پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ :: كۆمه‌ڵایه‌تی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٩٣٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٦/٢٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ڕاگرتنى زنجیره‌دراماى (ئاریا) له‌ كوردسات ناشارستانى بوو
ده‌نگى خۆم ده‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگى ئه‌وانه‌ى داوا ده‌كه‌ن كه‌ كوردسات ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ په‌خشكردنى زنجیره‌دراماى (ئاریا). چونكه‌ داخستنى ئه‌و زنجیره‌درامایه‌ به‌ڕاستى ناشارستانى بوو. ئاخر مه‌لاى هه‌ژار و به‌سته‌زمان كه‌ى ده‌زانێت شارستانییه‌ت چییه‌؟!!! ئاخر له‌وه‌ ناشارستانییانه‌تر كه‌ هه‌موو مه‌لایه‌ك پێكه‌وه‌ ڕێبكه‌ون تا له‌ وتارى هه‌ینى باسى لایه‌نه‌ سه‌لبییه‌كانى ئه‌و زنجیره‌درامایه‌ بكه‌ن! ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك پێچه‌وانه‌ى مه‌ده‌نییه‌ته. ئاخر مه‌ده‌نییه‌ت ئه‌وه‌ بوو مه‌لایه‌كان پێكه‌وه‌ هه‌ڵسابوونایه‌ یه‌كه‌ و بڕنۆ و كڵاشینكۆفێكیان پێ بووایه‌‌، به‌ ئاڕپی‌جى هێرشیان بكردایه‌ته‌ سه‌ر كوردسات‌ و ئه‌وكاتیش به‌زمه‌كه‌ یه‌كجار خۆش ده‌بوو! چونكه‌ یه‌كسه‌ر ده‌چوونه‌ خانه‌ى بن‌لادن‌ و لێیان بێمنه‌ت ده‌بووین. چونكه‌ بۆ ئێمه‌ ئاسایییه‌ هه‌موومان ده‌نگى خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و درامایه.‌ پێویسته‌ هه‌موو نووسه‌ران، ڕۆشنبیران ‌و خاوه‌ن سایته‌كان به‌ ده‌نگ، قه‌ڵه‌م، نووسین، زمان ‌و به‌ ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و درامایه‌ بده‌ین، ئه‌وه‌ش كارێكى مه‌ده‌نییانه ‌‌و شارستانییانه‌یه‌. به‌ڵام بۆ مه‌لایان ناشارستانییانه‌یه‌ ده‌نگى خۆیان یه‌ك بخه‌نه‌وه ‌‌و داواى لابردنى شتێك بكه‌ن، كه‌ سووكایه‌تى به‌ مێژوو و موقه‌ده‌ساتیان ده‌كات.
ئاخر مه‌لا بۆچى وا زمانیان درێژ كردووه‌؟! خۆ ئه‌گه‌ر مه‌لاش یه‌ك لایه‌نى باشى هه‌بوایه‌، ئه‌وا ئه‌وانیش جێگایه‌كیان له‌ دراماى كوردى هه‌ر ده‌بووه‌وه‌. به‌ڵام به‌ من چى كه‌ هیچ شتێكیان نییه‌؟ ئاخر كا مه‌لایه‌ك هه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ بووبێت؟! كا مه‌لایه‌ك له‌ شۆڕشێك ده‌ورى هه‌بووه‌ تا ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ و شۆڕشگێڕى بده‌ینێ؟! یان كا مه‌لایه‌ك هه‌یه‌ شاعیر بووبێت یان نووسه‌ر بووبێت یان دیوانێكى شیعرى نووسیبێت؟! یان كا مه‌لایه‌ك هه‌یه‌ ڕۆڵێكى جوامێرانه‌ى له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى دیتبێت؟! یان له‌ وه‌ختى هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵكى هان دابێت تا ده‌نگ بۆ كورد و كوردستان بده‌ن؟! ئاخر نه‌تانبینى له‌ كاتى ئاشكرابوونى فایله‌كانى سیخوڕیی به‌عسییه‌كان، خۆ ئه‌ندامانى هیچ حیزبێكى تێدا نه‌بوو، نه‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى، سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندى ‌وهتد... كه‌سى تێدا نه‌بوو. خۆ ئه‌وانه‌ هه‌موویان مه‌لا بوون!
