پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ئه‌وانه‌ی له پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه به حه‌ق پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رانی زانیبێت و مافی ته‌واوی خۆیانی پێ دابن ته‌نها مسوڵمانانن، ئه‌و كتێبه‌ش كه به رِاستی و ئه‌مانه‌ته‌و چیرۆك و ژیانی پێغه‌مبه‌رانی باسكردبێت و ئاگاداری كردبین ته‌نها قورئانی پیرۆزه، چونكه ته‌نها قورئان ده‌سكاری نه‌كراوه‌و نه‌شێوێنراوه وه ته‌نها ئوممه‌تی ئیسلامیش ئه‌مانه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و كتێبه‌ی پێ سپێردراوه. پێش ئسلام سه‌رچاوه‌ی چیرۆك و ژیان و به سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران ته‌نها له رِێگه‌ی خاوه‌نانی كتێبه‌وه (نه‌سرانی و جوله‌كه‌كان)ه‌وه بوو، ئه‌وانیش له گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان زیادو كه‌میان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ده‌كرد، یه‌كێكیش له‌وانه‌ی كه بوختان و تاوانیان به ناوی خواوه پێ كردون و به چه‌نده‌ها وه‌سفی ناشیرین كه شیاوی مرۆڤێكی ئاسایش نیه وه‌سفیان كردوون، پێغه‌مبه‌رانی خوان علیهم الصلاة والسلام به شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ ته‌نانه‌ت شه‌رم دایئه‌گرێت له باسكردنیان. كاتێك خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری رِ‌ه‌وانه كرد زۆرێك له درۆ‌و بوختانه‌كانی خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاشكرا بوو، كه تاكو ئیسته‌ش له كتێبه‌كانیاندا ماوه، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی به‌ری كرد له‌و درۆ‌و بوختان وتۆمه‌تانه‌ی كه بۆیان هه‌ڵبه‌ستبوون، خوای گه‌وره به رِووی گاور‌و جوله‌كه‌كان ده‌فه‌رموێت
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).