|
فه‌رمووده‌ی ئه‌مڕۆ .. ٩ ره‌جه‌ب ١٤٢٨ك
وعَنْ أبي هُرَيْرَةَ عبد الرحمن بن صخر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال، قال رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم: "إن اللَّه تعالى لا ينظر إِلَى أجسامكم ولا إِلَى صوركم، ولكن ينظر إِلَى قلوبكم". رواه مسلم
له ئه‌بو هوڕه‌یره‌و خوا لێی ڕازیبێ وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:[ خوا نه سه‌یری لاشه‌تان ئه‌كات و نه سه‌یری وێنه‌و شێوه‌شتان، به‌ڵكوو سه‌یری دڵه‌كانتان ئه‌كات] مسلم ڕیوایه‌تی كردووه.
١. ئه‌وه‌ی لا خوا به هه‌ند گیراوه لاشه‌و شێوه‌و باڵای مرۆڤ نییه، به‌ڵكوو ناو دڵ و ده‌روونیه‌تی.
٢. خوا سه‌یری پشت و نه‌سه‌ب ناكات و به‌رزه یان نزم، خاوه‌ن سامانی یان نه‌دار، لاشه‌ت گه‌وره‌یه یان لاوازی، له‌س ساغی یان ناساغ، جوانی یان ناشیرین، به‌ڵكوو سه‌یری دڵه‌كان ده‌كات بێ خه‌وش و پر ته‌قواو دڵسۆزین یان وێرانه‌و بێ كه‌ڵكن.
٣. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان خوا‌و به‌نده‌كانیدا نابێ ته‌نها به ته‌قواو خواناسی نه‌بێ.
٤. كرده‌وه‌كان به نیه‌تن، چه‌ند كه‌س هه‌بوو كه به ڕواڵه‌ت باش و چاك دیار بووه به‌ڵام كاتێك نیه‌تی له سه‌ر خراپه‌و ناڕه‌وا دامه‌زراوه، كاره‌كانی پوچ بۆته‌وه‌و لێی وه‌ر نه‌گیراوه.
٥. ئه‌گه‌ر دڵ و ده‌رون و ناوه‌وه‌ت پاك و دڵسۆز بوو، كرده‌وه‌كانیش له گه‌ڵیدا ئه‌نجام دا ئه‌وه كۆی كاری خێرت له خۆتا كۆ كردۆته‌وه.
٦. مرۆڤ پێیوسته له سه‌ری كه زۆر گرنگی بدات له چاك كردن و پاك كردنه‌وه‌ی نیه‌تی، دڵ و ده‌رونی چاك بكات هیچ جۆره گومان و دودڵیه‌ك نه‌هێڵێته‌وه له دڵیدا.
٧. بیربكه‌ره‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوات كرد خه‌ڵكی فریات ناكه‌ون، له سزای خوا ده‌ربازت ناكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوات كرد پاداشت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ خۆته.
|