ئاخر وه‌ره‌ له‌و كوردستانه‌ شێت مه‌به‌! وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لا دواكه‌وتووانه‌ بتوانه‌ ژیان به‌ریته‌ سه‌ر؟! خۆ ئه‌وانه‌ نازانن ئازادى ماناى چییه‌؟ نازانم به‌ چه‌ند ساڵى دیكه‌ تێده‌گه‌ن؟! كه‌ ئازادى ‌و دێمۆكراسى بۆ ئه‌وانه‌ شى بكه‌ینه‌وه‌، ئاخر ئه‌وان نازانن ئازادى واته‌ من هه‌قی هه‌موو شتێكم هه‌یه‌، سووكایه‌تى به‌ مه‌لا ده‌كه‌م، سووكایه‌تى به‌ پێغه‌مبه‌رى ده‌كه‌م ‌و جوێن به‌ خوا و هه‌موو موقه‌ده‌ساتیان ده‌ده‌م، بۆشیان نییه‌ قسه‌ بكه‌ن؛ چونكه‌ ئه‌وه‌ ئازادییه‌ ‌و به‌ڵكوو ده‌بێ حكوومه‌ت خه‌ڵاتم بكات. هه‌ر كه‌ ته‌نگاویش بووم، خۆ زمان هیچی لێ كه‌م نابێته‌وه‌ ‌و ده‌ڵێم فه‌تواى كوشتنم دراوه‌. مه‌لا وا ده‌زانێ ئه‌ویش مرۆڤه‌ ‌و خه‌ڵكى ئه‌م كوردستانه‌یه‌؛ وا ده‌زانێ ئازادى مه‌فهوومى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ویش وه‌كوو مرۆڤێك مافی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن‌ و قسه‌ى زلى هه‌یه‌. ئاخر ئازادى واته مه‌لا نابێت هیچ قسه‌ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناشتوانن ڕابوه‌ستن، تكایه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف با ڕه‌فز بكرێته‌وه‌. ئاخر چ ماقووڵه‌ حكوومه‌ت مووچه‌ى ئه‌وانه‌ ده‌دات، كه‌ سیخوڕ، فایڵدار، بێكه‌ڵك‌ و دوژمنى سه‌رسه‌ختى كوردستانن ‌و مێژوویه‌كى ڕه‌ش‌ و تاریكیان هه‌یه‌؟!
پێویسته‌ كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌یه‌كى ترى گوتن ‌و گوزارشت دانه‌خرێت. پێویسته‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ هه‌موو ده‌رگاكانى دیكه‌ى گوتن ‌و گوزارشتكردن دابخه‌ین. چونكه‌ ئه‌وانه‌ كۆنه‌په‌رستن، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كى ئازادیخوازى دانه‌خرێت. با خه‌ڵكى كوردستان چاویان ده‌ربێت‌ و بۆیان نییه‌ قسه‌ بكه‌ن، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان كۆنه‌په‌رستن.
پێویسته‌ ڕێز له‌ ماندووبوونى ده‌رهێنه‌ر و ستافی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ بنێیین؛ خۆ ئه‌وانه‌ زۆر ماندوو بوونه‌ له‌ ئاماده‌كردنى ئه‌و درامایه، ئاخر له‌وه‌ ماندووتر له‌بن سپلیتنى ژووره‌كان دانیشتوونه ‌و وێنه‌ى دراماكه‌یان كێشایه‌، به‌ هه‌ژارانه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه‌، هه‌مووى با هه‌شت ده‌فته‌ر و شه‌ست گه‌ڵا دۆلارى تێ چووه‌، ئه‌و فه‌قیرانه‌ چۆن ئه‌و كاره‌یان پێ ئه‌نجام دراوه‌؟!!! بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێز له‌و ماندووبوونه‌ بگرین، ئاخر ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌كان ‌و خه‌ڵكى كوردستانیش ماندووبوونێكیان هه‌بووایه‌ ڕێزى ئه‌وانیشمان ده‌گرت. به‌ڵام ماندووبوونى ئه‌وانه‌ چییه‌؟ ئاخر ئه‌وه‌ كه‌ى ماندووبوونه‌ له‌ چیایه‌كان هه‌ڵبێى یان ئه‌نفال بكرێیت یان شاخوشاخ بگه‌ڕێیت؟! كوا ئه‌وه‌ ماندووبوونه‌؟! ئاخر ماندووبوون ئه‌وه‌یه‌ تۆ هه‌ڵستى ده‌رگارى سه‌یاره‌ فوول-ته‌بریده‌كه‌ بكه‌یته‌وه یان هه‌ڵسیت سپلیت داگیرسێنیت؟! ئا ئه‌وانه‌ ماندووبوونن!
بۆیه‌ منیش ده‌نگى خۆم ده‌خه‌مه‌ پا‌ڵ ده‌نگى ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیره‌ ئه‌كادیمییانه‌ى به‌شدارى له‌و كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ داواى په‌خشكردنى زنجیره‌دراماى (ئاریا) له‌ كوردسات ده‌كه‌ن. چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌وه‌ هه‌ڵوێسته ‌و ئه‌وه‌ش نوێخوازییه ‌و ئه‌وه‌ش دێمۆكراسییه‌.
ئیشمان باشه‌؟!
---------------------------------------------------------------------------------
cefergwani@gmail.com

