پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: له‌ زانسته‌كانی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: نه‌وره‌سی | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٩٤٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١١/٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

قورئانێکی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌م عوسمانی کوڕی عه‌ففان
ئه‌م قورئانانه‌ یه‌کێکه‌ له‌و قورئانه‌ی که‌ به‌ ده‌ستنووس نووسراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌می ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوای لێ ڕازی بێت-. ئه‌م قورئانه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ پارێزراوه‌ له‌ شوێنێك به‌ ناوی (مشهد الحسیني) له‌ شاری (قاهیره‌)ی پایته‌ختی وڵاتی (میسر). که‌ قورئانێکی زۆر تاسوقه‌ و به‌نرخه‌ که‌ ته‌واوی سووره‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزه‌ به‌ نووسینی کووفی (خط الکوفي) نووسراوه. پاش لێکۆڵینه‌وه‌ و پیاداچوونێکی زۆر ده‌رکه‌وت ئه‌م قورئانه‌ ده‌ستنووسی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمامی (عثمان)ه. ئه‌مڕۆ دیراساتێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت وه‌ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که‌ ناو ده‌برێت به‌ (رسم المصحف العثماني) شێوه‌ی قورئانی عوسمانی.
پێناسه‌یه‌کی ئه‌م قورئانه که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی (الأوقاف)ی میسرییه‌وه‌ پێشکه‌ش کراوه‌‌

هه‌روه‌ك باسمان لێ کرد که‌ ئه‌م قورئانه‌ یه‌کێکه‌ له‌و قورئانانه‌ی سه‌رده‌مه‌ی خه‌لیفه‌ی ڕاشیدی ئه‌میری موسڵمانان (ذي النورین) ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوای لێ ڕازی بێت-. ئه‌وانه‌ش شه‌ش قورئان بوون که‌ به‌ فه‌رمانی ئیمامی عوسمان -خوای لێ ڕازی بێت- نووسرانه‌وه و‌ پاشان چوار دانه‌ له‌و قورئانانه‌ی نارد بۆ ویلایه‌ته‌کان و‌ دووانیان مایه‌وه‌ له‌ شاری مه‌دینه‌ و‌ ئه‌م (مصحف)ه‌یش له‌ خه‌زێنه‌ی په‌ڕتوکخانه‌ی قوتابخانه‌ی (الفاضلیة) پارێزرابوو، که‌ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ له ‌سه‌رده‌می قازی (الفاضل عبدالرحیم البیساني العسقلاني) بنیات نرابوو له‌ سه‌رده‌می (ئه‌ییووبییه‌کان). پاشان سوڵتان (الملك الأشرف ‌أبو النصر قنصوة‌ الغوري) که‌ دوایین سوڵتانی ده‌وڵه‌تی (المملوکیة)یه‌ گواستیه‌وه‌ بۆ جێگایه‌ له‌ ته‌نیشت ئه‌و قوتابخانه‌ی که‌ بنیاتی نابوو نزیک (الأقباعیین) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌لوپه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) که‌ مابووه‌وه‌ و پارێزگاری لێ کرابوو. هه‌ر له‌وێدا به‌رگێکی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌که‌ن له‌ پێسه‌ که‌ به‌ نیگار نه‌خشین کرابوو. ئه‌م کاره‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (٨٧٤) ساڵ دوای نووسینه‌وه‌ی قورئانه‌که که‌ ‌ ساڵی (٩٠٩)ی کۆچی ده‌کات. نزیکه‌ی سێ سه‌ده‌ ئه‌م قورئانه‌ی پاراستووه‌ و‌ ئه‌مه‌یش ئه‌و به‌رگه‌یه‌.


له‌ ساڵی (١٣٠٥ ك)دا ئه‌م قورئانه‌ که‌ به‌ پێسته‌ پارێزگاری لێ کرابوو و‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ که‌لوپه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)دا جێگیر بوو له‌پاش گواستنه‌وه‌ی له‌ (مشهد الإمام الحسين).
وه‌ له‌ ساڵی (١٤٢٧ ك)یه‌وه‌ نووسینگه‌ی (المركزية للمخطوطات الإسلامية) هه‌ڵسان به‌ وێنه‌گرتنه‌وه‌ و ئاماده‌کردنی ئه‌م قورئانه و بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر (سی‌دی CD) تۆمار کرا بۆ پارێزگاریکردنی و مانه‌وه‌ی.

