|
ئايا سێیه‌كی دانیشتووانی گۆی زه‌وی دۆگما و نه‌زانن؟
به تێگه‌یشتن له پێكهاته‌ى مرۆڤ به‌گشتى، ئه‌و ڕاستییه‌مان لا گه‌ڵاڵه ده‌بێت كه مرۆڤ پێویستى به هاوسه‌نگییه‌كى ته‌واو هه‌یه له‌نێوان ڕۆح و جه‌سته‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به شێوه‌یه‌كى ژیرانه و مرۆڤانه درێژه به ژیان بدات، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى خۆى بێنێته جێ كه ژیانێكى پڕله‌ئاسوده‌یی نه‌بڕاوه مسۆگه‌ر بكات. به له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌م حه‌قیتقه‌ته ئه‌وه‌مان لا ڕوون ده‌بێته‌وه كه بوونى په‌یوه‌ندى رۆحى نێوان مرۆڤ و خوداوه‌ند پێویستیه‌كى حه‌تمیه كه ئایین هه‌ڵده‌ستێ به رێكخستن و پته‌وكردنى ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێن ئایین گه‌وره‌ترین فاكته‌ره بۆ هاوسه‌نگكردنى هاوكێشه‌ى ژیان كه مایه‌ی هاوسه‌نگى ئه‌و لاكه‌ى دیكه‌ى هاوكێشه‌كه‌یه, بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ بوونى یه‌كه‌مین مرۆڤ له گۆى زه‌ویدا ئایین ڕۆڵى به‌رزى هه‌بووه له پاراستنى پارسه‌نگى هه‌ردوو دیوى رۆحى و مادیدا كه به دریّژایی میّژووى مرۆڤایه‌تیش ئه‌م پێویستییه بوونى خۆى سه‌لماندووه.
به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ئه‌و ڕاستیانه‌ى له بیر ده‌چێته‌وه یا خود خۆى لێ گێل ده‌كات, ئه‌وكات كێشه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن, بۆیه ده‌بینین كاكى به ناو رۆشنبیر‌و مرۆڤ دۆست دێت شوێنكه‌وتوانى ئایین به دۆگما‌و نه‌زان ناو ده‌بات, یان گوایه ئیسلام ته‌نها لاى پاكستان و ئه‌فغانستانه, كه‌سێك زیاتر له میلیارێك مووسوڵمان به دۆگما‌و نه‌زان پێناسه بكات ئه‌مه له چ به‌هاو یاسایه‌یه‌كى نێو جارنامه‌ى گه‌ردونى مافه‌كانى مرۆڤ یان منتقێكى عه‌قڵى جێگه‌ى ده‌بێته‌وه؟ ئایا چه‌ندین برگه‌و مادده‌ى نێو جارنامه‌ى گه‌ردونی مافه‌كانى مرۆڤ دژى ئه‌م قسانه‌ت نییه؟ یاخود قسه‌كانت به‌رامبه‌ر كۆى سه‌نگى عه‌قڵًى زیاد له ملیارێك كه‌س؟ نازانم كاكى به‌ناو رۆشنبیر له چ قوتابخانه‌یه‌كى خه‌یاڵگا وى ئه‌م ووشانه فێربووى؟
باسى ئه‌وه ده‌كات كه گوایه خه‌ڵك له ئیسلام ڕا ده‌كه‌ن, كام خه‌ڵكه؟ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه له ناخه‌وه ڕووخاون, یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ناوشوێنكه‌وته‌ى ئیسلامن و هیچ ناسنامه‌و فه‌له‌سه‌فه‌یه‌كى دیاریكراویان نییه, یان ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌رى هه‌ندێ گروپى توندره‌وى ئیسلامى واى لێكردوون كه‌وا ده‌زانێت ئه‌م گروپه توندره‌وانه نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلامن.
ته‌نانه‌ت ئه‌م سوكایه‌تیه‌ت دژى ناسنامه‌ى زۆرینه‌ى ئایینى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانیشه دژى رۆحى كه‌ڵه پیاوانى وه‌ك شێخ سه‌عیدى پیران و قازى و شێخ مه‌حموودو مه‌لا موسته‌فاو نالى, مه‌وله‌وى مه‌حووى, پیره‌مێردو هتدا, ئه‌ى بۆ باسى ئه‌و هه‌موو رۆشنبیر‌و سیاسیى و پرۆفیسۆرو زانا‌و بیرمه‌ندو نووسه‌رانه ناكه‌ى له ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا دێنه ناو ئه‌م ئیسلامه‌وه, ئه‌ى هه‌ر قه‌شه‌ى ئه‌ڵمانى رولاند فیسلبیرج له داخى بڵاو بوونه‌وه‌ى خێراى ئایینى ئیسلام له ئه‌ورووپا خۆى نه‌سوتاند ساڵى پار وه‌ك له وه‌ستێنامه‌كه‌ى نووسیبووى؟!! ئه‌گه‌ر ئیسلام ئایینى دۆگماكانه بزانه چۆن ئه‌م كه‌سایه‌تیه ئه‌وروپى و ئه‌مریكیانه دێنه ناو ئه‌م ئیسلامه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر به‌رچاورونى خوێنه‌ران وا ناوى ئه‌م كه‌سایه‌تیانه ده‌نووسین:
"نوسه‌رو رۆشنبیرى ناودارى سوید هۆكان لارسۆن خاوه‌نى 17 كتێب له فه‌لسه‌فه‌و میّژوو 2006 موسوڵمان بوو.