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/٢
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢٩]
11.03.2008 12:56:02 GMT
شتيك بة سةر جو بو دةيكةريننةوة، دواتر لة كوردستان زور كةس هةن كةوا دزايةتى اسلام دةكةن

على


09.18.2007 13:32:47 GMT
ده‌ستخۆشى له‌و مامۆستا به‌ڕێزه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانانه. هيوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بێ. ئيتر سوپاس. كافان له شاوه‌يس

gavan


07.02.2007 12:24:36 GMT
ده‌ستخوشی له‌م نوسینه‌ ده‌که‌م.به‌ڕاستی که‌سانێک هه‌ن جاویان به‌ڕاستی هه‌ڵنایه‌ت.واده‌زانن .که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ مه‌لا گیراوه‌ سوکایه‌تی به‌ ئسلام ومه‌لاودین کراوه‌ .نا ئازیزانم ده‌بی زورمان بێ خۆش بێت وده‌ستخۆشیان لێ بکه‌ین.مه‌لاکانیش بشتگیریان بکردایه‌ تا جه‌نده‌های وه‌ک مه‌لا جوان .نه‌بنه‌ هۆی شێواندنی سومعه‌ی مه‌لا.جونکه‌ نمونه‌ی وه‌ک مه‌لا جوان له‌ کوردستان زوره‌.به‌ناوی ئسلامودینه‌وه‌ کاری دژ به‌ ئسلام بیاده‌ده‌که‌ن.

hero


07.01.2007 08:52:42 GMT
پاش سڵاو، ده‌ستخۆشى له‌ نووسه‌رى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌م. هيوادارم نموونه‌تان زياد بێت. سوپاس.

samira


06.30.2007 19:17:02 GMT
له وه ته ى موتابه عه ى ئه م بابه ته ده كه م بيَزار بوومه جونكه قه ت بؤجوونم وا نه بوو كه خه لكيَكى وامان هه بيت تاكو ئيَستا له نووسين تيَنه كه ن، دواييش مرؤف ئه كه ر له شتيَك تيَنه كات خؤ عه يب نييه، ده توانى به يوه ندى به نووسه ره وه بكات بؤ زياتر زانيارى.
منيش هه رجه نده جاك له و نووسينه حالي ببوم، به لام به يوه نديم بيَي وه كردو جاكتر تيَكه ييشتم، كه ئه م بابه ته ته عليق ئاميَزه.

هةردى


06.29.2007 22:28:09 GMT
به‌لی منیش پیم وایه‌ ئه‌م درامایه‌ دژی دین نه‌بوو به‌لکو درکاندنی ئه‌ومه‌لایانه‌ بوو که‌ زه‌مانی به‌عس به‌ شانو باڵی سه‌دامیان هه‌ڵ ئه‌داو ئێستاش هه‌تا دوێنێ دوو مووجه‌یان وه‌رئه‌گرت یه‌ک له‌سلێمانی یه‌ک له‌هه‌ولێر به‌دزی
ئایه‌ ئه‌وه‌ دژی حوکم و شه‌ریعه‌ته‌ یان درامای ئاریا ئایه‌ مه‌لای ئاوامان نیه‌ ئه‌ی بۆ مه‌لا عومه‌ر سه‌له‌فی به‌ئاشکرا خزمه‌تی لایه‌ک حیزبه‌ک ئه‌کات پۆزش و دوعایان بۆ ئه‌کات که‌واته‌ من هیچ له‌گه‌ڵ ره‌ئی مامۆستا جه‌عفه‌ر نیم ده‌بوایه‌ ئه‌م درامایه‌ به‌رده‌وام بایه‌

