پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێگرى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێگرى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى پله‌ى یه‌كه‌مى تێڤێی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كورستان له‌نێو ته‌له‌فزیۆنه لۆكاڵه‌كاندا ئا: موحه‌ممه‌د به‌رزنجى، سوید. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ڕاگه‌یاندن به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ئه‌و كه‌ناڵه خاوه‌ن توانا و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه تواناى ئاراسته‌كردنى كۆمه‌ڵگاى به هه‌ردوو لاى چاك و خراپ‌دا هه‌یه و ده‌توانێت سنوورى ژیریی هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگا ببه‌زێنێ. به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م ڕاستیه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت به ڕاگه‌یاندنێكى باش ڕۆڵى چاكسازى و گرفت و قه‌یرانه‌كانى كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكرێت, به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنێكى چه‌واشه‌كار چۆن ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات. وه‌ك ده‌زانن ڕێكخراوى میدیاى ئازاد ( ئاىسی‌ئێس‌پى) هه‌ستا به سازدانى ڕاپرسییه‌كى زانستى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ میدیاكانى بینراو، بیستراو و خوێنراو له كوردستان، كه (٢٠) ڕۆژى خایاند. ئا لێره‌وه جێی دڵخۆشى و مایه‌ى دڵگه‌رمییه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو, سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى ئیمكانیاتى مادى كه توانیویه‌تى جێگه‌ى خۆى له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بكاته‌وه. له‌سه‌ر ئاستى ڕادیۆ و تێڤێ لۆكاڵه‌كاندا ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو پله‌ى یه‌كه‌م و ڕادیۆش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا. پێمان خۆشه هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ى جێگرى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان بكه‌ین. پرسیار: هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانى به‌یه‌كه‌مبوونى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان له‌ئاست ته‌له‌فزیۆنه لۆكاڵه‌كاندا و دووه‌مبوونى ڕادیۆكه‌تان له چیدا ده‌بینن؟ وه‌ڵام: به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان. بێ گومان ئه‌و ئه‌نجامه و ئه‌و متمانه‌یه‌ى جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تى به ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆى یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵێك هۆكارى هه‌یه. له‌پێش هه‌موویان ڕاستى ئه‌و گوته‌یه كه ده‌ڵێ: "قسه له دڵه‌وه ده‌ربچێت، ده‌گاته دڵ." ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو په‌یامێكى نه‌رم و ئیسڵاحییانه‌ى هه‌ڵگرتووه و گوزارشت له ناخ و داخوازیی چین و توێژه‌كانى كوردستان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاگه‌یاندنه په‌یامه‌كه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه و فراوانه؛ به‌شى زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى تێدایه. له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات مینبه‌رێك بێت بۆ هه‌موو لا و ده‌رگاى به ڕووى هیچكه‌س و لایه‌نێك دانه‌خات. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ته‌له‌فزیۆن و رادیۆى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندایه و هه‌وڵ ده‌دات دوا نه‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها میسداقییه‌تى خۆى پاراستووه و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و زانیارییه‌كاندا ده‌كات. به‌كورتى ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر بێت، ئه‌گه‌رچی حیزب ته‌مویل و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات. به‌ڵام كه‌متر سێبه‌رى حیزب به‌سه‌ر هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانییه‌وه دیاره و بێلایه‌نانه هه‌واڵه‌كانى په‌خش ده‌كات و به‌رنامه‌كانى گوزارشت له خواستى جه‌ماوه‌ر ده‌كات. پرسیار: نه‌بوونى ئیمكانیاتى مادى و ئامێرى ڕاگه‌یاندنى سه‌رده‌مییانه چه‌نده ڕێگر و له‌مپه‌رى دروست كردووه بۆ ڕاگه‌یانده‌كانتان؟ وه‌ڵام: ئاشكرایه كه پرۆسه‌ى ڕاگه‌یاندن پشت به چه‌ند ڕه‌گه‌زێك ده‌به‌ستێ. له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه كارمه‌ندى به‌توانا، ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووه، كه دیاره ئه‌و دووه‌ش به ئیمكانیاتى مادى باش دابین ده‌بێت كه كارمه‌ند پێویستى به مه‌شق و ڕاهێنانه و دووه‌میش به‌رده‌وام پێویستى به نوێكردنه‌وه‌یه و هه‌ردووكى پاره‌ى باشی ده‌وێ. كارمه‌ندانى ڕاگه‌یاندنى ئێمه‌ش به‌دڵسۆزى و لێبڕان و خۆشه‌ویستییان بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان و بۆ پیشه‌كه‌یان ئه‌و بۆشایییه پڕ ده‌كه‌نه‌وه. پرسیار: زۆرترین بینه‌ر و بیسه‌رى جه‌ماوه‌ریتان به كام به‌ش و جۆرى به‌ر‌نامه‌كانتان هۆگرن؟ وه‌ڵام: تێكڕاى بڕگه و به‌رنامه‌كان جه‌ماوه‌رى خۆیان هه‌یه، به‌ڵام دیاره په‌خشی هه‌واڵه‌كان و به‌دواداچوونى ڕووداوه‌كان و گیروگرفتى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك و به‌رنامه ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشییه‌كان هه‌موو جێی بایه‌خن. پرسیار: ئایا پرۆژه‌ى فه‌زاییی یه‌كگرتوو به چ ئاستێك گه‌یشتووه؟ وه‌ڵام: پرۆژه‌ى فه‌زاییی یه‌كگرتوو كه ماوه‌یه‌كه كارى بۆ ده‌كه‌ین، هێشتا ماویه‌تى و باڵه‌خانه و هه‌ندێ پێداویستى ئاماده‌یه و ئامێر و ته‌ئسیسی په‌خشكارى بۆ ده‌كرێ. به پشتیوانیى خوا ناوه‌ستێ، ئه‌گه‌رچی ده‌مێكه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ. پرسیار: چ نه‌خشه و پلانى باشتر و كاریگه‌رترتان هه‌یه بۆ پاراستنى ئه‌م پله‌ى به‌یه‌كه‌مبوونه؟ وه‌ڵام: بێ گومان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆى یه‌كگرتوو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی زیاتر ده‌خاته ئه‌ستۆى ڕاگه‌یاندنى ئێمه. بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتندا بێت و داهێنانى زیاتر بكات، من ده‌ڵێم نموونه‌ى ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى ئێمه ئێستا وه‌ك ئه‌و قوتابییه‌یه كه هه‌موو ساڵێك یه‌كه‌م ده‌رده‌چێ و له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌موو ده‌ستخۆشی و پیرۆز‌بایی لێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵاتى ده‌كه‌ن. بۆیه ئیتر ئه‌و قوتابییه ده‌كه‌وێته ژێر به‌رپرسیارى و چاوه‌ڕوانیی به‌رده‌وامه‌وه و نابێ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه. دیاره وه‌ستانیش بۆ خۆى هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه؛ هه‌روه‌كوو قورئانى پیرۆزیش ده‌فه‌رموێت: لمن شا‌ء منكم أن يتقدم أو يتأخر. واته پێشكه‌وتن نه‌بوو دواكه‌وتن دێته ئاراوه. پلانى ئێمه ئه‌وه‌یه كه پاش خوێندنه‌وه‌ى وردى ئه‌و خاڵانه‌ى كه زیاتر جێی بایه‌خ و ڕه‌زامه‌ندىی جه‌ماوه‌رى بینه‌ر و بیسه‌رن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى كه لاوازن، په‌ره به خاڵه ئیجابییه‌كان بده‌ین و چاره‌سه‌رى خاڵه لاوازه‌كانیش بكه‌ین و له داهاتوودا مه‌وداى به‌شداریی هه‌موو لا فراوانتر بكه‌ین و گه‌رموگوڕتر به‌ده‌م داخوازى و گیروگرفته‌كانى جه‌ماوه‌ره‌وه بچین و له هه‌مان كاتدا و به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ پارێزگارى له میسداقییه‌ت و پێوه‌ره پیشه‌یییه‌كان بكه‌ین و دوور له (افراط و تفريط) په‌یامى ڕاگه‌یاندنمان داڕێژین و ئاراسته بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى ڕاسته‌قینه‌ى چاكسازى ببینێ و دوور بێت له گوتارى مزایه‌ده و مهاترات و برینداركردنى خه‌ڵكانى تر. پرسیار: تا چه‌نده شیاوه به‌رجه‌سته‌ى ئه‌وه بكرێت كه ته‌نها یه‌ك ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیه‌كى سه‌رتاسه‌رى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت له‌برى ئه‌و چه‌ند ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیانه‌ى یه‌كگرتوو؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ش بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌كه. به‌ڵام دیاره پێویستیى به بودجه‌یه‌كى باش هه‌یه و پێم وایه ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانى كه‌وته كار، كه‌ناڵ و وێستكه لۆكاڵه‌كانمان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و به‌شێك له توانا و وزه‌كانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تى سه‌ته‌لایت. پرسیار: كه‌ناڵه ئاسمانیيه كوردییه‌كان به‌وه ناوزه‌دى خۆیان ده‌كه‌ن كه ده‌نگ و ڕه‌نگى هه‌موو كوردێكن، كه‌چى زۆر به‌ده‌گمه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كانى یه‌كگرتوو به‌دى ده‌كرێت له‌م كه‌ناڵانه؟ وه‌ڵام: پێم وایه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و كه‌ناڵانه بكرێ. پرسیار: له‌نێو هه‌موو وڵاتانى دێمۆكراسیدا هه‌موو حكوومه‌تێك كه‌ناڵى سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت-به-خۆى هه‌یه؟ هۆكاره‌كان چییه تاكوو ئێستا حكوومه‌تى یه‌كگرتووى كوردى بێبه‌شه له‌م جۆره كه‌ناڵه؟ وه‌ڵام: له هه‌رێمى كوردستاندا ڕاگه‌یاندنى حكوومه‌ت لاوازترین ڕاگه‌یاندنه، چونكه لێره حیزبه‌كان ئه‌وه‌نده له خه‌مى گه‌وره‌كردن و پڕوپاگه‌نده‌كردنن بۆ خۆیان نیوه‌ى ئه‌وه له‌بیرى پته‌وكردنى پایه‌كانى حكوومه‌تدا نین. بۆیه ده‌بینی ته‌كنۆلۆجیاى به‌رز و كارمه‌ندانى به‌توانا له كه‌ناڵه حیزبیه‌كاندا زیاتره. پرسیار: له‌م بۆنه‌یه‌دا په‌یڤ و گوته‌تان چییه بۆ ئه‌و كارمه‌نده دڵسۆز و خۆبه‌خشانه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانتان؟ وه‌ڵام: سوپاس و ده‌ستخۆشیمان هه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانى دڵسۆز و ماندوونه‌ناسی ڕاگه‌یاندنه‌كانى یه‌كگرتوو، كه به ئیمكانیاتێكى مته‌وازیع خزمه‌تێكى مه‌زن پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى كوردستان ده‌كه‌ن. خواى گه‌وره به سه‌ده‌قه و خێرى نه‌بڕاوه بۆیان تۆمار بكات و سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوویان بكات.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).