ئه‌وانه چین که ئه‌گه‌ر دووباره‌یان بکه‌مه‌وه هه‌تاوه‌کو خوای گه‌وره لێم خۆش بێت؟ له‌گه‌ڵم به و تێبفکره..
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" ما على الأرض أحد يقول لا إله إلا الله والله أكبر ولا حول ولا قوة إلا بالله إلا كفرت عنه خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر" رواه الترمذي.
واته/ هیچ که‌سێک نییه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ئه‌گه‌ر بڵێ: لا إله إلا الله والله أكبر ولا حول ولا قوة إلا بالله ، ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌رچیش به وێنه‌ی که‌فی سه‌ر ده‌ریا بن.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" من قال حين يأوي إلى فراشه أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه ثلاث مرات غفر الله له ذنوبه وإن كانت مثل زبد البحر وإن كانت عدد ورق الشجر وإن كانت عدد رمل عالج وإن كانت عدد أيام الدنيا" رواه الترمذي و ابن حبان في صحیحه و ضعفه الألباني.
واته/ ئه‌گه‌ر که‌سێک، بڵێت له‌و کاته‌ی ده‌یه‌وێت بحه‌وێته‌وه له جێگای خه‌وه‌که‌ی: أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو الحي القيوم ، سێ جار، ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌رچیش وه‌کو که‌فی سه‌ر ده‌ریا وابن، یاخوود به هێنده‌ی گه‌ڵاکانی دره‌خته‌کان، یان به وێنه‌ی لمێکی زۆری کۆبۆوه.
هه‌روه‌ها(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" من حافظ على شفعة الضحى غفرت ذنوبه وإن كانت مثل زبد البحر" رواه أحمد.
واته/ هه‌رکه‌سێک پارێزگاری و به‌رده‌وامی بکات له‌سه‌ر دوو ڕکاتی نوێژی چێشتهه‌نگاو(الضحى)، خوای گه‌وره له تاوانه‌کانی ده‌بوورێت ئه‌گه‌ر به وێنه‌ی کوفی سه‌ر ده‌ریا وابێت.
یاخوود وتنی" سبحان الله وبحمده" هه‌مان به‌ره‌که‌تی هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژی سه‌د که‌ڕه‌ت بیڵێی له‌گه‌ڵ کاتی خۆرهه‌ڵات و ئاوابوون"من قال إذا أصبح مائة مرة وإذا أمسى مائة مرة: سبحان الله وبحمده، غفرت ذنوبه وإن كانت أكثر من زبد البحر" رواه الحاکم على شرط مسلم. یاخوود هه‌ر که‌سێک له دوای نوێژه فه‌رزه‌کان(33) جار بڵێ: سبحان الله و (33) جار بڵێ الحمد لله و (33) جار بڵێ الله اکبر و ئه‌وجا بڵێ: لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير ، له گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌کو که‌فی سه‌ر ده‌ریاش بن" لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير" رواه أحمد.
یاخوود مانه‌وه‌ی که‌سێک له شوێن نوێژه‌که‌ی له به‌یانی و زیکری خوا و ته‌سبیحات بکات، هیج نه‌ڵێت مه‌گه‌ر خێر، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر به هێنده‌ی که‌فی ده‌ریا بێت" من قعد في مصلاه حين يصلي الصبح حتى يسبح الضحى لا يقول إلا خيرا غفرت له خطاياه وإن كانت أكثر من زبد البحر " رواه أحمد.