مامۆستا جالاک


06.29.2007 21:50:36 GMT
منیش لای خؤمه وه به گه رمی ده ست خؤشی له نوسه ری ئه م بابه ته ئه که م و هیوای سه رکه وتنت بؤ ده خوازم...ئومێده وارم هه موو مامؤستایانی تریش وه ک جه نابت بیر بکه نه وه و نموونه ی وه ک جه نابیشت زؤر بێت ، چونکه به راستی وه ک جه نابت ئاماژه ت پیکردوه کاریکی ناسارستانی بوو داخستنی ئه و درامایه و من پێم وایه هیچیش له وه زع ناگؤڕیت ته نها ناحه زانی ئه م دینه جوانه به خۆمان خؤش ئه که ین وده می ناحه زان له خؤمان ئه که ینه وه.. به ڵام نووسه ری به رێز ته نها ره خنه یه کم له به رێزتان ئه وه یه ده بوو به زمانێکی شیرینتر نووسراوه که ت بنوسیایه تۆزێک توندو تیژی پێوه دیاره ...... دوو باره ده ست خؤشیت لێ ده که م... سه رکه وتوو بیت

شا د ی


06.29.2007 13:55:32 GMT
به‌ناوی خوای گه‌وره‌
ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌که‌م، هیوادارم نمونه‌ی زۆر بێت.


¨mohamad barznji


06.28.2007 18:36:56 GMT
ئةو به ريَزانه ى قسه يان كردووه له سه ر ئه و نووسينه ى ماموستا مه لا جعفر دياره به شيَكيان يان نه خويَنده وارن يان ئاستى رؤشنبيريان لاوازه، بؤ ئه م مه به سته ش ده توانن بكه ريَنه وه بؤ نووسينه كاني ديكهى مامؤستا، من به ش به حالَى خؤم، ئه و نووسينه ى مامؤستا به لاى منه وه زؤر له هه موو وتاره كاني هه ينى ء نووسينه كانى ديكه به هيَزتر بوو، من خؤزكة ده خوازم ئهو مامؤستا به ريَزه بناسم، ئه كةر كه سيش قسه ى هه يه هيوادارم نووسينه كانى ديكه ى مامؤستاى خويَندبيته وة.

موسلَمانيَك


06.27.2007 11:10:34 GMT
بربه دل ده ست خؤ شى له ما مؤستا ده كة م به و خوشك و برايانه ده ليم تى بكه ن ئاستى رؤشه نبيريت نيشان ده دات ئه كه ر خوينته وه خوزكه له كو ردستان جه ند مه لايه كى وهك مه لا جعفر هه بوا يه

باوكى سارة


06.27.2007 01:58:42 GMT
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان،درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وا محمه‌دو(د.خ) هاوه‌ڵ و یارانی
السلام و علیکم رحمة و الله‌ وبرکاته‌-
خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان.. درامای ئاریا ..هه‌رچی بێت و ناوی چی لێ ده‌نێی به‌ناو به‌رهه‌مێکی هونه‌ره‌ییه‌ !! مۆدرێنزمه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی لا ی هونه‌رمه‌نده‌ کۆڵه‌واره‌کانی ووڵاتی ئێمه‌ دژایه‌تی کردنی باوو بێرو باوه‌ڕی زۆریینه‌ .به‌خاڵی ده‌ستپێکردن ده‌زانن بۆ ئه‌ وه‌ی له‌سه‌لکه‌ مێکوته‌ وه‌ ببن به‌ بۆق...ئیسلام کۆنه‌ په‌رست بێت یان نا...توندڕه‌وه‌ یا ن نا؟!! ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌ که‌ گوزارشتی به‌ به‌گاڵته‌ جاڕییه‌که‌ی ئاریا ناکرێت دیوتانه‌ کوردێک که‌ ته‌مسیلی بابا..یه‌کی عه‌رب ده‌کاته‌ وه‌ چه‌ند لێی ناشرینه‌ وه‌ره‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بده‌یته‌ ده‌ستی دووژمنه‌که‌ت چۆنت وه‌سف ده‌کات ؟؟! وه‌کو ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ئاریا....زۆر سه‌یره‌ من تائێستا نه‌مدیوه‌ نه‌ له‌که‌ناڵێکی ئیسلامی نه له‌ ‌ ناوه‌ندێکی رۆشنبیری نه‌ له‌ده‌زگاییه‌کی ڕاگه‌یاندی ئیسلامی به‌ م ‌ شیوه‌ توندڕه‌وییه‌ی نمونه‌ درامای ئاریا ...وهاووشیوه‌کانی چۆن سوکاییه‌تی به‌ئیسلام ده‌که‌ن ئاوا سکاییه‌تی به‌بیری گه‌نده‌ڵی ئه‌وان کرابێت .... به‌هه‌ر حاڵ ناوه‌ڕۆکی درامای ئاریا زۆر له‌وه‌ کر چو کاڵ تر بوو که‌ ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر بکرێت هه‌ره‌کو وڕێننه‌ نامه‌که‌ی مه‌ریوان ‌هه ڵه‌بجه‌ ی وه‌کو دووڕووی یه‌ک دراو وان.. ‌هه‌ر دووکیان به‌ مه‌ به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌سی بوون ، هه‌رچی نوسینه‌ که‌ ی کاک جه‌ عفه‌ریشه‌ ورد بونه‌ وه‌ و تێگه‌شتنی ده‌وێت خاڵی لاوازی نوسینی به‌ڕیزیان له‌وه‌ دایه‌ .. که‌ مه‌به‌ستیئ ئه‌ و بیرو ڕای که‌ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت له‌ چه‌ند ذڕی کۆتاییدایه‌ که‌ ده‌بو زمانی نوسینی لانی که‌م له‌ کۆتای به‌شی ناوه‌ڕاستدا بگؤڕیایه‌ . له‌سه‌رو تر یان له‌به‌ر تر سه‌رنگی خوێنه‌ری له‌سه‌ر کۆبکرداییه‌ته‌ وه‌.

