پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: چه‌ند پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: کوڕی خاک | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٩٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١٠/٣١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌کانی قورئان به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانای پایه‌به‌رز (الألباني) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (به‌شی ٣)

سوڕه‌تی(هود).
* ئه‌و فه‌رمووده‌ دروستانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه‌ هاتوون:
1/ " قال أبو بكر رضي الله عنه : يا رسول الله قد شبت قال: شيبتـني(هود) و(الواقعة) و(المرسلات) و(عم يتساءلون) و(إذا الشمس كورت)" . رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الجامع / 3723 .
واته‌/ ئه‌بوبه‌کری صدیق-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌تبینم که‌ پیر بووی؟ فه‌رمووی: پیری کردم سووڕه‌ته‌کانی(هود) و(الواقعة) و(المرسلات) و(عم يتساءلون) و(إذا الشمس كورت)..

2/ " شيبتني هود و أخواتها قبل المشيب" صحيح الجامع الصغير/ 3721 .
واته‌/ پیری کردم سووره‌ته‌کانی(هود) و خوشکه‌کانی پێشه‌ پیری(پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ ته‌مه‌نی پیری).

3/ "شيبتني هود و أخواتها من المفصل" صحيح الجامع الصغير/3722 .
واته‌/ پیری کردم سووره‌تی(هود) و خوشکه‌کانی له‌ سووره‌ته‌ کورتئایه‌ته‌کان(مه‌به‌ستی له‌ سووره‌ته‌کانی جوزمه‌کانی دوایی قورئانه‌).

4/ "قد شيبتي هود وأخواتها" صحيح الشمائل المحمدية / 35.
واته‌/ به‌ڕاستی پیری کردم(هود) و خوشکه‌کانی..


هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی لاواز له‌باره‌ی ئه‌م سووره‌ته‌وه‌.

1/ " شيبتني هود و أخواتها ، و ما فعل بالأمم قبلي" ضعيف الجامع الصغير/ 3421.
واته‌/ پیری کردم(هود) و خوشکه‌کانی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که‌ به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌کانی پێش مندا هاتووه‌.

2/ " اقرؤوا سورة هود يوم الجمعة " ضعيف الجامع الصغير / 1070.
واته‌/ سووره‌تی(هود) بخوێنن له‌ ڕۆژی جومعه‌.

3/ " شيبتني( هود) و أخواتها ، (الواقعة) و(الحاقة) و (إذا الشمس كورت)" ضعيف الجامع الصغير/ 3419 .
واته‌/ پیری کردم(هود) و خوشکه‌کانی، (الواقعة) و(الحاقة) و (إذا الشمس كورت).

4/ " شيبتني سورة هود و أخواتها الواقعة و القارعة و الحاقة و إذا الشمس كورت و سأل سائل" ضعيف الجامع الصغير / 3418 .
واته‌/ پیری کردم دووره‌تی هود و خوشه‌که‌کانی(الواقعة و القارعة و الحاقـة و إذا الشمس کورت و سأل سائل..

5/ " شيبتني هود و أخواتها ، ذكر يوم القيامة ، و قصص الأمم" ضعيف الجامع الصغير / 3420 .
واته‌/ پیری کردم سووره‌تی هود و خوشکه‌کانی، یادی ڕۆژی قیامه‌ت و چیرۆکی ئوممه‌ته‌کانی پێشوو.


سووره‌تی(الإسراء).

ئه‌و فه‌رمووده‌ دروستانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ هاتوون:
1/ " قالت عائشة رضي الله عنها : ( كان النبي صلى الله عليه وسلم لا ينام حتى يقرأ " الزمر " و " بني إسرائيل" ( أي سورة الإسراء)" رواه الترمذي وصححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة / 641.
واته‌/ عائیشه‌-خوای لێ ڕازی بێت- فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) شه‌وان نه‌ده‌خه‌وت هه‌تاوه‌کو دوو سووره‌تی(الزمر) و (بني إسرائیل: الإسراء).

2/ " عن العرباض بن سارية رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم : ( كان لا ينام حتى يقرأ المسبحات ويقول فيها آية خير من ألف آية" رواه الترمذي وصححه الألباني/ 2712.
واته‌/ عیربازی کوڕی سارییه‌-خوای لێ ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پیشه‌ی وابوو نه‌خه‌وێت مه‌گه‌ر موسه‌ببیحات بخوێنێت، ده‌یفه‌رموو: ئایه‌تێکی تێدایه‌ خێرتره‌ له‌ هه‌زار ئایه‌ت.

موسه‌ببیحات: ئه‌و سووڕه‌تانه‌ن که‌ به‌سبح و يسبح ده‌ستی پێکردووه‌، که‌ بریتییه‌ له‌ سوووره‌ته‌کانی(الإسراء و الحدید و الحشر و الصف و الجمعة و التغابن و الأعلى).


سووره‌تی(الکهف).

1/ "من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عُصم من الدجال" وفي رواية"من آخر سورة الكهف" رواه مسلم.
واته‌/ هه‌رکه‌سێک ده‌ ئایه‌تی هه‌وه‌ڵی سووره‌تی که‌هف له‌به‌ربکات، ده‌پارێزرێت له‌ ده‌جال، له‌ ڕیوایه‌تێکی تر: ده‌ ئایه‌تی کۆتایی سووره‌تی که‌هف.

