|
سكرتێری تایبه‌تی پاپا وریایی ده‌دات له موسڵمانبوونی ڕ‌ۆژئاوا
به‌رلین- (جۆرج جاینزفاین)ی سكرتێری تایبه‌تی بابا به‌ندیكتی شازده، وریای دا به ڕ‌ۆژئاوا به‌وه‌ی كه وه‌سفی كرد به "موسڵمانبوونی ڕ‌ۆژئاوا"و و وتی نابێت ڕ‌ۆژئاوا هیچ كه‌مته‌رخه‌می و چاونوقاندێك بنوێنێت سه‌باره‌ت به هێنانه ناوه‌وه‌ی قیه‌م و به‌های ئیسلامی بۆ ڕ‌ۆژئاو كه ده‌گونجێت هه‌ڕه‌شه له ناسنامه‌ی ئه‌م كیشه‌وه‌ره بكات.
جۆرج جاینزفاین سكرتێری تایبه‌تی پاپا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (دۆیچه سايتونگ)ی ئه‌ڵمانیدا وتی: "نابێت له هه‌وڵی به‌ئیسلامكردنی ڕ‌ۆژئاوا بێ‌ئاگا بین." و ڕۆژئاوای وریا كرده‌وه پشگۆێخستن و گوێنه‌دان به هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ته‌عالیم و به‌ها ئیسلامییه‌كان بۆ ڕ‌ۆژئاوا كه به‌پێی گومانی ئه‌و ده‌كرێت "هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ڕ‌ۆژئاوا دروست بكات."
هه‌روه‌ها جاینزفاین به‌رگریی له قسه‌كه‌ی ساڵی ڕابوردووی پاپا كرد كه باسی له‌وه كردبوو گوایه ئیسلام به‌توندوتیژی بڵاو بۆته‌وه. ئه‌و قسانه‌ی كه شه‌پۆلێكی توندی ناڕه‌زایی له جیهانی ئیسلامی‌دا خولقاند.
ساڵی ڕابوردوو پاپای ڤاتیكان به‌نه‌دیكتی شازده‌یه‌م له وتارێكیدا له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا لافی ئه‌وه‌ی لێ دا كه ئیسلام ئایینی توندوتیژییه و به زه‌بری شمشێر بڵاو بۆته‌وه و قسه‌ی نه‌شیاو و بێجێی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) گوت.
له ڕوویه‌كی تریشه‌وه ئه‌سقه‌فی شاری كوێڵنی ئه‌ڵمانیا یواكیم مینسه‌ر له چاوپێكه‌تنێكدا كه له‌م دوایییانه‌دا بڵاو كرایه‌وه وتبووی: "كۆچكردنی موسڵمانان كه‌لێنێكی له ڕۆشنبیریی ئه‌ڵمانی و ئه‌ورووپیمان كردووه."
ئه‌م قسه و ڕووداوانه میسداقییه‌تی ئازادیی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروڕا له ئه‌ورووپا له داهاتوودا ده‌خه‌نه ژێر پرسیار.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له (ئیسلام ئۆنلاین)ه‌وه.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|