کارون


06.26.2007 21:02:23 GMT
السلام عليكم
بةريزان من باش لة مةبةستى ئةم ماموستا بةريزة دةكةم وة دةستخوشى ليدةكةم حونكة بةريزى بابةتيكى بر ماناو مةبةستى نووسيوة

هةنيسك


06.26.2007 19:59:16 GMT
به ناوى خو دا000 ده ست خو شى زورم بو ئه و كه سا نه ى كه تو ا نيا ن ئه م درا ما يه را كر ن برا يان ئيو ه ديقه ت بده ن جه ند درا ما به خش كرا وه كا ميا ن هه موو بر كه كا نى دزى دين نه بوه!!! خؤ ئه مه هه ر وا به هه وا نته نه بوه غه ير به رنا مه دار يز راوه؟ يه كه م جا ر به نا شير ينكر دنى حا جى ده ستى بى كرد00 دواى ئه و به ناوى جو معه000 دوا تر به مه لا بروا تان بيت ئه م جاره بێ ده نگ بو ينا يه 00 دا ئه به زينه سه ر مو حه ممه د علیه السلام راسته له كو مه لكه ى ئيمه دا به شيكى مه لا خوارن خرابن 0بروا بكه ن خرا به كان ئه وا نه ن كه بون به بياوى حيكمه ت هند ى و حسين ميسر ى كه ميزه ره كا نيا ن به ئا غاكانيان فر وشتوه00له هه موى سه ير تر دوو كيليان هيناوه ته مسيلى قا عيده ده كه ن تو خودا قا عيده ئا وان !!!!له ويش سه ير تر كابرا يه كى عه ره ب ده ر هينه ره له كوردستا نبوست زوريان له سه ر ئه م عا ره به نوسيوه بيو يست نا كات من روى ئه م شاشه جوا نه ى ده نكى ئيسلا مى بى نا شير ين كه م

ريباز


06.26.2007 19:09:28 GMT
دراسه‌ له‌ چی بکه‌ین کاک ئه‌زیز له‌وه‌ی که‌ سوکایه‌تی به‌ خواو پیغه‌مبه‌ر بکریت بلییت ته‌علیق له‌ که‌سانیکی تر ئه‌دریت خو ئیمه‌ش ئه‌زانین هه‌ندیک ته‌علیقی تیدایه‌ به‌لام شته‌کان هه‌موو ترشاون به‌سه‌ر یه‌کدا لایه‌نه‌ خراپه‌که‌ی زور له‌ باشه‌که‌ی زیاتره‌ ئه‌بوایه‌ به‌و شیوه‌یه‌ جنیو با خواو پیغه‌مبه‌ر و مامۆستایانی ئاینی نه‌درایه‌ سنوری نه‌به‌زاندایه‌

yamama


06.26.2007 18:20:59 GMT
موشکیله که مان ئه وه یه تا ئێستاش زۆر له و خوشک و برایانه که لێدوان ئه نێرن سه باره ت به و بابه ته ی مه لا جه عفه ر تێ نه گه شتوون به ته وا وه تی، خۆزگه خه ڵکی ئێمه (دیراسه ی) هه موو شتێکی بکردایه ئه نجا قه راری بدایه.
تکایه باش بیخوێننه وه له گه ڵ ڕێزمدا بۆ هه موو لایه ک

ئه زیز


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