|
خودایه، پیاوچاكانت شایه‌تی حاڵی مردنم بن!
له‌ساڵحی موڕی ئه‌گێڕنه‌وه، ئه‌ڵێت: ڕۆژێ ڕۆیشتم ویستم بچم سه‌ر له ئه‌بووجوهه‌یری زه‌ڕیر بده‌م، كه پیاوێك بوو شاری به‌جێ هێشتبوو و له‌دوور مزگه‌وتێكی دروست كردبوو تا به‌ندایه‌تی تیا بكات. ئه‌ڵێ له ڕێگا بووم و موحه‌ممه‌دی كوڕی واسعم بینی. پێمی گوت: ئه‌وه بۆ كوێ؟ ئه‌ڵێ گوتم: بۆ لای ئه‌بووجوهه‌یر ئه‌چم. ئه‌ڵێ گوتی: منیش هه‌ر به‌نیازی ئه‌وێم، وه‌ره با به‌یه‌كه‌وه بڕۆین. ئه‌ڵێ ڕۆیشتین و له ڕێگا حه‌بیبی عه‌جمیمان لێ په‌یا بوو. ئه‌ڵێ گوتی: ئه‌وه بۆ كوێ ئه‌چن؟ ئه‌ڵێ گوتمان بۆ لای ئه‌بووجوهه‌یر ئه‌چین. ئه‌ویش گوتی: به‌خوا منیش هه‌ر به‌ته‌مای ئه‌وێم. ئه‌ڵێ ڕۆیشتین له ڕێگا مالیكی كوڕی دینارمان بینی. ئه‌ڵێ گوتی: ئه‌وه بۆ كوێ ئه‌چن؟ ئه‌ڵێ گوتمان بۆ لای ئه‌بووجوهه‌یر ئه‌چین. ئه‌ڵێ گوتی: به‌خوا منیش هه‌ر به‌ته‌مای ئه‌وێم! ئه‌ڵێ: له ڕێگا سابتی به‌نانی)مان بینی. ئه‌ڵێ گوتی: ئه‌وه بۆ كوێ ئه‌چن؟ ئه‌ڵێ گوتمان: بۆ لای ئه‌بووجوهه‌یر ئه‌چین. ئه‌ڵێ: به‌خوا منیش هه‌ر خه‌ریك بوو بۆ ئه‌وێ بچم! ئینجا ئه‌ڵێ: گوتم: سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومانی بۆ خێرێك كۆ كرده‌وه. ئه‌ڵێ: ڕۆیشتین به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قه‌رار و ژوانێكی پێشیمان هه‌بووبێت. ئه‌ڵی: كه گه‌یشتینه شوێنێكی باش بۆ ئیسراحه‌ت، ئه‌ڵی سابت گوتی: وه‌رن با لێره دوو ڕكات نوێژ بكه‌ین تا له ڕۆژی دوایی لای خوای په‌روه‌ردگار ببێته شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌مانه‌وه. ئه‌ڵێ نوێژمان كرد و وه‌ڕێ كه‌وتین تا گه‌یشتینه لای ماڵی ئه‌بووجوهه‌یر. ئه‌ڵێ: دانیشتین و زۆرمان چاوه‌ڕێ كرد تا ئیزنی چوونه‌ژووره‌وه‌مان پێ بدات. ئه‌ڵێ: ماینه‌وه تا وه‌ختی نوێژی نیوه‌ڕۆ هات و بینیمان كه ئه‌بووجوهه‌یر هاته ده‌ر و به‌ره‌و مزگه‌وت وه‌ڕێ كه‌وت. ئه‌ڵێ ئێمه‌ش به‌دوایدا ڕۆیشتین و له‌گه‌ڵیدا نوێژمان كرد. ئه‌ڵێ: موحه‌ممه‌دی كوڕی واسیع) هه‌ڵسا چووه لای و ئه‌بووجوهه‌یر پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێی؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: موحه‌ممه‌دی كوڕی واسعی براتم. ئه‌بووجوهه‌یریش ئه‌ڵێت: تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه ئه‌ڵێن باشترین نوێژكه‌ری ئه‌هلی به‌سرایه؟! ئه‌ڵێ: موحه‌ممه‌دی كوڕی واسیع بێده‌نگ ئه‌بێت. ئه‌وجاره حه‌بیبی عه‌جمی هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌چێته لای. ئه‌بووجوهه‌یر پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێیت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: حه‌بیبی عه‌جمی. ئه‌بووجوهه‌یریش ئه‌ڵێت: تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه ئه‌ڵێن هه‌میشه دوعاكانی قه‌بووڵ ئه‌بن؟! ئه‌ڵێ ئه‌ویش بێده‌نگ ئه‌بێت. ساڵحی موڕی ئه‌ڵێت: دوای ئه‌وه من چوومه لای و لێی پرسیم: تۆ كێی؟ ئه‌ڵێ: گوتم ساڵحی موڕیم. ئه‌ڵێ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه ئه‌ڵێن ده‌نگخۆشترین كه‌سی به‌سرایه؟! ئه‌ڵێت: كه وای گوت و بێده‌نگ بووم. ئه‌ڵێ: پێمی گوت: من زۆر موشتاقی ده‌نگی تۆم! ئا وه‌ره پێنج ئایه‌تم له قورئانی پیرۆز بۆ بخوێنه‌وه! ئه‌ڵێ: منیش قورئانم كرده‌وه و ئه‌و ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلائِكَةَ لا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِلْمُجْرِمِينَ . [الفرقان: ٢٢]. ئه‌ڵێ تا گه‌یشتمه ئایه‌تی هباء منثوراً . ئه‌ڵێ: جوهه‌یر یه‌كسه‌ر هاواری كرد و به‌ربووه‌وه و له‌هۆش خۆی چوو! ئه‌ڵێ كه به‌خۆ هاته‌وه، پێمی گوت: ئه‌مجاره‌ش بۆم وه‌خوێنه! ئه‌ڵێ دیسان بۆم دووباره كرده‌وه و هه‌مدیس له‌هۆش خۆی چووه‌وه. به‌ڵام سه‌یر بوو كه‌ئه‌مجاره گیانی دا و هه‌ڵنه‌سایه‌وه! ئه‌ڵێ: خێزانه‌كه‌ی به‌په‌له و هه‌ڵه‌داوان هات و گوتی: ئێوه كێن؟ ئه‌ڵێ: ئێمه‌ش هه‌ریه‌ك خۆمان ناساند. ئه‌ڵێ ئه‌ویش گوتی: إنا لله وإنا اليه را‌جعون . ئاخری ئه‌بووجوهه‌یر مرد؟! ئه‌ڵێ گوتمان: به‌ڵێ، خوا سه‌بووریت بدا. به‌ڵام تۆ چۆنت زانی؟ ئه‌ڵێ ئه‌ویش گوتی: ئاخر له دوعاكانی كه زۆر گوێم لێی ئه‌بوو و ئه‌یگوته‌وه: "خودایه، پیاوچاكانت شایه‌تی حاڵی مردنم بن!" ئه‌ڵێ بۆیه زانیم كه كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت شایه‌تی مردنی ئه‌بووجوهه‌یر بن. ئه‌ڵێ ئێمه‌ش ته‌رمه‌كه‌مان شت و نوێژمان له‌سه‌ری كرد و له‌گۆڕمان هاویشت و ڕۆیشتین!
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|