
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١٢/٧
مه‌ددی فه‌رعی(المد الفرعي)
دووه‌م: مه‌ددی فه‌رعی(المد الفرعي):
ئه‌و مهددهیه كه له‌سه‌ر هۆكارێك ڕاوه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌ش دوو جۆره(هه‌مزه و زه‌ننه).
مه‌دد دوو جۆره.
1- له‌فزی(لفضی). 2- مه‌عنه‌وه‌ی(معنوی).
هه‌رچی مه‌عنه‌وییه: ئه‌و دریژكردنه‌وه‌ی مهددهیه كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر زیاده‌ڕه‌وی له نه‌رێكردن(النفي)ه، وه‌ك
لاريب فيه
و
لاشيه فيها
. ئه‌م جۆره مه‌دده له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس له عاسیمه‌وه به‌ڕێگه‌ی شاتیبی نیمانه.
هه‌رچی مه‌ددی له‌فزیشه مه‌ددی فه‌رعییه.
ئه‌وه‌یه كه‌له‌دوای یه‌كێك له‌پیته مه‌دده‌كانه‌وه ، یان هه‌مزه هاتبێت یاخود پێتیكی زه‌ننه‌دار. ئه‌م مه‌دده ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مه‌ددی ئاسایی(طبیعی)یه.
تێبینی/ مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی هه‌مزه‌وه ده‌شێت هه‌مزه‌كه له‌پێشی پیته مه‌دده‌كه‌وه بێت(ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌یه و باسی دێت)، به‌ڵام هه‌رچی مه‌ددێك كه به‌هۆی زه‌ننه‌وه بێت مه‌رجه له‌دوای پیته مه‌دده‌كه‌وه بێت و هه‌روه‌ها كۆبوبێته‌وه له‌گه‌ڵی له‌یه‌ك ووشه‌دا.
جۆره‌كانی مه‌ددی فه‌رعی.
یه‌كه‌م: مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی هه‌مزه‌وه، مه‌دده‌كانی به‌ده‌ل و پێویستی لکاو(الواجب المتصل) و ڕێپێدراوی جیاوه‌بوو(الجائز المنفصل) ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه، مه‌ددی لازیم و مه‌ددی تووشهاتوو به‌زه‌ننه ده‌گرێته‌وه.
درێژه‌ی ئه‌م مه‌ددانه.
یه‌كه‌م: مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆیهه‌مزه‌وه.
1. مه‌ددی به‌ده‌ل:
كاتێك دوو پیتی هه‌مزه به‌دووی یه‌كدا هاتن ، یه‌كه‌میان جوڵاو(متحرك) ودووه‌میان زه‌ننه‌دار (ساكن) بوو ئه‌وا ده‌بێت هه‌مزه‌ی دووه‌م بگۆڕدرێت بۆ پیتێكی مه‌دد به‌ڵام شێوه‌ی جووڵه‌ی(حركه) هه‌مزه‌ی یه‌كه‌م وه‌ربگیرێت له‌پیتدا، واته ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی هه‌مزه‌ی یه‌كه‌م سه‌ره(الفتحة) بێت ئه‌وا هه‌مزه‌ی دووه‌م ده‌كرێته ئه‌لیفی مه‌ددی و ئه‌گه‌ر بۆر(الضمة) بێت ئه‌وا ده‌كرێته ( و )ی مه‌ددی و ئه‌گه‌ر ژێره(الكسرة)ی هه‌بێت ئه‌وا دووه‌م ده‌كرێته( ی )ی مه‌ددی.
نموونه/ وه‌ك
ءاتي
كه‌پێشتر (أَأتي) بووه،
أُوتوا
كه‌پێشتر (أؤتوا) بووه،
إيتآء
پێشتر(إئتآء) بووه.
*نموونه‌ی تر له‌م شێوه‌یه
ءامَنَ ، ءادم ، ءازَر
.
مه‌ددی هاوشێوه‌ی به‌ده‌ل(شبیه البدل):
زانایان حاڵه‌تی پیتێكی مه‌دد( كه پێشتر هه‌مزه نه‌بووبێت) ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه هه‌مزه هاتبێت، ئه‌وا حوكمه‌كه‌یان هه‌روه‌ك مه‌ددی به‌ده‌ل داناوه و ناویان لێ ناوه مه‌ددی هاوشێوه‌ی به‌ده‌ل.
نموونه:
قرءان ، إسرآئيل ، الضَمْئان، مسؤلا، أُُوحِیَ ، بآءوا ، ءايه
.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.