ئایا تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا دروستە؟ له لایهن مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان وهڵام دراوهتهوه وەڵام:
الحمد لله رب العالمين، و الصلاة و السلام على محمد و على آله و صحبه أجمعين
زانایان دەڵێن حەرامە، چونکە:
(1) لە فەرمودەی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هاتووە: (لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس إمرأة لا تحل له) (1) ، واتە ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەری بە دەرزی ئاسن کون بکرێ چاکترە لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێک بکەوێ کە بۆی حەڵاڵ نییە.
(2) پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (إني لا أصافح النّساء) (2) واتە: من لەگەڵ ئافرەتدا تەوقە ناکەم.
(3) (وحرم الشافعية المس و النظر للمرأة مطلقا، و لو كانت المرأة عجوزا) (3) واتە: شافیعی یەکان دەست دان لەدەستی ئافرەتی نامەحرەم و سەیرکردنی بەحەرام دادەنێن بەهەموو شێوەیەک با ئافرەتەکە زۆر پیریش بێت.
(4) وە لەکتێـبی (تكملة الفتح) دا ئەفەرموێ : (متى حرم النظر حرم المس، لأنه أبلغ منه في اللذة و إثارة الشهوة) (4) واتە: هەرکات ڕوانین بۆ ئافرەتی نامەحرەم حەرام بێت دەست لێدانیشی حەرامە، لەبەر ئەوەی دەست دان لەدەستی زیاتر ئارەزووی جنسی دەجوڵێنێت.
(5) و قال الحنابلة: (كره أحمد مصافحة النساء و شدد أيضا حتي لمحرم) (5) واتە: حەنبەلی یەکان فەرموویانە بەلای ئیمام ئەحمەدەوە تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتدا کەراهەتی هەیە، و ئەوەندە توند و تیژ بووە فەرموویەتی لەگەڵ ئافرەتی مەحرەمیشدا تەوقە نەکرێت باشە. دیارە تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی مەحرەمدا حەرام نیە، لەوە ئەچێ پێشەوا ئیمام ئەحمەد- خوا لێی ڕازی بێت- مەبەستی فەرموودەی: (اتقوا مواضع التهم) بێت.
(6) وە لە کتێبی سیرەدا هاتووە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەکاتی بەیعەت وەرگرتندا دەستی نەخستووەتە ناو دەستی ئافرەت، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە :
(7) (روى البخاري عن عائشة قالت: كان النّبي (صلى الله عليه وسلم) يبايع النساء بالكلام، بهذه الآية : "و لا يشركنّ بالله شيئا" قالت: و ما مست يد رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يدا إمرأة إلاّ إمرأة يملكها) (6) واتە عائیشە-خوا لێی ڕازی بێت- فەرمووی: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پەیمانی لە ئافرەتان وەردەگرت بە قسە، بەم ئایەتە : (و لا يشركنّ بالله شيئا) وە فەرمووی : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەستی لەدەستی هیچ ئافرەتێک نەکەوتووە، مەگەر ئافرەتێک خێزانی بووبێت و حەڵاڵی بووبێت.
لە کۆتاییدا ئەڵێین: و لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجو الله و اليوم الآخر
بەم بەڵگانەی کە باسمان کرد تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا حەرامە و ڕێگەی پێ نەدراوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان :
1) رواه الطبراني و البيهقي و رجال الطبراني ثقات. الترغيب و الترهيب 5/111.
2) الموطأ و الترمذي و النسائي عن أميمة بنت رفيعة.
3) مغني المحتاج 3/132.
4) تكملة الفتح 8/98.
5) كشاف القناع 2/179
6) فقه السنة.