وه‌سفێکی ئه‌و قورئانه
ئه‌م قورئانه‌ پێك هاتووه‌ له‌ (١٠٨٧) وه‌ره‌قه‌ی پێسته‌ی نه‌رم (الرق)ی گه‌وره‌، که‌ شێوه‌ئه‌ندازه‌یییه‌که‌ی (٥٧ سم × ٦٨ سم)ه‌ و‌ پێك هاتووه‌ له‌ (١٢) دێڕ و‌ به‌رزییه‌که‌ی (٤٠) سانتیمه‌تر و‌ کێشی (٨٠) كیلۆگرامه‌‌. وه‌ به‌ ماده‌یه‌کی تایبه‌ت نووسراوه‌ ناو ده‌برێت به‌ (داکن) و‌ به‌ جۆری نووسینی مه‌ککه‌یی که‌ له‌سه‌ر شێوازی سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچییه‌. که‌ بێخاڵه ‌و به‌ شێوه‌یه‌کی زه‌خره‌فه‌ نووسراوه‌ته‌وه. وه‌ نێوان له‌ نووسراوه‌کاندا هه‌یه‌ وه‌ك وێنه‌یه‌كی ڕووه‌کی که‌ هه‌مه‌جۆره‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت.


وه‌ هه‌رکه‌سێك پێی خۆشه‌ که‌ ئه‌م قورئانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی داگرێته‌ ناو کۆ‌مپیوته‌ره‌که‌ی، ده‌توانێت لێره‌وه‌ ئه‌م کاره‌ بکات که‌ پێك هاتووه‌ له زیاتر له‌ (٥٥) مێگابایت ‌و‌ دابه‌ش کراوه‌ته‌ سه‌ر چوار به‌ش تا‌ بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان دابگیرێت. کاتێك بڕگه‌کان داده‌گریت ده‌توانی له‌ کۆ‌مپیوته‌ره‌که‌تدا شوێنێکی بۆ ئاماده‌ بکه‌ی له‌ ژێر ناوی (مصحف العثماني) هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ناودا دانێیت. پاشان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان وێنه‌ی قورئانه‌که‌تان بۆ ده‌رده‌خات.

تێبینی: ده‌توانیت لێره‌ دایبگریت:
١.[tafsir.org]
٢.[tafsir.org]
٣.[tafsir.org]
٤.[tafsir.org]

داواکارین له‌ خوای گه‌وره‌ که‌ هه‌موو لایه‌کمان شاره‌زای ئه‌و قورئانه‌مان بکات و هه‌موو بتوانین له‌ خزمه‌تیدا بین إن شاء الله؛ ‌ئامین.

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٤]
10.10.2008 19:09:50 GMT
ده ستت خوشبيت داواله خواى كه وره ئه كه م نمونه تان زوربيت ته مه ن دريزبن له سه رخير

زانا


04.22.2008 11:48:36 GMT
دةستان خؤش و تةمةن دريَذ بن بؤ خزمةت كردنى ئاينى ئيسلام

محمد سعدالدين


11.13.2007 00:45:47 GMT
ده‌ست خۆشی له‌ برای نوسه‌ر ده‌که‌م، کاتێک ده‌چیته‌ هه‌ر ووڵاتێکی موسوڵمانه‌وه‌ هه‌ست ده‌که‌یت که‌ هیچ شوێنه‌وارێکی موسوڵمانان نه‌مابێت مه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زا ئاگادارت بکات و پێت بڵێ، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی موسوڵمانان گرنگی به‌م گه‌نجینه‌ جوانانه‌ بده‌ن.

سۆران


11.11.2007 19:56:41 GMT
ده‌سته‌کانتان خۆش بێت. به‌ڵام من ١ پرسیارم هه‌یه‌. ئایا خۆتان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی که‌ حه‌ز ده‌کات دایبگرێت با دایگرێت، به‌ڵام چۆن داده‌گیرێت واته‌ خه‌زن ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر بتوانن زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ بده‌ن؛ خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌.

شێرزاد عبدللاه‌


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