|
بیدعه و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب
شێخ (عبدالعزیز ابن باز) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-
پرسیار: هه‌ندێ كه‌س مانگی ڕه‌جه‌ب تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ن به هه‌ندێ عیباده‌ت وه‌ك نوێژی ڕه‌غائب و زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧)ی ڕه‌جه‌ب. جا ئایا ئه‌وه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌كی هه‌یه له دیندا؟ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟
وه‌ڵام: تایبه‌تكردنی مانگی ڕه‌جه‌ب به نوێژی ڕه‌غائب یان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧) به‌و گومانه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه (الأسراء والمعراج)ه، هه‌موو ئه‌مانه بیدعه و داهێنراون و دروست نین؛ وه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كیان نییه له شه‌رعدا. وه به‌ڕاستی لێكۆڵه‌ره‌وانیش له ئه‌هلی عیلم به‌ته‌واوی هۆشدارییان داوه به‌م مه‌سه‌لانه. ئێمه‌ش له جارێك زیاتر له‌م بابه‌ته نووسیومانه و بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه كه نوێژی ڕه‌غائب بیدعه‌یه و داهێنراوه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ له خه‌ڵكی له یه‌كه‌م شه‌وی جومعه‌ی مانگی ڕه‌جه‌بدا ده‌یكه‌ن. وه هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به شه‌وی (٢٧) به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی ئیسرا و میعراجه، هه‌موو ئه‌مانه بیدعه‌ن و هیچ بنه‌مایه‌كیان له‌شه‌رعدا نییه. وه شه‌وی ئیسرا و میعراج نازانرێت كه‌ی بووه و چ شه‌وێكه و ئه‌گه‌ر زانراش، دروست نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕیت؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاهه‌نگی پێوه نه‌گێڕاوه و زیندوی نه‌كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها جێنیشینه ڕاشیده‌كان و هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش -خوا لێیان ڕازی بێت-. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره سوننه‌ت بوایه، ئه‌وه ئه‌وان له‌پێش ئێمه‌دا ده‌یانكرد و ده‌بوونه پێشه‌نگ بۆمان.
هه‌رچی خێر و چاكه‌ش هه‌یه له شوێنكه‌وتنی ئه‌واندا و شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌وانه؛ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ . وه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیش له پێغه‌مبه‌ری خواوه هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد. متفق على صحته. واته: هه‌ركه‌سێك له‌م كاره‌ی ئێمه‌دا شتێكی داهێنا كه له‌و نه‌بوو ئه‌وه په‌رچ ئه‌درێته‌وه. مانای (فهو رد)یش واته: ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌یدا. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له وتاره‌كانیدا ده‌یفه‌رموو: أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم وشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة. أخرجه مسلم.
جا ئه‌رك و فه‌رمانه له‌سه‌ر گشت موسڵمانان شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و به‌رده‌وامی و سه‌قامگیرییه له‌سه‌ری و ڕاسپێریكردن و خۆگرتن له‌سه‌ری و هۆشداری و وریایییه له هه‌موو بیدعه و داهێنراوه‌كان؛ ئه‌ویش كاركردن به فه‌رمووده‌ی خوا كه ده‌فه‌رموێت: وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى . هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خَسِرَ إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ . وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: الدين النصيحة قيل لمن يا رسول الله؟ قال لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم. أخرجه مسلم في صحيحه.
به‌ڵام عومره‌كردن هیچ شتێكی تێدا نییه له ڕه‌جه‌بدا و دروسته. هه‌روه‌ك جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مانگی ڕه‌جه‌بدا عو‌مره‌ی كردووه. هه‌روه‌ك (الحافظ ابن رجب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له كتێبه‌كه‌یدا (اللطائف) باسی كردووه. له عومه‌ر و كوڕه‌كه‌ی و عائیشه‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- وه له ئیبن‌سیرینیشه‌وه هاتووه كه پێشین ئه‌م كاره‌یان كردووه. والله ولی التوفیق.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:[www.wathakker.com] ئه‌ویش له موقع الشيخ ابن باز نشرت في (مجلة الدعوة) العدد رقم (١٥٦٦) في جمادى الآخرة ١٤١٧ هـ.
(١) ئه‌م نوێژه دوانزه ڕكاته و دوای نوێژی ئێواره‌ی یه‌كه‌م جومعه‌ی مانگی ڕه‌جه‌ب ده‌كرێت. له هه‌ر ڕكاتێكدا دوای فاتیحه سێ جار سووره‌تی (القدر) ده‌خوێنرێت و دوازده جاریش سووره‌تی ئیخلاس و دوای ته‌واوبوونی له نوێژه‌كه‌ی، حه‌فتا جار سه‌لاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌دات و چه‌ندی پێ خۆشه دوعا ده‌كات. جا گومانی تێدا نییه كه ئه‌مه بیدعه و داهێنراوێكی زۆر خراپه و ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌م باره‌وه هاتووه درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه. (وه‌رگێڕ).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|