|
په‌روه‌رده‌م كه به قورئان (هۆنراوه)
مامۆســـتا په‌روه‌رده‌م که
دوور له به‌ڵا و ده‌ردم که
توخوا خه‌می من بخۆ
باقه‌ت فــێر نه‌بم درۆ
دوورم که لــــه جنێودان
فێرم که کرده‌وه‌ی جوان
با دڵ و چــــــاوم تێر بێ
ڕێگه‌م گوڵزاری خێر بێ
تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکاچاك بم
خـــاوه‌ن بيری ڕووناك بم
قورئــــــانم بۆ بهێنه
ئامۆژگاری ده‌ربێنه
په‌روه‌رده‌م که به قورئان
تا بـــــــــــزانم مانای ژيان
گه‌لانی بـــێپه‌روه‌رده
پڕ له تاوان و ده‌رده
خه‌ڵکی تيا چه‌وساوه‌يه
چــــــــــرای تيا کوژاوه‌يه
دوورن له ئارامی و سۆز
له خێزان و که‌س و هۆز
ته‌نها تیشکی قورئانه
دڵی پێ ئـــــــــــاوه‌دانه
مامۆســــتا په‌روه‌رده‌م که
دوور له به‌ڵا و ده‌ردم که
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: (به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییی منداڵان، ئاماده‌کردنی موحه‌ممه‌د سینه‌مۆکی).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|