پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌زکییه‌ی نه‌فس :: بابه‌ته‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: هێمن عه‌بدولعه‌زیز | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥١١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٨/٢٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

فیڕاسه‌ی ئیماندار
ئه‌و كاته‌ی كه‌ دڵ‌ په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ خوا و كرده‌وه‌ش پابه‌ندو په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوا، ئه‌و ده‌مه‌ خوای په‌روه‌ردگار ڕۆشنایییه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌خاته‌ نێو دڵ و ده‌روونی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ كه‌ بتوانێت هه‌ق و ناهه‌قی پێ‌ جیا بكاته‌وه‌و ڕاستۆگو درۆزنان لێك هه‌ڵاوێرێت.
خاوه‌نی ئه‌مجۆره‌ دڵ‌و كرده‌وه‌ش هه‌موو هه‌قیقه‌ته‌كان به‌ نووڕی خوا ئه‌بینێت، پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رموێت: إن لله عبادًا يعرفون الناس بالتوسم [حسنه الألباني] واته‌: خوا به‌نده‌ی ئه‌وتۆی هه‌ن كه‌ خه‌ڵكی له‌ شوێنه‌واری كه‌سه‌كان ئه‌ناسنه‌وه‌. ئه‌م تێڕامان و ده‌رك پێكردن و ڕووناسینه‌ نیعمه‌تێكی خوداییه‌ كه‌ زانایان پێی ئه‌ڵێن: (راسة الإيمانية)، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآياتٍ لِلْمُتَوَسِّمِينَ [الحجر:75] واته‌: بێگومان ئا له‌و به‌سه‌ر هاته‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه‌ بۆ كه‌سانی ژیرو هۆشمه‌ند.
هێندێ‌ له‌ زانایان ئه‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌هلی ڕووناسان (هل الفراسة) دابه‌زیوه‌.
هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێت: وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ [ محمد:30 ] واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وانه‌ت پێ‌ ده‌ناسێنین، به‌ ڕواڵه‌تیش ده‌یانناسیت. یان ده‌فه‌رموێت: يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ [البقرة:273] واته‌: (ئه‌وه‌نده‌ كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌پارێزن) كه‌ وا ئه‌زانن ده‌وڵه‌مه‌ندن، (زۆر جار) به‌ ڕوخسارو سیمایاندا ده‌یانناسی.
"بێگومان بنجو بنه‌ڕه‌تی فیڕاسه‌، بریتییه‌ له‌ ژیان و ڕووناكییه‌ك كه‌ خوا ئه‌یخاته‌ دڵی به‌نده‌یه‌كیه‌وه‌ كه‌ بیه‌وێت، به‌ هۆی ئه‌مه‌وه‌ خودا دڵی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ڕۆشن و ڕووناك ئه‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌رك به‌ زۆر شتی شاراوه‌ بكات، له‌ ناسینی به‌نده‌كان هه‌ق بپێكێت". وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: أَوَمَنْ كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [الأنعام:122] واته‌: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ وه‌ك مردوو وابوو، ئێمه‌ زیندوومان كرده‌وه‌ (به‌ نووڕی ئیمان و قوڕئان) و نووڕو ڕووناكیه‌كمان پێ به‌خشی كه‌ له‌ ژیانی دونیادا له‌ ناو خه‌ڵكیدا پێی ده‌ڕواو هه‌ڵسوكه‌وتی پێ ده‌كات (ئایا ئه‌و كه‌سه‌) وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ له‌ تاریكستاندا گیری خواردبێت و سه‌ری لێ ده‌رنه‌كات، ئا به‌و شێوه‌ كارو كرده‌وه‌ی بێباوه‌ڕان بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه‌.
هێندێ‌ له‌ خواناسان، ئه‌ڵێن: "هه‌ر كه‌سێكی ڕواڵه‌تی خۆی به‌ شوێن كه‌وتنی سوننه‌ت بسازێنێ‌ و دڵ‌ و ده‌روونیشی به‌ هه‌ستكردن به‌ چاودێری‌ خوا بڕازێنێ‌ و چاویشی له‌ تاوان بپارێزێ‌، وه‌خۆی بگرێته‌وه‌ له‌ شه‌هه‌واته‌كانی و خواردنی پاكبێ‌ و حه‌ڵال خۆر بێ‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ قه‌ت فیڕاسه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ ناچێ‌".
هه‌روه‌ها (ابن القیم) –به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌ڵێت: "نهێنی‌ ئه‌مه‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ پاداشته‌كان له‌ جنسی كرده‌وه‌كاندان، هه‌ر كه‌سێكی چاوی خۆی بگرێت له‌ حه‌ڕام ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ جنسی ئه‌و شته‌ حه‌ڕامه‌ حه‌ڵالێكی له‌و باشتری بۆ ئه‌سازێنێ‌ و به‌ نسیبی ئه‌كات. وه‌ هه‌ركه‌سێكی ڕووناكی چاوی له‌ حه‌ڕامه‌كان بپارێزێت، ئه‌وه‌ خوا ڕووناكی ئه‌خاته‌ ڕوانگه‌و دڵیه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ به‌جۆرێك له‌ شته‌كان ڕائه‌مێنێ‌ و ده‌ركیان پێ ئه‌كات كه‌ پێش ئه‌م ڕێنما خوداییه‌ ده‌ركی پێ نه‌كردبێت."
هه‌ڵبه‌ت جیاوازیش هه‌یه‌ له‌ نێوان فیڕاسه‌و گومان، چون گومان هێندێ‌ جار به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌برێ‌و هێندێ‌ جاریش وه‌ ڕاست، یان سرووشتی گومان وه‌ك له‌ گه‌ڵ‌ تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی ئه‌نوێنرێت، ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ تاوانیش به‌ڕێدا ڕێئه‌كات، گومان له‌گه‌ڵ‌ زیندوێتی‌ دڵ‌و نه‌خۆشی و مردنیشیدا سه‌رو به‌ینی هه‌یه‌و ڕێك ئه‌كه‌وێت، هه‌یشه‌ له‌و گومانانه‌ حه‌ڕامن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيراً مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ [الحجرات:12] واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ، خۆتان زۆر بپارێزن له‌ گومانی خراپ ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ‌ له‌و گومانانه‌ گوناهو تاوانن.

