یه‌كه‌م: قورئان (القرآ‌ن) ئه‌م ناوه له قورئانی پیرۆزدا له چل و سێ شوێندا هاتووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: وإنك لتلقى القرآ‌ن من لدن حكيم عليم (النمل:٦) هه‌روه‌ها: إن هذا القرآ‌ن يهدي للتي هي أقوم (الإسرا‌ء:٩) وه فه‌رمووده‌ی: إن الذي فرض عليك القرآ‌ن لرادُّك إلى معاد (القصص:٨٥) .
دووه‌م: كتێب (الكتاب) ئه‌م ناوه بۆ قورئانی پیر‌وز به چه‌ند شێواز‌و سیاقی جیاجیا له سێسه‌دو نۆزده شوێندا هاتووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: الحمد لله الذي أنزل على عبده الكتاب (الكهف:١) وه فه‌رمووده‌ی: وهذا كتاب أنزلناه مبارك (الأنعام: ٩٢) وه فه‌رمووده‌ی: ذلك الكتاب لا ريب فيه (البقرة:٢) .
ژماره‌ی وشه و ئایه‌ت و پیته‌كانی قورئان پرسیار: ژماره‌ی وشه و ئایه‌ت و پیته‌كانی قورئانی پیرۆز چه‌نده‌یه؟ وه قورئانی پیرۆز له چه‌ند سووره‌ت پێك هاتووه؟ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه.
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال و به‌یت و یارانی، پاشان له دواییدا:
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی پیته‌كانی قورئان ئبین كه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا له موجاهیده‌وه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- هێناویه‌تی ده‌ڵێ: ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌مان كردووه له قورئاندا كه سێسه‌د و بیست هه‌زار و پازده پیته.
به‌ڵام وشه‌كانی قورئان حه‌فت او حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌د و سی و نۆ وشه‌ن.
ئایه‌ته‌كانیش شه‌ش هه‌زار ئایه‌تن، ئینجا زانایان جیاوازن له‌وه‌ی له‌وه زیاتره، هه‌ندێك ده‌ڵێن: دووسه‌د و چوار ئایه‌ت، وه وتراویشه: دووسه‌د و چوارده ئایه‌ت، وه وتراویشه دووسه‌د و نۆزده ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌د و بیست و پێنج یان شه‌ست و پێنج ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌د و سی و شه‌ش ئایه‌ته.