"بێ گومان بوونی ئه‌و سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته له ئینساندا هیممه‌تی به‌رز و شه‌هه‌مات و شكۆمه‌ندیی ئه‌و كه‌سه نیشان ئه‌دات. كه‌سێكیش جوامێر و شكۆمه‌ند بێت، بۆ هه‌میشه موشته‌ریی ڕه‌وشتی به‌رزه و هیممه‌تی سه‌وزه. هیممه‌تی به‌رز و سه‌وزیش پاڵنه‌ری پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونه. بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌شه بێ باك و بێ خه‌م له هیچ شت ناپرسێت، چونكه مه‌رد و جوامێره بۆیه ناترسێت."
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێشه‌وای جوامێران بوو: هه‌ڵبه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) باشترین نموونه‌و كه‌سی سه‌ر ڕووی زه‌ویی بوو له شه‌هامه‌تی و جوامێریدا، ئه‌وه‌تا ئه‌نه‌سی كوڕی مالك t ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) باشترین كه‌س بوو له جوامێری و ئازایه‌تیدا، ئه‌گێڕته‌وه كه شه‌وێك خه‌ڵكی مه‌دینه ڕائه‌چڵه‌كن و به ده‌نگو هه‌رایه‌كی زۆره‌وه ڕائه‌په‌ڕن، ئه‌ڵێت: خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ده‌نگه‌كه وه‌ڕێكه‌وتن، له ڕێگا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یان بینی كه له‌سه‌ر ئه‌سپێكی بێ زینی ئه‌بی ته‌ڵحه بوو‌و شمشێرێكی له‌مل ئاڵێنرابوو و به‌ته‌نها و پێش هه‌مووان شوێن ده‌نگه‌كه كه‌وتبوو و ئه‌گه‌ڕایه‌وه، به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: مه‌ترسن و مه‌شڵه‌ژێن، ئه‌مه ئه‌سپی ته‌ڵحه بوو له دوور بینیومه‌ته‌وه. (رواه البخاری ومسلم)
یان له شه‌ڕی حونه‌ین: كاتێ كه مسوڵمانان ئه‌كه‌ونه به‌ر بۆسه‌ی هه‌وازن و سه‌قیفه‌وه ڕائه‌كه‌ن و ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆل ئه‌كه‌ن، به چه‌شنێك كه ته‌نها دووسه‌د جه‌نگاوه‌ر له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌مێننه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئازا‌و جوامێریش شمشێره‌كه‌ی له كاڵان ده‌ر ئه‌كاو هاوار ئه‌كات و ئه‌لێت: (أنا النبی لا كذب، أنا ابن عبد المطلب) واته: من پێغه‌مبه‌رم درۆ نییم، من كوڕی عه‌بدولموته‌ڵڵیبم)، به‌ڕائی كوڕی عازه‌ب ئه‌ڵێت: له‌م ڕۆژه‌دا هیچ كه‌س له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به غیره‌ت و ئازا‌و جوامێرتر نه‌بوو.
یان له‌شه‌ڕی ئوحود، ئه‌و كاته‌ی كه زۆر له مسوڵمانان دوای ئه‌وه كه بیستیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) شه‌هید بووه، ڕایان كرد‌و مه‌یدانیان جێهێشت، چونكه بێباوه‌ڕان له‌و شه‌ڕه‌دا زۆر ته‌ركیزیان له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌كرد، كه‌چی ئا له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕو مه‌عمه‌عه‌ی شمێشری شه‌ڕكه‌رانا ده‌ر ئه‌كه‌وێ و ده‌فه‌موێت: (انا رسول الله) ئه‌مه له دوای ئه‌وه‌بوو كه بێ باوه‌ڕه‌كان زۆر به ووردی به‌دوایه‌وه بوون تا له شوێنێك ده‌ركه‌وێ و ده‌رفه‌تی لێ بهێنن و بیكوژن، به‌ڵام شه‌هامه‌ت و ئازایه‌تی و جوامێری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دوژمنان خۆش نه‌كرد كه بتوانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن.
هه‌روه‌ها عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: له هه‌ر شه‌ڕێكدا ئه‌گه‌ر زۆریمان بۆ بهاتایه خۆمان ئه‌خسته دوای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پشتمان به‌و قاییم ئه‌كرد.