كه‌واته‌: "ڕووناسان.. ئه‌هلی سه‌ڵاح و ته‌قوان:"
هه‌روه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ ئاماژه‌ماندا، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ له‌ خوا نزیكبوو ، ئه‌وه‌ خوا له‌ پاداشتی ئه‌مه‌ ڕووناكی خۆی پێ ئه‌به‌خشێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی له‌ خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ) [رواه البخري عن ابي هريرة –رضي الله عنه] واته‌: ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌نده‌ پێی لێم نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه‌ پێم خۆشتره‌ له‌ (نزیك بوونه‌وه‌ی به‌ هۆی كارێك) كه‌ له‌سه‌ریم فه‌ڕزكردووه‌، به‌رده‌وام به‌نده‌م به‌ هۆی سوننه‌ته‌كانه‌وه‌ لێم نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه‌، تا خۆشم ئه‌وێت، كه‌ خۆشیشیم ویست، ئه‌وا ئه‌بم به‌و گوێیه‌ی كه‌ پێی ئه‌بیسێت، وه‌ ئه‌بم به‌و چاوه‌ی كه‌ پێی ئه‌بینێت، وه‌ ئه‌و ده‌سته‌ی كه‌ پێی ئه‌گرێت و ئه‌و قاچه‌ی كه‌ پێی ئه‌ڕوات، (كه‌ وایشبوو) ئه‌وه‌ چیم داوا لێبكات پێی ئه‌ده‌م، ئه‌گه‌ر هاناشم بۆ بهێنێت په‌نای ئه‌ده‌م.