2/ "من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عُصم من " فتنة " الدَّجال" صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة/ 582.
واته‌/ ئه‌وه‌ی ده‌ ئایه‌تی هه‌وه‌ڵی سووره‌تی که‌هف له‌به‌ربکات، ده‌پارێزرێت له‌ ئاشووب و شه‌ڕی ده‌جال.

3/ "من قرأ سورة الكهف(كما أنزلت) كانت له نورا يوم القيامة ، من مقامه إلى مكة ، و من قرأ عشر آيات من آخرها ثم خرج الدجال لم يضره ، و من توضأ فقال : سبحانك اللهم و بحمدك(أشهد أن) لا إله إلا أنت ، أستغفرك و أتوب إليك ، كتب في رق ، ثم جعل في طابع ، فلم يكسر إلى يوم القيامة" صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة / 2651 .
واته‌/ ئه‌وه‌ی سووره‌تی که‌هفی خوێند(به‌و جۆره‌ی هاتۆته‌ خواره‌وه‌) ده‌بێته‌ ڕوناکییه‌ک بۆی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، به‌ڕاده‌ی دووری نیشته‌جێی خۆی له‌ مه‌ککه‌وه‌، هه‌رکه‌سێکیش ده‌ ئایه‌تی کۆتایی خوێند و پاشان ده‌جال ده‌رپه‌ڕی، زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش که‌ ده‌ستنوێژی گرت و وتی: پاک و بێگه‌ردی بۆ تۆ ئه‌ی په‌رستراوم و سوپاسی هه‌ر تۆ ده‌که‌م، شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ هیچ په‌رستراوک نییه‌ به‌هه‌ق مه‌گه‌ر تۆ، داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌که‌م و تۆبه‌ بۆ لای تۆ ده‌که‌م، ئه‌وا ده‌نووسرێت له‌ ئازادکراوان و مۆرێکی لێ ئه‌درێت(مۆری چاکیی) ناشکێت و لێی نابێته‌وه‌ هه‌تاوه‌کو ڕۆژی قیامه‌ت.

4/ " من قرأ سورة ( الكهف ) ليلة الجمعة، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق " صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب / 736.
واته‌/ هه‌ر که‌سێک بخوێنێت سووره‌تی(الکهف) شه‌وی جومعان، ڕووناکییه‌کی بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه له‌ نێوانی ئه‌و و که‌عبه‌ی پیرۆز.‌

5/ " من قرأ سورة ( الكهف ) في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين" صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب / 736 .
واته‌/ هه‌ر که‌سێک بخوێنێت سووره‌تی(الکهف) له‌ ڕۆژی جومعه‌، بۆی ده‌دره‌وشێته‌وه‌ نوورێک له‌ نێوانی دوو جومعه‌(ئه‌و جومعه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی دی که‌ دێت).

* هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی لاواز له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه‌:

1/ " ألا أخبركم بسورة ملأت عظمتها ما بين السماء و الأرض ؟ و لقارئها من الأجر مثل ذلك، و من قرأها غفر له ما بينه و بين الجمعة الأخرى، وزيادة ثلاثة أيام ؟ قالوا : بلى قال : سورة الكهف " ضعيف جداَ / ضعيف الجامع الصغير / 2160 .
واته‌/ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ ده‌رباره‌ی سووره‌تێک گه‌وره‌یی و مه‌زنێتییه‌که‌ی نێوانی زه‌وی و ئاسمانی پڕ کردووه‌؟ و بۆ خوێنه‌ره‌که‌شی وه‌کو ئه‌وه‌ پاداشتی هه‌یه‌، هه‌ر که‌سێکیش خوێندی له‌و گوناهانه‌ی خۆش ده‌بێت که‌ له‌ نێوانی ئه‌و جومعه‌ و جومعه‌یه‌کی تردا ده‌یکات، و سێ ڕۆژی زیاده‌ش؟ وتیان به‌ڵی، فه‌رمووی: سووره‌تی(الکهف)ه‌.

2/ " سورة الكهف تدعى في التوراة : الحائلة ؛ تحول بين قارئها وبين النار " سلسلة الأحاديث الضعيفة / 3259 .
واته‌/ سووره‌تی(الکهف) ناوی هاتووه‌ له‌ ته‌ورات به‌(الحائلة؛ به‌ربه‌ست)؛ به‌ربه‌ست ده‌کات له‌ نێوانی خوێنه‌ره‌که‌ی و ئاگری دۆزه‌خ.

3/ " من قرأ ثلاث آيات من أول الكهف؛ عصم من فتنة الدجال " ضعيف مشكاة المصابيح / 2088 .
واته‌/ هه‌ر که‌سێک سێ ئایه‌تی سه‌ره‌تای سوره‌تی(الکهف)ی خوێند؛ ده‌پارێزرێت له‌ فیتنه‌ و ئاشووبی ده‌جال.

ماوێتی..

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌کانی قورئان به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانای پایه‌به‌رز (الألباني) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (به‌شی ٢)

پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌کانی قورئان به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانای پایه‌به‌رز (الألباني) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (به‌شی ١)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
12.02.2007 07:48:08 GMT
ئةى خواية كيان جةند بة دواى ئةم بابةتة دةكةرام...سوباس بؤ خواى كةورة..
دةستان خؤشبيَت...

Roya


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