"دكتۆره ماریه ئیلبورسۆن پزیشك له‌شارى یۆتۆبۆرى كه ئێستا خه‌ریكى وه‌رگێرانى كتێبه به‌نرخه‌كانى ئیسلامه بۆ سه‌ر زمانى سویدى.
"سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌مریكى دكتۆر رۆبرت كرین بروانامه‌ى دكتۆرا له یاسا‌و سیاسه‌ت و پسپۆر له یاسایى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا له كوشكى سپى ئێستا ناو خۆى ناوه فاروق عه‌بدل حه‌ق.
"جوزیف ئیتیس خاوه‌نى بروانامه‌ى دكتۆرا له فه‌له‌سه‌فه‌و لاهوت و ماستر له هونه‌ر, كه ئێستا ناو خۆى ناوه شێخ یوسف یه‌كێكه له بانگخوازه ناسراوه‌كانى ئه‌مریكا ته‌نها له‌یه‌ك موحازه‌ره‌دا 30 ئه‌مریكى شه‌هاده‌ى هێنا به ئیسلام.
"فه‌یله‌سوفى فه‌رنسا روجیه گارودى یه‌كێك له قیاداتى به‌رزى حیزبى شیوعى فه‌ره‌نسى به بیرمه‌ندى سۆسیالیستى ناسرابوو .
"یاریزانى تۆپی پێی كۆڵۆمبیا ڤیكتۆریا ڕایف و هاوسه‌ره‌كه‌ى
" سه‌فیرو سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌ڵمانى موراد هۆڤمان.
" گۆرانى بێژى به‌ناوبانگى بریتانیى كات ستیڤینس ناو خۆى نا یوسف ئیسلام.
" ماڵكۆم ئێكیس گه‌وره ڕابه‌رى ره‌ش پێسته‌كانى ئه‌مریكا.
"كۆمه‌نیستى به‌رازیلى ئه‌نتۆن ئه‌شقه‌ر كه ئێستا بانگخوازى ئیسلامه.
" ئه‌فسه‌رى پێشوى سوپاى ئیكوادۆر سوكیلو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى ئێستا.
"رۆژنامه‌نوسى بریتانى ئیڤۆن ریدلى به‌رپرسى به‌شى هه‌واڵ له ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى ئیكسپرێس.
" دكتۆره ئانه سۆفى ڕواڵد مامۆستاى به‌شى ئایین له زانكۆى لوند له سوید.
" مامۆستاى زانكۆى كه‌نه‌دى دكتۆر ملیر.
" زاناى مه‌جه‌رى جرمانوف مامۆستا له زانكۆى بودابست.
" كه‌شتیوانى ئه‌مریكى ئارمسترۆنگ له 1999 ئیسلام بوونى خۆى ڕاگه‌یاند دواى موسوڵمان بوونى وه‌كاله‌ى فه‌زاى ناسا له كار لایانبرد.
"زاناى فیزیایی دیمتیری بولبیا كوف له كیف له ئوكرانیا.
" بێنگت یوهانسۆنى سویدى خاوه‌نى بروانامه‌ى دكتۆرا له هه‌نده‌سه‌ى ئه‌لكترۆنى كه ئیستا یه‌كێكه له بانگخوازانى ئیسلام له سوید.
" زاناى نوژدارى فه‌ره‌نسى مۆریس بۆكاى.
"برنارد لویس مامۆستاى زانكۆى برنستۆن پسپۆر له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست.
"راهینه‌رى تۆپى پێی فه‌ره‌نسى فیلیپ رۆسییه.
" ئارسه‌ر میلا سنتوس دكتۆرا له لاهوت.
"ئه‌ندازیارى فرۆكه‌وانى ئه‌مریكى ئوستس.
" سه‌رۆكى قشه‌كانى تانزانیا جوان موایبویو.
" پرۆفیسۆرى رۆسى فولتین بروساكوف كه مامۆستاى كۆنده‌لیزه ڕایس بووه بۆفێربونى زمانى روسى .
" یارى زانى مولاكه‌مى سویدى پیته‌ر گیتارا له 2007 موسوڵمان بوو.
"موسوڵمان بوونى كوڕى وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا جۆ فرانك دوبسۆن ناو خۆى ناوه ئه‌حمه‌د .
" یاریزانى فه‌ره‌نسى نیكۆلاس ئیستا ناو خۆى ناوه بیلال.
"یاریزانى به‌رازیلى سیزار و خێزانه‌كه‌ى.
" سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پاریس بیر بونارد.