كه‌واته‌: گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ زۆرترین و گه‌وره‌ترین ئوممه‌ت كه‌ ئه‌م فه‌زڵه‌ی پێدرابێت، یارانی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] بوون، ئه‌مانه‌ كوڕگه‌لێك بوون باشترین گرۆی سه‌ر زه‌وی و شاره‌زاترین كه‌سی ئه‌م دونیایه‌ بوون، گه‌لێك بوون كه‌ خوا بۆ هاوڕێیه‌تی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و به‌پاك ڕاگرتنی ئه‌م ئایینه‌ به‌رزه‌ی ئیسلام هه‌ڵیبژاردبوون، پێشه‌نگی ئه‌م گه‌له‌ سه‌ر به‌رزو نه‌به‌زو خواویستانه‌ش ئه‌بو به‌كرو عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب بوون -خوا له‌وان و تێكڕای یارانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ڕازی بێت.
(ابن القیم) -به‌ ڕه‌حمه‌تبێت- ئه‌ڵێت: "ئه‌بو به‌كری سه‌ددیق –خوا لێی ڕازی بێت- پێشه‌نگترین كه‌سی فیڕاسه‌ بوو، له‌ دوای ئه‌میش عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب –خوا لێی ڕازی بێت- ئه‌م دوو كه‌ڵه‌ پیاوه‌ فیڕاسه‌ی زۆر ئاشكراو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان لێ پشكواوه‌، هیچ شتێكیان نه‌گوتووه‌ ئیللا وه‌ ڕاست گێڕدراوه‌"! له‌وانه‌: ڕۆژێك عومه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شتێكی باشه‌ ئه‌گه‌ر مه‌قامی ئیبڕاهیم بكه‌یت به‌ شوێنی نوێژ، دوای ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی دابه‌زاندو فه‌رمووی: وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وه‌ فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا [صلى الله عليه وسلم] زۆر شتێكی باشه‌ ئه‌گه‌ر خێزانه‌كانت حیجاب بكه‌ن، هه‌ر له‌ دوای ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی حیجابی دابه‌زاند! یان ڕۆژێك خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] كۆڕی لێ ئه‌گرن و پڕكێشی له‌به‌رده‌میدا ئه‌كه‌ن، عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ ته‌ڵاق بده‌یت ڕه‌نگه‌ خوا ئافره‌تی له‌وان باشترت به‌ نسیب بكات، كه‌چی یه‌كه‌سه‌ر خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی دابه‌زاندو فه‌رمووی: إِنْ طَلَّقَكُنَّ أَنْ يُبَدِّلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِنْكُنَّ یان ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووڕه‌تی [المؤمنين] ی خوێنده‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَاماً فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْماً ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقاً آخَرَ له‌ به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و ئایه‌ته‌ كه‌ عومه‌ر گوێی لێبوو یه‌كسه‌ر فه‌رمووی: فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ ئه‌ڵێ: هێشتا عومه‌ر له‌ گوتنی ئه‌م ڕسته‌یه‌ نه‌بووه‌وه‌ یه‌كه‌سه‌ر خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئه‌یه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ ! واته‌: گه‌وره‌یی و پیرۆزی بۆ خودا كه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ به‌نده‌كانی وه‌دیهێناوه‌.
یان ئه‌بینین كه‌وا ، "ڕۆژێك پیاوێك دێته‌ لای عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا لێی ڕازی بێت- كه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ ئافره‌تێكی جوانی بینیوه‌و به‌ جوانییه‌كه‌ی تاساوه‌، عوسمان ده‌فه‌رموێت: ئێستا پیاوێك دێته‌ لام شوێنه‌واری زینا له‌ نێو چاوانیه‌وه‌ دیاره‌، كابراش ئه‌ڵێت: ئه‌ی عوسمان ئایا له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] چیتر وه‌حی دێت؟ ئه‌ویش ئه‌فه‌رموێت: نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌ ڕوانگه‌و به‌ڵگه‌و فیڕاسه‌ی ڕاست!"بێگومان ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یارانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ شتی زۆر سه‌یرو سه‌ر سوڕهێنه‌ر له‌ ژیانیاندا ئه‌بینینه‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ر وه‌نه‌بێت به‌س له‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] ڕوویدا بێت، بگره‌ هه‌تا له‌ خواناسانی دوای ئه‌مانیش ئه‌م سه‌رو به‌ندی فیڕاسه‌ته‌ دووباره‌ بۆته‌وه‌، بۆنموونه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، ڕۆژێك شوعبی به‌ (داودی ئه‌زه‌دی) ئه‌ڵێت: تۆ نامریت تا سه‌رت داخ نه‌كرێت، ئه‌ڵێ: ئه‌م قسه‌ی ڕاست ده‌رچوو و له‌ شه‌ڕێك كه‌وته‌ ده‌ست دوژمنانی، گرتیان و سه‌ریان داخكرد!
"ئه‌وه‌ی كه‌ زۆریش گرنگ بێت، هێندێ‌ جاران فیڕاسه‌ی بڕوادار هێنده‌ بڕ ئه‌كات، هه‌تا ده‌رك به‌ ئاقیبه‌تی كاره‌كانیش ئه‌كات، بۆیه‌ وا ئه‌ڵێین تاكو خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌ به‌هه‌ڵه‌ دانه‌چن كه‌ به‌س تێڕوانینێكی سه‌تحی و لاوه‌كی به‌س نییه‌ كه‌ بتوانیت ده‌رك به‌ زۆر شتان بكه‌یت، بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ لاوه‌كییه‌ زۆر گرفتی بۆ خه‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگا هێنایه‌ پێش، ئه‌م تێڕوانینه‌ لاوه‌كییه‌شه‌ ئه‌سڵ‌ و بنه‌ڕه‌تی گومان."
بۆیه‌ له‌ هه‌ڵوێست نواندنێكی له‌و چه‌شنه‌ ئه‌وا هه‌میشه‌ پێویسته‌ كه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ لای زانایان، چون ئه‌وان له‌ ڕاسته‌ڕێی و ڕوانین و ئاقیبه‌تی كاره‌كان شاره‌زاترن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلاً [النساء:83] واته‌: هه‌ر كاتێك (هێندێ‌ له‌ بڕواداران) هه‌واڵێكیان پێ گه‌یشت ده‌رباره‌ی هێمنایه‌تی، یاخود ترسم و بیم، بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و (بیر له‌ سه‌ره‌نجامی ناكه‌نه‌وه‌) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌و بیگێڕنه‌وه‌ بۆلای پێغه‌مبه‌ر [صلى الله عليه وسلم] یان بۆ كار به‌ده‌ستانی خۆیان، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ژێر به‌ژێری هه‌واڵه‌كان تێده‌گه‌ن، نهێنی و ڕازه‌كانی لێ ده‌رده‌هێنن، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ‌ و چاودێری خواو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌كه‌ی نه‌بوایه‌ شوێنی شه‌یتان ده‌كه‌وتن، جگه‌ له‌ كه‌مێكیان.
جا خۆشه‌ویستان:
"با هه‌موو تێكڕا هه‌وڵ بده‌ین كه‌ ناوه‌رۆكمان به‌ ئیخڵاس و یه‌كلابوونه‌وه‌ بۆ خوا بگه‌شێنینه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌شمان به‌ شوێن كه‌وتنی سوننه‌تی ئه‌كڕه‌م و بڕازێنیه‌وه‌، ده‌ست و ئه‌ندامانیشمان به‌ گوێڕایه‌ڵی خوداو ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ موحه‌ڕه‌مات بپارێزین، تا خوای گه‌وره‌ ئه‌و فه‌زڵه‌ گه‌وره‌ی خۆی كه‌ فێڕاسه‌ی ئیمانییه‌ پێ‌ ببه‌خشی‌ و به‌هره‌وه‌رمان كات".

