|
گه‌شتێك به ناو ده‌رسه‌كانی"فتح المجید"دا.
دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی
وه‌رگێرِانی: صلاح ستار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بسم اللة الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين، و اشهد ان لا اله الا الله وحده لا شريك له و اشهد ان محمد عبده ورسوله .
پێشه‌كی: له‌م بابه‌ته‌دا شه‌رح و راڤه‌كردنێكی جوانی هه‌ندێ له بابه‌ته‌كانی كتێبی "فتح المجید" كراوه، سه‌ره‌تای قسه‌كان به گرنگی و گه‌وره‌یی یه‌كتاپه‌رستی ده‌ست پێ ئه‌كات، له گه‌ڵ رِونكردنه‌وه‌ی پایه بڵندی ته‌وحیدو خستنه رِوی رِاسته‌قینه‌ی ته‌وحیدو ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا هاتوون.
پاش ئه‌وه حه‌قیقه‌ت و رِاسته‌قینه‌ی ئیمان لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت رِونكراوه‌ته‌وه، بناغه‌و ئه‌ركانه‌كانی باس كراون و رِونكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی ئارامی و دڵنیابوون، له گه‌ڵ رِۆشنكردنه‌وه‌ی لادانی زۆرێك له خه‌ڵكی له نێوان زیاده‌رِه‌وی و كه‌مرِه‌ویدا، له گه‌ڵ باسكردنی قسه‌ی خه‌ڵكی و بیروباوه‌رِیان له سه‌ر عیسا سه‌لامی لێبێ.
ئینجا باسێكی له خۆ گرتووه له سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه خوای گه‌وره له سوره‌تی (یوسف)دا ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي.....   له رِونكردنه‌وه‌ی په‌یرِه‌وی بانگه‌واز بۆ لای خوا، وه گرنگی و كاری پێغه‌مه‌به‌ران و شوێن كه‌وتوانیان بریتی بووه له بانگه‌واز بۆ لای خوا، ئینجا سیفه‌ت و چۆنێتی رِه‌وشتی بانگخوازی رِێگه‌ی خوای رِوون كردۆته‌وه، له گه‌ڵ رِونكردنه‌وه‌ی گرنگی به‌رچاورِۆشنی له بانگه‌وازدا و حه‌قیقه‌ت و كرۆكی به‌رچاورِۆشنی.
وه دوای ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه رِوون كراوه‌ته‌وه كه بۆچی موسه‌نیف له باسی : ته‌فسیری و لێكدانه‌وه‌ی ته‌وحیدو شه‌هاده‌ت به لا اله الا الله، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر چۆته سه‌ر باسی لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌فه‌رموێت:  أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ.....  [الإسرا‌ء:57] وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی ته‌وسول و جۆره‌كانی كراوه.
لاپه‌ڕه: ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧
|