

rashid halabjai


11.03.2007 06:54:18 GMT
خوای گه‌وره‌ ان شاء الله‌ ئیستیقامه‌تان پێ ده‌به‌خشێت له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ جوانانه‌تان.

bukhary pishtashani


10.29.2007 13:36:08 GMT
ده‌ستووچاوت خۆشبێ

bakhtyar


09.04.2007 09:05:33 GMT
خوا پاداشتی خێرتان باته‌وه‌ بةراستى بةو شيَوة زانستية نةم دةزانى هؤى حةرام بوونى بةراز....... خوا بمانپاريَزيَت

سةركؤ هةلةبجةيى


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