" بێنگت تۆربۆن به‌رێوبه‌رى به‌شێك له كارخانه‌ى ڤۆڵڤۆ له سوید.
" پسپۆرى نه‌خۆشى چاو دكتۆر لى خان ناو خۆى نا سلێمان.
"زاناى كۆرپه‌له‌ناسى روسى كیس مور.
"یارى زانى كیك بۆكسێنى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى محمه‌د عه‌لى كلاى.
"لێكۆڵیه‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ڵمانى هۆبۆهۆم.
" پرۆفیسۆر یان سامیلسۆن مامۆستاى زانكۆى سوید خاوه‌نى ده‌یان كتێبه له‌سه‌ر ئیسلام.
"میلۆنه‌رى ئیتالى میكیلى تریدینتى.
" قه‌شه‌ى سویدى عه‌بدل حه‌ق گه‌یلان كه ئێستا یه‌كێكه له بانگخوزانى ئیسلام له سوید.
" هونه‌رمه‌ندى سه‌ماى بالیه‌ى به‌ناوبانگ موریس بیكار.
"پرۆفیسۆر ئه‌رگۆن مامۆستاى زانكۆى سۆربۆن.
"رۆژنامه‌نوسى فه‌ره‌نسى ستۆد كوفیت له‌به‌شى رۆشنبیرى سوا.
"دبلۆماس و سه‌فیرى سویدى كه‌نیوت بێرنسترۆم كه ئیستا ناو خۆى ناوه محمه‌د كه‌نووت خاوه‌نى دانه‌رى ته‌فسیرى قورئان به زمانى سویدى.
" نوسه‌رى لێكوینه‌وه له ڕۆژنامه‌ى لۆمه‌ندى فه‌ره‌سنى دووران سوفلاند.
"زاناى ئه‌تۆم له بریتانیا خاتو كریستین جاك هیلین ناو خۆى نا ئامینه.
" ستیف جۆنسۆن مامۆستاى مێژوو له زانكۆى ئه‌ندیان ناو خۆى نا فاروق.
"یاساناسى به‌لیجیكى دكتۆر فاندوبیك دكتۆرا له یاساى جنائیى ناو خۆى ناوه محمه‌د.
"فراندس یانسور خاوه‌نى بروانامه‌ى لاهوت بانگخوازى ئیستاى ئیسلام له فلیپین.
"جاك ئیلس حاكمى شارى میشگان له ویلایه‌تى جۆرجیا له 2007 موسوڵمان بوو.
" پرۆفیسۆر بیرسود زاناى كۆرپه‌له‌ناسى كه‌نه‌دى.
"ئه‌ندازیارى بیناسازى له ستۆكهۆڵم ماكس داهس تراند.
سه‌رچاوه‌ى ئه‌م زانیاریانه پڕن له كتێبخانه‌و پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كانى وه‌ك ئیسلام وایی, ئیسلامتوده‌یی www. converted to islam ,www.vägen till islam, islam to usa .www.dn.se ,islam i sverige ,islam i europa
نازانم پاش ئه‌م ئاماژه‌پێكردن و ناوهێنانى ئه‌م هه‌موو كه‌سایه‌تیه به‌رزانه‌ى نێو ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا كه هاتونه‌ته ناو ئایینى ئیسلامه‌وه ئیٍستاش واده‌زانیت ئیسلام هه‌ر له ئه‌فغانستان و پاكستان هه‌یه كاك ئا‌ڤێستا؟ یان ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ش به ڕاى جه‌نابت دۆگما‌و نه‌زانن؟ یان تۆ له‌مان له بروانامه پله دارترى؟! ڕ‌ازى بوونى ئه‌م كه‌سانه به ئیسلام دواى دیراسه‌یه‌كى ورد‌و درشت ئێنجا مووسوڵمان بوونى خۆیان ڕاگه‌یاندوه, دیاره بروانامه‌كه‌ى جه‌نابت له هی هه‌موو مرۆڤایه‌تى و كه‌سایه‌تى نیوه‌ى جیهان به‌رزتره, بۆیه سێیه‌كى دانیشتوانى گۆى زه‌ویت به دۆگما‌و نه‌زان ناوبردووه به‌ڵام وادیاره پێویستیت به‌وه‌یه چاویلكه‌ى ره‌ش له سه‌ر چاوان لا ببه‌ریت و هه‌موو شت به ره‌ش نه‌بینیت, كه‌سێك ئاستى ئه‌خلاقى بگاته ئه‌و ڕاده‌یه تێكرایی مووسوڵمانان به نه‌زان و دۆگما وه‌سف بكات ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌و بیر ناكه‌نه‌وه , ئیتر ئه‌مه چۆن مرۆڤێك بێت ؟! ئیتر كامه‌یه فه‌له‌سه‌فه‌ى مرۆڤ دۆستیت وه‌ك خۆت باسى ده‌كه‌ى ؟! له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت بزانین كورد واته‌نى به‌رى خۆر به بێژنگ ناگیرێت!
|