به‌ڕێزان.. خوێنه‌رانی سه‌نگین:
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم: كه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ی ده‌فه‌رموێت: (اتقوا فراسة المؤمن فإنه ينظر بنور الله) باوه‌و له‌ نێو خه‌ڵكیش بۆته‌ به‌ڵگه‌ی ڕاست و درووستی فیراسه‌ت، فه‌رمووده‌یه‌كی تا بڵێی لاوازه‌، كه‌ فه‌رمووده‌یه‌كه‌ ئیمامی تیرموزی له‌ ئه‌بی سه‌عیدی خودری–خوا لێیان ڕاززی بێت- به‌ سه‌نه‌دێكی لاواز گێڕدراوه‌ته‌وه‌، شێخی ئه‌ڵبانی و خه‌تیبی به‌غدادی و ئیمامی ته‌به‌ڕانیش به‌ لاوازیان له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

خودایه،‌ پیاوچاكانت شایه‌تی حاڵی مردنم بن!

تاوان دڵه‌کان له‌ڕیشه‌ ده‌ردێنێ

دیمه‌نێك له‌ گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

مردوو كه‌ ده‌خرێَته‌ گۆڕِه‌وه،‌ چی به‌سه‌ر دێت؟

په‌یوه‌ندیی یه‌قین و دڵًنیایی به‌ ئیمانه‌وه‌

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٣]
08.30.2007 07:46:07 GMT
خواى كةورة خيرت بو بنوسى زور سوباس

parez


08.29.2007 20:42:36 GMT
سلاوی خوات لیبی کاک هیمن خواجه‌زای خیرت بداته‌وه‌ خواخیرت بنوسی بۆ ئه‌م رونکردنه‌وه‌ی چاوه‌ری بابه‌تی نوین زۆرسوپاس

dler-uk


08.27.2007 08:42:32 GMT
اللهم ارحمنا فوقا الارض ورحمنا تحت الارض ورحمنا يوم عرض.....ده ستان خوشبيت خوا بتان هيليت بو كه ياندى به يامى خوا....دوعاى خيرم بوبكه ن

ابن فقير


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