|
قوتابیانی ئه‌مریكا (٦١٪)یان قۆپیه ده‌كه‌ن
شڤان ئۆمه‌راوى - سۆران
ڕۆژنامه‌ى (لۆفیگارۆ)ى فه‌ره‌نسایی ڕایگه‌یاند كه (٦١%)ی قوتابیانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا قۆپیه له تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن. وه ئه‌وانه‌ى كه‌خوویان به‌و كاره‌وه گرتووه له (١٦,٥%) تێناپه‌ڕن. ڕۆژنامه‌كه ئه‌مه‌ى دایه پاڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكایى كه (٣٠٠٠٠) قوتابى له‌خۆ گرتبوو، دووپاتى كرده‌وه كه كوڕان زیاتر له كچان قۆپیه ده‌كه‌ن به ڕێژه‌ى (٦٤,٨%) به‌رامبه‌ر (٤٢%). هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئایینى مه‌سیحییه‌تن ڕێژه‌ى قۆپیه ده‌گاته (٦٥,٤%) به‌رامبه‌رى (٥٨,٣%)ى ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئایینى ناوبراو نین.
سه‌باره‌ت به‌و ئامێرانه‌ى كه له قۆپیه به‌كارى ده‌هێنن (لۆفیگارۆ) وتى: "ئه‌وه‌ى كه زۆر باوه له‌نێو قوتابیان ڕێگایه‌كى ساده‌یه كه بریتییه له‌وه‌ى زانیارى بدزیت؛ ئه‌ویش به‌وه‌ى كه زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شانى یه‌كێك له هاوڕێكانى خۆى ته‌ماشا بكات (١٤%). به‌ڵام هه‌ندێكیان ڕێگاى زۆر پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن؛ ئه‌ویش به‌ڕێگاى خه‌زنكردنى زانیارییه‌كان و وه‌ڵامه‌كان له‌سه‌ر ژمێریاره‌كان (١١,١%)."
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه (١٢,٢%) له‌و قوتابییانه‌ى كه ئاماده‌ن هاوكارى بۆ هاوڕێكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن واته له لاپه‌ڕه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانیان، ئه‌وا به‌رامبه‌ر ئه وه داواى خزمه‌تى بێڕه‌وشتییان لێ ده‌كه‌ن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: وكالة الأنباء الاسلامية (نبأ).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|